
شوێنه گومان لێكراوه‌كان …. عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
Closed
هاوڕێیان ئێوه‌ش وه‌ك من
هه‌رگیز بێ پرســیار كردن
مه‌ڕۆن بۆ ئه‌و شــــــوێنانه
كه‌وا جێگای گــــــــــومانه
شوێنێك شـــاره‌زای نه‌بیت
واباشــــــه كه بۆی نه‌چیت
دارستانێك كه چــــــڕ بێت
پوشـــی نه‌بڕاوه و پڕ بێت
ڕه‌بایه‌ی كۆن كــــــوێره ڕێ
كانییه‌ك ڕێگــــــــای ون بێ
یان شــــــوێنێك نه كێڵرابێ
ئێســــــك و پروسكی تیا بێ
به‌رگی ســــــه‌ربازی و پۆستاڵ
كه ماوه‌ته‌وه چه‌ند ســـــــــاڵ
جێی گـــــــومان و مه‌ترسین
چونكــــــــه چێنراون به مین
نــــــابێت بــــه لایدا بچیــــــــن
تا دڵخۆش و شـــــــــــــاد بژین
ئه‌وسا هـــــــــــــه‌موو به گشتی
ســـــــــــــرود ده‌ڵێین بۆ ئاشتی