
ده‌سه‌ڵات بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك دۆزه‌خ و بۆ نوخبه‌یه‌كیش ژیانی فیرعه‌ونی !
له دنیای سیاسه‌تدا ده‌سه‌ڵات پارادۆكسێكی ئه‌به‌دیه ، یان كایه‌یه‌كی فۆرمه‌ڵه كراوی مرۆڤه بۆ دسپلین كردنی ئه‌وانیتر، ده‌سه‌ڵات له نێو هه‌ست و بیر‌و ئایدیای مرۆڤه‌كاندا وه‌همێكی نه‌گۆڕو هه‌ژمونگه‌را وێنا ده‌كات بۆ ئه‌به‌د ، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا مه‌رجی گرنگ و بنه‌ڕه‌تی بریتیه له چۆنیه‌تی به كار هێنانی ئه‌م پنته به چاك یان به خراپ . به‌ڵام كۆی مێژووی مرۆڤایه‌تی حیكایه‌تی خراپ به كار هێنانی پارادۆكسی ئۆتۆریته‌ی دسپلین ده‌كات تا فهزیلهتهكانی . زۆربه‌ی جار ده‌سه‌ڵات له دیدگای مرۆڤه‌كاندا ده‌بێته حه‌قیقه‌تێكی ڕه‌هاو ئاڵۆز و مرۆڤ به ئاقاری نامۆ بوون ده‌بات و ژیان له باتی فه‌نتازیا و خه‌ون ده‌كاته دۆزه‌خ ، بۆیه مرۆڤه‌كان ناچارن به دووی تروسكایه‌كی ڕزگاریدا بگه‌ڕێن . هه‌ندێك جاریش مرۆڤ ده‌سته‌پاچه‌یه له بینینه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ڕزگاری له به‌ڵای سته‌مكاری ده‌سه‌ڵات . هه‌ندێك جاریش ده‌بێته به‌ڵایه‌كی كوشنده و ترسناك به ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی سیاسی دیاریكراوه‌وه ، بۆیه نه‌بوونی پرسی ئازادی و دیمۆكراسی شۆڕش ده‌كاته تاكه ئه‌ڵته‌رناتیف ، چێژ‌و هه‌ژمونگه‌رایی پنتی ده‌سه‌ڵات به لای مرۆڤه‌وه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی ژیره‌كی بۆ پتر مۆنۆپۆڵ كردنی ئابووری و سه‌روه‌ت و سامانی وڵات ، وا له نوخبه‌یه‌كی زۆر كه‌می كۆمه‌ڵگا ده‌كات كه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بۆ خۆیان و خێڵه‌كه‌یان مۆنۆپۆڵ بكه‌ن ، دواجاریش وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌ك به كار ده‌هێندرێت بۆ دسپلین كردن و ڕام كردنی مرۆڤه‌كان و ، مل پێكهچ كردنیان له ئاست خواست و ئه‌و بڕیار‌و داواكایانهی كه به‌رژه‌وندیه ئابووری و سیاسیه‌كانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار فه‌راهه‌م ده‌كات . بێمانایی و سامناك ترین دۆخی سایكۆلۆژی مرۆڤ بێده‌نگی و حاڵه‌تی سكونه له به‌رامبه‌ر ئۆتۆریتهیهَكی له‌و چه‌شنه‌دا ، له‌و سۆنگه‌وه بێده‌گی وزه‌و توانا ده‌به‌خشێته ده‌سه‌ڵاتی ستهمكارو ته‌مه‌نی سیاسیشی درێژتر ده‌كاته‌وه . بێده‌نگی و نه‌بوونی زمان له لای تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌سه‌ڵاتی دكتاتۆری پایه‌دار تر ده‌كات . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا پایهدارهو حوكم ده‌كات نه‌یتوانیوه دیمه‌نێكی شیرین و جوان و نموونه‌یی پێشكه‌ش بكات كه پڕ بیت له كردار‌و ئایدیاڵی واقیعی بۆ پاراستنی ئازادی و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆكراسی به جۆرێك له جۆره‌كان كه هه‌موو تاكێك تێیدا شاد‌و ئاسووده‌و دڵ‌نشین بیت و ئاسایشی ژیان و كاری پارێزراو بێت . ئه‌و ئایدیاڵه‌ی كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته پێشكه‌شی كردووه و ، ئه‌و وێنایه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات كه له به‌رچاوه‌و ئێمه گه‌واهی ڕه‌فتاری دسپوتیسمانهی ئه‌وین هه‌ڵگری توخم و ڕه‌گه‌زێكی تۆتالیتارانهیه كه ڕۆژ به ڕۆژ ئازادیه‌كانی خه‌ڵك تێیدا به‌رته‌سك تر ده‌كه‌نه‌وه ، ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند بنه‌ماڵه‌و خێڵێكی تایبه‌تی بۆ هه‌تا هه‌تایی له كوردستان بكه‌نه ئه‌مری واقیع .. ده‌بێت دان به‌و ڕاستیه‌دا بنێین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌وڕۆ له كوردستاندا به ڕێوه دهچوات كۆمه‌ڵێك به ناو دام و ده‌زگای مه‌ده‌نی و دامه‌زراوه‌ی سیاسی به‌رجه‌سته كردووه وه‌كو ((زانكۆ‌و ئیداره‌و په‌رله‌مان ….هتد)) بۆ نموونه زانكۆ نه‌یتوانیوه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستی دابڕانێكی ((ئه‌بستمی)) له قۆناغی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و سایكۆلۆژی بۆ تێگه‌یشتن له دنیا‌و ده‌وروبه‌ر به فۆرمێكی نوێ وڕۆشنگهرانه له ژیانی ئینسانه‌كان به‌رپا بكات ، یان به مانایه‌كی تر زانكۆ نه‌بۆته سه‌نتێزێكی مه‌عریفی كه هه‌ڵگری خاوه‌ن په‌یامێكی زانستی مۆدێرن و هاوچه‌رخ بێت و به‌شداری كارا بكات له‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه پێوستن بۆ گواستنه‌وه له قۆناغێكی دواكه‌وتووه‌وه بۆ قۆناغێكی مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتوو گشت گیر تر كه هه‌موو بواره جیاجیانی ژیانی ئینسانی ده‌گرێته‌وه به تایبه‌تی مه‌عریفه . زیاتر له كه‌نیسه‌و په‌ره‌ستگایه‌كی لاهوتی ده‌چێت بۆ فۆرمه‌ڵه كردنی كاهن و گۆش كردنیان به مه‌عریفه‌ی تێولۆژیا و كلاسیك و سه‌له‌فیانه نه‌ك زانستی هاوچه‌رخ و ئه‌پستمۆلۆژیا ، كاره‌ساته‌كه له‌وه دایه زانكۆ زیاتر وه‌كو ئامێرێكی پیشه‌سازی خه‌ریكی به‌رهه‌م هێنانی كولتوری توند وتیژیه نه‌ك چێ كردنی مه‌عریفه‌و عه‌قڵانیه‌ت . دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانیش به هه‌مان چه‌شن له ته‌مه‌نی سیاسیی خۆیدا وه‌كو ئامێرێكی سیاسی له خشته بردن و دسپلین كردن بۆته توحفه‌یه‌كی بێ ڕۆح و مردوو به ده‌ستی چه‌ند حزبێكه‌وه بۆ داسه‌پاندنی بڕیار و پرۆژه‌كانی ئه‌و حزبانه و به یاسا كردنیان به سه‌ر جڤاتی كوردستاندا ، له هه‌موو خوله‌كانی په‌رله‌ماندا ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له باتی ده‌ر كردنی یاساگه‌لێكی شارستانیانه كه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و بژێوی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ئینسانی و هاوچه‌رخانه ڕێك بخات كه تێیدا هاو نیشتمانیان ئاسوده‌و به‌خته‌وه‌ر بن ، زیاتر سه‌رقاڵ بووه بۆ ده‌ر كردنی چه‌ند بڕیارێكی سیاسی ئه‌و حزبانه به ناوی ((یاساوه)) كه فڕی به یاساوه نییه‌و ته‌نها مه‌به‌ستی بۆ به دیهێنانی خواست و ئامانجه گومان لێكراوه‌كانیان و ، به‌رته‌سك كردنه‌وه‌و له ناو بردنی ئازادی و مافه‌كانی هاونیشتمانیان و قه‌مته‌ر كردن و له قاڵبدانیان ، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌م دامه‌زراوه بێ ڕۆحه‌ی كه ناوی په‌رله‌مانه و بۆته توحفه‌ی ده‌ستی حزبه‌كان چ له ده‌سه‌ڵات و چ له ئۆپۆزسیۆن چوار ساڵ جارێك كۆمه‌ڵێك كاراكته‌ری سیاسی ((خه‌واڵ و شه‌ڕانگێز)) كه هیچ به‌رهه‌مێكیان بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نه‌بووه‌و نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌یان كه ته‌نها بریتیه له ناو بردنی ((ئازادی و مافه‌كانی)) هاونیشتمانیان !! به كۆڵێك پاره‌وه و له سه‌ر حیسابی بودجه‌ی هاونیشتمانیان خانه نشین ده‌كرێن. به‌و مانایه‌ی كه بودجه بۆته ئه‌و كهلاكهو كۆمه‌ڵێك كهمتار سه‌ریان تێ ئاژنیوه ، بۆیه هه‌ر ئێستا له نێو هه‌موو حزبه‌كان و هه‌وادارانیان مل ملانێكی توند و خێڵهكانیانهو ده‌سته‌گه‌ری كه له پێناوی به ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆسته‌دا به ڕێوه دهچوات ، به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك شاعیر‌و ماعیرو ڕۆشنبیریش به‌و خه‌ونه‌وه تێوه گلاون بۆ ئه‌وه‌ی كهڵپهیان له‌و تیكه چه‌وره به‌ند بێت ، كۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره خانه نشینه‌كان وه‌ری ده‌گرن له بودجه‌ی ئه‌م وڵاته بڕێكی یه‌كجار زۆره و كه له‌وان كه‌م بكرێته‌وه به شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه به كار بهێندریت بۆ وڵات ، پێموایه ده‌توانرێت كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێت ، بۆیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دۆخێكی سیاسی دروست كردوه بۆ ژیانی ئینسانه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆ هه‌ندێكیان بۆته دۆزه‌خ و بۆ هه‌ندێكیشیان ژیانی فیرعه‌ونی ده‌گوزرێنن . گه‌ر به ووردی چاوێك بخشێنین به ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نی ئیداریه‌كانی كوردستان هه‌مان ڕه‌وش به ڕێوه دهچوات . …….