لیستی هه‌نار … عومه‌ری حاجی
لۆگۆی لیسته‌که‌ت هه‌ناره و
ڕه‌نگه‌که‌شی شه‌رابیه..
که به ده‌نگێکی من ده‌رچیت
ئیتر بانگه‌شه‌ت بۆ چیه..
+ + +
هه‌ڵبژاردن هه‌بێ و نه‌بێ
من هه‌ر ده‌نگم به تۆ ده‌ده‌م!
له جیاتی ته‌نها په‌نجه‌یه
جه‌سته‌م هه‌موو بۆ ڕه‌نگ ده‌که‌م !
+ + +
هه‌ر خۆم له‌سه‌ر سندوقه‌که‌م
بنکه‌ی دڵمت بۆ پڕ ده‌که‌م..
سوور ده‌زانم بۆ هه‌ر ده‌نگێ،
من ماچی مسۆگه‌ر ده‌که‌م..
+ + +
گه‌ر شیعر ده‌نگی پێ نه‌دای
له ناو دڵما بیکه ده‌رێ..
له جیاتی ئاو و کاره‌با،
باوه‌شین و زه‌هری به‌رێ..
+ + +
بۆیه ده‌نگم به تۆ ده‌ده‌م،
چون هه‌ر جارێ وه‌عدت داوه!
کوچه و کۆڵانی خه‌یاڵم،
له شوشه چیمه‌ن کراوه!
+ + +
بۆیه ده‌نگم به تۆ ده‌ده‌م،
باخی عه‌شقم سه‌وز بووه!
هه‌موو بن دارێکی شیعرم
جۆگه‌ی جوانی تۆی بۆ چووه!
+ + +
بۆیه ده‌نگم به تۆ ده‌ده‌م ،
چون له ئێستاوه گه‌شبینم !
که ته‌نهایی پییری کردم ،
به عه‌شقت خانه‌نشینم !
+ + +
تۆ شایسته‌ی سه‌رۆکم بیت
خه‌مه‌کانمت پاراستووه !
له هه‌رێمی پێکه‌نینم
بستێکت لێ نه‌فرۆشتووه!
+ + +
تۆی خانمی یه‌که‌می عه‌شق
سه‌رۆکیی، هه‌ر له خۆت جوانه!
له سایه‌ی خۆشه‌ویستیت دا
سه‌ری خۆشیم له ئاسمانه!
+ + +
گشت ڕۆژێ هه‌ڵبژاردن بێ،
هه‌نار هه‌ر لیسته‌که‌ی منه!
نیشتمانه‌که‌م شه‌رابی و
سه‌رۆکه‌که‌شم هه‌ر ژنه !
عومه‌ری حاجی ئه‌ڵمانیا 28.08.2013