
باجی شه‌فیقه‌ی دایکی کاک شێرکۆ
پاییز نه‌بوو
ئێمه‌ش وه‌ک تۆ
قه‌سیده‌یه‌کمان
دێڕ.. دێڕ
کتێبێکمان
په‌ڕه.. په‌ره
هه‌ڵوه‌ری،
شه‌و نه‌بوو
ئێمه‌ش وه‌ک تۆ
دارستانێکمان گه‌ڵا
به دره‌ختیه‌وه نه‌ما
که‌س نه‌یزانی چۆن ئاوه‌ها
ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره که‌سکه
له روانینمانه‌وه رژان،
داده شه‌فیقه
ئێمه‌ش وه‌ک تۆ
قه‌ڵه‌مێکمان سه‌فه‌رێکی نووسییه‌وه
دوور دوور
چرایه‌ک له رۆحمانا کوژایه‌وه
روون روون،
ئێمه‌ش وه‌ک تۆ
ئینجانه‌کانمان له ناکاو
دایانه زریکه و
چۆله‌که‌کانمان
به پرتاو و
به دلی شکاوه‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئاسمان رووخابێ به‌سه‌ریانا
خه‌سته و ماندوو
به گیانی ئاره‌قاوییه‌وه
خۆیان کرده‌وه به ناو هێلانه‌کانا و
له به‌ر خۆیانه‌وه ده‌یانجریوان:
ئیتر کێ فڕینمان شیعراوی بکات..؟
ئێمه‌ش ده‌مانزانی.. باجی شه‌فیقه
ده‌مانزانی
نه‌ده‌بوو بارانی ئه‌م ئێواره‌یه
له‌ناکاو خۆشکاته‌وه
ده‌مانزانی نه‌ده‌بوو
ئه‌م ئاوه ئارامه
سه‌ر داخات و بێ خه‌م و خه‌یال
به‌لای رێحانه‌کانا تێپه‌ڕێت..
په‌له‌ی چی بوو باجی شه‌فیقه
کوڕه‌که‌ی تۆ
مه‌به‌ستم کاک شێرکۆ
په‌له‌ی چی بوو؟
په‌له‌ی چی‌بوو له پێچانه‌وه‌ی جانتاکه‌ی؟
له کوژانه‌وه‌ی جگه‌ره‌ی شیعری؟
له داخستنی ده‌رگای ده‌نگی؟
له دادانه‌وه‌ی په‌رده‌ی دیده‌ی؟
له ئارشیف کردنی وێنه‌کانی خه‌یاڵی؟
له به‌خشینی ملپێچه سووره‌که‌ی به ته‌نیایی؟
له ناردنی عه‌ینه‌که‌که‌ی بۆ شه‌مشه‌مه کویره؟
په‌له‌ی چی‌بوو کوره‌که‌ت
داده شه‌فیقه‌ی
کاک شێرکۆ ده‌ڵێم.. گویت لێمه؟
کوره‌که‌ت په‌له‌ی چی‌بوو؟
که‌سه‌که‌ی ئێمه
شێرکۆ بێکه‌س په‌له‌ی چی‌بوو؟
ئیدریس عه‌لی