
له ساڵیادی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس دا
مامۆستا مه‌لا كه‌ریمی موده‌ریس، كه‌ڵه زانا و گه‌وره مه‌لای رۆژگاری خۆیه‌تی و، هه‌موو به‌رهه‌م و كاره‌كانی جێگه‌ی رێزه و، توانیوویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به مێژوو و، ئاینی پیرۆزی ئیسلام و، ئه‌ده‌ب و، باری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست گرنگی به‌م زانا گه‌وره‌یه‌ی كورد نه‌دراوه، و له راستی دا، ئه‌م گرنگی پێنه‌دان و فه‌رامۆش كردنه، ته‌نها مامۆستای موده‌ریسی نه‌گرتۆته‌وه و، زۆرێك له زانایان و مه‌لایان و شێخانی ته‌ریقه‌ت به‌ر ئه‌م فه‌رامۆش كردن و گرنگی پێنه‌دانه كه‌وتوون،له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی و مێژووی زانایانی كورد و، مێژووی دوورله سیاسه‌تی كوردی دا، جێگه‌یان بۆ دانه نراوه، هۆكاره‌كه‌شی زۆر جار ئه‌وه بووه، كه نووسه‌ری مێژووه‌كه هه‌ڵگری فكره‌ی چهپگهرابووه، بۆیه مێژووی دونیایه‌ك شاعیر و ئه‌دیبی كورد كه مه‌لابوون، فه‌رامۆش كراوه، ئه‌مه‌ش زوولمێكی گه‌وره‌یه و، ده‌بێت راستبكرێته‌وه. چونكه تا ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووش، رۆشنبیری كورد هی حوجره و مه‌دره‌سه ئاینی یه‌كان و، مزگه‌وته‌كانه و، مه‌لایانی كورد رێبه‌ر و پێشه‌واو سه‌ر قافڵه‌ی بوون، ئیدی پێمان خۆشه، یان نا؟ له‌گه‌ڵ بۆچوونمانا ده‌گونجێ، یان نا؟ ئه‌وه راستییه‌كه و، پشت گوێ ناخرێ.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه چاو به مێژووی كورد دا، ده‌خشێنین، ژماره‌كی كه‌م نه‌بێت، كتیبی مێژووی نا سیاسی كوردمان بهرچاوناكهوێت و، ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆربه‌ی زۆری مێژووی سیاسی كوردییه و، له‌و ژمارهكهمهی مێژووی زانایان و مێژووی وێژه‌شدا، ئه‌و زووڵمهگهورهیه كراوه كه ده‌یبینین.
هه‌ر جارێك، لایه‌كی له مێژووی نا سیاسی كوردی ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌و زووڵمهم ده‌كه‌وێته به‌رچاو، به‌تایبه‌تی كه چاوم به‌هه‌رسێ كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی، مامۆستایان ((عه‌لائه‌دین سه‌جادی، دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار و، دكتۆر سدیق بۆركهیی))دا، خشاند، زیاتر هه‌ستم به‌و ناحه‌قییه كرد، دیتم مێژووی سه‌دان شاعیر و ئه‌دیبی كورد فه‌رامۆش كراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌و وێژه‌ر و شاعیر و موفه‌سیر و زانایانه‌ی كه به كوردی نه‌یان نووسیووه، ئه‌مه جگه له فه‌رامۆش سه‌دانی دیكه، كه به كوردی نووسیوویانه و، به‌رهه‌می كوردی زۆریان له‌به‌رده‌ست دایه، گه‌ر خوا ته‌مه‌ن بدات و، مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی بنووسین، ئه‌وا ئه‌و راستییه ده‌بینن كه مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی زیاتر له ((15)) به‌رگ ده‌بێت، ئه‌مه به پێی به‌راوردی ئێمه بۆ هه‌ر سێ كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی و، ئه‌و سه‌رچاوه و كتێب و كه‌شكۆڵ و ده‌ستنووس و زانیارییانه‌ی لامان هه‌یه و، له كتیبخانهكهمان دا، به‌رده‌سته.
بۆیه هیوادارم:
1. لایه‌ك له مێژووی نا سیاسی كوردی بكه‌ینه‌وه و، قه‌ڵه‌م و كیبۆردهكانمان بۆ خزمه‌تی ئه‌و بوواره بخه‌ینه كار و، واز له سیاسه‌ت بهێنین، یان لانی كه‌م كه‌می بكه‌ینه‌وه.
2.گرنگی به ساڵیادی زانایان به‌گشتی و، زانایانی وه‌ك ((مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس، شێخ موحه‌مه‌دی حاڵ، هه‌ژاری موكریانی، مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه، مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیزی پریسی، مه‌لا عه‌لائه‌دین سه‌جادی و ……)) به‌تایبه‌تی بده‌ین و، به‌نه‌وه‌ی نوێیان بناسێنین و، ژیان و كار و خزمه‌تیان به زیندوو بهێڵینه‌وه.
3.گرنگی به بواری زانستی توێژینه‌وه و، ته‌كنه‌لۆژیا بده‌ین و، به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ره‌و پێشه‌وه ببه‌ین و، خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان بكه‌ین.
4.ده‌ست بكه‌ین به كۆكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كان و، بیان كه‌ینه نووسخه‌ی دیجیتاڵی و، به‌مه‌ش له فه‌وتان بیان پارێزین، هه‌روه‌ها هه‌وڵی هێنانه‌وه‌ی ده‌ستنووسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بده‌ین، سا وه‌ك نووسخه‌ی دیجیتاڵی و، هه‌م وه‌ك نووسخه‌ی ده‌ستنووس.
5. له ساڵیده زانایان دا، هه‌مومان بێ بیركردنه‌وه‌ی حیزبی بوون و، به وه‌لا نانی فكره جیاوازه‌كان، له فه‌یسبووك و، سایته‌كان و، رۆژنامه و، بلاوكراوهكانهوه، ساڵیاده‌كه به‌رز بنرخێنین و، بابه‌ت و، تووێژینه‌وه له سه‌ر ئه‌و زانایانه پێشكه‌ش بكه‌ین.
30/8/2013
هه‌رێمی كوردستان – سلێمانی