قوتابخانه‌ی ئاری …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئێمه‌ی مــــــنداڵ قوتابین
له قوتابخانه‌ی ئــــــاری
چــــــالاك و ئازا هاتووین
بۆ خـــــــوێندن و زانیاری
* * *
هه‌موو هاتووین بۆ خوێندن
به دڵی پڕ هـــــــیواوه
زانیاری و كرداری جــــوان
فێر بین لــه مامـــۆستـــاوه
* * *
ڕێزی مامۆستاكـــــــــانمان
له‌سه‌ر چــــــاوه هه‌میشـــه
كۆشـــــش وخـــــوێندنه‌وه
هه‌موو ده‌كه‌ین به پیشــــــه
* * *
خوێندن ئـــه‌و ڕێگایه‌یه
بــه‌ره‌و واواتمان ده‌بـــات
پێ بگـه‌ین خزمه‌ت بكه‌ین
به گه‌ل و خـــــاك و وڵات
* * *
دڵمـــان پڕ له ئه‌وینی
خاكه‌كه‌ی كوردستــــــانه
بۆیه وا تێـــــكۆشانمان
به‌رده‌وام بێ وچــــانه
* *