تیپه‌كه‌م … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
هـــــاوینان كاتی پشــــوو
كـــــۆده‌بووینه‌وه هه‌مــــوو
له گــــۆڕه‌پان و كـــــۆڵان
تیپێكـــمان دائه‌مــــه‌زران
پاشــان ده‌بووین به دوو به‌ش
بۆ یه‌ك مــه‌به‌ســتی هاوبه‌ش
ئه‌ویش یـــاری كـــردنبوو
تۆپ بـــه‌ره و گــۆڵ بردنبوو
كردبوومــــان به خـــه‌ڕه‌ك
ئێمــــــه‌ی مناڵی گـــه‌ڕه‌ك
به هــای هــای و ده‌نگه ده‌نگ
ده‌جوڵاین وه‌ك پووره‌ی هه‌نگ
هه‌مــــــــوو به دوای تۆپێكا
كێ ئازا بوو گــــــــــۆڵبكا
چــــــه‌ند خۆش‌بوو براوه‌بی
وه‌كو گوڵ گــه‌شــــــاوه بی
***
16/3/2009
وینه‌ی :باران عه‌لی