كه‌ركوك له شیعری شێركۆدا
دوا دیوانی وه‌ك نمونه
كه‌س نكوڵی له‌وه‌نیه كه شێركۆ بێكه‌س ههرهناسراوترین شاعیری چه‌ندین ده‌یه‌ی كورده ، شێركۆ بێكه‌س له دیوانی یه‌كه‌میه‌وه ” تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست” تا دوا دیوانی ” خێراكه مردن خه‌ریكه بگات” به به‌رده‌وامی بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ ئیشێكی زۆری له‌سه‌ر زمان و كورد و كوردستان كردوه، له كۆی شیعره‌كانیدا بوون به‌ستراوه به كورد و كوردستان و شار‌و شارۆچكه‌و پێشمه‌رگه‌وه ، زۆر جار مرۆڤ كه به‌دیار شیعره‌كانی شێركۆوه هه‌ڵوه‌سته ده‌كات ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌گه‌ر ” كورد ، كوردستان ، پێشمه‌رگه، كه‌ركوك ، گه‌رمیان ، ئازادی ، شاخ” ده‌یان وشه‌گه‌لی دیكه كه تایبه‌تن به كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه له دیوانه‌كانی دهربكرێنه ده‌ره‌وه، شێركۆ زۆر كه‌می بۆ ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هیچی وای بۆ نامێنێته‌وه، شێركۆ بێكه‌س خاوه‌نێكی بێوێنه‌ی ئه‌و پرسانه‌یه، ئه‌مه‌ش زۆر زیاتر قوڵبوونه‌وه‌ی شێركۆ به دنیای كورد بووندا ده‌گه‌یه‌نێ، شێركۆ بێكه‌سی شاعیر یه‌كێكه له پایه گرنگه‌كانی كورد بوونی ئێمه، له دوای بزوتنه‌وه چه‌كداریه‌كه‌ی ساڵی 1961 ئه‌ده‌بی كوردی به گشتی و شیعری كوردی به‌تایبه‌تی له كوردستانی باشور ئه‌ركێكی قورسی كه‌وته سه‌ر ئه‌ركی پاراستنی زمان و ناسنامه، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه شاعیرانی پێش ئه‌و مێژوه‌ش به جۆرێ له جۆره‌كان قوربانی زۆریان له پێناوجا داوه، نمونه‌ی نالی كه به‌رده‌وام له شیعره‌كانیدا داكۆكی له پاراستنی زمان و ته‌نانه‌ت یهكگرتنهوهشی ده‌كات ، بۆ نمونه ئه‌و بۆ ” من ، ئه‌ز” به‌كار دێنێ ، یان له داكۆكی كردن له‌زماندا ده‌فه‌رموێ:
كه‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ كوردیه خۆ كردیه
هه‌ركه‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌كا
یان :
فارس و كورد‌و عه‌ره‌بم هه‌رسێ به ده‌فته‌ر گرتوه
حاكمی سێ موڵكه نالی ئه‌مڕۆ دیوانی هه‌یه
ئهمهههڵبهت بۆ شاعیرانی دیكه‌ش هه‌روایه ، له كۆتای شه‌سته‌كاندا چه‌ند ناوێكی دیكه هاتنه ده‌ركه‌وتن، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له شێركۆ بێكه‌س ، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت، عه‌بدوڵا په‌شێون.
شێركۆ بێكه‌س وه‌ك شاعیرێكی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵوه‌سته‌ی زۆری له سه‌ر كه‌ركوك كردوه ئێمه بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا دوا دیوانیمان وه‌ك نمونه وه‌رگرتوه، دیوانی خێراكه مردن خه‌ریكه بگات ، كه بۆخۆی ناونیشانی دیوانهكهش پێشبینیه‌كی زۆر شاعیرانه‌ی شێركۆ بێكه‌سه بۆ گه‌یشتنی مردن.
شێركۆ له‌م دیوانه‌یدا له شه‌ش شیعرا ناوی كه‌ركوك دێنێت و شیعرێكی تایبه‌تیشی بۆ كه‌ركوك نووسیوه، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
1- شیعری مه‌حاڵه‌كان لاپه‌ڕه 52
2- شیعری سوپاسنامه لاپه‌ڕه 64
3- ئاپۆره‌ی توڕه لاپه‌ڕه 118
4- بوومه‌له‌رزه لاپه‌ڕه 167
5- په‌روانه لاپه‌ڕه 174 ئه‌م شیعره‌ی تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك و دیاره به نیازی گۆرانی نووسیوه ، بۆ خۆیشی نووسیویه‌تی شیعری گۆرانی
6- ئه‌وه‌ی بۆ خوایه‌و ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكه لاپه‌ڕه 190
7- له غه‌زا گه‌وره‌كه‌دا لاپه‌ڕه 242
ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه‌ركوك چ جێگایه‌كی له دڵ و دیوانی شێركۆدا گرتووه، له شیعری مهحاڵهكاندا ” ل 41 تا 53″دوا كۆپله‌ی شیعره‌كه ده‌ڵێت:
له دوایشدا شیعرێكی كه‌ركوكی ووتی :
ئه‌وه‌یشیان هه‌ر خه‌ون نیه
ئه‌م ” كوردستان” و ” عێراق” ه
هه‌تا گه‌ڕانه‌وه‌ی ” مه‌هدی”
له چوار چێوه‌ی مووزهوهری
ئه‌م ده‌وڵه‌ته درۆزن و
جامبازهدا
چوون وهردییان و زیندانی
له پاڵ یه‌كدا بمێننه‌وه‌و
رۆژێك نه‌یه‌ت
” كه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و رۆژه بێت”
دوای ته‌ڵاقێكی ئه‌به‌دیی
وه‌ك ته‌ڵاقی
نێوان قه‌فه‌زو ئازادیی
له یه‌كتری
جوێ ببنه‌وه!!
ئه‌م شیعره له سه‌ره‌تای مانگی دوازده‌ی ساڵی 2012 نوسراوه.
شێركۆ له شیعره‌دا به روون و ڕه‌وانی پێمان ئه‌ڵێت مه‌حاڵه تا دنیا دنیایه ئه‌م كوردستان و عێراقه پێكه‌وه‌بن ، رۆژێك هه‌ردێ جیا ببنه‌وه.ئه‌وه‌ش به‌زمانی شسیعرێكی كه‌ركوكیه‌وه ده‌ڵێت ، كه‌واته جیابوونه‌وه‌كه‌ش بێ كه‌ركوك ده‌چێته چوارچێوه‌ی مه‌حاڵه‌وه،واته مادام شیعرێكی كه‌ركوكی ئه‌وه ده‌ڵێت ، جیابونه‌وه‌كه به كه‌ركوكه‌وه‌یه.
شیعری دووه‌م” سوپاسنامه” لاپه‌ڕه ” 57 تا 70″
له‌و شیعره‌دا كه سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كات باربووبۆ كوردانی رۆژئاوا كۆده‌كه‌نه‌وه،له لاپه‌ڕه 64 دا ده‌ڵێت:
باربوویان كۆ ئه‌كرده‌وه
ژیانیان كۆ ئه‌كرده‌وه
گه‌رمایان كۆ ئه‌كرده‌وه
خۆشه‌ویستیان ئه‌پێچا
له غوربه‌ت و له عه‌شقه‌وه
دڵی سلێمانیان ئه‌خسته ناو ده‌روونی
كهركوكهوهوچاوی كه‌ركوكیان ئه‌خسته
ناو بینینی عاموداوهو هتد
شیعری سێیه‌م ئاپۆره‌ی توڕه، خۆی ئه‌م شیعره‌ی ناوناوه شیعری جه‌ماوه‌ری لاپه‌ڕه” 113بۆ 122″
له لاپه‌ڕه 118 دا ده‌ڵێت:
له‌یه‌ك كاتا
سه‌رم سه‌ری كرماشانهو
شان وملم شان و ملی ” قامیشلو” وهو
له یه‌ك كاتا
” ئامه‌د” سنگمهو
“كه‌ركوك” دڵمه‌و
” گه‌رمێن” قاچمهو
” سلێمانی” یش چاوه‌كانمه
من نسێو ئێوه هه‌تاون
هه‌ر ئه‌مڕۆش بووم به كڵپه‌یه‌كی كه‌ركوك و
حیله‌ی ئه‌سپی مامه ڕیشه‌م له‌ناو باهۆزێكی
سووردا بۆ هێناون
شیعری چواره‌م ” بومه له‌رزه”
ئه‌م شیعره‌ی بۆ كاره‌ساته سروشتیه‌كه‌ی وان ووتوه، هه‌رله‌سه‌ره‌تادا به‌ناوی ژنێكی كه‌ركوكیه‌وه قسه ده‌كات:
ژنێكی كه‌ركوكی ئه‌یووت :
وای خودایه … له‌و باكووره
له‌وێ بچینه‌وه به گژ
چه‌ند دارستانی قه‌مه‌و چه‌ند
جه‌نه‌راڵی كاره‌سات و مه‌رگا له‌وێ؟!
منداڵێكی “وان” یش ئه‌یووت
ئای خودایه
ئێمه قه‌ت نه‌مان ئه‌زانی و
خه‌یاڵیش هه‌ر نه‌یئه‌زانی
رۆژێك ئه‌بێ
له‌یه‌ك كاتا له‌سه‌ره‌وه ئه‌وان
به سواری زریپۆش دێن و
له ژێره‌وه‌یش
تۆ به سواری بوومه‌له‌رزه
شێركۆ بێكه‌س شیعری په‌روانه‌ی به‌تایبه‌ت بۆ كه‌ركوك نووسیوه، ناویشی ناوه شیعری گۆرانی، مێژوی نووسینی ئه‌م شیعره 17- 1- 2012یه به‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه شێركۆ بێكه‌س هه‌رگیز بۆ یهكساتیش له ژیانی خۆیدا دهسیهرداری كوردستانی بوونی كه‌ركوك نه‌بووه، شێركۆ بێكه‌س له‌م شیعره‌دا ده‌ڵێت:
حیكایه‌تی جانانه‌یه
وه‌ختێ كه شه‌م ببێ به زام
زام به شار‌و
شاركهركوك و
ئه‌وسا ئیتر
ئازار به ده‌وری كه‌ركوكدا
په‌روانه‌یه
حیكایه‌تی جانانه‌یه
ئه‌م وێنه‌یه یهكجارو قوڵ و شاعیرانه‌یه ئاخر ئازاری شاعیر به ده‌وری كه‌ركوكدا وه‌ك په‌روانه دێت و ده‌چێت و كه‌ركوكیش شهمهكهیه، چراكه كه‌ركوك و ئازارهنهبڕاوهكهش كه ئازاری هه‌موو كوردێكه په‌روانه‌یه.
ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌م عه‌شقه هه‌یه
زێڕی ڕه‌ش ئه‌دا به دونیا‌و
چرا ئه‌به‌خشێ به ده‌رێ و
كه‌چی بۆ خۆی ناوی شه‌وه‌و
ناونیشانی تاریكیه
ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌م عه‌شقه هه‌یه
رێبوارێكی ره‌ش و ڕووتی
ناو هه‌ژاری و ئه‌شكه‌نجه‌یه
ئه‌وه كه‌ركوكه هه‌موو دنیا به بۆنی نه‌وته‌كه‌ی كه‌وتوه‌و رووناكی بۆ دنیا ئه‌نێرێ و هێشتا خۆی له كوێره‌وه‌ری و تاریكی‌دا ده‌ژێت.
خه‌م كه‌ركوكه‌و كه‌ركوك خه‌مه
به‌ڵام خه‌مێ، گوڵ دهرئهكاو
خه‌مێ كه سه‌ر نه‌وی ناكا
بۆ ڕه‌شه‌باو له دنیای ڕق و كینه‌دا
شه‌قام شه‌قام
خۆشه‌ویستی به‌رپا ئه‌كا
*
تۆ كهركوكیت
پێناسه‌ت ئاگره‌و برین
له ئاگردا قهقنهسیت و
له بریندا پێكه‌نینی
باخچه‌ی ئه‌وین
تۆ كهركوكیت هه‌موجارێ
له خۆڵه‌مێشی خۆتهوهتۆ دێیته‌وه‌و
ئه‌بیته‌وه به باڵنده‌ی باڵ برینی
سه‌ر ئازادی و ناو ڕاپه‌ڕین
داستانێكی سه‌ده‌ی نوێیه
ئه‌وه‌ی تۆ دیت
هێنده به‌سه كه كهركوكیت
شیعرێكی شۆڕشگێڕانه‌و پڕ له به‌رگری و مانهوهوبهردهوامیه ، شێركۆ به به‌رده‌وامی نه‌یتوانیوه خۆی له شیعری شۆڕشگێڕانه دابڕێ، هه‌میشه به‌و شێوازه شیعری نووسیوه،
لهوشیعرهشدا كه به‌ناوی ئه‌وه‌ی بۆ خودایه‌و ئه‌وه‌ی بۆ خاكه نووسیویه‌تی لاپهڕِه” 183تا 193″
به ده‌م ئازاری پیره‌مێردێكی ئهنفالزهدهو به‌رده‌می ئه‌ژدیهای ته‌عریب و ته‌بعیس و راگواستنه‌وه ده‌ڵێت:
پیره‌مێردێكی ” كه‌ركوك” یش
سنگی خستوه‌ته‌سه‌ر كه‌مه‌ی گۆچانه‌كه‌ی
ڕوو له به‌غدا ڕاوه‌ستاوه‌و
له ورته ورتێكا ئه‌ڵێ
ئێمه ئه‌م قیامهتهكوردیهی ئێره‌و
جه‌هه‌نه‌می ئه‌م دنیایه له یاد ناكه‌ین
خودایش بۆ خۆی
قرچه قرچی قیژه‌ی خاك و
ئه‌و سوتان و ئه‌و دوكه‌ڵه‌ی مێژووی ئێمه‌ی له چاودایهو
چاومان لێیه فرمێسكی نور هه‌موو جارێ
له‌و به‌رزه‌وه دا ئه‌ڕێژێ و دوایی نایه
له شیعری له غه‌زا گهورهكهشدا دیسان باسی مه‌ینه‌تیه‌كانی كورد ده‌كات و به و په‌ڕی توڕه‌ییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و مێژوه خوێناویه‌ی ئێمه به ده‌ستی عه‌ره‌به‌وه‌و باسی بردن و تاڵانی كچ و ژنی كورد ده‌كات كه سه‌رێكی ئه‌و تاڵانه له ناوبرینی هه‌ورامان و سه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی له‌ناو قه‌ڵای كه‌ركوكدا بووه.
له راستیدا ئه‌م كورته نووسینه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و پیاوه نووسراوه كه هه‌میشه دڵی لای كه‌ركوك بوو، هه‌ر جار كه ده‌مبینی ئه‌و هه‌واڵی كه‌ركوكی ده‌پرسی هێنده‌ش به وه‌فا بوو بۆ كه‌ركوكیه‌كان كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به شیعر ده‌لاوانده‌وه كه خۆشی ده‌ویستن ، له مامه ڕیشه‌وه تا ئازاد هه‌ورامی و له گیتاره‌كه‌ی ئازاده‌وه تا قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی سۆرانی مامه حه‌مه.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج