سوره‌تى ماردينى …. ئه‌ژین عه‌بدولخالیق
به‌ناوى تۆى به‌خشنده و ميهره‌بان
م, ا, ر, الدين
وه‌ك مه‌ريه‌م , شوێنێكم هه‌بوو له به‌يت و لمه‌قده‌س
يه‌ک په‌رده‌م ڕایه‌ڵ كردبوو دوور دوور له مرۆڤ
له خه‌ڵوه‌ت بووم
له خه‌وما, مانگى خسته ده‌ستى چه‌پم
خۆرى خسته ده‌ستى ڕاستم
خۆم و هه‌موو هه‌ساره‌كان سوجده‌مان بۆ عه‌شق ده‌برد
وه‌ك مه‌ريه‌م
جبرائيلى فريشته له غه‌یبه‌وه لێم ده‌رکه‌وت
له چه‌شنی مرۆڤ
ووتم:” په‌نا به خوا”
ووتى:” په‌نا به عه‌شق, مه‌ترسه من نێردراوى په‌روه‌ردگارى تۆم”
وه‌ك مه‌ريه‌م
به موعجيزه‌يه‌ك, سكى پڕكردم له ئه‌ڤین
به‌ده‌م ئاهوناڵه‌وه له ژێر سێبه‌رى خودا،
هه‌ناسه‌م ده‌دا
نزام كرد، ئيتر هى ئه‌و بم
نزام كرد نه‌چمه‌وه نێو ئه‌وس و خه‌زره‌ج
كۆرپه‌یه‌کم له ده‌سته پڕ له نووری تۆ
پڕ له بوونی تۆ
له کۆرپه‌که‌ی من بپرسن چ موعجیزه‌یه‌ک بوو
من سڵاوی قه‌دیسێکم له‌سه‌ره
له هه‌ر کوێ بم
له‌و ڕۆژه‌وه
تا ده‌مرم
كه زیندووش ده‌بمه‌وه من هه‌ر هی ئه‌وم
عيساى من
کوڕی په‌روه‌ردگاری من
ڕێبازی هه‌ردوو دونياى من
ڕۆژێک دێت وه‌ک په‌پووله هه‌موو ده‌فڕن بۆ ماڵی ئه‌ڤین
منيش قورئان ده‌که‌موه و باسی کوڕه‌که‌ی نه‌بی ئیبراهیمیان بۆ ده‌گێڕمه‌وه
ئيبراهيم هاوار ده‌کا و ده‌ڵێ” شه‌یتان یاخییه له خوا”
كوڕه‌که‌شی ده‌ڵێ” شه‌يتان ياخييه له عه‌شق”
مه‌بنه ئار و ئاوه‌ری به‌رد په‌رستان
مه‌چنه مه‌عبه‌دی ‘دوعا’ کوژان
كوڕه‌که‌ى ئيبراهيم
زمانى دونيا دێنێته گۆ
ده‌مانباته‌وه بابل
له باخچه هه‌ڵواسراوه‌کان تێپه‌ڕ ده‌بێ
شوێنپێی یار میوه‌ی به‌هه‌شت ده‌گرن
وه‌ك مو‌سا له‌لای راستی کێوی تووره‌وه با‌نگم كرد
به‌غرووری موساوه گۆچانه‌که‌ی فڕێ‌دا به‌رده‌می فیرعه‌ون
ئه‌ژدیهایه‌ک له ئه‌وینی لێده‌رچوو.
وه‌ک ئیسماعیل به‌ڵێنی پێدام
وه‌ک ئاده‌م و حه‌وا ڕووت بووینه‌وه
له كه‌شتى نوح سه‌ركه‌وتين
ئه‌سرين له ديده‌مان ده‌بارى
ئاگر ڕۆحى بسميل كردين
له به‌هه‌شتێكى سه‌وزين
به‌هارێک له دڵمه پڕه له گوڵی سوور
زيكرێک له ڕۆحمه لێوان لێوه له حه‌رفه‌کانی ناوت
به ملوانکه‌ی مێخه‌ک ناوی تۆ خه‌تم ده‌که‌م
به‌هه‌شتی من له ژێر پێی تۆیه
عه‌شقت بێئه‌ندازه گه‌وره ده‌نوێنێت
ده‌چمه ئه‌شکه‌وتی حه‌ڕا, ده‌بمه یاوه‌ری یارانی ئه‌شکه‌وت
309 ساڵى هه‌تاوى، چاوانم داده‌خه‌م
وه‌ک شازاده‌ی جادوولێکراو
ماچی تۆ نه‌بێت هیچ خه‌به‌رم ناکاته‌وه
ناومان له‌سه‌ر دار سنه‌وبه‌رێک نووسی تا هه‌وره‌کان باڵا ده‌کات
وه‌ک که‌عبه له ده‌ورت ده‌گه‌ڕێم
ڕوو له قیبله‌ی دڵت ده‌که‌م
ده‌ست به دڵته‌وه ده‌نێم
به هه‌ر پێن په‌نجه شه‌هاده‌ت پێ‌دێنم
ده‌ڵێم: ‘ ئيلاهى…. عه‌شقى تۆم’
سوێند به‌تۆ له قیامه‌تیش هه‌ر هی تۆم
به‌هه‌شتی من له ژێر پێی تۆیه
٢٤ ی شه‌والی ١٤٣٤