به‌به‌ڵگه‌وه خوێنه‌رانی كتێب له ساڵی 1960 زیاتر بووه له ئێستا
ئه‌مڕۆ كتێبی ڕۆژنامه‌وانی كوردی/ گۆڤار ڕۆژی نوێ 1960-1961ی دكتۆر هیمدادی حوسێنم سه‌یر كرد بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ زانیاری له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانی كوردی كاتی خۆی وه‌ربگرم, به ڕاستی لێره‌وه ده‌سخۆشی له دكتۆر هیمدادی حوسێن ده‌كه‌م كه ئه‌م گۆڤاره‌ی بۆ ئێمه‌ی كورد كرده ئه‌رشیف و سه‌ر له نوێ هه‌موو ژماره‌كانی له كتێبێكی چوار به‌رگی بۆ به چاپ گه‌یاندووین, مرۆڤ كاتێك سه‌یری نووسین و ڕۆژنامه‌وانی كۆن ده‌كات ئینجا به‌راوردێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ نووسین و ڕۆژنامه‌وانی ئێستا ده‌كه‌وێته به‌رچاو, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كات و سه‌رده‌م گۆڕانكاری زۆری به‌سه‌ر هاتووه, به‌ڵام وا هه‌ست ده‌كه‌ی نووسینه‌كانی كاتی خۆی زۆر چێژدارتر و جوانترن له نووسینه‌كانی ئێستا!!! كاری ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌ی كاتی خۆشی زۆر باشتر و دڵسۆزتر دیاره له ئێستا, زۆر سه‌یره له هه‌موو شتێك گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێشچوون كراوه به‌ڵام من پێم وایه له نووسین و كاری ڕۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بووبین باشتر نه‌بووین, دیاره ئه‌مه‌ش زیاتر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مرۆڤی ئێستا شته‌كانی قوتی ڕۆح نییه, به‌ڵكو سه‌رزاره‌كییه, نیه‌ت سافی و دڵسۆزی له هه‌موو كارێك كه‌م بووه, بۆیه‌ش له گوێچكه‌یه‌ك ئه‌ی بیستین له گوێچكه‌كه‌ی ترمان ده‌رئه‌چێت, ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه تیشكێكی كورتی بخه‌مه سه‌ر ئه‌وه‌یه له كاتی سه‌یركردنی ئه‌م كتێبه نووسینێكم به‌رچاوكه‌وت كه هی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی بوو له ساڵی 1961 له گۆڤاری ڕۆژی نوێ بڵاوكراوه‌ته‌وه, به‌ڕاستی ئه‌م نووسینه زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام, چونكه سه‌رژمێرییه‌كی زۆر جوانی سه‌ردانی كه‌ران و كتێبخوێنان ده‌دا به ده‌سته‌وه, له به شێكی نووسینه‌كه‌دا هاتووه “له ساڵی 1960 ژماره‌ی كتێبه‌كانی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی گه‌یوه‌ته (9477) كتێب, هیچ مانگێك نییه كه پتر (2000) كتێب نه‌خوێندرێته‌وه, له ماوه‌ی ساڵی 1960 زیاتر له (18000) هه‌زار خوێنده‌وار داوای كتێبی كردووه” دیاره ئه‌م داتا و سه‌رژمێرییه جوانه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له ساڵی 1960 كارێكه به بڕوای من جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه, ئه‌ویش زۆر بوونی خوێنده‌وار و كه‌م بوونی خوێنه‌ره, چونكه ئه‌گه‌ر به به‌راوردێك بكه‌ین له‌گه‌ڵ ئێستا ده‌بینین كاتی خۆی له نێو كورد به گشتی چینی نه خوێنده‌وار زۆر زیاتر بووه له خوێنده‌وار, كه‌چی ساڵی 1960 له شارێكی وه‌ك سلێمانی ژماره‌یه‌كی زۆر خوێنه‌ری كتێبی هه‌بووه, به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستا كه چینی خوێنده‌وار زۆر زیاتره له نه‌خوێنده‌وار, به‌ڵام خوێنه‌ری كتێب كه‌م بووه, جگه‌له‌وه‌ش ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌وكاتی سلێمانی زۆر كه‌متر بووه له ئێستا.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێستا سه‌ردانی كه‌رانی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له ساڵێك دا چه‌ند هێنده‌ی ساڵی (1960) زیادی كردبێت به‌ڵام هه‌ر ئه‌وكات خوێنه‌ری زیاتر بووه, چونكه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێستا خوێنده‌وار له سلێمانی كه‌م بووه, كه‌چی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی كه خوێنده‌واریان هه‌بووه و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كتێبخانه‌یان كردووه ڕێژه‌كه‌ی زۆر بووه.
حه‌زم كرد ده‌قه‌كه‌ی كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی كه له گۆڤاری ڕۆژی كورد بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ بكه‌م كه ئه‌مه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی له ساڵی 1942-1943 كراوه‌ته‌وه, به نزیكه‌ی (500) كتێبێك له شوێنێكی بچو‌وكدا, ئێسته كتێبخانه‌ی گشتی خانوویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره و هۆڵێكی گه‌وره‌ی تێدایه و ژماره‌ی كتێبه‌كانی گه‌یشتۆته (9477) و گۆڤاره‌كان زیاتره له (4000) و گه‌لێ ڕۆژنامه و گۆڤاری بۆ دێت. مێزوكورسی ڕێكوپێكی تێدایه كه له‌سه‌ری بحه‌وێته‌وه و بتوانیت دانیشیت بۆ خوێندنه‌وه, هه‌موو كاتێك كتێب ئه‌درێت به هه‌موو خوێنده‌وارێك بێ جیاوازی ته‌نها بناسرێت و یان هه‌ویه و ده‌فته‌ری نفوسی پی بێت.
هه‌موو چه‌شنه كتێبێك له كتێبخانه چنگ ئه‌كه‌وێت و به هه‌موو چه‌شنه كه‌سێك ئه‌درێت, به مه‌رجێ ئاگاداریان بكات.
ئێسته خوێنده‌واران زۆر هاتووچووی كتێبخانه ئه‌كه‌ن و هیچ مانگێك نییه كه پتر له (2000) كتێب نه‌خوێندرێته‌وه.
له ماوه‌ی 1960 دا زیاتر له (18000) خوێنده‌وار هاتووچووی كتێبخانه‌یان كردووه و (7314) كتێب له ناوه‌وه‌ی كتێبخانه خوێندراوه‌ته‌وه‌و (7415) كتێب براوه بۆ ده‌ره‌وه.
ئه‌ی خوێنده‌واری خۆشه‌ویست كتێبخانه هه‌میشه له خزمه‌تایه و كردنه‌وه‌ی به‌م جۆره‌یه:
هه‌موو ڕۆژێك بۆ پیاوان و ژنان بێ جیاوازی – ژنان ژووری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه.
1- به یانیان له سه‌عات (8) بۆ (1)
2- ئێواران له سه‌عات (3) بۆ (5)
3- ڕۆژانی سێ شه‌ممه‌و عگله كان كتێبخانه نییه.
4- ڕۆژانی هه‌ینی كتێبخانه كراوه‌یه, به‌ڵام ته‌نها به‌یانیان له سه‌عات 8 بۆ 1
كتێبخانه‌ی گشتی
ئه‌م نووسینه له گۆڤار ڕۆژی نوێ ژماره 11ساڵی 1 شوباتی 1961 لا55, بڵاوكراوته‌وه, گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی, سیاسی, كۆمه‌ڵایه‌تی بووه, مانگی جارێك له سلێمانی ده‌رچووه.
له ئێستادا د. هیمدادی حوسێن هه‌موو ژماره‌كانی گۆڤاری ڕۆژی نوێ كه له ساڵه‌كانی 1960-1961 درچووه له كتێبێكی چوار به‌رگی به‌ناوی ڕۆژنامه‌وانی كوردی/ گۆڤار ڕۆژی نوێ 1960-1961 به چاپی گه‌یاندووه.
ئه‌م زانیاریانه‌م له به‌رگی3/لا199 وه‌رگرتووه.
ئه‌مه‌ش ئامارێكی بچووكی نوێ یه كه له ماڵپه‌ری خه‌ندان وه‌رم گرتووه حه‌زم كرد وه‌ك به‌راوردێك ئه‌مه‌ش بڵاوبكه‌مه‌وه:
كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به هه‌موو جۆره‌كانی كتێبه‌وه 120 هه‌زار سه‌رچاوه‌ی تیادایه و رۆژانه زیاتر له 100 كه‌س له خوێنه‌ران سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
Hawkar_ash@yahoo.com
*به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی كتێب دۆستانی كوردستان