هەڵبژاردن و دیمۆکراسی، حیزب و حکومەت و میدیای حیزبیی
ئەمە بەشیکی ترە لەو پرۆژەیەی لە ٦/٦/٢٠١١ دا وەک داخوازی و ئامانجی خۆپیشاندانەکانی شوبات-مایس پێشکەشی دەسەلات و ئۆپۆزیسۆن و رای گشتیم کرد.
ئەم بەشە بە شێوەیەکی پراکتیکی و بە زمانێکی سادە باس لە پێوەندی نێوان هەلبژاردن و دیمۆکراسی، و چاکسازیی و چالاککردنی پەرلەمان و پێوەندی نێوان حیزب و حكومەت و دەوری میدیا دەکات و رێگایەکیش بۆ نەهیشتنی میدیای حیزبیی و جێگرتنەوەی بە میدیای حکومیی نەتەوەیی و میدیای ئەهلی پێشنیاز دەکات.
٤.دیمۆکراسی و ده‌سه‌لاتی خه‌لک:
4-1 ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل: دیمۆکراسی یانی ده‌سه‌لاتی گه‌ل، ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ش له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه‌وه نوێنه‌ریه‌تی بۆ دروست ده‌کرێ و بهکاردهخرێ. به‌لام پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن هه‌موو شتێک نییه، ته‌نیا میکانیزمێکی سه‌ره‌تاییه بۆ دامه‌زراندنی پرۆسه‌کان و ره‌واییدان به دامه‌زراوه‌کان. ده‌سه‌لاتی دیمۆکراسی گه‌ل ئه‌و کاته دێته دی که ئه‌و ده‌سه‌لاته به شێوه‌یه‌کی یاسایی له هه‌موو دامه‌زراوه‌کانی ده‌وله‌ت و پرۆسه‌کان و جومگه‌کانی به‌شداری جه‌ماوه‌ر له بڕیاری سیاسی و ژیانی کۆمه‌لایه‌تی و کەلتووری و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و دیمۆکراسی کۆمهلگاییداو له هۆشیاریی مرۆڤی تاکدا به‌رجه‌سته ده‌بێ.
4-2 ئازادیی و ساغیی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن: له‌به‌ر گرنگی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ده‌بێ هه‌موو جۆره زامنێکی یاسایی، سیاسیی، ئیداری، جاودێریی ناوخۆیی و جیهانیی و یه‌کسانی ده‌رفه‌ت بۆ به‌کارهێنانی دارایی و میدیا و کۆرو کۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، هتد پێش پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن جێنهجێبکرێ.
4- 3 نه‌مانی نایه‌کسانی هێزی کهمپهینکردن: نه‌مانی میدیای حیزبی و ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ئابووری و دارایی و دهزگاگاکان له لایه‌ن حیزبه گه‌وره‌کانه‌وه مه‌رجێکی بابه‌تی یه‌کسانی ده‌رفه‌ت و ساغیی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنه.
4-4کۆمیسیۆنی هه‌لبژاردن: ده‌بێ ته‌واو سه‌ربه‌خۆ بێ و به ده‌نگی دوو له سهرسێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دابمه‌زرێ و یان تا ئه‌و ده‌نگدانه کاری پێده‌کرێ، به هاورایی (توافق) له نێوان هه‌موو حیزبه‌کانی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسیۆنیشدا به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ندامانی بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ بن و به بهشهبرایی (موحاصصهی) حیزبیی دانه‌نرێن.
4-4 حیزب و حکومه‌ت:
4-4-1 حیزب حکومه‌ت دروست ده‌کا به‌لام حکومه‌ت حیزبیی نییه: حیزبی سیاسی ده‌ورێکی سه‌ره‌تایی و سه‌ره‌کیی و گرنگی له پرۆسه‌ی ههڵبژران و دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌کان دا هه‌یه. حیزب حکومه‌ت داده‌مه‌زرێنێ، به‌لام دوای دامه‌زراندنی حکومه‌ت حیزبی نامینێ، حکومه‌ت و هه‌موو دامه‌زراوه‌و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی ده‌بنه مڵکی گه‌ل و خزمه‌تکاری گه‌ل، حکومه‌ت ده‌بێته گه‌روه‌ترین ده‌زگای دیمۆکراتی گه‌ل و بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کانی گه‌ل به بێ جیاوازی کار ده‌کاو یه‌کێتی گه‌ل له حکومه‌تداو به‌هێزیی حکومه‌ت له یه‌کێتی گه‌لدا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
4-4-2 سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت سه‌رکه‌وتنی حیزبی براوه‌یه: سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت له ئاکامدا سه‌رکه‌وتنی حیزبی براوه‌ی یان حیزبه هاوپه‌یمانه‌کانی پێکهێنه‌ری حکومه‌ته. هه‌ر به‌وپێیه‌ش په‌رله‌مان دوای هه‌لبژاردنی، گه‌رچی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان هه‌ولی جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی ئینتیخابی حیزبه‌که‌یان ده‌ده‌ن، ده‌بێته په‌رله‌مانی هه‌موو گه‌ل و ئه‌ندامانی نابنه نوێنه‌ری حیزبه‌کانیان له ناو په‌رله‌ماندا به‌لکو ده‌بنه نوێنه‌ری خه‌لک، نوێنه‌رانی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نگیان بۆداون و به‌رامبه‌ر ئه‌وان به‌رپرسیاری ویژدانی و ئه‌خلاقی و یاسایی و سیاسیی ده‌بن و خه‌لک بۆی هه‌یه چاوه‌دێری وتار‌و ره‌فتارو کردار‌و ئه‌نجامدانی (ئه‌دای) ئه‌وان بکاو له هه‌لبژاردنی دواتردا حوکمیان به‌سه‌ردا بدات.
4-4-3 حزبیکردنی حکومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌بێته هۆی ئیفلیجکردنیان: مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ک نوێنه‌ری حیزب و جێبه‌جێکه‌ری فه‌رمان و خواستی سه‌رۆکایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌کانیان بردنی حیزبایه‌تیی پێش هه‌لبژاردنه بۆ ناو په‌رله‌مان و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و ئیراده‌ی خه‌لک و له ئه‌نجامدا ئیفلیجکردنی په‌رله‌مانه، هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی دامودهزگاو دامه‌زراوه‌کانی خه‌لک و حکومه‌ت وه‌ک ده‌زگای حیزبی مانای ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌لی و نایه‌کسانی و ئیفلیجکردنی حکومه‌ت و هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی شیرازه‌ی کۆمه‌لگایه.
4-4-4سه‌روه‌ریی په‌رله‌مان و ده‌زگاییکردنی حکومه‌ت: بۆیه گرنگه په‌رله‌مان سه‌روه‌ر بێ و نوێنه‌ری خه‌لک بێ و رێفۆرمی جددی له سیستمی په‌رله‌مانی و پرۆسه‌ی ناوخۆیی په‌رله‌ماندا بکرێ، (بروانه 5-3) و حکومه‌تیش ده‌زگایی بکرێ و به پێی ده‌ستوورو یاساکان و رێنماییه‌کان کاره‌کانی بهریوهبهرێ و ببێته حکومه‌تی هه‌موو هاولاتییان نه‌ک هی حیزب و قۆرخکارانی ده‌سه‌لات و سامان.
4-5 : سه‌روه‌ریی په‌رله‌مان:
پێویسته په‌رله‌مان سه‌روه‌ر بێ و یاساکان و بریاره‌کانی په‌رله‌مان له سه‌رووی ههموودهسهلات و بریارو یاسایه‌کی تره‌وه بن و په‌رله‌مان بتوانێ ده‌وری چاودێری کاریگه‌ریی حکومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی خه‌لک به کاریگه‌ریی ببینێ و زامنی پاراستنی پرینسیپ و پرۆسه‌ی دیمۆکراسی و دادپه‌روه‌ری بێت له ئیداره‌کردنی ولاتدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته:
4-5-1 به‌رنامه‌ی پرسیاری مانگانه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت: سه‌رۆکی حکومه‌ت پێویسته مانگی جارێک بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و به‌دواداچوونی ئه‌نجامدانی حکومه‌ت له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بێ و وه‌لامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه. پرۆسه‌ی ئه‌م ئاماده‌بوونه به پێره‌وی ناوخۆیی رێکبخرێ.
4-5-2 به‌رنامه‌ی پرسیاری دوو مانگیی سه‌رۆکی هه‌رێم: سه‌رۆکی هه‌رێم پێویسته هه‌ر دوو مانگ جارێک بۆ وه‌لامدانه‌وه‌ی پرسیار‌و به‌دواداچوونی کاره‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی ولات له به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌بێ و وه‌لامی پرسیاری په‌رله‌مانتاران بداته‌وه. پرۆسه‌ی ئه‌م ئاماده‌بوونه به پێره‌وی ناوخۆیی رێکده‌خرێ
4-5-3 کۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێویسته به‌لای که‌مه‌وه مانگی جارێک کۆبێته‌وه‌و ئه‌جنداو ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانی بگه‌یه‌نرێنه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
4-5-4 پرسیارنامه‌ی وه‌زیره‌کان: وه‌زیره‌کان پێویسته له ماوه‌ی دیاریکراودا وه‌لامی پرسیاری نووسراوی په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه‌و گه‌ر نه‌یانکرد رووبه‌رووی سزای یاسایی ببنه‌وه.
4-5-5 گرێبه‌سته نه‌وتییه‌کان: هیچ گڕێبه‌ستێکی نه‌وتی، بازرگانی گرنگ، پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یی به بی ئاگاداری کۆمیته‌کانی پێوه‌ندیداری په‌رله‌مان و ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان شه‌رعییه‌تی نابێ و بکه‌رانی به تاوانکار دژی ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل داده‌ندرێن و په‌رله‌مان بۆی هه‌یه لێپێچی باکاتهوهو سزای یاساییان بدات.
4-5-6 ره‌چاوکردنی نانێوهندێتیی: ا. پێویسته له دانانی به‌رنامه‌ی حکومه‌تی هه‌لبژێردراو دانانی نه‌خشه‌ی ئابووری و په‌ره‌سه‌ندن وه‌به‌رهێنان و دانانی بودجه‌ی سالانه دیمۆکراسی نانێوه‌ندی (لامه‌رکه‌زی) ره‌چاو بکرێ و رای ناوچهوکان و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و میدیا‌و پسپۆرانی سه‌ربه‌خۆ وه‌ربگیرێ و ئه‌و به‌رنامانه و بودجانه به تیر‌و ته‌سه‌لی له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و له په‌رله‌ماندا دیبات بکرێن و ماوه‌یه‌کی باشیان بۆ دابنرێ و هه‌وڵ بدرێ نه‌کرێنه بابه‌تی حیزبی په‌تی و ره‌ها. ب: خه‌لکی هه‌ر ده‌ڤه‌رو شارؤچکهیهک ده‌وری هه‌بێ له ده‌ستنیشانکردنی گرفت و پێداویستییه‌کانی خۆیان و ثێسنیازکردنی چاره‌سه‌ریی و پرۆژه‌و ده‌وریان هه‌بێ له هه‌لبژاردن و بریاردان و به‌رێوه‌بردنی پرۆژه‌کان له ناووچه‌ی خۆیاندا‌و ىی پرس و راوێژ به‌وان پرۆژه دانه‌نرێن و نه‌خرێنه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه ومیکانیزمی زانستی بۆ ئه‌و بيشدارییهی خه‌لک بخرێته کار (له رێگه‌ی شاره‌وانی وئه‌نجومه‌ن و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و ةیوهندهکانی کۆمه‌لگاوه).
4-5-7 بودجه‌ی پێشه‌کی و بودجه‌ی ته‌واو: حکومه‌ت پێویسته بودجه به دوو هه‌نگاو پێشکه‌شی په‌رله‌مان بکا. هه‌نگاوی یه‌که‌م: بریتی بێ له راپۆرتی پێشه‌کی که سێ مانگ به‌ر له پێشکه‌شکردنی بودجه‌ی ته‌واو پێشکه‌شی بکات. ئه‌م راپۆرته ته‌نیا بریتی ده‌بێ له نیازی حکومه‌ت له دانانی بودجه بۆ باس و دیباتکردنی له لایه‌نه په‌رله‌مان و خه‌لکه‌وه و تێیدا: 1
. حیساباتی کۆتایی بودجه‌ی سالی رابردوو پێشکه‌ش ده‌کاو هه‌ڵی ده‌سه‌نگێنی و پێوه‌ندی به بودجه‌ی ساڵی تازه روون داکاته‌وه
2. ئه‌و پرینسیپانه روون ده‌کاته‌وه که له پشت دانانی بودجه‌وه ده‌بن
3. پێوه‌ندی بودجه به ته‌واوی نه‌خشه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووریی و سنعه‌تی و کشتوکالی و په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌لایه‌تی و که‌لتووریی روون ده‌کاته‌وه
4. ئه‌و لایه‌ن و بوارانه روون ده‌کاته‌وه که بودجه فۆکه‌سیان له سه‌ر ده‌کا به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان وه‌ک کێشه‌ی بێکاریی گه‌نجان، که‌مده‌رفه‌تی کار بۆ ژنان، ناسه‌لامه‌تی رێگاوبان هتد یان پێشخستنی ستراتیجی هه‌ندێ بوار وه‌ک کشتوکالی دێهاتیی، به‌رهه‌می پێشه‌یی خۆمالی، ثێشخستنی ته‌کنۆلۆجیی، پێشخستنی ئاستی زانکۆکان، هتد
٥. ته‌نیا دوای پێشکه‌شکردنی ئه‌م راپۆرته‌و دیابتکردن و بشاترکردنی لهلالیهن په‌رله‌مان و پسپۆرانه‌وه دوای سێ مانگی تر بودجه‌ی ته‌واو پێشکه‌شی په‌رله‌مان ده‌کرێ بۆ دیبات و ره‌زامه‌ندبوون له سه‌ری.
4-5-8 زامنکردنی داپه‌روه‌ریی ئابووریی و کۆمه‌لایه‌تی جه‌وهه‌ری هه‌موو بودجه‌یه‌ک ده‌بێ و به‌شێکی به‌رچاوی بودجه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی ههژارییی مناڵ و پیرو په‌ککه‌وته‌کان و بێ‌کاری درێژماوه ته‌رخان ده‌کرێ و سسیستمی زامنی کۆمه‌لایه‌تی نه‌هێشتنی هه‌ژاریی پێره‌و ده‌کرێ.
4-6 ریفۆرمی په‌رله‌مان:
بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌وری سه‌روه‌رانه‌ی خۆی له بوارههکانی یاسادانان و جاودێریی دارایی و جاودیری حکومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌لک و ده‌نگده‌ران ببینێ بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپزیسینێکی چالاک و کاراو کاریگه‌ری تێدا بێ، پێویسته به هۆی یاسانامهیهکی تایبه‌تییه‌وه په‌رله‌مانی کوردستان خۆی ریفۆرم بکرێ له ریگای یاسایه‌کی نوێی په‌رله‌مانه‌وه به:
4-6-1 ره‌چاوکردنی هه‌لبژاردنی بازنه‌یی (دایه‌ری) کۆمه‌لگه‌یی constituency واته به پێی دابه‌شکردنی جوگرافی ئه‌ندام په‌رله‌مانێک یان زیاتر به پێی ژماره‌ی دانیشتوان بۆ هه‌ر ده‌ڤه‌رو گۆندو گه‌ره‌که شارێک دابنرێ و ئهندامپهرلهمانهکه راسته‌وخۆ نوێنه‌ری خه‌لکه ده‌نگده‌ره‌که‌ی ئه‌و ناوچه بێ و به‌رپرسیار بێ به‌رامبه‌ر به‌لێنه‌کانی خۆی و حیزبه‌که‌ی بۆیان. بۆ نموونه سێ ئهندامپهرلهمان له ده‌ربه‌ندیخان ده‌بنه نوێنه‌ری سێ ناوچه‌و گه‌ره‌کی جیای ده‌ربه‌ندیخان واته هی بازنه‌ی هه‌لبژاردنه‌کانیان. ئه‌مه ئه‌و ئامانج و ئه‌نجامه دیمۆکراتییه دێنێته دی که له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌لبژێردراو نوێنه‌ری ده‌نگده‌ران و خه‌لکی بازنه‌ی ناوچه‌که‌ی بێت و گه‌رچی له لایه‌ن حیزبی جیاشهوه کاندیدکرابن، پێکه‌وه بتوانن دوای هه‌لبژاردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و پێشخستنی ناوچه‌ی خۆیان هه‌ر وه‌ک بۆ ئامانجه سیاسییه گشتییه‌کان هاوکار بن و به‌ربه‌ره‌کانی حیزبی جێی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ریی نه‌گرێته‌وه.
4-6-2 یاسا یان پێره‌وی ناوخۆ ( پرۆسه‌ی کار) ی نوێ بۆ په‌رله‌مان: په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی کوردستان کۆن و سه‌ره‌تایی و ناته‌واوه پێویسته ئه‌و پێره‌و یان پرۆسه‌ی کاره بگۆردرێ به چه‌شنێ که په‌رله‌مان بکاته ده‌زگایه‌کی نوێنه‌رایه‌تی مۆدێرن و چالاک و هاوکار و جێی دیبات و ئاخاوتنی دیمۆکراتی ئازاد‌و زامنی ماف و حه‌سانه‌و ده‌سپێشخه‌ری هه‌موو ئه‌ندامانی بکات. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ساواین له ئه‌زموون و پراوه‌ی دیمۆکراسیدا پێویستیمان به هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆنیکی به‌کارو جالاک و دیمۆکراتی هه‌یه. بۆیه گرنگه که یاسانامه‌ی نوێی په‌رله‌مان هه‌نذی ماف و ئیمتیازات بۆ ئهنداپهرلهمانان به گشتی و هی ئۆپۆزیسیۆن به تایبه‌تی ده‌ستنیشان و زامن بکا:
4-6-3 مافی قسه‌کردن به پێی پێویست و بێسنووردار کردن به پێی گرنگی بابه‌ته‌کان.
4-6-4 مافی یاسادانان بۆ ئۆپۆزیسیۆن: مافی ئه‌وه‌ی که به پێی ژماره‌ی کورسییه‌کانیان ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی له لاه‌ین ئۆپزیسۆنهوه پێشکهشدهکڕێن کاتی دیبات و تاوتوێکردن و دهنگلهسهردان و بریاردانیان دابنرێ.
4-6-5 یاسانامه‌ی هاوبه‌ش: میکانیزمێک دابنرێ بۆ سه‌رنجدان و هه‌لسه‌نگاندنی ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی ده‌شێ هاورایی (توافق)یان له سه‌ر بێ و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتین و پێویستیان به موناقه‌شه‌ی زۆر نییه تا هه‌موو فراکسیۆنه‌کان به هاوکاری و بێ کێشه‌و خێرا ئه‌و یاسانامانه تێپه‌ڕێنن.
4-6-6 په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی: پێویسته هه‌موو دانێشتنه‌کانی په‌رله‌مان و دانێشتنه‌کانی کۆمیته‌کانیش راسته‌وخۆ له رێگای که‌نالی په‌رله‌مانه‌وه په‌خش بکرێن و رێگه‌ی ئاماده‌بوونی که‌ناله‌کانی تریش بدرێ. گه‌ر بابه‌تێک هه‌ستیار بوو و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دابوو راسته‌وخۆ نهگوێزدرێتهوه ده‌بێ پێشه‌کی ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان له ڕیگه‌ی ده‌نگدانه‌وه یان هی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی به کۆی ده‌نگ بۆ وه‌ربگیرێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی گرنگن وه‌ک بودجه پێویسته چه‌ند جار په‌خشکردنیان دووباره بکڕێته‌وه.
4-6-7 بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیی قسهخوانی په‌رله‌مان: قسهخوانی په‌رله‌مان (ئه‌مه زاراوه‌یه‌کی دروستتره له سه‌رۆکی په‌رله‌مان ) پێویسته پهرلهمانتهرێکی پرۆفێشنال و شاره‌زاو ئیدارییه‌کی باش و بێلایه‌ن بێت و سوێندی بێلایه‌نی بخواو رێزی په‌رله‌مانتاران بگڕی و ئه‌ته‌کێتی په‌رله‌مانی بزانێ و ماوه‌ی کاره‌که‌ی وه‌ک قسهخوانی په‌رله‌مان ئه‌ندامێتیی و کاره حیزبییه‌کانی ههڵپهسێڕێ و به‌شداری هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی حیزبی و کارێکی حیزبیی نه‌کات.
4-6-8 پێشکه‌شکردن و دیباتکردنی هه‌لوێستی فه‌رمی ده‌سه‌لات و ئۆپزیسیۆن: له هه‌موو په‌رله‌مانێکی دیمۆکراتیدا بۆ هه‌ر پرس و بابه‌ت و کێشه‌و رووداو‌و سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی یان ئابووری یان په‌روه‌رده‌یی و کۆمه‌لایه‌تی گرنگ و به‌تایبه‌تی بۆ به‌رنامه‌ی حکومه‌ت و بۆ بودجه، له سه‌ره‌تادا حکومه‌ت خۆی سیاسه‌ته‌که یان هه‌لوێستی فه‌رمی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ ئه‌وسا کاتی پێویست داده‌ندرێ بۆ هه‌ر یه‌ک له حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسئیۆنیش به تایبه‌تی فراکسیۆنی حیزبی گه‌وره‌ی موعاریز تا ئه‌وانیش به فه‌رمی له ریگای سه‌رۆکی فراکسیۆنهکهیانهوه کاردانه‌وه‌و هه‌لوێستی فه‌رمی خۆیان ده‌ربڕن و دوایی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیبات ده‌کرێ. گرنگه له په‌رله‌مانی کوردستانیشدا ئه‌م دابه دیمۆکراتییه دابمه‌زرێ و له پێره‌وی ناوخۆدا جێگیر بکرێ.
4-6-9 ده‌ستپێشخه‌ری په‌رله‌مانتاران: ئه‌مه له جیاتی زاراوه‌ی [ئێرلی مۆشن) ی په‌رله‌مانی به‌ریتانی به‌کارده‌هێنم: ئێرلی مۆشن ئه‌وه‌یه که له ئه‌نجامی پێشنیاز یان لۆبی ده‌نگده‌رانه‌وه کۆمه‌لێ ئه‌ندام په‌رله‌مان پێشنیازێ بۆ دیبات و باسکرنی بابه‌تێکی تایبه‌تی له په‌رله‌ماندا ئیمزا ده‌که‌ن. تا ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی مۆشنهکه ( پێشنیازه‌که) واژۆ ده‌که‌ن زیاتر بن، چانسی وه‌رگرتنی بۆ باسکردن له په‌رله‌ماندا زیاتر ده‌بێ. له په‌رله‌مانی کوردستانیشدا گرنگه ئه‌م دابه دابهێنرێ و له ئه‌نجامی پێشنیازی خه‌لک یان پێداویستی خێرا و رووداوی چاوهرێنهکراو ، کۆمه‌له په‌رله‌مانته‌رێک له لیستی جیا بتوانن پێکه‌وه ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ باسی پرسێ، بابه‌تێ، كێشه‌یه له په‌رله‌مان ئیمزا بکه‌ن و بیده‌ن به سکرتاریه‌ت و ئه‌گه‌ر بۆ نموونه ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ئیمزایان کردووه گه‌یشته 15 که‌س ، بابه‌ته‌که کاتی بۆ دابنرێ و له په‌رله‌مان دیبات بکرێ و بریاری له‌سه‌ر بدرێ یان بکرێ به یاسا.
4-6-10 مه‌شق و راهێنان له سه‌ر کاری په‌رله‌مانتاری بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان: له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تازه‌ین له کاری په‌رله‌مانی و دابونه‌ریت و پێشینه‌و ئه‌زموونمان نییه، ته‌نیا به هه‌لبژاردن و هێنانی ده‌نگی زۆریش په‌رله‌مانتار دروست نابێ، ده‌بی به شیوه‌یه‌کی پرۆفێشنال له کار‌و ئامانج و پرۆسه‌و ئه‌ته‌کیتی په‌رله‌مان و پیوه‌ندی و پرسه یاسایی و ده‌ستووریی و پێرهوهکان وپرۆسهکان شاره‌زا بێت. ئه‌و پێسنیازانهی سه‌ره‌وه گه‌ر بخرێنه پێره‌وی په‌رله‌مانه‌وه مانای ئه‌وه نییه جێبهجێدهکڕێن یان نرخیان یان چۆنێتی به‌کاربردن وپراوهکردنیان ده‌زانرێ. ئه‌مه ده‌بێ له رێگای مه‌شق و راهێنان و سهرمهشقهوه بێ. بۆیه گرنگه ا. به‌شێکی باشی سێ مانگی یه‌که‌می هه‌ر په‌رله‌مانتارێکی تازه بۆ راهێنان له سه‌ر کاری په‌رله‌مانی ته‌رخان بکرێ. و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یان بنێردڕێ بۆ ده‌ره‌وه یان له ده‌ره‌وه راهێنه‌ری شاره‌زا بۆ راهینانیان بهێنرێ یان ئه‌وانه‌ی پێشتر کۆرسیان بینیوه کۆرس بۆ ئه‌وانه‌ی تازه بکه‌نه‌وه 2. ئه‌وانه‌ی ماوه‌یه‌که کاری په‌رله‌مانی ده‌که‌ن و کۆنترن هه‌ر یه‌کێک ببێته سه‌رمه‌شق یان سه‌رپه‌رشتیار و هاوکار بۆ ئه‌ندامه تازه‌کان بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به یه‌که‌وه وه‌ک جووت کار بکه‌ن. 3. ئه‌مه وه‌ک ئه‌رکێک له پێره‌وی ناوخۆدا دیاری بکرێ. پێویسته بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ راهێنان و مه‌شقی په‌رله‌مانتاران سالانه دیاریبکرێ. 4. هه‌روه‌ها پێویسته په‌رله‌مانتاران راوێژکاری تایبه‌تیان له سنووری کاره‌کانی خۆیاندا به پێی ئهندامیتییان له کۆمیته‌کاندا هه‌بێ و بودجه‌شیان بۆ لێکؤلینه‌وه‌ی مه‌یدانی و تۆژینه‌وه‌ی زانستی هه‌بێ.
4-6-11 ته‌لارێکی نوێ بۆ په‌رله‌مان: وه‌ک به‌شێک له یاسانامه‌ی نوێی کاری په‌رله‌مان گرنگه دروستکردنی تهلاریکی نوێێ هاوچه‌رخ بۆ په‌رله‌مان به یاسا رێک بخرێ. پێویسته ئه‌و ته‌لاره له هه‌ولێر دا: ا. ببێته گه‌وره‌ترین و جوانترین شوێنه‌واری ئهرکیۆلۆجی که ره‌سه‌نێتی کورده‌واری و زانستی ئهرکیۆلۆجی و ته‌کنۆلۆجی هاوجه‌رخ کۆبکاته‌وه‌و به به‌رزترین تایبه‌تکاری (مواصفات) ی ئهرکیۆلۆجی و بیناسازی و نه‌خشکاری سه‌رده‌م بنوێنێ. 2. ببێته شوینهوارێکی نه‌ته‌وه‌یی دیمۆکراتی که جگه له هۆلی په‌رله‌مان و ژووری کۆمیته‌کان و هۆلی کۆبونوه‌وه‌ی بجوک و مانێوهندی و به‌شی کاره‌کانی باسکاری و تۆژینه‌وه‌و سه‌نته‌ری ته‌کنۆلۆجیای په‌رله‌مان و کتێبخانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان و هۆڵی تێدا بێ بۆ پێشانگه‌ی هونه‌ری کوردی هه‌میشه‌یی و ناوبه‌ناو، مۆزه‌خانه‌ی، هۆلی گه‌وره بۆ کۆبوونه‌وه‌ی گشتی خه‌لک و کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی، کافتیریا ورێستۆرانت، 3، سه‌یرانگاو شوێنی توریستی: ده‌وروبه‌ری باخ و باخات و دیمه‌نی جوان بێ که سه‌رنجی توریستانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه رابکیشێ و رووی تێ بکه‌ن. 4. به‌ر له نه‌خشه‌سازی و دروستکردنی پرس ورا‌و راوێژی گشتی ده‌رباره‌ی دیزاین و شوێن و ره‌وشه‌که‌ی بکرێ. چ شهرـیکه ته‌لاری 30 قاتیی و زیاترمان بۆ ئوتێل و کاری بازرگانی هه‌بێ که راسته‌وخۆ خزمه‌تی ئارامیی و به‌رژه‌وه‌ندی بێگانه ده‌کا، تهلارێکمان بۆ ره‌مزی ده‌سه‌لاتی دیمۆکراتی گه‌ل و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان نه‌بێ؟
4-7 دیمۆکراسی وه‌ک سیستمی ژیانی کۆمه‌لایه‌تی:
دیمۆکراسی سسیستمه، واته کۆبه‌نده له کۆمه‌لێ هاوبهندهوه دروست ده‌بێ که به ده‌ستوورو پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن و دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی سه‌روه‌رو کاریگه‌ر ده‌ستپێده‌کا. به‌لام ده‌ستوورو په‌رله‌مان هه‌موو شتێک نین، ده‌ستوور دایکی یاساکانه و په‌رله‌مان دایکی دامه‌زراوه‌کانه به‌لام به به‌بێ کوڕ‌و که‌س و کاری تر هه‌تیو ده‌مێننه‌وه.
4-7-1 دیمۆکراسی نانێوهندیی: (لامه‌رکه‌زی) -ده‌ڤه‌ریی- ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان و شاره‌وانییه‌کان: : دیمۆکراسی تا که‌متر نانێوهندیی بێ و زیاتر ده‌سه‌لات دابهزینێته خواره‌وه بۆ ناو خه‌لک و شوێنه دووره‌کان و تواناسازی خه‌لک بکا تا خۆیان بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان و کۆمه‌له‌که‌یان و نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌نه‌وه، هه‌ستی زیاتر به ئینتیمای کۆمه‌لیی ونه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بکه‌ن و بۆ خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن بۆ ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی خۆیان، ئه‌و دیمۆکراسسییه به‌هێزتر و ئه‌و کۆمه‌له یهکگرتووترو ئازادترو پته‌وتر ده‌بێ. بۆیه له ته‌ک سه‌روه‌ریی په‌رله‌مانی کارا، بوونی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاکان و شاره‌وانییه‌کان یه‌کجار گرنگه. هه‌لبژرادنی دیمۆکراتی ههردووسال جارێک بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه پرۆسه‌و پراکتیسی دیمۆکراتی خۆماڵی تر‌و خۆجیی تر‌و به‌هێزتر ده‌کاو ده‌سه‌لاتی دیمۆکراتی ته‌واوی ئه‌و ئهنهجومهن و شاره‌وانییانه‌ش بۆ پیشنیازکردن و پێشکه‌شکردن و جێبه‌چێکردنی پرۆژه‌ی په‌ره‌سه‌ندن و خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر بۆ ده‌ڤه‌رو سارۆپچکهکاکنیان، زیاتر بریاری سیاسیی وپرسی پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی و که‌لتووریی و کشتوکالیی بۆ ئاستی ناووجهو برایری راسته‌وخۆت خه‌لک داده‌به‌زێنێ. بۆیه گرنگه که ئه‌نجومه‌نی شاره‌کان جگه له‌وه‌ی سه‌ربه‌ست بن له به‌کارهێنانی ئه‌و بودجه‌یه‌ی خۆیان هه‌یانه به پێی یاسا، ده‌ورێکی گه‌وره‌شیان له پێشنیازکردنو چاوهدێرکردن و نهصسهزازی و جێبه‌جێکردنی بودجه‌ی گشتی هه‌رێمدا هه‌بێت و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه کنا وه‌ک په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و رێگاوبان و پۆلیسی لۆکال و ئاو‌و کاره‌باو شاره‌وانی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی ئه‌واندا بێت و یاسای پاریزگاو شاره‌وانییه‌کان ئه‌مه بسه‌لمێنێ.
4-7-2 کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئازاد:
4-7-2- 1کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆی گرفته‌کانی خۆی چاره‌سه‌ر ده‌کا: مه‌به‌ست له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه هاوولاتیان بتوانن خۆیان رێکخراو کۆمه‌له‌و تۆری پێوه‌ندی و کامپه‌ین دابمه‌زرێنن بۆ ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی لۆکالی یان گرۆیی خۆیان، وه‌ک هی گه‌نجان، خوێندکاران، که‌مئه‌ندامان، یان باشترکردن و خۆشکردنی ژیانیان له رێگای کۆمه‌له‌ی کاری هه‌روه‌زی و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری یا ن ئارهزومهندیی تایبه‌تی.
4-7-2-2ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی مه‌رجی له پێشینه‌یه: گرنگی ئه‌و رێکخراوانه له‌وه‌دایه له ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌ری تاکه‌که‌سیی و گرۆیی هاوولاتیان خۆیانه‌وه له دایک ده‌بن و هه‌ستی پێکه‌وه‌بوون و کاری هه‌ره‌وه‌زیی وخۆبهخشیی ده‌پارێزن و ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌شه‌ری و کۆمه‌لگایی ده‌وله‌مه‌ند بۆ یه‌کخستن و پێشخستنی کۆمه‌لگا. بۆیه پێویسته کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی سه‌دی سه‌د ئازاد بێ و نه حیزب نه حکومه‌ت دهستهنهخهنه کاریانه‌وه به‌لکو هانیان بده‌ن و ئاسانکارییان بۆ بکه‌ن. گرنگی رێکخراوانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی ئه‌وه‌یه که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌لی و گشتی له سه‌ر بنچینه‌ی ئاره‌زومه‌ندی تاکه‌که‌سی دروست ده‌بن و یارمه‌تی ده‌ده‌ن که خه‌لک وه‌ک گروپ و کۆمه‌لگا پێکه‌وه کار بکه‌ن و به‌مه له‌و قڵیش و دابهشدابهشییه ناته‌ندروسته رزگارمان ده‌بێ که حیزب خستوویه‌تییه جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمهلگاییمانهوه
4-7-2-3 حکومه‌ت پێویسته به یاسا سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بسه‌لمێنی و به‌پێی پێویستی وکاریگه‌ری و بڕی چالاکی و گرنگی پرۆژه‌کانیان، له سه‌ر بنچینه‌ی بارمته‌ی ماددی بۆ پرۆژه‌و ئه‌نجامی چاک، به شێوازی ده‌رفه‌تی یه‌کسان و پێشبركێ بۆ بیری جاک و کاری چاک، ساڵانه یارمه‌تیان بۆ ببڕێته‌وه‌و رێگاشیان بدا که بۆ خۆیان یارمه‌تی خێرخواخزی له ئه‌ندامان و خه‌لک و کۆمپانیاو رێکخراوی بیانی بهدههستبێنن.
4-7-2-4 ڕێکخراوی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی خێرخوازیی به یاسا نابێ حیزبیی و سیاسیی بێ و ته‌نانه‌ت له ههلبژاردنێشدا پشتگیری حیزبیی یان که‌سێک بکا به‌لکو ئه‌وان بۆ ئامانجی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و به‌رنامه‌ی چاک تێدهکؤشن. بۆیه گرنگه به یاسا: ا. سه‌ربه‌خۆیی 2. ناسیاسیی بوون و 3. ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ یارمه‌تی حکومه‌ت بۆ کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی مسۆگه‌ر بکرێ.
4-7-3 بره‌وپێدانی ژیانی کۆمه‌ڵگایی و دروستکردنی نێوه‌ندی کۆمه‌لگا له هه‌موو گوند‌و گه‌ڕه‌کێکدا:
4-7-3-1 ژیانی کۆمه‌لگایی هاوسۆزیی و هه‌ره‌وه‌زی و هاوکارییه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشت: مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و هاولاتییانه‌ی له لۆکالیک واته گوندێک گه‌ره‌که شارێک، شارۆچکه‌یه‌ک ده‌زین بتوانن وه‌ک کۆمه‌لێکی پێکه‌وه ساز‌و هاوکارو هاوبه‌رژه‌وه‌ندی و هاوکهلتوور پێکه‌وه بژین و یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن به تایبه‌تی هی ئه‌وانه‌ی بێده‌ره‌تان وپیرو هه‌ژارو کهمتواناو شایسته‌ی یارمه‌تی و هاوکارین و پێکه‌وه له رێگای چالاکی کۆمه‌لایه‌تی و که‌لتووری و رؤحی هاوبه‌ش چلۆنایه‌تی ژیانیان باشتر بکه‌ن و رۆژانی کاریان خۆشتر بکه‌ن و کۆمهلگایهکهیان سه‌لامه‌تترو جوانتر‌و پێشکه‌وتوو تر بکه‌ن.
4-7-3-2 ئه‌نفال و شه‌ری براکوژیی ژێرخانی جوگرافی و کۆمه‌لایه‌تی ژیانی کۆمهلگایییان سریه‌وه:
سه‌رباری ئه‌نفال که ژێرخانی جوگرافی ژیانی کۆمه‌لگایی سڕیه‌وه‌و شیرازه‌ی ژیانی کۆمه‌لی و رۆحی کوردی له به‌ر یه‌ک هه‌لوه‌شاند، شه‌ری براکوژی دوای ئه‌نفال و ڤایر‌وسی حیزبایه‌تی نه‌ک کۆمه‌ڵ به‌لکو پێوه‌ندییه‌کانی خێزانی و خزمایهتێشیان هه‌ڵوه‌شاند و هێشتاش شوناسی حیزبی جێگه‌ی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌لگایی و پیشه‌یی گرتۆته‌وه. ئه‌رکی حکومه‌ت وکۆمه‌له پێکه‌وه ئه‌م ره‌وشه بهرواژوو که‌نه‌وه‌و ژیانی کۆمه‌لگایی بژێننهوهو پته‌وی بکه‌ن و جیاوازی حیزبایه‌تی و هه‌موو جیاوازییه‌کانی تر، بکشێنه دواوه و هاوهه‌ستی و هاوسۆزی و رۆحی هه‌ره‌وه‌زی و کاری خۆبه‌خشی کۆمه‌لگایی بژێنینه‌وه.
4-7-3-4 دروستکردنه‌وه‌ی ژیانی کۆمه‌لگایی ئه‌رکی حکومه‌ته‌و پێویسته دروستکردنی سه‌نته‌ری کۆمه‌لگایی به‌شێک بێ له نه‌خشه‌سازی هه‌موو شارؤچکهو گوند‌و گهڕهکیك:
ده‌وری حکومه‌ت له په‌ڕه‌پێدانی ژیانی کۆمه‌لگایی، دوای-ئه‌نفال و ناکۆکی ناوخۆیی، ده‌ورێکی هه‌ره پێویست و په‌له‌یه. ئه‌م مابهستهش وه‌ک ئامانجێکی ستراتجی ده‌بێ له ماسته‌رپلانی هه‌موو شار‌و شارؤچکهو نه‌خشه‌سازی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و پێشخستنی هه‌موو گوند‌و گه‌ڕه‌کێکدا ئاماده بێ و سالانه له بودجه‌دا پاره‌ی بۆ ته‌رخان بکڕێ و گرنگییه‌کی پێشیدهستیی پێبدرێ به هۆی کردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێکی کۆمه‌ڵگایی له هه‌ر گوند‌و گه‌ڕه‌کێکی شار‌و شارۆچکه‌کاندا که بریتی بێ له:
• بینای هۆلێک بۆ کووبوونهوهو چالاکی هونه‌ری و که‌لتووریی وکۆمه‌لایه‌تی
• کتێبخانه‌یه‌ک
• به‌شێکی ته‌کنۆلۆجی بۆ فه‌راهه‌م کردنی کۆمپیوته‌رو ئێنته‌رنێت و بهکارهیننانی بهخؤرایی له لایه‌ن گه‌نجان و هاولاتییانی ئه‌و گوند‌و گه‌ره‌که‌وه و فه‌راهه‌مکردنی ژووری پێویست بۆ مه‌شق و راهێنان له سه‌ر کاری کۆمه‌لگایی و شاره‌زایی ته‌کنۆلۆجی و خولی راهێنانی هونه‌ریی و که‌لتووریی جۆراوجۆر بۆ لاوان.
• کافتیریایهک بۆ خه‌لک و میوانان
• ئه‌و جۆره سه‌نته‌ره کۆمهلگاییانه به پرۆفێشنالی بهرێوهببردرێن و جێگه‌ی هۆلی بۆنه‌کان و سه‌نته‌ری گه‌نجان بگرنه‌وه که ئێستا ته‌نیا حیزبیین و بۆ کاری حیزبی یان حیزبخوازراو به‌کاردێن و که‌لتووری حیزبایه‌تی ده‌خه‌نه جێی که‌لتووری کۆمه‌ڵگایی.
• هااندان و پشتگیریی کاری هونه‌ری و هه‌ره‌وه‌زی و خۆبه‌خشی و به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی تواناسازی بۆ که‌سانی هه‌ژارو بێکارو که‌مده‌رامه‌ت و که‌متوانا.
4-7-4 میدیای سهربهخۆو ئازاد و میدیای حیزبیی:
4-7-4-1 میدیا ده‌سه‌لاتی چواره‌می سسیتمی دیمۆکراسییه:
له سسیتمی دیمۆکراسیدا میدیا ده‌سه‌لاتی چواره‌مه‌و ده‌ورێکی یه‌کجار گرنگ و کاریگه‌ری له ئاشکراکردنی راستییه‌کان و چاودێریی ده‌سه‌لات و دروستکردنی گوشاریی ئایدییایی و سیاسیی و مه‌عنه‌وی و ئه‌خلاقی و رێنیشاندان و راستکردنهوهدا هه‌یه.
4-7-4-2 له کوردستاندا ده‌سه‌لاتی دووه‌می خنکێنراوه:
به‌لام له کوردستاندا که سیستمی ده‌سه‌لات نییه‌و حیزب په‌رله‌مان و حکومه‌ت به‌رێوه دهباو بۆ مه‌به‌ستی حیزبی به‌کاریان ده‌هێنێ و ده‌ستی خستۆته ناو هه‌موو کاروبارێکی حکومه‌ت و ژیانی خه‌لکه‌وه، میدیای ئازاد زۆر جار تاقه ده‌نگ و په‌نایه‌که که به‌رهه‌لستی ده‌سه‌لاتی تۆتالیتاری حیزب بکاو له‌به‌رئه‌وه زۆر جار، له‌گه‌ڵ په‌رته‌وازی و بیهێزیی خۆشیه‌وه و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو، ده‌نگه نارازییه‌کانی خه‌لک، له رێی میدیاوه له ره‌وشی ئۆپۆزییسۆنیی راسته‌قینه نزیک بوونه‌وه. هۆکارێکی تر بۆ گرنگیی ده‌وری میدیا له کوردستاندا لاوازی په‌رله‌مان و ناسه‌ربه‌خۆیی رێکخراوه‌کانی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی یه.
3-4-7-4خنکاندنی میدیا و ئازادی ده‌ربرین به زۆر‌و بۆریی و فرامۆشکردن و سزادان: له به‌ر هه‌ستکردن به‌م ده‌وره‌ی میدیا‌و بۆ خنکاندنی ئه‌م نووزه‌ی ده‌نگی نارهزاییهش ده‌سه‌لات له لایه‌که‌وه به دروستکردنی زۆر‌و بۆریی و بێسه‌روبه‌ریی له لایه‌کی تره‌وه به سه‌پاندن و زۆرکردنی میدیای حیزبیی و سێبه‌ر و له لایه‌کی تریشه‌وه به فرامۆشکردنی ره‌خنه‌و هاواری خه‌لک و زیادکردنی فشاری ئه‌منی و شکاتی یاسایی له میدیای ئه‌هلی، هیچ نرخ و بایه‌خێکی بۆ ده‌ربڕینی ئازاد وئازادیی بیر‌و راو نووسین و دایه‌لۆگ نه‌هێشتۆته‌وه.
4-7-4-4 میدیای کوردیی دیارده‌یه‌کی ناعه‌قلانی ناساغه: له ئه‌نجامدا، زۆریی میدیاکان و بلاوکراوه‌کان، هی حیزبیی و ئه‌هلیی و سێبه‌ر، له کوردستاندا بۆته دیارده‌یه‌کی ناعه‌قلانی ناساغ و ناسازو و بێهووده و به‌ره‌لایی زمان و نووسین و داوه‌شاندنی ئاست و ساتنداردی پرۆفێشنالی نووسین و بلاوکردنه‌وه‌و رۆژنامه‌گه‌ری و به هه‌ده‌ردانی سه‌رچاوه‌و سامانێكی زۆری به‌شه‌ریی و ماددی.
4-7-4-5 پێوسیته بژێوی و به‌رژه‌وه‌ندی میدیاکاران بپارێزرێ: له به‌رئه‌وه‌ی خه‌لكێکی زۆر له میدیا کار ده‌که‌ن و کاری میدیایی، هی حیزبیی و ئه‌هلیی ، تاقه کارێکه بۆ ژیان وگوزه‌رانیان ، هه‌ر چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ عهقلانیکردن و سنووردارکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی میدیاکان و رۆژنامه‌و بالوکراوهکان، پێویسته حیساب بۆ ژیانی ئه‌و که‌سانه‌و دۆزینه‌وه‌ی کاری تر بۆیان بکات.
4-7-4-6 میدیای حیزبیی و سێبه‌ر ناسازیی و بارگرانی و شه‌رمه‌زارییه نه‌ک پێویستی بازاڕ: بۆیه ئه‌رکی یهکهمممان هه‌موو، وه‌ک گه‌ل، به ده‌سه‌لات و کۆمه‌ڵ و ئۆپزیسیۆن و رووناکبیران و خوێنه‌رانه‌وه، ئه‌وه‌یه که چاره‌سه‌رییه‌کی جدددیی عه‌قلانی بۆ ئه‌و ئاژاوه میدیایی یه‌و بێهوودهيیی بلاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی دابنێین. دیاره ده‌وری حیزبه‌کان به ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ده‌ورێکی سه‌ره‌کی و جه‌وهه‌رییه بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌وم ره‌وشه ره‌ش و نه‌شیاوه. بوونی میدیای حیزبی و سێبه‌ر نه پێویسته، نه لۆجیکی و عه‌قلانییه، جگه له‌وه‌ی بارگرانییه‌کی گه‌وره‌ی دارایی یه به سه‌ر ماڵی گشتییه‌وه، ده‌وری سیاسی و رۆشنبیرییشی نێگه‌تیڤه‌و ئاستی رۆژنامه‌گه‌ریشی بۆ پله‌یه‌کی هه‌ره نزم دابه‌زاندووه.
4-7-4-7 گوازتنه‌وه‌ی میدیای حیزبیی بۆ میدیای ئه‌هلی خۆژێن: بۆیه زۆر پێویسته له ماوه‌یه‌کی گوازتنه‌وه‌ی دیاریکراودا میدیای حیزبیی نه‌مێنێ و ده‌رفه‌تیان بدرێتێ ببن به کۆمپانیاو میدیای ئه‌هلیی و بۆ خۆیان بتوانن خۆیان بژێنن و به‌رده‌وام که‌ن به که‌وتنه به‌ر یاسای بازاڕی ئازاد‌و مونافه‌سه‌و جمهوری کڕیار په‌یدا کردن یا نه‌مێنن. ئه‌مه هه‌م له ڕێگای مونافه‌سه‌وه جۆرباشی میدیاکان به‌رزده‌کاته‌وه هه‌م به پیی پێداویستی بازاڕ‌و خوێنه‌ر پسپۆڕی و تایبه‌تمه‌ندی له کاره‌کانیان دروست ده‌بێ.
4-7-4-8 به‌رده‌وامیی یارمه‌تی دارایی و دیاریکردنی ماوه‌ی گوازتنه‌وه بۆ بازاری ئازاد: دیاره بۆ پاراستنی کارمه‌نده‌کانیان ناکرێ ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ بکڕێ بۆیه: ا- بۆ رۆژنامه رۆژانه‌کان، کوردی و عه‌ره‌بی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ بودجه‌یان بپارێزڕێ و له‌و ماوه‌دا هه‌نگاو بۆ چوونه ناو بازاری ئازاد‌و بوون به کۆمپانیای ئه‌هلی بنێن و بتوانن دوای ئه‌وه به پێی نه‌خشه‌ی خۆیان له بازاری ئازادا موشته‌ری په‌یدا بکه‌ن و به‌رده‌وام بن. ب. گه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک سه‌لماندی توانای به‌رده‌وامی وه‌ک رۆژنامه‌ی ئه‌هلیی هه‌یه بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی تر نیوه‌ی مه‌سره‌فی له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه دابین بکڕێ دوای ئه‌وه هیج یارمه‌تییه‌کی نه‌درێ. ج- بۆ گۆڤاری حه‌فته‌یی و مانگانه‌ی حیزبیی بۆ ماوه‌ی سالێک یارمه‌تییان بدرئ و دوای ئه‌وه ببنه گۆڤاری ئه‌هلی یان نه‌مێنن. د. یارمه‌تی ئه‌و کارمه‌ندو رۆژنامه‌نووسانه بدرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی کاری تر0وه‌ک مامۆستایی، کاری ئیداری، هتد کاتێ رۆژنامه‌و گۆڤاره‌که‌یان ئیفلاس ده‌ه‌که‌ن. ها- رۆژنامه‌ی سێبه‌ر بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ %50 بودجه‌که‌یان بمێنێ و دوایی ببن به میدیای ئه‌هلی و خۆیان بژێنن یان گه‌ر بازاڕ یان هه‌بوو یان نه‌مێنن.
4-7-4-9 داخستنی ته‌له‌فزیۆنه حیزبییه‌کان: هه‌موو ته‌له‌فزیۆنه حیزبییه‌کان دابخرێن وتهلهفزتۆنێکی دامه‌زراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی سهربهخۆو بێلایه‌نی سیاسیی که نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و دابینکه‌ری پێداویستییه رۆشنبیری و کۆمه‌لایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌کانی خه‌لکی کورد بێ به هه‌موو ته‌مه‌ن و توێژه‌کانیه‌وه به یاسا دابمه‌زرێ و سه‌ربه‌خۆ به‌ریوه ببرێ و 24 سه‌عات کار بکات و که‌سی پرۆفێشنال تێیدا کار بکه‌ن و به‌رزترین ئاست و ستانداردی میدیایی و پرۆفێشنالی هه‌بێ ( له نموونه‌ی بی.بی.سی. به‌ریتانی)
4-7-4-10 ئاسانکاری بۆ ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی لۆکال: یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان بدرێ له بودجه‌ی خۆیان و بودجه‌ی نێوه‌ندی ته‌له‌فزیۆنی لۆکالی بۆ دابینکردنی پێداویستییه لۆکالییه‌کان له رووی په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌یی وبازرگانی و کۆمه‌لایه‌تییه‌وه دابمه‌زرێنن.
4-7-4-11 ئاسانکاری بۆ دامه‌زراندنی ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی وکولتووریی ئه‌هلی بکرێ له‌گه‌ڵ زامنی چاودێریی به‌رنامه‌و جۆرباشییان به پێی یاسایه‌کی تایبه‌تی.
4-8 دیمۆکراسی و بیرۆکراسی و خزمه‌تگوزاریی:
4-8 -1 دیمۆکراسی نواندنی ده‌سه‌لاتی گه‌له؛ دیمۆکراسی واته ده‌سه‌لاتی گه‌ل به‌لام نواندنی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌و به‌کارخستنی هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئایدیا‌و سیستمی دیمۆکراسییه‌وه خۆی گرفت و کێشه‌یه‌کی گه‌وره بووه. ناکرێ هه‌موو گه‌ل به هه‌موو جیاوازی ته‌مه‌ن و عه‌قڵ و به‌رژه‌وه‌ندی و حه‌زه‌وه حوکم بکه‌ن ئه‌وه ته‌نیا له رێگه‌ی نوێنه‌ری هه‌لبژێردراوه ده‌بێ که ئه‌مه‌ش وه‌ک پرۆسه‌و ئه‌نجام کارێکی سه‌رله‌به‌ر ته‌واو نییه. به‌لام سیستمی دیکۆکراسی په‌رله‌مانی وه‌ک باشترین سیستمی نوێنه‌رایه‌تی دیمۆکراسی له جیهاندا خۆی سه‌لماندووه.
4-8-2 به‌لام له سه‌رده‌می نوێ‌دا دیمۆکراسی ئامانج نییه و ئامرازه: ئه‌رکی نوێنه‌ران و ئه‌و حکومه‌ته‌ی خه‌لک که دروستی ده‌که‌ن قورسه. ئه‌رکی یه‌که‌م و له‌پێش پێشکه‌وتنی ئابووریی و باشکردنی گوزه‌ران و پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی چاکه له بواری کاره‌باو ئاو‌و ئاسایش و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و بێوه‌یی کۆمه‌لایه‌تی و پێشکه‌وتنی ئابووریی و کولتوورییه‌وه. حکومه‌تێ هه‌رچه‌ند دیمۆکراتی و نوێنه‌رایه‌تییه‌کی دروست و فراوانی خه‌لکیش بێ که له دابینکردنی خۆشگوزه‌رانی و ده‌رفه‌تی کار‌و خزمه‌تگوزارییه‌کان و له‌ناوبردنی بێکاریی فه‌شه‌ل بێنێ، نابێته جێگه‌ی متمانه‌و ره‌زامه‌ندیی خه‌لک. بۆیه هه‌ندێ جار حکومه‌تێ گه‌ر تا ئاستێک دیکتاتۆریش بێ به‌لام ئیداره‌ی باش بێ و حوکمرانییه‌کی به‌هێز بێ و پێشکه‌وتنی ئابووریی و ده‌رفه‌تی کار‌و خزمه‌تگوزاری نوێی باش و توندوتؤل و بی جیاوازییی پێشکه‌شی خه‌لک بکا، لای زۆر که‌س له حکومه‌تێکی ستراکتور دیمۆکراتی باشتره که بێسه‌روبه‌ر بێ و له زامنکردنی پێشکه‌وتی ئابووری و خۆشگوزه‌رانیی و خزمه‌تگوازریی باش فه‌شه‌ل بێنێ یان گه‌نده‌ڵی لێی دابێ. لای زۆربه‌ی عێراقییه‌کان حکومه‌تی سه‌ددامی حه‌فتاکان، تا شه‌ری ئێران، باشتر بوو له‌و حکومه‌ته‌ی له 2003 ه‌وه له ئارادایه له به‌ر ئه‌وه‌ی باری ئه‌منیی و پێشکه‌وتی ئابوری و ده‌رفه‌تی کار‌و دامه‌زراندن و خزمه‌تگوزارییه‌کان زۆر باشتر بوون و گه‌نده‌ڵیی کاری تێنهکردبوون. دیاره سسیستمی دیمۆکراتی گه‌ر راسته‌قینه‌و به کار بێ و پرۆسه‌ی چاودێریی و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌بێ تووشی گه‌نده‌ڵی و بێسه‌روبه‌ریی و که‌موکوڕیی وخراپی خزمه‌تگوزاریی نابێ. چونکه سیستمه‌که توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که حکومه‌تی ئه‌نجامدانی (ئه‌دای) خراپ بگؤڕێ یان به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رانی گه‌نده‌ڵ موحاسه‌به بکا.
4-8-4 له حکومه‌تی پێکسازیی (توافق) ی دا ئه‌م پرۆسه‌ی چاودێریی و موحاسهبهکردنه به موساوه‌مه‌و برابه‌شی (موحاصصه) دهگۆڕدرێتهوهو بواری گه‌نده‌ڵی زۆر ده‌بێ و له سنوور ده‌رده‌چێ. بۆیه لایه‌نی دامه‌زراوه‌یی (موئهسسهساتیی) و بیرۆکراسیی کاری حکومه‌ت لاواز ده‌بێ و پێوه‌ندیی و سهربهسهرهی شه‌خسیی جێی ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه وا ده‌کا بیرۆکراسییه‌تێکی کارا له ته‌کنۆکرات و پرۆفێشنالان دروست نه‌بێ و له ئه‌نجامدا حکومه‌ت ببێته جێی ناره‌زایی و بێزاریی خه‌لک.
4-8-5 له کوردستاندا بوونی رێکه‌وتنی ستراتیجی پارتی و یه‌کێتی زۆر له ره‌وشی پێکسازیی تێپه‌ری کردووه‌و بۆته هۆکارو به‌هانه‌یه‌ک بۆ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌کان و گۆرینی ده‌سه‌لات له کوردستاندا بۆ ده‌سه‌لاتیكی بنه‌ماله‌یی حیزیی قۆرخکاریی شموولیی و ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی و بێددای و بێزاریی له هه‌موو بواره‌کانی حکومه‌ت و ژیانی گه‌لدا. ده‌سه‌لاتی سه‌ره‌وه‌یی شه‌خسی حیزبی جێگه‌ی پرۆسه‌ی یاسایی و بیرۆکراسیی ده‌زگایی گرتۆته‌وه.
4-8-6 مه‌به‌ستم له‌مه ئه‌وه‌یه بڵێم له حکومه‌تی مودێرندا بوونی بیرۆکراسیی خزمه‌تگوزاریی به‌شێکه له سیستم و له پرۆسه‌ی ههلسوڕاندنی حکومه‌ت و ئیداره‌ی ئابووریی و بواره‌کانی ژیانی خه‌لک. بۆیه پیوسیته ئه‌و بیرۆکراسییه به‌کارو ئهنجامدهربێ و بابه‌تیی و یاسایی به‌رێوه‌بچێ و هاولاتییان به یه‌ک چاو سه‌یر کاو رۆتینی تا زۆرترین ئاست تێدا که‌مبکرێته‌وه. کاریگه‌ریی و ئه‌نجامدانی ئه‌و بیرۆکراسییهیه که راسته‌وخۆ کار ده‌کاته سه‌ر ژیانی خه‌لک و هه‌لوێست و هه‌ستی هاولاتییانی به‌کاربه‌ر. بۆیه له دیمۆکراسیدا نوینه‌رایه‌تی و بانگاشه‌ی دیمۆکراسی و ته‌نانه‌ت حه‌قیقه‌تیی دیمۆکراسیبوونیش خۆی له خۆیدا هه‌موو شت و گرنگترین شت نییه، به‌لکو توانستی ئه‌و سیستمه‌یه له گؤڕینی حکومه‌تی خراپ و زامنکردنی ئه‌دای باشی حکومه‌ت. ئه‌مه‌ش پیویستی هه‌یه به:
• کۆبه‌ندکردنی (به سیستمکردنی) کاره‌کانی حکومه‌ت
• ده‌زگاییکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان
• مۆدێرنکردن و تهکنۆلۆجیکردنی (کۆمپوتهرو ئێنتهرنێتکردنی) پرۆسه‌کان تا ئیمکان بکرێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوو و رۆتین و به‌هێزکردنی چاودێری و روونکاری و ده‌وری به‌کاربه‌ر.
• دروستکردنی بیرۆکراسییه‌تێکی ته‌کنۆکراتی شاره‌زاو راهێنراو
• به‌هێزکرنی پرۆسه‌ی چاودێری و نرخاندنی ئه‌دای به‌شه‌کان و فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت
• به‌شداری هاوڵاتییان و به‌کاربه‌ران و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیا له چاودێری کاره‌کان و ئه‌دای فه‌رمانگه‌کان.
• ناچارکردنی وه‌زاره‌ته‌کان و پاریزگاکان و فه‌رمانگه‌کان به یاسا یان ڕینماییه‌کانی حکومه‌ت که ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رو پله‌و مووچه‌یان و پرۆژه‌و به‌رنامه‌و خه‌رجی خۆیان سالانه بلاو بکه‌نه‌وه
• دانانی نه‌خشه‌یه‌کی دوورخایه‌ن بۆ ورده ورده گوازتنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌کان بۆ که‌رتی تایبه‌تی به – یاسا -دامهزاروو کۆنترۆلکراوو زامنکردنی بوونی مونافه‌سه‌ی ئاشکراو قه‌ده‌غه‌کردنی قۆرخکاریی.