
ئایدۆلۆژیا و كۆمه‌ڵگا … دیڤان موزه‌فه‌ر
بوونی هه‌موو ئه‌و ئایدۆلۆژیا جیاوازانه له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه دروست بووه,بوونی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازیش پێمان ده‌ڵێ كه ئێمه بیركه‌ره‌وه‌ین چونكه ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ك یه‌ك بیرمان كردوه ئه‌وكاته وه‌ك ئه‌وه وایه بیر ناكه‌ینه‌وه,كاتێكیش دڵخۆش ده‌بین به‌و بیركردنه‌وانه‌مان كه بیركردنه‌وه هۆكار بێت بۆ گه‌یشتن به شتانێكی گرنگ كه خزمه‌ت به مرۆڤ بكا.
خراپی و باشی ئه‌و ئایدۆلۆژیا جیاوازانه ده‌توانین به پراكتیكی بیانبینین,ئایدیایه‌كی وه‌ك كۆمۆنیستی كه به درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئایدیایه‌مان بینیوه ,و بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌ركه‌وتوه كه ناوه‌رۆكی ئه‌و ئایدیایه به چ شێوازێكه و چۆنه,هه‌روه‌ها سیكۆلاریزم(عه‌لمانیه‌ت) به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه به‌تایبه‌ت سیكۆلاریزمی سیاسی كه ئێستا ده‌بینرێ و پیاده ده‌كرێ ئه‌و ئایدۆلۆژیایه,عه‌جیبیه‌ك هه‌یه له سیكۆلاریزمی سیاسی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه سیسته‌می عه‌لمانی له ولاتانی ئه‌وروپی جۆرێكه و له رۆژهه‌ڵات جۆرێكی تر ئه‌و جیاوازیه‌ش پێم وایه گه‌لێ هۆكار له‌خۆ ئه‌گرێ كه ناتوانرێ له‌م وتاره ئاماژه‌یان پێ بكه‌ین,به‌گشتی هه‌موو ئه‌و ئایدۆلۆژیایانه,گشتیان له ئه‌نجامی بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه هاتونه‌ته بوون,ده‌كرێ ئه‌و ئایدیایانه خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی بكه‌ن و پێچه‌وانه‌ش بن وه‌ك سیسته‌مێك یان بیرۆكه‌یه‌ك.
ته‌نانه‌ت له‌ناو ئیسلامیش,ئیسلام وه‌ك سیسته‌مێك بۆ ژیان, ئیسلامیه‌كان(موسلمانه‌كان) فیكری جیاوازیان هه‌یه له هه‌مبه‌ر گه‌لێ پرسی گرنگ,به بوونی ئیسلامی مۆدێرن و فه‌نده‌مێنتالیزمی ئیسلامی و توندره‌و و سه‌له‌فی ….هتد,بوونی فیكری جیاواز كێشه نیه كێشه‌كه له جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كه كه پێوستمان به‌و بیركردنه‌وه‌یه نیه له ئیسلام توندوتیژی نیه و كوشتن به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه نیه و له ئیسلام مرۆڤبوون له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه,ئه‌وانه‌شی بیركردنه‌وه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه به شێوه‌یه‌كی تره ره‌نگه رێگا به‌خۆم بده‌م بڵێم ئه‌مانه له ئیسلام و ژیانیش به هه‌ڵه تێگه‌شتوون,ته‌نانه‌ت له‌ناو ئه‌و ئایدیایانه‌ش كه له ئه‌نجامی بیركرنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه دروست بوونه بیركردنه‌وه‌ی جیاواز هه‌یه هه‌ندێ له سیكۆلاره‌كان پێیان وایه هه‌ندێ له‌و شێوازانه‌ی حوكمرانیكردن كه ده‌گوترێ سیكۆلاریزمه(عه‌لمانی)ه ئه‌وان ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌مه نموونه‌یه‌ك نیه له حوكمرانی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه وه چه‌ندین بیركردنه‌وه‌ی جیاوازی تریش.
رق به‌هۆی ئایدۆلۆژیا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئیمه له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ین و مرۆڤبوونمان بیر نه‌ماوه,دروست بوونیشی به هۆكاری جیاوازی بیركردنه‌وه كێشه‌یه‌كی تازه نیه,ئه‌وه‌ی من ئاگاداری بم له سه‌ده‌كانی رابردووش بوونی هه‌بوه به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن رۆشنبیران و نووسه‌ران,ئێستاش ئه‌مه یه‌كێكی تره له‌و كێشانه‌ی كه كۆمه‌ڵگا به گشتی توشی هاتوه دكتۆر عه‌لی وه‌ردی بۆ پێوه‌ری رۆشنبیری كه‌سێك ده‌ڵێت”ئاستی رۆشنبیری كه‌سێك به‌وه ده‌پێورێ كه تا چه‌ند رای جیاوازی قبوڵه”,پێم وایه قبوڵ به‌و مانایه نا باوه‌رمان به‌و بیر‌و رایه ئه‌و بێت به‌ڵكو وه‌ك بیركرنه‌وه‌یه‌ك رێزی لێبگرین و قبولێ بكه‌ین به‌وه‌ی كه ئه‌و مۆدێله‌ش له بیركردنه‌وه بوونی هه‌یه له كۆمه‌ڵگا,كۆمه‌ڵگاش به فره ڕه‌نگیه‌وه پته‌و تر‌و پێشكه‌وتووتره له‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین بیركردنه‌وه‌ی جیاواز كاری بۆ ده‌كرێت.
گفتووگۆ و تێبینی و سه‌رنجی جیاواز و گۆرینه‌وه‌ی رای جیاواز نیشانه‌ی هۆشیاریه كاتێك كه له مۆڕال (ئه‌خلاق) ده‌ر نه‌چێت,به‌ڵام هه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه‌ش ناكرێ وامان لێ‌بكا رقمان هه‌بێ له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك چونكه سه‌رئه‌نجام من مر‌ۆڤم و تۆش به‌هه‌مان شێوه ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه رق درووست نه‌كه‌ین به‌رامبه‌ر یه‌كتر,پێویسته مرۆڤ بوون له پێش هه‌موو شتێكه‌وه بێت ئه‌بێ ئه‌و هه‌سته مرۆڤایه‌تیه‌مان هه‌بێ تا وامان لێ‌بكا مرۆڤ بوونمان بخه‌ینه پێش هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌كه‌وه ,وه ئه‌و بیر ته‌سكیه‌ش كه هۆكاره بۆ خستنه ژێر پرسیار و گومان له رۆشنبیر بوونی نووسه‌ران و رۆشنبیران,پێویسته رۆشنبیر گه‌وره بیربكاته‌وه,پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ل بیره جیاوازه‌كان نیشانه‌ی گه‌وره بیركردنه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگاش ئه‌و كاته پێش ئه‌كه‌وێ ئه‌گه‌ر بێت و هه‌مووان به فیكری جیاوازه‌وه بژین بێ بوونی رقێك كه سه‌رچاوه‌ی له ئایدۆلۆژیاوه بێت و مرۆڤ بوونمان بیر بباته‌وه.
هه‌موو ئه‌و نموونانه‌ی پێكه‌وه ژیانی هه‌موو بیره جیاوازه‌كان كه له‌به‌ر ده‌ستن چ موسلمانه‌كان و جوله‌كه‌كان له‌سه‌رده‌می زێرین و چ پێكه‌وه ژیانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئایدۆلۆژیای جیاوازیان هه‌یه و پێمان ده‌ڵێن كه رق هۆكارێكه بۆ ناشیرنكردنی هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌ك پیكه‌وه ژیان و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای دڵسۆزی بۆ كۆمه‌ڵگا هۆكاره بۆ پێشكه‌وتن و باشتركردنی ژیان,مرۆڤبوونیشمان به‌ر له هه‌رشتێك پێویسته‌و بوونی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك رق دروست نه‌بێت ئه‌و رقانه‌شی به‌هۆی ئایدۆلۆژیاوه دروست بووه تا وای لێهاتوه راستیه‌كان و باشیه‌كانی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی به‌رامبه‌ریش بگۆری بۆ خراپ و نیشاندانی به‌شێوه‌یه‌كی تر جۆرێكه له ته‌عبیر كردن له را وه‌ك ده‌لێن نه‌خێر ئه‌مه دووره له هه‌موو به‌ها مرۆیه‌كان و مۆراڵیه‌كان,بیر‌و راش سنورێكی هه‌یه كه پێویسته له‌و سنوره ده‌رنه‌چێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بێت,بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك ئه‌و به‌ها مرۆیه‌ی هه‌یه‌تی له ده‌ستی نه‌دا.