
ناوه‌رۆکی عه‌داله‌ت له ئیسلامدا
نوسه‌ر: موردو ئاناهید……
وه‌رگێرانی: عوسمان_ م…..
خه‌ڵکی ئێران، وه‌ک خه‌ڵکانی وڵاتانی‌تری جیهان، نیازمه‌ندی ئازادی و دادگه‌رین تا بتوانن ئه‌ندێشه‌ی خۆێان دهربرن. خه‌ڵک ته‌نیا به گۆرینه‌وه و پێوه‌ندی ئه‌ندێشه‌کان ده‌توانن له دژوارییه‌کانی کۆمه‌ڵگا که‌م بکه‌نه‌وه. خه‌ڵکێک که له ده‌ربرینی ئه‌ندێشه‌ی خۆێان ده‌ترسن له درۆدا په‌روه‌رده ده‌بن. ئه‌م خه‌ڵکه بۆ به‌ده‌ست هێنانی نیازه‌کانی ژیان عه‌قڵ و تواناییه‌کانی خۆێان ده‌خه‌نه خزمه‌ت و به‌رده‌ستی حاکمان. به واتاێه‌کیتر به په‌ره‌گرتنی ترس له په‌ره‌سه‌ندی ئه‌ندێشه‌ی ئازاد که‌م ده‌بێته‌وه و به هێزی زۆربێژانی حاکم زیاد ده‌بێ.
له تاریکایی ترس‌دا خه‌ڵک ناتوانن له بنه‌مای نرخه کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان تێبگه‌ن. له ژێر فشاری ترس‌دا قازانج یان زیانی دیارده کۆمه‌ڵاێه‌تیه‌کان ئاشکرا نابێ و خه‌ڵک ناتوانن به دروستی ئارمان و ئامانجه‌کانیان بناسن. هه‌ر ئه‌مه‌شه که کولتوری ئاوا خه‌ڵکانێک له پێشکه‌وتن و لێدان ده‌که‌وێ و به‌رده‌وام فریو ده‌خۆن، وه ده‌رس له شکسته‌کانی خۆێان ناگرن.
به درێژایی 1400 ساڵ، که ئیسلام به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا حوکم ده‌کا، دیارده‌ی ترس تێکه‌ڵاوی ته‌واوی به‌شه‌کانی ژیان بوه. ئه‌وانه‌ی که له ترس‌دا ده‌ژن په‌نا بۆ درۆ ده‌به‌ن تا ترسی خۆێان بشارنه‌وه. ئه‌م خه‌ڵکانه، که له زیندانی ترس‌دا گرفتارن، درۆ به ئامرازی پێشکه‌وتن و به کلیلی دژواریه‌کانی خۆێان ده‌زانن. بۆ نمونه هه‌ر ئه‌مه‌ێه که برێک له ئێرانیه‌کان کردنه‌وه‌ی ته‌نگانه‌کان و ده‌رمانی ده‌رده کۆمهڵاێهتیهکانیان حه‌واڵه‌ی ئیمام زه‌مان ده‌که‌ن که به درۆ خه‌لقیان کردوه تا له قه‌باحه‌تێک که تێیدا مه‌له ده‌که‌ن شه‌رمه‌زار نه‌بن.
سه‌رانی ئیسلامی له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ترس ده‌چێنن، خه‌ڵک درۆ دروێنه ده‌که‌ن و فریو ده‌خۆن. ئه‌م خه‌ڵکانه ته‌نانه‌ت قسه‌کانی رهسولهالله و ئه‌مره‌کانی الله‌ش پێچه‌وانه ده‌که‌نه‌وه تا خۆێان فریو بده‌ن. بۆ نمونه جاروبار الله خۆی به ره‌حمان و رهحییم ناو برده‌وه و برێک له‌و سزاێانه که بۆ مه‌خلوقی خۆی ئاماده‌ی کردوه که‌م ده‌کاته‌وه. جاروباریش له سزا قورسه‌کان چاوپۆشی ده‌کا. به‌ڵام الله هیچکاتێک به‌خشنده و به‌ره‌حم نییه، الله مالکی جه‌هه‌نه‌مه. الله له‌شی ئینسان و قورقوشمی سوره‌وه‌کراو بۆ راگرتنی ئاگری دۆزه‌خ به‌کار دێنێ.
هه‌ور، زه‌وی، خۆر و هه‌وا، که له سروشتی خۆێان نیازه‌کانی گیانداران دابین ده‌که‌ن، به‌خشه‌نده‌ن نه‌ک خودای جه‌هه‌نه‌م. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌یکه بونی ئینسان به‌م دیارده بهخشهندانهوه به‌نده، به‌ڵام ئینسانی عاقڵ و تێگه‌یشتو ئه‌م دیاردانه ناپهرهستێ. الله به‌رده‌وام به هه‌ره‌شه و عه‌زاب ئیتاعه‌ت، عیبادهت، جه‌هاد و زه‌کاتی له خه‌ڵک ده‌وێ. به‌راستی خودا بێجگه له ئیدیعای درۆ و پوچ هیچیتری له‌باردا نیه که بیبه‌خشی به خه‌ڵک. خودا خۆی موحتاجی به‌خششی موسوڵمانهکانیهتی. الله له هه‌ر جۆره هه‌ستێکی ئینسانی به‌دوره. دیارده‌کانی ره‌حم، شادمانی، رق، غه‌ره‌ز و ترس له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئینسانه‌کانه. که‌واێه الله ناتوانێ به ره‌حم و مێهره‌بان بێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که پێورهرهکانی خه‌ڵکی وڵاتانی ئیسلام لێدراو ئاگاهانه یان ناخوداگا تێکه‌لاوی ئه‌حکاماتی ئیسلامی کراون، به‌ڵام ئه‌م خه‌ڵکانه له ئه‌مره‌کانی الله بێ خه‌به‌رن. خه‌لکی ئیسلام لێدراو خودا به‌و شتانه تاوانبار ده‌که‌ن که خۆێان خۆشیان ده‌وێ. الله له‌عنه‌ت له‌و که‌سانه ده‌کا که به درۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌کی بۆ ده‌تاشن و ده‌ڵێ که توشی عه‌زابی سه‌ختیان ده‌کا.
بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له چه‌مکی دیارده‌ی "عه‌داله‌ت" له ئیسلامدا درێژه به باسه‌که‌مان ئه‌ده‌ین. دیاره چه‌مکی "عه‌داله‌تی ئیسلامی" له‌و عهزابانهیدا، که الله بۆ کافره‌کانی ئاماده کردوه، به رونی و ئاشکرا به‌ێان کراوه.
الله له 114 سوره‌ی قورئاندا زیاتر له 400 جار، خه‌ڵکه‌کان له عه‌زابی قورس و گران ده‌ترسێنێ. زیاترین عه‌زابه سه‌خته‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ێه که ئیمان ناهێنن و یان له فه‌رمانه‌کانی الله سه‌رپێچی ده‌که‌ن. ئه‌ڵبه‌ته قۆرسترین سزاکان بۆ ئه‌و که‌سانه‌ێه که باوه‌ر به قسه‌کانی ره‌سوله‌که‌ی ناکه‌ن. یانی له لای الله ئازادانه بیر کردنه‌وه و به تایبه‌تی عاقڵانه بیر کردنه‌وه کوفره. عه‌زابی سه‌خت و به‌ژان بۆ ئهوانهێه که زانا و زانستمه‌ند بن.
ئه‌و ئاێهتانهی قورئان، که باسی سزای بێ باوه‌ران به ئیسلام ده‌که‌ن، هێنده ترسناکن که خه‌ڵکانێکی زۆر به قه‌بوڵ کردنی په‌ستی، ره‌زیلی، کۆیله‌تی و ئه‌حکاماتی دژی ئینسانی ناچار ده‌که‌ن. ئاێه‌ته‌کانی عه‌زاب، که به زۆری یه‌ک شێواز و وه‌ک یه‌ک و هاوسه‌نگن، وزه و هێزی بیر کردنه‌وه له ئینساندا وشک ده‌که‌ن. بۆ ده‌ر که‌وتنی راستیه‌کان ته‌نیا ئاماژه به برێک له‌م ئاێه‌تانه ده‌که‌ین که ناوه‌رۆکی ئیسلام و حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن. به هێنانی ئه‌م نمونانه هیوادارین "ره‌حم و عه‌داله‌تی ئیسلام" بۆ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی که له ناسینی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی الله ده‌ترسن و یان خۆ ده‌پارێزن، رون ببێته‌وه.
سوره‌تی به‌قهره، ئاێه‌تی 7:
الله قوفڵی له دڵ و گوێی کافره‌کان داوه، په‌رده‌ی به‌سه‌ر چاویاندا کێشاوه و توشی عه‌زابی گهورهێان ده‌کا. (باشه ئاێا به‌راستی ئه‌مه کوێی عه‌داله‌ته که الله خۆی ناهێلی کافره‌کان تێبگه‌ن، به‌ڵام عه‌زابی تێنهگهیشتنیشیان ده‌دا؟)
سوره‌تی به‌قهره ئاێه‌تی 59:
کاتێک که سته‌متان کرد، قسه‌کانتان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یکه وتراوه گێراتانهوه، له ئاسمانه‌وه عه‌زابی نافه‌رمانی به سه‌ر سته‌مکاراندا ده‌بارێ.
له ئاێه‌تی 86ی هه‌مان سوره‌دا ده‌ڵێ:
ئه‌وانه که‌سانێکن که ژیانی دنیایان به قیمه‌تی ئاخره‌ت کری،هه‌ر بۆێه له عه‌زابیان که‌م نابێته‌وه و که‌س ناتوانێ یارمه‌تییان بکا.
سوره‌تی به‌قهره ئاێه‌تی 284:
ئه‌وه‌یکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ێه موڵکی الله‌ێه، وه ئه‌وه‌یکه له دڵتانداێه ئاشکرای بکه‌ن یان نه‌یکه‌ن، الله کیتاب و حیسابتان لگه‌ڵ ده‌کا، ئه‌وکات هه‌ر که‌سێک که بیهه‌وێ ده‌یبه‌خشێ و هه‌رکه‌سێک که پێی خۆش بێ عه‌زابی ده‌دا، وه الله ئاگای له هه‌مو کار و کردهوهێهک هه‌ێه.
رونه که توانایی و هێزی الله به به‌رین به‌نه‌وه‌ی ترس، له دڵی خه‌ڵکدا گومان دروست ده‌کا و الله حه‌قانیه‌تی خۆی به زۆری په‌یره‌وانی، واتا موسوڵمانه‌کانی، که له ترساندا یه‌کیان گرتوه، به‌سه‌ر هه‌مواندا ده‌سه‌پێنێ. له‌م ئاێهتانهدا باس له چاکه و خراپه نییه؛ چونکه الله به پێی پێخۆش بونی خۆی عه‌زاب ده‌دا یان ده‌به‌خشێت.
حکومه‌تی ئیسلامی له نێوان موسوڵماناندا راست به‌پێی حاکمیه‌تی الله بینا نراوه. خه‌ڵکی موسوڵمان ئه‌م شێوه سته‌مکارییه به خراپ و ناره‌وا نازانن. چونکه هه‌ر سته‌مکارییه‌ک، که له لاێان اللهوه بێ، به حیکمه‌تێکی ده‌زانن که ئینسان نایزانێ. هه‌ر بۆێه حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان مه‌شروعیه‌تی سته‌م کردنی خۆێان له الله وه‌رگرتوه؛ ئیسلامی و حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان ئیتر به پێویستی نازانن که حکمه‌تی سته‌مکاریی خۆێان بۆ خه‌ڵک رون بکه‌نه‌وه. به پێی قورئان و له روانگه‌ی ئیسلامیه‌وه ئینسان نه‌زانه و ئیجازه‌ی نیه و ناتوانێ له نهێنیه‌کانی حکمه‌ت تێ‌بگا.
سوره‌تی آل عمران، ئاێه‌تی 4:
پێشتریش ناردراوه و رامانگهێاندوه که، که‌سانێک که باوه‌ریان به ئاێه‌ته‌کانی قورئان نه‌هێنا و کافرن، عه‌زاب و سزاێهکی توند چاوه‌روانیان ده‌کا و الله خاوه‌ن تۆڵهێه. (ئیسلامیه‌کان و حکومه‌ته ئیسلامیه‌کان، رۆحی تۆڵه ئه‌ستێنیی خۆێان، له الله وه‌ر گرتوه و فێر بون)
له ئاێه‌تی 56ی هه‌مان سوره‌دا ده‌ڵێ:
به سه‌ختی کافره‌کان له دنیا و قیامه‌تدا عه‌زاب ده‌ده‌ین و که‌س ناتوانێ یارمه‌تییان بکا.
ئاێه‌تی 91ی هه‌مان سوره‌ت: که‌سانێک که بونه کافر و به کافری مردن، ئه‌گه‌ریش پر ده‌شتێکی به‌رین ئاڵتون بۆ که‌فاره‌تی کافر بونیان بده‌ن، هیچ کاتێک نابه‌خشرێن؛ وه سزای سه‌ختیان بۆ دیاری کراوه، هیچکه‌سێکیش ناتوانێ نه‌جاتیان بدا. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته گۆرێ که ئاێا به‌راستی مردوه‌کانیش که‌فاره‌تی گۆناه و کوفر ئه‌ده‌ن؟
ئایه‌تی 177ی آل عمران:
که‌سانێک که کوفریان له جێی ئیمان کری، هیچ زیانێک به الله ناگه‌یه‌نن؛ به‌ڵام ئه‌وانه سزای سه‌خت و به ژان ده‌درێن. لێره‌دا الله ئیتر توشی نه‌خۆشی سادیس بوه و حه‌زی له ئازاردانه؛ ته‌ر و وشک، کافر و موسوڵمان فه‌رقی نییه و پێکه‌وه هه‌موان ده‌سوتێنی. الله ته‌بیعه‌تی دوپشکی هه‌ێه؛ چزوی دوپشک له روی دوژمناێهتیهوه نییه به‌ڵکو ته‌بیعه‌تی واێه.
سوره‌تی نیساو، ئاێه‌تی 14:
هه‌رکه‌سێک له فه‌رمان و ئه‌مره‌کانی الله و ره‌سوله‌که‌ی سه‌رپێچی بکا، ده‌خرێنه ناو ئاگری هه‌تاهه‌تاییه‌وه؛ وه سزای زه‌لیل کردنیان ده‌درێ. (ئاێا به راستی ئیتر شافێعی مه‌حشه‌ر چکارهێه؟ ئیتر چی ماناێهکی هه‌ێه؟)
ئاێه‌تی 84ی هه‌مان سوره‌ت:
که واێه موحه‌مه‌د بکوژه له رێگای الله‌دا، وه موسوڵمانه‌کان بۆ کوشتار هان بده، تۆ وڵامده‌ر نیت، بزانه که الله کافران بێ هیز ده‌کا، الله به‌هێزتره و سزاکانی به‌ئازارتره. (که‌واێه به ناحه‌ق که‌س به موسوڵمانان ناڵێ: تیروریسته ئیسلامیه‌کان. خودا فه‌رمانی تیرور ده‌ر ده‌کا و پاداشی شه‌راب و حۆری و غهلمان به موئمێنان ده‌دا)
له ئاێه‌تی 151ی سوره‌تی نیساودا ده‌ڵێ: ئه‌وانه گوروپی کافرانن، له راستیدا سزاێهکی سه‌ختمان بۆێان ئاماده کردوه.
سوره‌تی المائده، ئایه‌تی 36:
ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌وه‌یکه له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ێه و هه‌ر هه‌موو مالی کافران بێ و بیانه‌وی، رۆژی قیامه‌تی پێ بکرن، لێێان قه‌بوڵ ناکرێ؛ وه سزای سهختێان ده‌درێت. (دیاره موسوڵمانان به قیمه‌تێکی هه‌رزان رۆژی قیامه‌ت ده‌کرن! ئه‌ویش کۆشتنی کافران و سه‌ربرین و له ناو بردنی نه‌ێارانی الله‌ێه)
ئاێه‌تی 73ی هه‌مان سوره‌ت ده‌ڵێ: ئه‌وانه‌ی که وتیان: (الله، یه‌کیک له 3 خوداکانه) به‌یه‌قین کافرن؛ الله ته‌نیا مهعبودێکه و ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌و شتانه که ده‌یڵێن هه‌ڵنه‌گرن، توشی عه‌زابێ سه‌خت ده‌بن.
له ئاێه‌تی 115ی مائیده‌دا ده‌ڵێ: الله وتی: ئه‌گه‌ر بارانبه‌ر بهویکه بۆتانم ناردوه ئیمان نه‌هێنن، به جۆرێک عه‌زابتان ده‌ده‌م که هیچ که‌سێکم له خه‌ڵکی جیهان ئاوا عه‌زاب نه‌دابێ. (باشه به پێی ئه‌م ئاێه‌ته ده‌بێ بڵێن زۆربه‌ی ههرهه زۆری موسوڵمانانی جیهان کافرن که ئاوا عه‌زاب ده‌کێشن، هه‌ژارن، برسین، نه‌خۆشن و داماو و دواکه‌وتون؟)
الله له قورئاندا به سه‌دان جار هه‌ره‌شه‌ی عه‌زاب و سزای له کافران کردوه. دیاره کافر که‌سێکه که ئیمانی به ئیسلام نیه. جوله‌که‌کان و مه‌سیحیه‌کان کافرن. سه‌یر لهوهداێه که موسوڵمانه‌کان نه‌ک هه‌ر شه‌رم له‌م ئاێه‌تانه ناکه‌ن، به‌لکو الله هه‌ر به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه به عادل و دادگه‌ر ده‌زانن. له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌یه که موسوڵمانان پێشه‌واکانی خۆێان بۆ کۆشتاری کافران له رێگای الله‌دا ده‌په‌ره‌ستن بۆ خۆشیان شانازی به رشتنی خوێنی کافره‌وه ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت روناکبیران برێک له بابه‌ت ناوه‌رۆکی اللهوه که له ئاێه‌ته‌کانی قورئاندا به رونی ده‌رکه‌وتوه، رامێنن و بیری لێ بکه‌نه‌وه، تێده‌گه‌ن که له حکومه‌تی الله و ئیسلامدا شکه‌نجه‌دان و کۆشتنی ناموسوڵمانه‌کان به‌رێوه بردنی هه‌مان عداڵه‌تی الله‌ێه. له ئه‌حکاماتی الله‌دا هه‌رکه‌سێک که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مره‌کانی الله بیر بکاته‌وه کافره. بیر کردنه‌وه‌ی کافریش،به محارب له‌گه‌ل الله به حیساب دێ. سزای کافریش له‌م دنیاێهدا ئێعدام، سه‌ربرین و له‌ناو بردنه.
له ئایه‌ته‌کانی قورئاندا که ئاماژه‌مان پێ کردن، ده‌بینین که کرداری کافران پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی عه‌زاب و سزای ئه‌وان نییه، یانی پێویست ناکا که کافر له‌گه‌ڵ ئیسلام دوژمنایه‌تی هه‌بی و یان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌حکاماتی الله کارێک ئه‌نجام بدا، به‌ڵکو هه‌ر کافرێک که ئیمان به ئیسلام نه‌هێنێ به سه‌ختی عزاب ده‌چێژێ و سزا ده‌درێ. له لای ئیسلام و الله‌دا کافرانێکیش که کرداری گونجاو و ده‌قی حوکمه ئیسلامیکانیان هه‌ێه (وه‌ک جوله‌که‌کان و مه‌سیحیه‌کان) دیسانه‌که عه‌زاب ده‌درێن. ( ئه‌لبه‌ته له سوره‌تی تۆبه، ئاێه‌تی 29دا هاتوه: بکوژن ئه‌وانه‌ی که ئیمانیان به الله و ره‌سول نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و تاقمانه‌ی که ئه‌هلی کتێبن به‌ڵام نه‌بونه ئیسلام؛ به مه‌رجێک به‌ڵێن بده‌ن که به سه‌ر شۆری و مه‌منونیه‌وه باج بده‌ن)
ئایا به‌راستی ئازادیخوازان یان که‌سانێک که خۆێان پێ ئازادیخوازه، ده‌توانن ئه‌مره‌کانی الله لا بابه‌ت نا موسوڵمانه‌کانه‌وه قه‌بوڵ بکه‌ن؟ یان ئاوا وتار و بریاراتێک که رێگا له گه‌شه کردنی ئه‌ندێسه ده‌گرێ، دانهچلهکن و شه‌رم نه‌که‌ن؟ ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌مره رقاویهکانی الله‌ی لا په‌سه‌ند بی، بێگومان خۆی سته‌مکاره و ناتوانێ ئازادیخواز بی! که‌سێکی ئازادیخواز ئاێه‌ته رقهونه و توند‌و تیژه‌کانی الله ره‌فز ده‌کا. دیاره الله و والیه‌کانی ئیسلامیش ئه‌و ره‌فز ده‌که‌ن و عه‌زابی ئه‌لیمی بۆ ئاماده ده‌که‌ن. که‌سانێک که گورگ له ماڵی خۆێاندا په‌روه‌رده ده‌که‌ن، ده‌بێ بزانن که سه‌ره‌نجام بێچوه گورگ ده‌بێته گورگ.
نمونه‌ی بێچوه گورگ ده‌بێته گورگ به‌ڵگه‌یه‌کی زیندوه که هه‌ر ئێستا بوه‌ته گورگ: جیهادکهرانی ئیسلامی له‌وانه تاڵه‌بان و ئه‌لقاعێده و بنلادن و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رژیم و گوروپه ئیسلامه تیروریستهکانیتری دنیا ده‌ست په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریکان. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئه‌مانه‌ی په‌روه‌رده کرد، بۆ سه‌ر برین و خۆ تهقاندهنهوه و کاری تیروریستی رایهێنان، ته‌مرین و ته‌دریبی سه‌ربازی و شه‌ری پێکردن بۆ دژاێه‌تی کردنی سوڤیه‌تی پێش‌و؛ به‌ڵام وه‌ک ده‌یبینین که هه‌ر هه‌مویان له رێگای الله و له دژی په‌روه‌ردگاری خۆیان واته ئه‌مریکا، یاخی بون و جیهاد ده‌که‌ن. هه‌رچه‌نده ئینسان له‌گه‌ل الله‌دا هاوسروشت نییه، به‌ڵام موسوڵمانان به کرده‌وه تاێبه‌تمه‌ندیه‌کانی الله به‌کار دێنن.
سوره‌تی الا‌نعام ئاێه‌تی 43:
بۆچی کاتێک ئه‌وانمان عزاب دا هاواریان نه‌کرد؟ هۆی ئه‌وه بو که دڵیان ره‌ق بو و هه‌ر کارێکیان ده‌کرد، شه‌یتان به جوان و ئاسایی نیشانی ده‌دا. ( له راستیدا بۆچی الله به شه‌یتان ناوێری؟ الله بۆچی بۆ به‌نده‌ی داماو ئازا و قاره‌مانه! به‌ڵام به‌رانبه‌ر به شه‌یتان زه‌لیل و داماوه؟)
ئاێه‌تی 49 له هه‌مان سوره‌تی الا‌نعام:
ئه‌وانه‌ی که ئاێه‌ته‌کانی ئێمهێان به درۆ دانا، بۆ ئه‌م گوناههێان سه‌خت عه‌زاب ده‌درێن. (بێگومان مه‌به‌ستی الله ئه‌وه‌ێه که له ژێر ته‌عزیب و شکه‌نجه‌دا تۆبه ده‌که‌ن؛ یان ئیسلامیه‌کان ده‌کاته توشیانه‌وه و منداڵه‌کانیان سه‌ر ببرن)
ئاێه‌تی 125ی الا‌نعام:
هه‌ر که‌سێک الله پێی خۆش بی سینگی بۆ وه‌ر گرتنی ئیسلام ده‌کاته‌وه؛ وه هه‌ر که‌سێک خۆی مه‌یلی هه‌بێ گومرای ده‌کا؛ به جۆرێک سینگی ته‌نگ ده‌کات که وه‌ک بڵێی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵده‌واسرێ، به‌م چه‌شنه الله زه‌لیل و رسواێان ده‌کا، که‌سانێک که ئیمان ناهێنن. (به پیی ئه‌م ئاێه‌ته له‌وانه‌یه الله موحه‌ممه‌دی سزا دابێ که هه‌ڵیکێشا به‌ره‌و ئاسمان؟)
سوره‌ت الاعراف، ئاێه‌تی 4:
زۆر شار و دێهاتمان وێران و کاول کرد، عه‌زابی ئێمه، به شه‌و، یان له کاتی خه‌وی نیوه‌رۆدا، داباری به‌سه‌ریاندا.
ئاێه‌تی 97ی هه‌مان سوره‌ت: ئایا خه‌ڵک، له کاتی خه‌ویشدا ئه‌منیه‌ت و ئاسایشیان ده‌بێت، کاتیک که عه‌زابی ئێمه به شه‌و به‌رۆکیان پێ ده‌گری؟
ئه‌مه‌ێه عه‌داڵه‌تی ئیسلام و الله‌ی ئیسلام که له شیرین خه‌ودا شار و دێهات به منداڵانه‌وه ده‌سوتێنی و به جاریک هه‌مویان له‌ناو ده‌با.
سوره‌تی الانفال، ئایه‌تی 13:
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌وانه له‌ج و عینادییان له‌گه‌ل الله و رهسولهکهیدا کرد و هه‌رکه‌سێک له‌گه‌ڵ الله و رهسولیدا عینادی بکا، الله به توندی عه‌زابی ده‌دا. مانای ئه‌م ئاێه‌ته ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێک ته‌سلیمی درۆ و ده‌له‌سه‌کانی الله و ره‌سوله‌که‌ی نه‌بێ لهجباز و عینادییه.
سوره‌تی التوبه، ئاێه‌تی 14:
کافران بکۆژن تا الله به ده‌ستی ئێوه عه‌زابیان بدا و رسواێان بکا، وه دڵی ئێوه سارێژ بکا و شیفاتان بدا.
(لێره‌دا ده‌ستی موسوڵمانان هه‌مان ده‌ستی خوداێه بۆ کۆشتار و سه‌ر برینی ناموسوڵمانان) زۆر که‌س هه‌ێه ناوی یهدوڵڵاێه، دیاره ئه‌م ناوه له هه‌مان ئاێه‌ت وه‌ر گیراوه که ده‌ڵێ الله به ده‌ستی ئێوه عه‌زابیان ده‌دا.
سوره‌تی بنی اسرائیل، ئاێه‌تی 10:
ئه‌وانه‌ی که ئیمان به قیامه‌ت ناهینن، عه‌زابێکی دهردناکمان بۆێان ئاماده کردوه.
(باشه ئه‌گه‌ر ئیمان بهینن عه‌زابیان نادا؟ الله له‌به‌ر ئیمان نه‌هێنان عه‌زابی خه‌ڵک ده‌دا یان له‌به‌ر کرده‌وه‌ی ناشایستی ئینسانی؟ دیاره پێوه‌ری موسوڵمان بون ته‌نیا ئیمان هێنانه به الله و موحه‌ممه‌د و قیامه‌ت، نه‌ک زانایی و ره‌فتاری جوانی ئینسانی.
سوره‌تی گه، ئایه‌تی 48:
وه‌حیمان بۆ هاتوه که عه‌زاب و سزا بۆ که‌سانێکه که ئینکاری ئیسلام و سه‌رپێچی ئه‌مره‌کانی الله ده‌که‌ن.
به پێی ئه‌م ئاێه‌ته هیچ رێگایهکیتر نییه بێجگه له‌وه‌یکه هه‌موان ته‌سلیم بن.
له ئاێه‌تی 127ی هه‌مان سوره‌تدا ده‌ڵێ: وه هه‌روه‌ها سزای ئه‌وانه ده‌دین که سه‌رسه‌ختی ده‌که‌ن و ئیمان به ئاێه‌ته‌کانی الله ناهێنن! وه عه‌زابی دوارۆژ توندتر و به‌رده‌وامتره.
(که‌واێه له راستیدا له‌عنه‌ت و ره‌حمه‌تی الله بۆ کافر چی ماناێهکی هه‌ێه؟)
له‌م ئاێه‌تانه و سه‌دان ئاێهتیتر له قورئاندا، باس له عه‌زاب دانی که‌سانێکه که ئیمان ناهێنن، باس له سوتاندنی ئه‌ندێشه‌ی ئینسانه که ده‌بی به بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا به‌رێوه‌به‌ری ئه‌مره‌کانی الله بێ و ئیتاعه‌ت بکا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه عه‌قڵی ئینسانی و ئه‌ندێشه‌ی ئینسانی درۆ و نادروستی قه‌بوڵ ناکا. هه‌ر بۆیه له به‌رانبه‌ردا مه‌لاکان، فه‌قیه‌کان، سه‌رانی ئیسلام و حاکمانی موسوڵمان تێده‌کۆشن تا ته‌واوی ئه‌و رق و توره‌یی و کینهێه که الله بۆ به‌شه‌ریه‌تی خاوه‌ن ئه‌ندیشه‌ی داناوه، به رهواو و عه‌قڵانی ته‌فسیری بکه‌ن. ئاکام و نهتهیجهی تا ئێستای ئه‌م ته‌فسیر کردنانه‌ش ئه‌وه‌ێه که هه‌ر که‌سێک ته‌وقی حه‌قاره‌تی کویله بون قه‌بوڵ بکا، عاقڵ و موسوڵمانی باشه، وه هه‌ر که‌سێک که عاقڵانه بیر بکاته‌وه و مل به خورافه‌ی الله و ئیسلام نه‌دا، به جاهێل و کافر له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.
که‌سانیک که ئیدیعا دهکهکن و ده‌ڵێن: "الا اکره فی ا‌لدین" یانی ئه‌وه‌یکه هه‌رکه‌س ئازاده ئیسلام قه‌بوڵ یان ره‌فز بکا، ئه‌م که‌سانه ئه‌گه‌ر درۆزن نه‌بن، له راستیدا خۆ فریو ده‌رن. له سوره‌تی البقره له ئاێه‌تی 256دا ده‌ڵێ: له کاری دیندا هیچ ئیکراه و ئینکارێک نییه، چونکه رێگای راست به رونی دیاری کراوه.
به رونی له ئاێه‌ته‌کانی قورئاندا ئاماژه‌ی پێ کراوه که هه‌ر موسوڵمانێک ده‌بێ، یانی ناچاره، ئیسلام به هه‌مان شێوه که ئه‌مر کراوه وه‌ر بگرێ و به‌رێوه‌ی ببا. وه له ئیمانی ئه‌ودا هیچ ئیکراهێک نییه. ئه‌گه‌ر له ئیمانی که‌سێکدا ئیکراه هه‌بێ، ئه‌و که‌سه کافره و سزا ده‌درێ. هیچ ئینکاری و ئیکراهێک له ئارادا نییه. هوه‌که‌شی ئه‌وه‌ێه که له روانگای رهسواللهوه، هه‌مو شته‌کان به وردی رون کراونه‌ته‌وه.
سوره‌تی الاحج، ئایه‌تی22:
هه‌رکاتێک ئه‌وانه ویستیان له عه‌زابی دۆزه‌خ ده‌رباز بن، دیسانه‌که ده‌خرێنه‌وه دۆزه‌خ؛ که‌واێه بچێژن عه‌زابی ئاگر.
ئاێه‌تی 57ی هامان سوره‌ت ده‌ڵێ: که‌سانێک که کوفریان کرد و ئاێه‌ته‌کانی ئێمهێان به درۆ زانی، عه‌زابێکی سوتێنه‌ریان بۆ ئاماده کراوه.
سوره‌تی المومنون، ئاێه‌تی 76:
ئه‌وانمان به عه‌زابێکی سه‌خت گرفتار کرد، به‌ڵام ئه‌وان نه خوداێان په‌ره‌ستی و نه که‌وتنه گریان پارانه‌وه.
سوره‌تی فاگر، ئاێه‌تی 36:
ئه‌وانه‌یکه بونه کافر، ئاگری دۆزه‌خ بۆ ئه‌وانه؛ نه ئه‌مر به مردنیان ده‌که‌ین و نه شتێک له عه‌زابیان که‌م ده‌بێته‌وه، ئێمه ئاوا کافران سزا ده‌ده‌ین.
سوره‌تی الگلاق، ئاێه‌تی 8:
گه‌ڵیک له خه‌ڵکه‌کان که له فه‌رمانی الله و ره‌سول الله سه‌رپێچییان کرد، ئێمه به توندی سزامان دان و به عه‌زابێکی بێ وێنه گرفتارمان کردن.
سه‌ر و سیما و سامانی هه‌ر وڵاتیک ئاوێنه‌ی ته‌سه‌وری ئه‌وانه له خولقه‌ت. بۆ نمونه حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران وێنه‌ی خالهقێکه که له زه‌ینی خه‌ڵکی ئێران‌دا جێ خراوه. ئه‌م خه‌ڵکه ملیان داوه به‌وه‌یکه که‌سانێک له جێی الله، ده‌توانن به‌سه‌ر ئه‌واندا حوکم بکه‌ن و ئه‌وان ئیجازه‌یان نییه له فه‌رمانی ئه‌و که‌سانه سه‌رپێچی بکه‌ن. ئه‌مه‌ێه که نه‌زان په‌روه‌رانی حکومه‌ت به‌رده‌وام کردار و فه‌رمانه‌کانی مه‌لاکان به‌رێوه ده‌به‌ن و به‌م شێوه‌ێه ئه‌ندێشه‌ی هه‌موان له ناسینی راستیه‌کان به‌لارێدا ده‌به‌ن. ئاواێه که سه‌رکرده‌کانی ئیسلام به بێ شه‌رم ئه‌رکێکی درۆینه بۆ خه‌ڵکی نا هوشیار دیاری ده‌که‌ن و خه‌ڵکی نه‌زانیش به بی لێکدانه‌وه و تێرامان ئه‌و ئه‌رکانه به‌رێوه ده‌به‌ن.
سه‌رچاوه: سایتی http://www.derafsh-kaviyani.com/parsi/edaalat.pdf