
په‌رله‌مان حکومه‌تێکی ئیمپۆرتکراو
ده‌نگدان به واتای به‌خشینی ده‌سته‌ڵاتی خۆت به که‌سێکی تر، ده‌نگدانی کۆیه‌ک پێدانی ده‌سته‌ڵاتی کۆیه به که‌سێک یان به گرووپێک، که له ئاینده‌دا ئه‌م گرووپه ده‌بێته مایه‌ی باشکردنی ژیانی کۆ یاخوود خراپکردنی. له دوای ڕاپه‌رینه‌وه یه‌کجار ده‌نگمداوه، له‌وه‌یان په‌شیمان نیم، به‌ڵام له‌وه به‌دواوه ده‌نگم به هیچ لایه‌ک نه‌داوه، هه‌تاوه‌کوو تووشی په‌شیمانیی نه‌بم.
له ساڵی ٢٠١٠ ئه‌وه‌ی بینیم منداڵه‌کانی له قووتابخانه‌یه‌کی ئینگلیزیی ده‌یانخوێند، ئه‌وانه‌شی له‌مجۆره قووتابخانانه ده‌یانخوێند دایک و باوکیان خاوه‌ن پۆست بوون. تاک ده‌نگده‌دات هه‌تاوه‌کوو ژیانی گرۆیه‌کی گه‌وره خۆشتر و ده‌سته‌ڵاتدارتر بێت.
پارکێکی وه‌رزش له گه‌ڕه‌کی پێموابێت به‌ختیاریی له شاری سلێمانیی هه‌بوو، که ته‌نها منداڵانی به‌رپرسه‌کان بۆیان هه‌بوو تێیدا تۆپانێ و باسکه بکه‌ن، منداڵانی تر ده‌بوایه له ده‌ره‌وه ته‌ماشایان بکردنایه. ئاخۆ بڵێی ئه‌و پارکه ئێستا منداڵانی تریش بۆیان هه‌بێت یاریی تێدا بکه‌ن، یان سه‌ره‌تا ده‌بێت دایک و باوکانیان ده‌نگ بده‌ن؟ ده‌سته‌ڵات ترسێکی گه‌وره‌ی له ڕێگای مانیپولیره‌یه‌کی ده‌روونییه‌وه خستۆته ناو کۆمه‌ڵه‌وه، پێموایه کۆمه‌ڵ ده‌توانێت هه‌مان ترس بکاته‌وه ناو ده‌سته‌ڵات خۆی.
فیزیکیی و دروونییهن ڕۆژانه ده‌کووژرێین، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه بریتییه له بیرکردنه‌وه‌کانمان. بیرکردنه‌وه‌کانمان و ئیدێیهکانمان نه‌مرن که‌س توانای کووشتنیانی نییه به سووتاندنیشیان. به گشتیی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا و له کۆمه‌ڵگای کوردییدا به‌تایبه‌ت کێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه، که تاکی ڕۆشنبیر هه‌تابێت گۆشه‌گیرتر و ڕاوه‌ستاوتر ده‌بێت، له‌کاتێکدا نه‌زانه‌کان خاوه‌نی گه‌وره‌تریین هێزی هه‌ڵسوڕێنه‌ری به‌ره‌وپێشه‌وه ڕۆیشتنن و ژیان و خاک و حکومه‌تیان خستۆته ژیر ڕکێفی خۆیانه‌وه.
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، په‌رله‌مان و حکومه‌تێکی ئیمپۆرتکراوه، چونکه به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌ندامه‌کانی با کوردیش بن، به‌ڵام خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌کی ئه‌وروپیی، ئاوستوراڵیی، که‌نه‌دیی، ئهمێریکایین. کاتێک وڵاتی سوێدن شێرکۆبێکه‌س به شاعیری خۆیان ده‌زانن، کورد هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه گله‌یی بکات، چونکه شێرکۆ خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌کی سوێدیی بوو. ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئاوستورالیا وتی جه‌مال غه‌مباری ئاوستوراڵیی ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، کێ توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه؟ ده‌نگده‌ری کورد ئاخۆ پێویسته ده‌نگ بدات به کێ و به چیی؟
سووکایه‌تییه‌ک که ڕۆژانه به نیشتیمانی کورد ده‌کرێت بریتییه له هاتنی به ڕه‌وی پۆستداری کورد بۆ هه‌نده‌ران کاتێک تووشی نه‌خۆشییه‌کی ساده و ساکار ده‌بن. تاک هیچ شه‌رم ناکات ته‌نانه‌ت له فه‌یسبووک ده‌نووسێت بۆ چاره‌سه‌رێکی پزیشکیی ده‌چمه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. باشه پزیشکه‌کانی کورد شه‌رم له خۆیان ناکه‌ن؟ ئاخۆ بڵێی چیی له زانستی مێدیسین فێربووبێتن؟ ئاخۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بیرێکی له‌م سکانداڵه نه‌کردۆته‌وه؟ سیاسییه‌کانمان، نووسه‌ره‌کانمان، قاچاخچییهکانمان کاتێک که دڵنیان له‌وه‌ی، که ده‌مرن ئاماده نین له نیشتیمانه‌که‌ی خۆیاندا بمرن و دێنه‌وه بۆ هه‌نده‌ران، که گوایه چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر خۆشه‌ویستیی نیشتیمان له هه‌نده‌رانه‌وه هێنانیه‌وه بۆ نیشتیمان، که‌چیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند ڕۆژێک پێش مردنیان دێنه‌وه بۆ هه‌نده‌ران.
ده‌ڕۆن بۆ ده‌نگدان، ده‌نگده‌ده‌ن به ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی ئیمپۆرتکراو، وه‌زیرێکی ئیمپۆرتکراو. به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م ئیمپۆرتکراوانه ڕه‌خنه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له ڕاسیستی ئه‌وروپیی هه‌یه، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی به به‌نگلادیشی و کرێکاره‌کانی تری هاوشێوه ده‌کرێت مه‌گه‌ر ڕاسیسته‌کانی ئه‌وروپا به‌رانبه‌ر خۆرههڵاتییهکی بکه‌ن. تاکی کورد شه‌رم له ڕاسیستیی خۆی ناکات له فه‌یسبووکیشدا سووکایه‌تیی به به‌نگلادیشیی ده‌که‌ن، به خودی پێشمه‌رگه‌ی دێرینه‌وه. تاکی کورد شه‌رم له ڕاسیستیی خۆی ناکات سووکایه‌تیی به‌و کوردانه‌ش ده‌کات، که له ئه‌نجامی شه‌ڕی یه‌کێتیی و پارتییه‌وه له سلێمانیی نیشته‌جێبوون. تاکی کورد شه‌رم ناکات و داوای شاربه‌ده‌رکردنی هه‌ولێریی، هه‌ڵه‌بجه‌یی، که‌رکووکیی و بادینییه‌کان له سلێمانیی ده‌کات. ئه‌م هه‌موو هه‌ولێریی، هه‌ڵه‌بجه‌یی، بادینیی، ڕانیه‌یی، پێنجوێنییه له پایته‌خته‌کانی ئه‌وروپا ده‌ژیین و که‌س نایه‌ت شاربه‌ده‌ریان بکات، که‌چیی کورد له نیشتیمانه‌که‌ی خۆیدا بێگانه‌یه و داوای ده‌رکردنیان ده‌کرێت.
تاکی کورد پێویسته پرسیار له خۆی بکات، ئاخۆ له چوونیدا بۆ ده‌نگدان قازانج به کێ ده‌گه‌یه‌نێت؟ به خۆی، به پارت یان به کورد؟ له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ئه‌نجامی هیچ ده‌نگدانێک به قازانجی کورد نه‌شکاوه‌ته‌وه له گرۆیه‌ک زیاتر نه‌بێت. نیشتیمانی کورد ئامرازێکه، که سیاسییه‌کان، نووسه‌ره‌کان، خوێندکاره‌کان، پیشه‌ییه‌کان له قازانجی خۆیاندا به‌کاری ده‌هێنن. کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال کراسێکه پڕ به به‌ری سیاسیی هه‌لپه‌رست، نووسه‌ری هه‌لپه‌رست، خوێندکاری هه‌لپه‌رسته. هه‌رچییه‌ک هات فرمێسکی بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ڕشت، هه‌رچییه‌ک هات فرمێسکی بۆ نیشتیمان ڕشت، به‌ڵام به‌ده‌ر له بۆ خۆیان هیچی تریان بۆ هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و نیشتیمان نه‌کرد.
نیشتیمان ئاوه‌دان بۆته‌وه، به‌ڵام چه‌ند بۆ نیشتیمان خه‌رجکراوه به ده‌یان ئه‌وه‌نده بۆ پارت، تاکی سیاسیی، گرۆی سیاسیی خه‌رجکراوه. چه‌ند له‌سه‌ر خه‌زێنه‌ی نیشتیمانه بۆ ژیان به ده‌یان ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر کۆنتۆی پارت و سیاسییه‌کانیه‌تی. بانکه‌کانی سلێمانیی له قه‌یرانی ئابوورییدا به‌تاڵ نه‌بوون، به‌ڵکوو سیاسییه‌کان به‌تاڵیان کردوون. ئێستاش تاک ده‌چێت بۆ ده‌نگدان هه‌تا بانکه‌کانیان پڕبکه‌نه‌وه و دیسان هه‌ڵبژێردراوه‌کان، پارته براوه‌کان به‌تاڵی بکه‌نه‌وه. هه‌واداری یه‌کێتیی، پارتی دیموکرات، گۆڕان، ئیسلامیی ناتوانن هیچ بکه‌ن، بێجگه‌له‌وه‌ی که بچن ده‌نگ بده‌ن.
02.09.2013
Danmark