ده‌نگ و ده‌مانچه …. هه‌ردی مه‌هدی میكه
له‌گه‌ڵ سه‌روسه‌دای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا چه‌ندێك وشه‌ی “ده‌نگ” ده‌بیستین به نزیكه‌یی هه‌مان هێنده‌ش وشه‌ی ده‌مانچه‌ش ده‌بیسترێت، لای به‌شێك له به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌م دوانه دوانه‌ن و پێكه‌وه‌گرێدراون، له فه‌رهه‌نگی هه‌ندێك “به‌رپرس”یشدا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به دابه‌شكردنی ده‌مانچه ده‌ستپێده‌كات و بگره پێش ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌تی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌ڵمه‌تی به‌خشینه‌وه و میل هێنانه‌وه‌ی ده‌مانچه‌كانیش ده‌ست پێده‌كه‌ن.
وه‌نه‌بێت پیته‌كان و بڕگه‌كانی پێكهێنه‌ری وشه‌ی ده‌مانچه ته‌نها له فۆرمدا له‌گه‌ڵ ده‌نگدا هاوبه‌شیان هه‌بێت، به‌ڵكو له كوردستاندا له روی مانا و بێماناكردنیشه‌وه لێك نزیككراونه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندی هارمۆنی و ته‌باكردنی هه‌ردوو وشه‌ی “ده‌نگ” و “ده‌مانچه” له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك به‌رپرسه‌وه په‌ره‌پێده‌درێت، كه نه پیاوی په‌روه‌رده‌كراوی دنیای مه‌ده‌نیه‌تن، نه باوه‌ڕیشیان به دیموكراسی هه‌یه تا ده‌مانچه‌كان بخه‌نه‌كه‌ناره‌وه و سه‌ره‌بگرن بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی سندوقه‌وه. ئه‌وان وا راهێنراون له سه‌ره‌ی نانه‌واوه تا ده‌گاته سه‌ره‌ی كورسی حوكمڕانی ته‌نها ئه‌ده‌بی “نۆره‌بڕێ” ده‌زانن. چونكه كوڕی شۆڕشن و “كوڕانی شوڕش”یش له دنیادا وه‌ك یه‌كن، له ده‌نگی زوڵاڵی فیشه‌ك و چه‌كوشی به خائینكردن و خۆدڵسۆزنواندن زیاتر شتێكی‌تر فێرنه‌كراون، ئه‌وانه‌ی ده‌مانچه ده‌به‌خشنه‌وه هێشتا ئه‌و په‌نده‌ی شۆڕش حوكمیان ده‌كات كه ده‌ڵێت: “له دوو ده‌نگی جیاوازدا یه‌كێكیان خائینه” كه‌واته خائین ده‌بێت بێده‌نگ بكرێت. هه‌روه‌ها ده‌مانچه به‌خشه‌ره‌وه‌كان هی به‌رپرسانه‌شه كه هه‌رگیز ناتوانن باوه‌ڕیان به دادگا هه‌بێت و نابێت، گه‌رنا ده‌مانچه‌كان له وڵاتێكدا بره‌ویان هه‌یه و ده‌كرێنه دیاری، یان شۆڕشی سور كڵپه‌ی سه‌ندوه یان وڵاتێكه مانه‌وه بۆ به‌هێزه‌كانه وه‌ك دارستان و مانایه‌كیش نیه بۆ بوونی دادگاكان كه كۆڵه‌كه‌ی دیمكراسیكردن و مه‌ده‌نیكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كن.
دابه‌شكردنی ده‌مانچه له ئانوسانی پێش و پێشتری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا له روی جه‌وهه‌ری و ماناوه رێك ئه‌م مانایه ده‌گه‌یه‌نێت: هاوڵاتی لایه‌نگری من، ئه‌م ده‌مانچه‌یه دیاری به‌رپرسه‌كه‌ته بۆ تۆ گه‌ر بردمانه‌وه به‌م ده‌مانچه‌یه كورسیه‌كه ده‌پارێزینه‌وه، گه‌ر دۆڕاندمان قبوڵی مه‌كه هه‌ر به‌م ده‌مانچه‌یه په‌لاماری ده‌رچوه‌كان ده‌ده‌ین. به‌مانایه‌كی تر گه‌ر ده‌رچووین تۆ ده‌مانچه‌یه‌كت به دیاری وه‌رگرت، گه‌ر ده‌ریشنه‌چووین ئه‌وا بێده‌نگ مه‌به و به‌م ده‌مانچه‌یه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوڵ مه‌كه، ده‌نگی یه‌ك فیشه‌كی له هه‌زاران ده‌نگ به‌رزتره.. ئه‌مه‌یه زمانحاڵی ئه‌و به‌رپرسیانه‌ی كه ده‌مانچه ده‌به‌خشنه‌وه، ئه‌گینا له‌م هه‌موو به‌خششانه‌ی خوداوه‌ند كه به به‌رپرسه‌كانی به‌خشیوه له دنیادا بۆ شتێكی به‌به‌هاتر و كه‌م زیانتر ناكه‌نه دیاری دڵسۆزه‌كانیان و ده‌نگده‌ره‌كانیان.
بۆیه له‌مڕۆدا ئیتر ده‌مانچه ته‌نها وشه‌یه‌ك نیه بۆ ئامێرێكی ئاسنی كوژه‌ر به‌كاربێت، به‌ڵكو چه‌مكێكی گرێدراوی ناو دنیای ده‌نگراكێشان و هه‌ڵمه‌تی ناشیرینكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و دیموكراسیشه، كرده‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژكراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئه‌وه‌مان پێبسه‌لمێنن كه ده‌نگی سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌رچه‌ند زۆریش بن و نه‌یاریش بن، به‌ڵام ده‌نگی فیشه‌كێكی ده‌مانچه له ده‌نگی هه‌موومان به‌رزتره.
ئه‌مه و گه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌كان، یان ناكرێن یان دواده‌كه‌ون یان له‌تده‌كرێن، جاری واش هه‌یه به هه‌شت ساڵ و قسور ئه‌نجومه‌نێكی پارێزگا هه‌ڵده‌بژێرین و پارێزگاره‌كه‌ش هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه به‌سه‌ر چووه نیه و زۆر ئاساییش به خۆمان ده‌ڵێین “دیموكراسی”، له‌وه‌ش زیاتر “ده‌خوازین ئه‌زمونی دیموكراسی هه‌رێم بگوازینه‌وه بۆ ناوچه‌كه و عێراق”.. به‌ڵام ده‌مانچه به‌خشراوه‌كان هه‌ر به‌ناوبردنی ده‌نگۆی هه‌ڵبژارن نه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان خێرا ده‌گه‌نه “لاقه‌و”ه ئاگرینه‌كانی پیاوانی حزب و سه‌ركرده‌په‌رسته‌كان، ئیتر گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش نه‌كرێت ئه‌وا ئه‌م هه‌ڵمه‌ته هه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
باشه له سایه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی ئاوادا كه دیاریه‌كه‌یان بۆ ساته‌وه‌ختی “هه‌ڵبژاردن” (كه مانا فه‌لسه‌فیه‌كه‌ی بریتیه له پشتكردن له تفه‌نگ و ناتوندوتیژی) ده‌مانچه بێت، ئه‌ی ده‌بێت چ باوه‌ڕێكیان به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت؟ ئه‌بێت له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا ده‌نگی زۆرینه و ده‌نگی ده‌مانچه چ جیاوازیه‌كی هه‌بێت؟ چه‌ند گوناهن ده‌نگی خه‌ڵك و سندوقه به‌سته‌زمانه‌كان!! پاش چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌كیش له ئه‌زمونی “شار” چه‌ند دلێره ده‌نگی ده‌مانچه!!