ساڵی نوێ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
هــــهی هــه‌ی وا ساتَی نوێ یه
هـــــهواڵی خــــــۆشی پێ یه
هه‌مـــــوو واین به ڕێگــــاوه
بـــــه دڵی پڕ هیــــــــواوه
دهچــــــینهوه ده خــــوێنین
هه‌رگـــیز ســستــی نانوێنین
بهكۆشـــــشی بــــێ ســنوور
ده‌بڕین رێگـــای سه‌خت و دوور
بێ وهســـــــتان و بــه ردهوام
ئـــــــاوا دهگــهینه ئه نجام
چــــالاكــــانه دهخـــوێنین
سه ركـــهوتن به ده‌ســت دێنین
تا پاشــــــهڕۆژمان دیــاربێت
وه‌كـــو خــۆر پرشنگــدار بێت
ده‌ست له ناو ده‌ست كه‌ین هه‌مووان
بۆ خزمه‌تی كــــــــوردستان