
دایکم.. ئایشێ …. ئیدریس عەلی
هه‌ر یه‌که و
سه‌رگوزشته‌ی خۆی
چیرۆکی خۆی
یاده‌وه‌ری و
نهێنی خۆی له‌گه‌ڵدا هه‌بوو،
هه‌ر یه‌که و به زوبانی خۆی
سه‌ری قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ددهکردهوه،
هه‌ر که‌سه و ناوێکیان لێ نابوو
گوڵەکان پێیان دەوت
پورە ئایشێ
کۆترەکان بە هاوڕێ ئایشێ
بانگیان دەکرد،
من هەر لەبەر شیرینی
ناوەکەی لەزاردا
پێم دەوت دایە گیان،
دەنا بۆ خۆی
هەزار و یەک
نازناوی دیکەی جوانی هەبوو..!
نیوەڕۆیان دەر و دراوسێ دەهاتن و
دەورییە بارانیان لێقەرز دەکرد
بۆ شه‌ڕه ئاوی مناڵه‌کانیان،
دایکم دەیوت:
ئەیەڕۆ قەرزی چیی
هەر مەیهێننەوە
من ئەم هەموو بارانەم بۆ چییە؟
مه‌عقوله ماڵه‌که‌م پڕ بێت له باران و
خه‌ڵکیش بۆ نان ته‌ڕ کردنێ
بۆ ده‌ستنوێژ ههڵگرتنێ
بۆ شوشتنه‌وه‌ی ده‌سکێ شویت
موحتاجبن؟
خۆم هێشتا بەزیادەوە
بەشی ئاوڕشێن کردنی
بەردەرگا و
ئاودانی باخەکە و
خوساندنی خه‌یاڵه‌کانم هه‌یه و
گەر کوڕەکەشم
خوا‌و راسان گەورەبێ و
نیازی سەفەری هەبێت
هەندێکی بۆ دەکەمە جانتاکەیەوە
بۆ ئەوەی گه‌ر لە رێگا عاشق بوو
چەند دڵۆپێکی بدات لەخۆی و
یادی بێته‌وه
که عه‌شقیش شه‌ڕێکه
کوڕی خۆی ده‌ویت
به‌رگه‌ی دڵشکان بگرێ و
کون نه‌بیت له جه‌رگیا،
لەو که‌ین و به‌ینه‌دا چۆلەکەکان
له یاریکردن ده‌هاتنه‌وه و
دەیانکرد بە هەرا و
ده‌که‌وتنه بۆڵه بۆڵ
به‌سه‌ریا،
دایکم بە بێکەنینەوە پێی دەوتن:
سەرتان شین کەن
ئەم جریوە جریوەتان لەچییە؟
له‌به‌یانییه‌وه ئاسمان نه‌ما
بۆتان نه‌گه‌ڕێم
پێم ناڵین له کوی بوون؟
دواتر به‌چپه
نه‌بادا دڵی یه‌کیکیان داخورپێ
نه‌بادا.. په‌ڕی یه‌کێکیان هه‌ڵوه‌رێت
به ئاسته‌م که‌هه‌ر خۆیان
به‌سه‌ر چڵهکانیانهوه بیبیستن
پێیان ده‌ڵیت: خه‌متان نه‌بێت مناڵینه
ژه‌مه فڕینی ئێوەشم
لەناو ئینجانەکان داناوە،
به‌ڵام تو چاوی عه‌زیزتان
وریابن
به‌خته‌وه‌ری شۆردراوی
سه‌ر ته‌نافه‌که ریقناوی نه‌که‌ن،
به نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ بنیشنه‌وه
با بێده‌نگی حه‌وشه‌که
خه‌به‌ری نه‌بێته‌وه
با مۆسیقا ئارامه‌که‌ی
ناو باخچه‌که
نه‌ژاکێ..!
دایکم به‌یانیان
زوو له خه‌و هه‌ڵده‌ستا و
بەیەکسانی
خەونەکانی خۆی بەش دەکرد
بەسەر من و
رێحانه و
باخەکە و
کۆترەکانا،
دایکم ده‌یوت:
خه‌ونه‌کان زۆر زۆرن
هه‌ندیکیان بۆ کۆڵان و
هه‌ندێکیان بۆ شاخ و
هه‌ندێکیان هه‌ر بۆ خۆم و
هه‌ندیکیان بۆ ژنانی گه‌ڕه‌ک
ده‌گێڕمه‌وه..
ئەو هەرگیز
خوداشی لە بیر نەدەکرد
رۆژی پێنج جار
رووبەرووی دەوەستا و
بە عەرەبییەکی شەق و شڕ
له گه‌ڵیا دەکەوتە گفتوگۆ،
من به‌و مناڵییه‌ی خۆمه‌وه
سوور ده‌مزانی
خودا چه‌ند گه‌وره‌ش بێت
بە ئیسراحەت
لە دڵی دایکما
جێی دەبێتەوە..!
هاوینی 2013