(١٠)پارچە شیعر … هەردى شەفیق
ئەو شەوانەی لەژێر تریفەی مانگدا تەنیاییمان ڕاو ئەناو بەدەنگی بەرز گۆرانیمان ئەوت
ئەو ڕۆژانەی لەبەر بارانا سەیری گوڵەکانمان ئەکرد ئەپشکوێن
تۆش لەوێبوویت بیگێڕەوە
چۆن چۆنی بوو یوسف زوڵەیخای لەبیرکرد
چۆنچۆنی بوو عەشق یوسفی کرد بەخاوەنی موعجیزە
بیگێڕەوە
دنیا صەگێک بوو گۆڕەکانمان بۆ ئێسقانەکانمان ئەگەڕا
ژیان تاوسێک بوو لەبەرخوێنی ئەو نەمانتوانی پەڕەکانی ببینین
بیگێڕەوە ڕەدوی پیاوێک ئەکەوتی
چل شەو بەژێر بارانا ئەیبردیت و
چل شەوی تریش بەناو خوێنی خۆیدا
بیگێڕەوە
کەئەم ئەستێرەیە حاشای لەدایکایەتی ئێمە کرد بوو
وەک دۆلفینی بێچوو مردوو
لەکەنارەکانی بێ‌تۆییا مانم لەژیان ئەگرت
ئاخر ئەبوو شیری گورگ بخۆین و کەڵبەکانمان لەوەفا جیڕ بکەینەوەو نەمانکرد
کەخودا قەڵەم و کاغەزێکی پێڕەوا نەبینین
ئەبوو دەردی دڵمان لەسەر دیواری مەعبەدەکان بنوسین
بیگێڕەوە برینەکۆنەکەی دڵی من بیگێڕەوە
لەم جیهانە ناشیکارەدا قەرەجێک بوویت و نیشتیمانت ناولەپت بوو
باڵندەیەک بوویت وچارەنوس داوی بۆ ئەنایتەوە
شەوێك لەگەڵ تۆدا دەمان ویست
بەژێر مانگەشەودا پیاسە بكەین، مانگ گیران بوو
دەمان ویست بچینە كەنار دەریا
ئۆقیانوسەكانیش وشكاییان هات
بۆیە دوای ساڵەهای ساڵ بۆت دەنووسم
ئەمشەویش مانگ لە پێكێك بادەدا ئەشكێت
قەدەری ئێمە كەوتە ناو ساڵانێكەوە
هەرگیز مانگی تیادا هەڵنەهات
ساڵانێكی زۆر بەخەیاڵ وێنەم دەكێشا
ڕۆژێك بوو بەحەقیقەت
ساڵانێكی زۆر خەونی بەخەیاڵێكەوە دەبینی بووبەڕاستی
ئێستاكە ئەو لەماڵی كەسێكی ترەو،
نەخێر لەجەهەنەمەوە دێتەوە
من لەكەلاوەی شارێكی خاپورەوە بەرەو جەهەننەم ئەچم
ئێستاكەئەو بەبێ ویستی خۆی وێنەكانی من ئەشكێنێ و
منیش خەونەكانی زیندە بەچاڵ ئەكەم
گوناهی ئەو هەر ئەوەیە كەخەیاڵی ئەڕوات
تابلۆیەك بەخوێنی من ئەنەخشێنێ
پەپولەیەك لەخوێنی منا غەرق ئەكات
منیش كەخەو بەوەوە دەبینم
ئەڵی ی چەقۆیەك لەناو دڵما خەوتووەو
خەبەری بووەتەوە
ئاه..
ئەی دڵی شكاو
ئەی دێوانەی وێڵگەرد
لەوانەیە ڕۆژێك لەسەرابدا ئاو بخۆینەوە
لەوانەیە شەوێك
تاریكی بەدیار كوشتنی گوڵەكانەوە داگیرسێنین
لەوانەیە ئێوارەیەك
ناگەهان بۆ یەكتری بنوسین
كەمانگێك نیە لەناو ڕۆحی ئێمەدا هەڵبێت
كەجوانیەك نیە وەكو نەشتەر دڵمان ببڕێت
بەئاوازی دڵی كێ سەماكەین
لەناو ئەم هەموو دڵە نایلۆنیەدا؟!
لەوشكی ئەم خاكەوە
بێچوی كەروێشكەكان سەیری خاكی ڕووتەن ئەكەن
سەیری ئاسمانی بیبەزەییش
زەڕنەقوتەكانیش سەیری دەمی دایكە و باوكەكان و
دایكە و باوكەكانیش ڕەنجی بێحاسڵی جووتیارەكان
هەموو شتێك سیمای خۆی لەم شارەدا ون كردووە
ژیان مانای خۆی لە دەست داوە
لەو ڕۆژەوە تۆ بلیتی سەفەرت گرتووە
باران لە ئاسمانی ئەم شارە تۆراوە
وه‌ك نوح ساڵی تۆفانه گه‌وره‌كه
مه‌مله‌كه‌تێك گوڵم له‌م كه‌شتيه شكاوه‌ی دڵما بۆ هه‌ڵگرتی و
كه‌چی له‌لای هيچ خوادايه‌كه‌وه خه‌به‌رێك له‌وشكانی نه‌بوو
زيندانييه‌ك بووم و وه‌كو يوسف موعجيزه‌كه‌م جوانی نه‌بوو
به‌ڵام خه‌وم به‌ڕۆژگارو سه‌رده‌مێكی جوانتره‌وه ئه‌بينی
كه‌چی زوڵه‌يخايه‌كم نه‌بينی
بينايي خۆی بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌شقێك له‌ده‌ست بدا
فه‌رهاد نه‌بووم
به‌چنگه‌كڕێ دڵی ئه‌م كێوه سه‌خته‌م هه‌ڵكۆڵی
كه‌چی به‌درۆوه‌ش بێت پيره‌ژنێك هه‌واڵێكی شيرينی پێنه‌بوو
ئه‌يوب نه‌بووم و
ئه‌و كرمانه‌شم خۆش ئه‌ويست گۆشتی دڵيان ئه‌خواردم
كه‌چی نه‌خودايه‌ك ونه‌ناخودايه‌ك
ئه‌و هه‌موو ئازاره تاريكه‌ی نه‌بينی
له‌بست به‌بستی ئه‌م بيابانی فيراقه‌دا
ناوی تۆم له‌سه‌ر لم و
گه‌رده‌لول و
ئه‌و باهۆزه غه‌ريبانه نوسی هه‌واڵی جه‌نگه‌كانيان ئه‌گه‌ياند
كه‌چی كه‌سێك به‌درۆوه‌ش بێت
به‌م مه‌جنونه‌ی نه‌وت: له‌يلا بووه به‌سۆزانی
وەك فریشتەیەك منی برد بۆ جەهەننەم ئەو فریشتە
وەك پێكە خەیاڵیەكەی منی پڕكرد لەخوێن ئەو مەەیزەدە
وەك شەیتانێك فریوی دام‌و
لەسێوی سەرسینەی كچێكی خوارد ئەم شەیتانە
وەك عەشقێك لەسەر كورسی وێرانبوونی من جگەرەی ئەكێشا ئەو عیشقە
وەك دێوانەیەك بۆدڵی من پەڕەی دڵی خۆیی هەڵئەڕێژا ئەو دێوانە
من ئەزانم ڕۆژێك دێت
وەك مرۆڤ نا، وەكو خودا توڕە ئەبێت خودا
وەك گوللەیەكی وێڵ
خۆی بەئەستێرەیەكی تردا ئەكێشێت ئەم ئەستێرە
من په‌نجه‌ره‌یه‌كم نه‌بوو ڕوله‌ده‌ریاو
ئه‌مویست جوانترین ئاوابوونى خۆر ببینم
ده‌رگایه‌كم نه‌بوو به‌ڕوى به‌هارا واڵا بێ و
ئه‌مویست پیاسه‌یكى عاشقانه
به‌باخه‌كانى فیرده‌وسدا بكه‌م
پاره‌ى مشتێك گه‌نم له‌گیرفانما نه‌بوو
ئه‌مویست هه‌زاران كۆتر له‌ڕۆحى منا بنیشنه‌وه
ئه‌مویست له‌پێكه‌كه‌ى منا ماسى هه‌موو دنیا بگه‌ڕێن
قه‌تره‌یه‌ك ئاوى حه‌قیقه‌تم نه‌بوو
به‌دواى زه‌ریایه‌ك له‌خه‌یاڵا ئه‌چووم
من شه‌ڕێكى نابه‌رامبه‌رم دۆڕاند‌و خۆمم تیادا به‌كوشتدا
من ناوله‌پم به‌قه‌د هى سواڵكه‌رێك ئه‌بوو
ئه‌مویست جیهانێكى به‌بێ خوێنى تیا دروستكه‌م
دڵم به‌ئه‌ندازه‌ى مشتێك ئه‌بوو
ئه‌مویست مانگى تیادا جێ بكه‌مه‌وه
بائەوە یادگاری بێت بەدیارچاوی مانگەوە لەناو ئەشكا ئەخنكاین
بائەوە یادگاری بێت لەبەفرانبارا سەوزبووین‌و لەبەهارا هەڵوەرین
ئیتر ئەو كۆترانەی هێلكەكانیان لەناو دڵی منا هەڵئەهێناو
نامەكانی من‌و تۆیان ئەگەیاند بەیەكتری لێرەنین
ئیتر گوڵەبەڕۆژەكانی جوانی زیزن لەخۆر
وەك سەرخستنە سەر ڕانی ژنێكی تەنیا
وەك دەستخستنە سەر ناوچاوانی پیاوێكی دڵشكا‌و
من ئەمەوێت لەسەر تەرمی فریشتەكان دابنیشم
لەبەردەمی خوادا بگریم‌و بڵێم
گەنجی ئێمە گۆرانیەكی وێرانبوو لەدڵێكی شكاوەوە ئەوترا
خۆشبەختیمان ئەو باڵندە خۆشخوێنە بوو بەناو خەیاڵا هەڵفڕی
ئەو ساتەى گوڵەکان دڵى خۆیان بەخاکى خەزان ئەسپاردو
گەڵاکان جوانى باخچەکانیان جێئەهێڵا
لەبەر بارانا ئەموت :
من ئەم پایزەم خۆش ئەوێت درۆى لەگەڵ حەقیقەت پێناکرێت
لەخەڵوەتى ئەو باخچەدا
پایز وەکو تازیەبارێک خوێن لەچاوى ئەڕۆیی
وتم وەک کەشتیەک بەناو دەریاى خەمەکانیا ئەڕوات
ئیتر ئەبێت بڵێین تەمەن بەخۆڕایی تێپەڕى
ئەى دۆست گوێت لێنەبوو کەسێک وتى :
خۆ ئەم باخچە تاکو دوێنێش گوڵى سورى ئەگرت
پەپولەیەک بەرلەم خەزانەش زیندووبوو ؟
ئەوەى ئەمڕۆ
لەعەلاگەى مردوى ئەو پیاوە دڵخۆشەدابینیت
ماسیەکبوو دوێنێ کەیفساز بەدەریادا ئەڕۆیی
ئایا مردن سەماى ئەو ماسیە نەبوو
لەناو تەنیاییدا خنکا؟!
https://www.facebook.com/hardi.shafiq