ده‌سته‌كه‌ی فازڵ میرانی … عه‌زیز ڕه‌ئووف
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم لای من پارتی خراپترین مۆدێلی حزبه له هه‌رێمی كوردستان و پایه‌كانی ئه‌م پارته خێڵ ڕایگرتووه نه‌ك هاوڵاتی. مێنتا‌ڵیتی خێڵ له‌ناو پارتیدا شتێك نیه هه‌ستی پێ نه‌كه‌ین. ئه‌م دیده‌م له‌و ڕوانگه‌یه‌وه نوسی كه میدیای كوردی زۆر بێڕه‌حمه بۆ شكاندنی به‌رامبه‌ر و تا پێم نه‌ڵێن به‌رگری له پارتی ده‌كات. به‌ڵام به‌ڕاستی ئێستا ململانێی سیاسی له كوردستان ته‌واو بچوك كراوه‌ته‌وه بۆ مه‌سه‌له شه‌خسیه‌كان و ئه‌م ململانێیه ته‌واو بێتام و بێله‌زه‌ت كراوه به‌تایبه‌ت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووكدا.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌سته‌كانی فازڵ میرانی زۆرترین مشتومڕی دروست كرد به‌ڕاستی باسكردنێكی ته‌واو بێتام و بچوككردنه‌وه‌ی ململانێ بوو بۆ ئاستێكی ته‌واو بچوك و لاواز.
دیدی من له‌سه‌ر جوڵه‌ی ده‌ستی میرانی به‌م شێوه‌یه‌یه.
من ته‌سه‌ور ناكه‌م فازڵ میرانی له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه و له‌به‌رچاوی نه‌وه‌كانی بارزانی( كه كاك میرانی كه‌سی ده‌یه‌می ناو پارتیش نیه) جورئه‌ت بكات ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه ده‌ست بۆ مێینه به‌رێت ئه‌وه‌نده بێكاره به‌رده‌وام ده‌توانێت له كۆشكه‌كانی خۆیدا ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدات و كه‌سیش پێی نه‌زانێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر میرانی ئه‌م كرده‌یه‌ی ئه‌نجام دابێت ئه‌وا به‌ڕاستی مه‌خلوقگه‌لێك له‌م هه‌رێمه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته به مه‌عنای كه‌لیمه شێتن. ئه‌گه‌ر میرانی ده‌سته‌كانی به مه‌به‌ستی ته‌حه‌ڕوشی جنسی جوڵاندبێت به‌هه‌موو مانایه‌م شێته و ده‌بێت له‌م چركه‌ساته‌وه بزانین كه شێته‌كان حوكممان ده‌كه‌ن.
گریمان میرانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌نجام داوه، ئه‌گه‌ر كه‌سی لاقه‌كراو هیچ كێشه‌ی نه‌بوو ئه‌وا كێشه‌ی هیچ كه‌سێك نیه باسی بكات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه خانمه‌كه ته‌مه‌نی له سه‌رو هه‌ژده ساڵه‌وه‌یه.
كورتكردنه‌وه‌ی ململانێی سیاسی بۆ ئه‌م جۆره له قسه‌ی بازاڕی و خاڵی له هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كی عه‌قڵانی، پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌و زبڵدانه‌ی ناوی فه‌یسبووكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌سمان جورئه‌ت نه‌كه‌ین بچوكترین جوڵه بكه‌ین نه‌وه‌ك وه‌ك میرانی و ئه‌و خانمه ڕه‌وشتمان بكه‌وێته به‌رده‌م قسه‌و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵك.
دوای جوڵه‌ی ده‌ستی میرانی ده‌بێت له‌مه‌ودوا ئاگامان له‌ده‌ستمان بێت و مێیینه‌كان وریای سمتیان بن نه‌ك ده‌سته‌كان له زه‌فه‌ریان پێ به‌رن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ڕۆژانه له كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌لایته‌وه زۆرێك له سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتانی جیهان ده‌بینین كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن و كه‌سیش له وڵاته‌كانیان ئه‌م جۆره هه‌ڵایه نانێته‌وه وه‌ك له جوڵه‌ی ده‌ستی میرانیدا بینیمان.
به هه‌رشێوه‌یه‌ك وه‌ریبگرین ئه‌م جۆره له باسكردن له جوڵه‌ی ده‌ستی میرانی باسكردنێكی ته‌واو دینیه و ته‌داخولكردنێكی ته‌واو بێمانیایه و له‌هه‌مووشی كاره‌ساتتر ئه‌م جۆره له ڕه‌خنه به‌دیلی ئه‌م جۆره له حوكمڕانیه خراپه نیه كه ئێستا له كوردستان موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن ده‌كات.
هه‌رچۆنێك وه‌ریبگرین ڕه‌خنه‌گرتن له جوڵه‌ی ده‌ستی میرانی ڕه‌خنه‌گرتنێكه ته‌واو دووره له عه‌قڵانیه‌ت و دووره له به‌دیلێكی باشتر بۆ ئه‌م جۆره حوكمڕانیه‌ی كه میرانیه‌كان ده‌سته‌كانیان به ئاره‌زووی خۆیان ده‌جوڵێنێنن.