Skip to Content

Wednesday, February 12th, 2025
گه‌شتێك  … ئه‌مین محه‌مه‌د

گه‌شتێك … ئه‌مین محه‌مه‌د

Closed

 

 

 

حــــه‌ز ئه‌كـــــه‌م ڕۆژێ‌

بڕۆم له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ (با)

جــــــا هاوڕێكــــــانم

دێـــــن و ده‌ڵێن كــــــوا ؟

***

ده‌پرســــــن ئاخـــــــۆ

بۆ كــــــــــوێ‌ ڕۆشتووه‌

وا ئێمـــــه‌ی لێـــــــره‌

بــه‌جـــێهێشـــــــتووه‌

***

ئه‌وســـــا ئه‌وانیــــش 

باڵده‌گــــــــرن ده‌ڕۆن

ده‌ڵێی په‌پــــوولـــه‌ی

ورد و له‌ســـه‌رخــــۆن

***

منیش له‌ ئاســـــــمان

هــه‌ر ده‌خولێمــــــه‌وه‌

ده‌چمــــه‌ ناو هــــه‌ور و

                           پاشــــان دێمــــــــه‌وه‌        1/2/2012

 

 

Previous
Next