كیمیاگه‌ری وشه له شیعره‌كانی غه‌مگین بۆڵی
ڕامانێكی تێكستۆلۆژی
شیعر ئاوێته‌یه‌كی ئاڵۆزی كارله‌یه‌ككردنی ئه‌و بینا تراویلكه‌ییانه‌یه كه له نه‌سیجی زمانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێن، ئه‌گه‌ر شاعیر خودانی تێڕامانی فه‌لسه‌فی نه‌بێ، ناتوانێ بچێته ناو ئه‌و سیسته‌مه شه‌تره‌نج ئاسایه‌ی كه له غیابی ئاگاییدا هه‌ره‌س دێنێت. مه‌نهه‌جی شیكردنه‌وی كیمیایی وشه Chemical words هه‌مووی چه‌ند ساڵێكه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌مریكی، وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی تێكست له بواری تێكستۆلۆژی كاری پێ ده‌كرێت. بۆیه خوێندنه‌وه‌ی تتیكستی كوردی به‌م مه‌نهه‌جه نه‌ك هه‌ر نه‌كراوه، به‌ڵكو ئه‌وه یه‌كه‌مجاره من هه‌وڵێكی ئاوا ده‌ده‌م. هیوادارم رێگه‌ی ئه‌مه خۆش بكات، كه نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانی تریشمان ئه‌و مه‌نهه‌جه دیراسه بكه‌ن و له بواری تێكستۆلۆژی كوردیدا پیاده‌ی بكه‌ن.
له ناو كوردا:
له دوای خانی و جه‌زیری و نالی
هیچ كه‌سێك نه‌یتوانیوه بچێته ناو لابۆری زمان و له ناو خه‌ڵوه‌تی قووڵبوونه‌وه‌دا، خه‌ریكی كیمیاگه‌ریی وشه بێت، له‌دوای ئه‌م سێ شاعیره. جارێكی تر كیمیاگه‌ری وشه له سه‌ر ده‌ستی سێ شاعیری تر هاتنه‌وه ناو دیوه‌خانی ئه‌ده‌بی كوردی. ئه‌مانیش:
شێركۆ بێكه‌س و كه‌ریم ده‌شتی و به‌ختیار عه‌لی
كه هه‌تا ئیستایش كه‌س هێنده كارا وه‌كو ئه‌مانه سه‌رقاڵی ئه‌م كاره نه‌بووه‌و نییه. پاش ئه‌م سێ شاعیره، ئیتر ناتوانین، بڵێین: كه‌سێكی دیكه هه‌بێت كیمیاگه‌رانه وشه‌ی له شیعر ته‌وزیف كردبێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تووشی شۆكی كردم، ئیكتیشافكردنی هه‌وڵێكه له‌لایه‌ن ( غه‌مگین بۆڵی)، كه به‌داخه‌وه له‌ناو ژاوه‌وژاوی میدیا‌و بازاڕی كاڵای خراپ‌دا، كه‌س ئاوڕ له كارێكی وا ناداته‌وه، كه ده‌توانم بڵێم: وا خه‌ریكه پڕۆسه‌ی كیمیاگه‌ری وشه جارێكی تر له‌لایه‌ن لاوێكه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌درێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌خۆی نه‌شێوێنێ و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌دگاره بڕوات، ئه‌وا ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتنێكی وا به‌ده‌ست بێنێ، كه بڵێین: ئه‌و پڕۆسه قورسه له‌لایه‌ن لاوانی وڵاته‌كه‌م هه‌تیو نه‌كه‌تووه.
غه‌مگین بۆڵی فه‌لسه‌فه لێنادات. غه‌مگین بانگه‌شه‌ی زۆر زانی خۆی ناكات، غه‌مگین كار له‌ناو باگڕاوه‌ندێكی مانادا ده‌كات، به‌وه فه‌لسه‌فه پێشكه‌ش ده‌كات.
حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئایدیا له مێشكه‌وه بۆ په‌نجه، حاڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌م له ئاستی رۆح بۆ ئاستی ماكه‌كی، بۆ ئاستی كه‌ره‌سته، بۆ ئاستی ناسووت، هاوتای ڕیكلامكردنی هۆشی خه‌فه بۆ وێنه‌ی بینراو، هاوتای هاتنه خواره‌وه‌ی پایه‌ی (به‌ها بۆ پایه‌ی نرخ)، كه هه‌ریه‌كه‌یان به فاكته‌رێكی جیاوازه‌وه خۆ له لای غه‌مگین بۆڵی ته‌وزیف ده‌كه‌ن. واته:
هه‌بوون ———– ڕۆح
هه‌بوون ——— جه‌سته
ده‌گوازرێنه‌وه بۆ :
ڕۆح ———- هه‌بوون
جه‌سته ——– هه‌بوون
بۆڵی زۆر قووڵ و فه‌لسه‌فیانه ئه‌و كارلێكه كیمیاگه‌رییه‌ی له لابۆری شیعرنووسیندا، به‌رهه‌مهێناوه. وه‌ك:
ورده وێنه‌ی ته‌ڕ له په‌نجه‌كانم فیچقه ده‌كه‌ن! ( رووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان) لا10″. “
ئه‌م كاركردنه‌ی شاعیر غه‌مگین بۆڵی زۆر ئاڵۆزتره له‌وه‌ی به سه‌رپێی وه‌ربگیرێت.
كامۆ ده‌ڵێت:
.” “وه‌ره‌وه ناو ژیان، ئه‌گه‌ر ناتوانی بڕیاری لێ ده‌رچوونی بده‌یت
ئه‌وه‌ی ئه‌لبیر كامۆ ناگاته ئه‌وه‌ی غه‌مگین بۆڵی! كه به بێ بانگه‌شه بۆ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌ری بڕیوه، غه‌مگین بۆڵی له خۆ ون كردن‌دا، ده‌ڵێت:
“له ئاوێنه‌شدا، خۆم بۆ نادۆزرێته‌وه! ( ڕووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان) لا7”.
ئه‌و ئه‌كسیزتانسیالیزمه‌ی بۆڵی ده‌ری ده‌بڕێ جارێكی تر ناچارمان ده‌كات ئه‌و شیكردنه‌وه قوووڵه له پشته‌وه‌ی تێكسته‌كه هه‌ڵچنین، كه بۆڵی هه‌رگیز بانگه‌شه‌ی بۆ ناكات، چونكه ئه‌م ده‌یه‌وێت خودی (ماهییه‌ت) و (جه‌وهه‌ر) بدا به‌ده‌سته‌وه، ته‌واو وه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌نێو كارهایه‌كی ئالۆزی فیكردا خودی فیكرییان به سه‌راب كردووه.
خۆ نه‌دۆزینه‌وه‌ی غه‌مگین بۆڵی ونبوونێكی ئێكسیزتیانزه! واته: هه‌ر له‌ناو بۆته‌ی بوون ئه‌و ئاوێته كیمیایییه له مانا هه‌ڵده‌چنێ. چونكه ئه‌گه‌ر تێكستۆلۆژیانه فۆڕم و ماهییه‌ته‌كه ئاوێزان بكه‌ین، هێلی كاركردنی ( بۆڵی)مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت:
مانا + فیكر
فۆڕم + ماهییه‌ت
بۆڵی چونكه به ئاگاییه‌كی زۆره‌وه، له لابۆره‌كه‌ی كار ده‌كات، بۆیه سه‌یر نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوێته كیمیاییه‌ی له وشه‌كان ده‌یهێنێته به‌رهه‌م، له‌ژێر هه‌موو شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌كدا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕه‌گه‌زه بنچینه‌ییه‌كانی.
مانا ======= له‌ئاستی به ده‌سته‌واژه‌بوون:
لای غه‌مگین بۆڵی ده‌بێته:
مانا=======1.بنچینه بۆ مانای ون
بنچینه بۆ میتا تێكست 2.
گران نییه تێكسته‌كانی بۆڵی بخوێنیه‌وه، به‌ڵام ئاسان نییه بۆت ده‌ربكه‌وێت، غه‌مگین بۆڵی چه‌ند به نهێنی كاری له جه‌نگه‌ڵستانی وشه‌دا كردووه، تاكو بۆت ده‌ربكه‌وێت.
(جارێكی دیكه‌ش)
ده‌سته‌واژه <————–>- پێچه‌وانه‌بوونه‌وه
پێچه‌وانه‌بوونه‌وه -<———-> گه‌مه‌ی به ده‌سته‌واژه بوون
گه‌مه‌ی به ده‌سته‌واژه‌بوون + پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌وه——–> تێكست له حاڵه‌تی
. به ئاوێته بووندا
من ئه‌و نهێنیه‌م له تێكسته‌كانی ( غه‌مگین بۆڵی)دا ئیكتیشاف كردووه، بۆیه به درێژی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م.
(جاك دریدا) ده‌ڵێت: ” هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ده‌مانگه‌ڕێنێه‌وه سه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه‌كان”.
ته‌واو وه‌ك( هابرماس) كه له شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌قی داستانه شیعرێكی كلاسیكی یۆنانی له‌و باوه‌ڕه‌دایه، كه ده‌ق واته: شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركێشیه‌كانی هه‌ڵچنینی مانا. غه‌مگین بۆڵی شاعیر ڕه‌نگه ئاگایشی له‌م دوو تیۆره‌ی (دریدا) و ( لاكان) نه‌بێت، به‌ڵام به‌و تیۆره كاری كردووه. ئه‌م كیمیاگه‌رییه‌ی وشه له كاری( بۆڵی)دا ده‌بێ به تێڕامانی تێكستۆلۆژیانه شیكاری بۆ بكرێت، ئه‌گینا نا عه‌داله‌تی له شیعره‌كانی ده‌كرێن.
“وریا بن شتێك ده‌شكێت!
ڕه‌نگه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بێتاقه‌تیم بێت،
له دوا نهۆمی ته‌نیایی …( ڕووتبوونه‌وه‌ی وشه‌كان) لا16″.
سه‌یر ده‌كه‌ین، لێره‌وه جارێكی دیكه ئه‌م پڕۆسه‌یه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره له به‌رگێكی دیكه، ڕێك وه‌كو ئه‌وه‌ی ( هابرماس) له ده‌قه گریكیه‌كه پێی گه‌یشتووه. واته:
ئایدیا————–>زه‌مه‌نی رانه‌بردوو
ئایدیا————–>زه‌مه‌نی كارلێكی وشه
ئایدیا————-> زه‌مه‌نی داهاتوو
( زه‌مه‌نی داهاتوو) لای بۆڵی ده‌بێته‌وه، ئایدیا له ئاستی كارلێكه‌كه .
(زه‌مه‌نی داهاتوو)له ده‌قه گریكه‌كه، ده‌بێته گه‌یشتن به خاڵی كۆتایی.
به‌پێی (هابرماس گه‌یشتن به خاڵی كۆتایی، واته:
). تێكست له ناو كه‌وانه‌ی مردن—————– ( تێزی سه‌ره‌تا
كه‌وانه‌ی مردن، واته: كۆتایی ده‌ق————–( تێزی لاوه).
كۆتایی ده‌ق، واته: كوشتنی ره‌هه‌ندی دیاله‌كتیك—– ( تێزی كۆتایی).
ئه‌گه‌ر هه‌مان پێوانه بۆ غه‌مگین بۆڵی پیاده بكه‌ین، ده‌بینین بۆڵی ڕێك هاتووه، ( هابرماس)ی به‌هه‌مان شێوه پیاده كردووه، به‌ڵام هه‌رگیز ته‌قلیدو كۆپی ئه‌وی نه‌كردوو. ئه‌م هاتووه زۆر به ئاگاییه‌وه خۆی له‌وه پاراستووه لاسایی (هابرماس) بكاته‌وه. ئه‌م له ئاستێكی تر ئه‌و پڕۆسه كیمیاییه‌ی ئه‌نجام داوه:
تێزی كۆتایی (به‌پێی بۆڵی) —————ده‌بێته———-(كه‌وانه‌ی مردن ).
ره‌هه‌ندی جه‌ده‌لی، واته: دیاله‌كتیك ———ده‌بێته———-(تێزی سه‌ره‌تا ).
سه‌یر ده‌كه‌ین، له سه‌راپای ده‌قه‌كانی ( غه‌مگین بۆڵی)دا (تێزی لاوه‌كی) بوونی نییه،
به‌مه ( بۆڵی) هاتووه خۆی له( هابرماس ) جیا كردۆته‌وه.
واته: كارلێكه‌كه لای (بۆڵی) زۆر به ئاگاییه‌وه كراوه، ئه‌وه‌ی من له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا كارم له‌سه‌ر كردووه، ئیسپاتكردنی ڕاستییه‌كه، كه ئه‌و شاعیره لاوه به چاكی و به ئاگاییه‌وه كار له‌سه‌ر كیمیاگه‌ری وشه ده‌كات. واته: هه‌ر له‌خۆڕا وشه رێز ناكات، كاری ئێمه‌ی ڕه‌خنه‌گره تێكستۆلۆژیانه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆدانه بكه‌ین. ئه‌وه‌ی من سه‌رسام ده‌كات، ئه‌وه‌یه: ئه‌م لاوه چۆن ئاوا به‌وردی په‌ی به‌و ڕێسایه بردووه، كه هێشتا لای نه‌وه‌ی نوێ شتێكی غه‌ریبه؟ چۆن به‌م میتۆده ده‌ق ده‌نووسێت؟! به‌ڕاستی هه‌ق وایه، شاعیر كه‌مێك ڕۆشناییمان له‌و باره‌یه‌وه بۆ بخاته به‌رده‌م، تا له‌لایه‌ك ئاسانكاریه‌ك بۆ ئێمه‌ی ڕه‌خنه‌گر بكات، له‌وه‌ی به‌هه‌ڵه ئه‌و مه‌نهه‌جه له شیكردنه‌وه‌ی تێكسته ناوێزه‌كانی پیاده نه‌كه‌ین .
تا لێكۆڵینه‌وه درێژه‌كه‌م له‌و باره‌یه‌وه، بڵاو ده‌كه‌مه‌وه: له‌مه‌ڕ چه‌ند هه‌وڵێكی
بۆڵی) و ( سۆران) و( رابه‌ر))
: هیوادارم كه‌س به زیادڕه‌وی لێم نه‌گرێت، ئه‌گه‌ر بڵێم
كیمیاگه‌ری وشه له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌و نۆزده له‌سه‌ر ده‌ستی (خانی) و( جه‌زیری) و (نالی) كاری له‌سه‌ر ده‌كرا. كیمیاگه‌ری وشه له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، له‌سه‌ر ده‌ستی (شێركۆ بێكه‌س) و( كه‌ریم ده‌شتی( و (به‌ختیار عه‌لی)دا كاری له‌سه‌ر كراوه. له سه‌ده‌ی پڕ له ژاوه‌ژاوی بیست و یه‌كه‌میشدا، غه‌مگین بۆڵی ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی به‌و كار له‌سه‌ر كردنه بكات.
هیوادارم به زیاده‌ڕۆیی له‌م ئیكتیشاف كردنه‌م نه‌ڕوانن، كه له هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییه، ساڵێكه كار له شیكردنه‌وه‌یه‌كی تێكستۆلۆژی ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رامۆشكردن، منیش نادادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ ماندووبوونی لاوێكی نه‌ته‌وه‌كه‌م، نه‌كه‌م.
سه‌بیعه موحه‌ممه‌د ئه‌مین/به‌شی زمانی ئینگلیزی