
دیمۆكراسی قه‌تیس ناكرێته‌وه ته‌نها بۆ ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن !
دیمۆكراسی پرۆسه‌یه‌كی سیاسیه ئینسان له نێو كه‌شێكی له‌و چه‌شنه‌دا ده‌توانێت خاوه‌ن عه‌قڵ و ئیراده‌و ووزه و توانای خۆی بێت . دواجار ئینسان كه بوو به خاوه‌ن عه‌قڵ و ئیراده‌ی خۆی ده‌بێته مرۆڤێكی ئازاد و سه‌ربه‌ست ، ته‌نها مرۆڤی ئازاد‌و سه‌ربه‌ستیش ده‌توانێت عه‌قڵی خۆی بخاته گه‌ڕو داهێنان و ستاتیكا و فۆرمی نوێ له هه‌موو بواره جیا جیاكانی ژیاندا به‌رجه‌سته بكات . هه‌روه‌ها له‌نێو سیسته‌مێكی سیاسی دیمۆكراسیدا ده‌توانرێت ژینگه‌یه‌ك فراهه‌م بكرێت ، كۆی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به بێ له به‌ر چاو گردنی جێوازی بیر‌و بۆچوونی سیاسی و ڕه‌گه‌زو ئه‌تنی و ئایین و بێ ئایینی و هه‌ر بیر كردنه‌وه‌یه‌كی تر ، به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دوور له هه‌ر په‌شێوی و ناكۆكیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پێكه‌وه بژێن و سه‌ر قاڵ بن به كار‌و گوزه‌رانی خۆیانه‌وه . مێژووی سیاسی جیهان و ئه‌زموونی سیسته‌مه دیمۆكراسیهكانی دنیا ، وێنایه‌كی جوان و پۆزه‌تیڤی خستۆته سه‌ر خه‌رمانه‌ی پێشكه‌وتنه‌كانی شارستانیه‌ت و ژیاری مرۆڤایه‌تی . ته‌نانه‌ت ئه‌و ووڵاتانه‌ی سیسته‌مه‌كانیان دیمۆكراسیه توانیویانه پێشكه‌وتنێكی زانستی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌سازی و ڕۆشنبیری به‌رچاوو سه‌ر سووڕ هێنه‌ر بهێننه كایه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان . به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌شمان بیر نهچیًت ته‌نها سندوقه‌كانی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن مه‌رجی سه‌ره‌كی نییه بۆ به ڕێخستنی سیسته‌مێكی دیمۆكراسی كه ماف و ئازادیه‌كانی هاونیشتمانیان بپارێزێت ، هه‌ندێك جار پێده‌چێت ڕه‌وتێكی سیاسی له ڕێی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌وه بێنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات و پرۆسه‌ی دیمۆكراسی بگویزنه‌وه بۆ سیسته‌مێكی سه‌رتاپاگیر و دكتاتۆری زۆرایه‌تی بسه‌پێنن و ڕێز له كه‌مایه‌تی سیاسی نه‌گرن و ژیانی هاوڵاتیان بكه‌نه دۆزه‌خ . نموونه زۆرن له مێژووی سیاسی جیهاندا ((نازیزم و دكتاتۆریه‌تی هتله‌ر)) یه‌كێكه له‌و نموونانه . ده‌سه‌ڵات ئه‌و كاته ده‌توانێت سیسته‌مێكی دیمۆكراسی بچه‌سپێنێت ڕێز له ئیراده‌و بیروبۆچوونه‌كانی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بگرن كه‌وا له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی پێویستیان نه‌هێناوه‌و نه‌بوونه‌ته جێی متمانه‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌نگ ده‌ر . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دوو حزبه‌ی كه زیاتر له بیست ساڵه حوكمی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن به ناوی دیمۆكراسیه‌وه ئه‌مه‌نده خروقاتی سیاسین كردووه و ئه‌مه‌نده سته‌مكاریان ئه‌نجامداوه ، كه هه‌ندێك جار بوونه‌ته جێی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك ڕێكخراوی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی ئینسان دۆستی وه‌كو ((هیومان ڕایس ۆۆچ)) ، له گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا نا دادوه‌ریه‌كی له ڕاده‌به‌ریان به ڕێخستووه له نێوان چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و جێوازیهكی چینایه‌تی و پله به‌ندیان له ژیان و گوزه‌رانی خه‌لك دا دروست كردووه ، خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان و خزم و كه‌س و كار‌و هاوڕێكانیان وه‌كو ئۆرپا دژین و خه‌ڵكیش وه‌كو وڵاته هه‌ژاره‌كانی ئه‌فریقا ، ته‌نانه‌ت لایه‌نگران و پیاوانی حزب و ئه‌ندامانی خۆیان وه‌كو هاوڵاتی پله یه‌ك و هاونیشتمانیانیش وه‌كو هاولاتی پله دوو و سێ مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ كردوون ، جگه له‌وانه‌ش به شێوه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ند ده‌سه‌ڵاتیان كردۆته ئامێرێكی تایبه‌تی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك و گه‌نده‌ڵیه‌كی به‌ر فره‌وانیان له هه‌ده‌ردان و به تاڵان بردنی بودجه‌ی وڵات ئه‌نجامداوه ، بودجه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بۆ كه‌رته خزمه‌ت گوزاریه‌كانی وه‌كو ((په‌روه‌رده‌و ، ته‌ندروستی و ، كشت و كاڵ و ، ئاو‌و كاره‌باو ، نیشته‌جێبوون ….هتد)) ته‌رخان كراوه ، به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌توانراوه سوود به هاونیشتمانان بگه‌یه‌نێت ، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕه پارانه‌یان به تاڵان بردووه‌و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان به كار هێنراوه . هه‌روه‌ها تیرۆری ڕۆژنامه نووسان و چاو سوور كردنه‌وه‌و تۆقاندن و غهفهقان و ڕاكێشانی ڕۆژنامه نووسان بۆ به‌رده‌م دادگایه‌ك كه دروست كرا‌و و كۆنترۆڵ كراوی ده‌ستی خۆیانه و ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌كانی ئه‌وانیان ئاشكرا كردووه ،هه‌روه‌ها ته‌قه كردن له خۆپیشانده‌ران و له خاك و خوێن هه‌ڵكێشانی گه‌نجانی دڵ پڕ له هیوا و ، ده‌یان و سه‌دان كاری سیاسی ناپه‌سه‌ند و ناجۆر كه له ژماردن نایه‌ت و هه‌ر هه‌موومان پێی ئاشناین و چه‌ندین ساڵه ده‌ست و پهنجهمانی له گه‌ڵدا نه‌رم ده‌كه‌ین ، ئه‌و فه‌زا سیاسیه‌ی كه هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا سه‌پاندویانه له مه‌ودای كاری سیاسیاندا ، به هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ كولتورو لۆژیكی دیمۆكراسی ناگونجێت و فۆرمێكه له سیسته‌می سیاسی ((دكتاتۆری دوو حیزبی)) . وه‌كو چۆن ئه‌و عه‌قڵه خێڵه‌كیه‌ی شاخیان گواسته‌وه بۆ نێو به ڕێوه بردن و ده‌وڵه‌تداری كۆمه‌ڵگای كوردستان ، كه ئه‌و كات ژیانی شارستانیه‌ت و مه‌ده‌نی هاونیشتمانیان نامۆ بوو به‌و مه‌خلوقه ناوێزهو نا سازگاره‌ی حزب و چاندنی ڕۆحی یه‌كتر بوغزاندن و یه‌كتر كوشتن و ڕاوه دوونانی یه‌كتر ، به هه‌مان چه‌شن گه‌مه‌ی سیاسی دیمۆكراسی له لای كاره‌كته‌ره‌كانی نێو ئه‌م مه‌خلوقه حزبیه، ده‌هێنرێته خواره‌وه بۆ ئاستێك ته‌نها گوزارشت له واتا‌و((ده‌سته‌واژه‌یه‌ك)) ده‌كات كه هه‌موو به‌هاكانی دیمۆكراسی لێ داده‌ماڵرێت كه بریتیه له پابه‌ند بوون له ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و قبوڵ كردنی ((لۆژیكی نه‌بردنه‌وه)) ، به‌و مانایه‌ی به‌و جۆره له دیمۆكراسی گه‌یشتوون كه‌ته‌نها هاوڵاتیان بچنه پای سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سه‌ر له نوێ ڕه‌وایه‌تی یاسایی ببخشنه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی ((دكتاتۆری دوو حزبی)) كه خۆیان به ((پارتی سه‌ركرده )) ده‌قه‌بڵێنن ، ده‌سه‌ڵاتێك له‌و مه‌ودایه‌ی كه حوكمڕانیان كردووه پڕاو پڕ بووه له سته‌مكاری . له هه‌مان كاتدا هه‌موو فێڵ و ته‌ڵه‌كه بازی و ته‌زویر كاری و خروقاتێكی نا یاسایی به كار ده‌هێندرێت بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵات ، وه‌كو ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا كردیان ، هاو شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاته تۆتالیتاره‌كان كه هه‌ڵبژاردنێكی ڕواڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ پیشاندانی سیناریۆو مه‌شهه‌دێك به ناو دیمۆكراسیه‌وه بۆ به‌ر چاوی جیهان . ته‌نانه‌ت له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌ریتێكی نا په‌سه‌ند و خێڵه‌كی شه‌ڕه په‌ڕۆیان گواستۆته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان ، هێدی هێدی به ئاراسته‌ی توند‌و تیژی ده‌ڕوات و ڕۆحی ڕق و كینه له به‌رامبه‌ر یه‌كتر له نێو هاونیشتمانیان ده‌چێنن ، جێگه‌ی داخه حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌مان كولتورو لۆژیك پیاده ده‌كه‌ن و فتوكوپی مۆراڵی سیاسی هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و ، شوێن پێی كاره نه‌شیاوه‌كانی ئهوهان له شه‌ڕه په‌ڕۆدا به ڕێوه ده‌به‌ن ، هه‌روه‌ها بوونه‌ته به‌شێك له‌و ناعهقڵانیهته كه وێنایه‌كی قێزه‌ونی هه‌یه . جگه له هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر دیمه‌ن و ڕوخساری شاره‌كانیان شێواندووه ، به شه‌و و ڕۆژ خه‌ڵكیان بێزار كردووه ، كاره‌ساتی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه ژینگه‌یان پیس كردووه . ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێكی له باره ، فهرسهتێكی گه‌وره‌یه پێویسته خه‌ڵكی كوردستان به هۆشیاریه‌وه به‌شداریه‌كی كارا بكه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ((دادگایه‌كی جه‌ماوه‌ری)) به ڕێبخه‌ن بۆ دادگایی كردنی هه‌ردوو حزبی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ، ئه‌و دادگای كردنه‌ش بریتیه له ده‌نگ پێنه‌دانیان . له‌و سۆنگه‌وه هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتدار چه‌مكی دیمۆكراسی قه‌تیس ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ، پابه‌ند نیین به ناوهڕۆك و به‌ها سه‌ره‌كیه‌كانی دیمۆكراسی كه بریتیه له ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌یان چه‌مكی تر ،ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه بیانخه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه‌و ده‌مامكه‌كانیان تووڕ هه‌ڵده‌ین و ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌یان ئاشكرا بكه‌ین ، سه‌ر له نوێ به‌هاو واتا‌و ڕێز بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ناوه‌ڕۆكی پرۆسه‌ی دیمۆكراسی له كوردستان و ، لۆژیكی ڕاده‌ست كردن و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ینه میتۆدێكی سیاسی سیسماتیك و به‌رده‌وام .