چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن / مامۆستا له به‌شی ده‌روونزانی كۆلیژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین.
گفتوگۆی : هێمن خه‌لیل
* له ناوه‌ندی رۆشنبیری ئێمه‌دا بزاوتی هزری له كوێدا ده‌بینن؟ یاخود شتێك هه‌یه بتوانین ناوی هزری لێبنێین؟.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : ئاستی گه‌شه‌ی هزری ئێمه له ئاستی به‌رهه‌مه خۆكرده ماتریاڵیهكانی خۆماندایه و ئه‌گه‌ر توانیت باڵاترین كه‌ره‌سته یا ماتریاڵی به‌رهه‌ست و به‌رجه‌ست له سه‌رزه‌مینی خۆمان به درێژایی مێژوو دیار بكه‌یت و سه‌لماندت ئه‌وه كورده بنیاتنه‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌م كه‌ره‌ستانه ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانی سه‌ره‌تا و كۆتای هزری خۆماڵیمان دیاركهیت و ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك (ریژی دۆبرێ) ئاماژه‌ی پێده‌دات به‌كه‌ره‌سته بوونی هزر و به هزربوونی كه‌ره‌سته‌یه، واته ئه‌وه كهرهستهكانن باشترین پێوه‌ری ئاستی گه‌شه‌ی مه‌عریفی و ئه‌وه‌ش هزره باشترین نیشانده‌ری په‌ره‌سه‌ندنی تهكنۆكلتووری نه‌ته‌وه دیار ده‌كات.
هزری ئێمه بوونێكی سست و ته‌مبه‌ڵ بووه و له‌وانه‌شه به‌شێكی ئه‌م سستییه‌ی هزرمان بۆ پشت به‌ستنی بێباكانهمان بێ به سرووشتی جوان و پڕ به‌ره‌كه‌تی سهرزهمینهكهمان و به هه‌ر لایه‌كدا ئاوڕمان دابێته‌وه شتێكمان ده‌ستكه‌وتووه بیخۆین یا بۆ مه‌رامه‌كانی خۆمان به كاری بهێنین . ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی سرووشتی ئێمه له به‌رانبه‌ردا هه‌ژارییه‌كی گه‌وره‌ی هزریی بۆ به‌رهه‌مهێناوین و له جیاتی ئه‌وه‌ی هۆكارێك بێت بۆ تیژكردنهوه و رامكردنی عه‌قڵ بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاكی ئێمه كه‌مترین به‌كارهێنانی هه‌بێت بۆ عه‌قڵ و ئه‌وه‌تا تاوه‌كو ئێستاش نه‌مانتوانیوه له سرووشت تێپه‌ڕین و له‌و ململانێیه‌دا تایپێكی خۆگونجێنی سلبیمان هه‌بووه و هه‌روه‌ك توینبی ده‌ڵێ وه‌ك گرووپێكی مرۆیی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی میكانیكی بووین بۆ گۆڕانكارییه‌كانی سرووشت و به پێی خواستی ئه‌م سرووشته جووڵاوینه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مه مه‌عریفییه‌كانی ئێمه له هه‌ر بوارێكی مه‌عریفیدا چ زانستیی بن یا كولتووری و یا كۆمه‌ڵایه‌تی یا ئاینی ئه‌وه‌نده دیار نین شوێنێكیان له نێو بازاڕی مه‌عریفه‌ی ناوچه‌ییشدا هه‌بێت و له ئاست جیهانیشه‌وه هزرێكی حهوقماوی هێدمهگرتووین و بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ش هه‌ژاریمان له مه‌عریفه‌ی كیمیكی و فیزیكی و ماتماتیكی و بیۆلۆژی و زانسته‌كانی تر و تێكه‌ڵ نه‌بوونی ئه‌ده‌ب و هونه‌ری كوردی به ئه‌ده‌ب و هونه‌ری بێگانه و نه‌بڕینی سنووری لۆكاڵی و نه‌توانینی په‌ڕینه‌وه بۆ هزری ده‌ره‌وه‌ی خۆمان به‌ڵگه‌ی زیندوون و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌رچی زانست هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان ئیستیعاره‌ی كه‌ین و تێكسته ئه‌ده‌بییه جیهانییه‌كانیش تینوێتی ئه‌ده‌بیمان بشكێنن و له‌رووی ئاینیشه‌وه نه‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی كوردانه‌مان هه‌بێت بۆ تێكسته ئاینییه‌كان و مه‌عریفه‌ی دینیمان له پاشكۆچییهتی خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه تێنه‌په‌ڕێت. له رووی سیاسیشه‌وه هه‌موو تایپه هزرییه سیاسیه‌كانی له نموونه‌ی ماركسیزم و ناسیونالیزم و چوارچێوه‌ی هزری ئایینیمان به هه‌ڵه به‌كارهێناوه و نه‌مانتوانی وه‌ك فارس و تورك و عه‌ره‌ب له خزمه‌ت قه‌واره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سرووشتیدا ههڵیانسووڕێنین.
له رووی هونه‌ره جوانهكانیشهوه تایپێكی تایبه‌ت به خۆمان نه له كۆڵین و وێنه‌كێشان و نه له دیزاین و په‌یكه‌رسازی و نه له سیرامیكسازی و سینه‌ما و شانۆییدا هه‌بێت و هه‌ر شوێن پێی ئه‌وروپیه‌كان و ئینجا ئێرانی و تورك و عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵگرینه‌وه. له موزیكیشكدا هه‌میشه له‌سه‌ر ئاوازه توركی و فارسی و عه‌ره‌بی و رۆژئاواییه‌كان ده‌یڵێین و ده‌یڵێینه‌وه و ته‌نها بۆ جارێكیش نه‌مانتوانی وا له توركێك و عه‌ره‌ب و فارس و رۆژئاواییه‌ك بكه‌ین سه‌ر بۆ ئاوازه كوردییه‌كان بله‌قێنن.
ئه‌م هه‌موو لاوازییه بچووكیی ئێمه له ئاست گه‌شه‌ی هزر و مه‌عریفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان نیشان ده‌دات و به نیگه‌رانی و ئێشێكی ده‌روونیی زۆره‌وه جه‌خت له‌و بینینه واقیعییهمان ده‌كه‌ینه‌وه و پێمانوایه وا باشه هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆمان راستگۆ بین و ئه‌گه‌ر راستی بوونی هزری و مه‌عریفی خۆمان ده‌رخه‌ین زیاتر ئاسۆكانمان بۆ روون ده‌بن و دواتر هه‌نگاوه‌كانمان عاقڵانه تر ده‌رده‌كه‌ون.
* بۆچوونێك هه‌یه كه پێیوایه ئه‌وانه‌ی له بواری هزردا كار ده‌كه‌ن، ته‌نیا ئه‌وه‌یان كردووه كه هزری رۆژئاواییان گواستۆته‌وه، به واتایه‌كی دیكه ئێمه به‌رهه‌مهێنه‌ری هیچ هزرێك یاخۆ رێباز و ره‌وتێكی هزریی نین؟.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : ئه‌مه‌یان تا ئاستێكی زۆر راسته، ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی هزری خۆرئاوایی بۆ موتوربه‌كردنی هزریی خۆمان بێت، ئه‌وا باش به‌كارهێنانی هزری مۆدێردنی ئه‌وانه و خۆ راستكردنه‌وه‌یه له‌به‌ر كاریگه‌ری تواناكانی ئه‌وان و ئه‌م په‌نابردنه به‌ر خۆرئاوایهش توركه‌كان كردیان و سه‌ركه‌وتن و فارسه‌كان كردیان و تا ئاستێكی باش رۆیشتن و كۆریه‌كانی باشوور كردیان گه‌شه‌یان كرد و مالیزیا و نیوزیلاند و تا ئاستێكی باش هیند و هۆنگ كۆنگ و وڵاتانی ئه‌مریكای لاتین كردیان و زۆر باش هه‌وراز چوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و موتوربهكردنهدا ره‌گه‌كانی كولتوور و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئێمه تین نه‌داته هزره هێنراوهكه ئه‌وا نهنیشتنهوهیه له‌سه‌ر لكه نزمه‌كانی كولتووری خۆمان و له‌و دۆخه‌شدا دوو هزر یه‌ك به ئه‌وی دیكه نامۆ ده‌بێت و سه‌ره‌نجام به‌رێكی مه‌عریفی لێ شین نابێت.
گواستنه‌وه‌ی هزری رۆژئاوا له رووی سایكۆلۆژییه‌وه له خۆ نامۆبوونێكی مه‌ترسیداره هه‌م بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌م كاڵایانهمان بۆ ده‌گوازنه‌وه و هه‌م هه‌وڵێكه بۆ نامۆتركردنی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه و لاڕێبردنیان و سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگه دووچاری شیزۆفرینیایهكی كولتووری ده‌بێ و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ناردنه ده‌ره‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ناشیرینی خۆمانه به‌وه‌ی له رووی كولتووریه‌وه لاوازین و ناتوانین وه‌به‌رهێنان له‌سه‌ر كولتووری خۆمان بكه‌ین و توانای ئه‌وه‌مان نیه په‌ره به پیشه‌سازی فه‌رهه‌نگی كوردهواری بده‌ین.
به‌راست به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ( كارده‌كه‌ن) كه به‌ڕێزتان بۆ ئه‌وانه‌تان به‌كارهێناوه كه له بواری هزریدا هه‌ڵده‌سووڕێن ته‌واو له جێی خۆیه‌تی چوون به‌راست كاركردنی هزری لای ئه‌م جۆره كه‌سانه هه‌روه‌ك ئیشی جه‌سته‌یی لێهاتووه و هه‌روه‌ك مۆدێلی جل و به‌رگ و ئوتوموبیل و كه‌ل و په‌له ماشێنئالاتهكان زوو زوو ده‌گۆڕێن و هزریش وه‌ك مۆدێلی قژ زوو زوو ون ده‌بێت و سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه. ئه‌وه‌تا رۆشنبیرانمان!! له رۆشنگه‌رییه‌وه بۆ مۆدێرنیته و له مۆدێرنیته‌وه بۆ پۆست مۆدێرنیته و له كۆلۆنیالییهتهوه بۆ پۆست كۆلۆنیالییهت و له سریالیهتهوه بۆ دادایزم و …..ـتاد له هاتوچۆدان و له جیاتی ئه‌وه‌ی له ئاسمانه به‌رزه‌كانی هزری خۆرئاواوه به‌سه‌ر لكه نزمه‌كانی دره‌ختی مه‌عریفیمان بنیشنه‌وه و ده‌ست بكه‌ن به كۆڵێنكاری له‌سه‌ر هزر و پشكنین بۆ تاریكایی و نهێنییه‌كانی سستی ئه‌م هزره به‌م نمایشانه‌یان هه‌م لاوازی خۆیان وه‌ك ئاسان رامكراوێكی هزری بێگانه و هه‌م وه‌ك خاوه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پاسیڤ ده‌رده‌خه‌ن.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌مانه راست بن كوا ده‌كرێ بڵێین خاوه‌ن رێچكه‌ی هزریی دیار و تایبه‌ت به خۆمانین؟ ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌توانین بڵێین كه هزری ئێمه زۆر نازدارانه هێناویه‌تی و ئه‌وه‌تا ده‌نگه‌كانی نێویشی هه‌ر ده‌نگی كه‌سان و چوارچێوه‌ی هزری دیكه‌ن و له ده‌م و قه‌ڵه‌می ئێمه دێنه ده‌ره‌وه.
* ئاخۆ ده‌توانین بڵێین ، تاكو ئێستا ئه‌و تێڕوانین و ئه‌و فۆڕمه له بیركردنه‌وه له دنیادا زاڵه ، كه چه‌قی هزر و به‌رهه‌مهێنانی كولتووری فه‌لسه‌فی رۆژئاوایه؟.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه و له یۆنانییه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه ئه‌وه‌تا فه‌یله‌سوفه‌كانی یۆنان وایان ده‌دیت كه دۆزراوه‌كانی شارستانیه‌ت هه‌ر هه‌مووی ته‌نها بۆ(زیره‌كی) مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی بوار بده‌ینه(ئه‌زمون) و ئه‌و (بارودۆخه)ی كه كه‌سه‌كان به‌ره‌و داهێنان و دۆزینه‌وه هانده‌دات، هه‌ر بۆیه پێیان وابوو كه خواكانی ئه‌وان جیا له هه‌موو خه‌ڵكانی دی ئه‌وانی به‌سه‌ركه‌وتن له بواره‌كانی تێگه‌یشتن و زانست و داهێنان دانابوو، ئه‌وانی دیكه‌ی جیا له خۆشیانی هه‌موو به(به‌ربه‌ری) له قه‌ڵه‌م ده‌دا كه هیچ شارستانیهتێكیان نیه، یا له ئاستێكی نزمی شارستانیدا بوون، ته‌نانه‌ت یۆنانیه‌كان فارسهكانیشیان به ناشارستانی ده‌زانی. بیرمه‌نده فهڕهنسیهكانیش كه بیرۆكه‌ی شارستانیه‌تیان داهێناوه و له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی(بهربهربهت) قوتیان كردۆته‌وه پێیان وابوو كه كولتوور و شارستانییه‌تی ئه‌وان ده‌بێ به پێوه‌ر بۆ پێوانی ئاستی هوشیاری و به ئاگایی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و پێشیان وابوو كه
كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیی جیایه له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان جێگیره و شارستانیه و ئه‌وه‌ی تریشیان هه‌ر له ئاسته نزمه‌كانی بیركردنه‌وه و كاركردن و په‌یوه‌ندیدا ماوه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه چه‌مكی شارستانیه‌ت پێوه‌رێك بووه كۆمه‌ڵگه‌كانی پێ هه‌ڵسه‌نگێنراوه.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م ئه‌وروپیه‌كان زۆریان هه‌وڵدا له رێگه‌ی دیبلۆماسی و فیكری و سیاسییه‌وه ئه‌و پێوه‌ره شیبكه‌نه‌وه كه له رێگه‌یه‌وه حوكم له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نا ئه‌وروپیه‌كان ده‌درێت ئه‌گه‌ر شارستانییه‌تی ئه‌وان تا ئه‌و ئاسته قبوڵیان بكه‌ن له به‌ئه‌ندام بون له‌و سیسته‌مه جیهانیه‌ی ئه‌وان پێشه‌نگایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌م بینینه شارستانییه سهنتڕاڵییهتی هزری ئه‌وروپی ده‌سه‌پێنێته سه‌ر دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان و هه‌ر بۆیه لهوێڕۆژێوه ئه‌م ناوه‌ند بوون و چهقگهراییه له نێو هزری ئه‌وروپییه‌كاندا ریشه‌ی داكوتاوه و تا ئێستاش زاراوه‌ی ناوه‌ند و كه‌نار و جیهانی یه‌ك و دوو و شارستانی و به‌ربه‌ر هه‌ر ماون و ناوه ناوه به‌كار دێن و له نێو نه‌ستی به كۆیاندا هه‌ر ماوه‌ته‌وه.
تێڕوانینه‌كانی هیگلیش بۆ ئاسیاییه‌كان كه زۆر له ئه‌وروپیه‌كان نزمترن و پاشان وه‌ستانی مێژوو له ئاست گه‌شه‌كردنی ئه‌وان و داننان به‌وه‌ی دیموكراسی و پارادایمی ئه‌وروپی دوا نموونه‌یه هه‌ر له‌و بنه‌مایه هزرییه شارستانیه‌وه هاتووه و فریدریك نیچه‌ش به جۆرێك له جۆره‌كان ستایشی رۆح و هێزی ئه‌وروپیه‌كانی ده‌كرد. بیرۆكه‌ی تادێ پێشكه‌وتنی شارستانییه‌تی ئه‌وروپی له بیری زۆر له هزرمه‌ندانی ئه‌وروپا هه‌بوو تا ئه‌و كاته‌ی ئهزواڵد شپینگله‌ر له تێزه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی[روخانی شارستانییه‌تی خۆرئاوا] چیدی بڕوای به‌وه نه‌ما شارستانییه‌تی ئه‌وان تا سه‌ر وا بمێنێ و زۆر ره‌شبینانه رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌ره‌و رمان ده‌چن چون ته‌واوی تواناكانی خۆیان خه‌رج كردووه و ئیدی پیر بوون و توانای به‌رده‌وامییان به هه‌مان شێوه نه‌ماوه . ئاڕنۆڵد توینبیش وه‌ك رهشبینێكی تر ئه‌م خۆ به زل زانییه ئهوروپیهی ره‌تكرده‌وه و شارستانییه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆشیانی به هه‌ڵگری هێز و توانا و هزر و خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به خۆیان ده‌زانی.
له ئێستاشدا جان بۆدریار ئه‌وه‌نده دڵی به به‌رده‌وامی و به‌هێزی خۆیانی ئه‌وروپی خۆش نییه و به پیریان ده‌زانێ و پێیوایه ئه‌وروپییه‌كان ماندوون به لهكۆڵنانی مێژووی خۆیان و له به‌رانبه‌ردا ئه‌مریكیه‌كان به خاوه‌نی شارستانییه‌تی نوێ ده‌زانێ چون ئه‌وان ئه‌وه‌نده فهندهمێنتالانه مێژووی خۆیان ناپه‌رستن.
زاڵی سه‌نتراڵیه‌تی هزری ئه‌وروپی په‌یوه‌ندی به‌و هه‌موو هێزه‌وه هه‌یه كه له درێژه‌ی مێژووی خۆیاندا به‌رهه‌میان هێناوه و تا ئه‌و ئاسته له هێز به‌رخوردار بوون لێیان ناردۆته ده‌ره‌وه و كۆلۆنی گه‌لێ زۆریان له چوار ئاراسته‌ی دنیا هه‌بوو و ئێستاش كه مۆدێلی خۆرئاوایی له بواره‌كانی پیشه‌سازی و زانستی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و كولتووری زاڵی سه‌ر به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانی دنیای كه‌ناره رێك په‌یوه‌ندی به‌و هه‌موو هێزه‌وه هه‌بووه كه ئه‌وان به‌رده‌وام به‌رهه‌میان هێناوه و ئێمه‌ی كهنارنشینیش هه‌ر ئه‌وه‌مان پێكراوه خۆمان له‌به‌ر هزر و شارستانییه‌تی ئه‌وان دابێنین و لێیان قه‌رزكه‌ین و لاساییان بكه‌ینه‌وه، به‌و مانایه تاوه‌كو ئێستا كهنارنشینهكان هه‌ر چاویان له‌سه‌ر ئه‌وانه، به‌ڵام به پێی گه‌شه‌ی دیالیكتیكی زه‌مه‌ن سه‌نته‌ره‌كان هه‌ر به فاكته‌ری هێزه‌وه به‌ستراوه‌ن و ئه‌وه‌ی زیادی لێ به‌رهه‌م بێنێ ئه‌وا ده‌بێ به خاوه‌نی ده‌ست پێشخه‌ری.
* هه‌ڵبه‌ته ئێمه چه‌مكه هزرییه‌كان له رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه پێمان ده‌گه‌ن، ئێوه ئه‌و به‌رهه‌مه هزرییه وه‌رگێڕدراوانه چۆن ده‌بینن؟ ئاخۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی تا چه‌ند توانیویه‌تی ته‌كانێك به بزاوتی هزریی بدات؟.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : هزر هه‌ر ته‌نها له رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه نامانگاتێ، هزر سرووشتێكی بزۆزی هه‌یه و هه‌روه‌ك پێشتر وتم ئه‌وه‌نده‌ی له رێی نوێنه‌رایه‌تی هێز و قودره‌تی خاوه‌ن هزره گه‌وره‌كانه‌وه ده‌گات ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به وه‌رگێڕانی ئیرادهویانهوه نییه، كاتێ خوێنده‌وارانی ئێمه سه‌رنجیان ده‌كه‌وێته سه‌ر بابه‌تێكی هزریی خۆرئاوا ئه‌وه دیسانه‌وه هێز و توانا و سیحری ئه‌و تێكسته یا ئه‌و داهێنه‌ره‌ی پشتیه‌وه‌یه‌تی رامان ده‌كێشێ و وامان لێده‌كات كه له رێگه‌ی وه‌رگێڕانه‌وه بیگوازینه‌وه نێو زمانی خۆمان و ئیدی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سوودی لێوه‌رگرین، كرده‌ی وه‌رگێڕان چه‌نده دینامییهتی په‌یوه‌ندی نێوان كولتووره‌كانه و چه‌نده په‌یوه‌سته به حه‌زه‌كانی مرۆڤ بۆ ئاشنایی به كولتووره‌كانی دیكه و شاره‌زایی كۆكردنه‌وه له سه‌ریان ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به سیحراویبوونی فۆڕمه جیاجیاكانی فیكری ئه‌وانه‌وه هه‌یه كه له قالبی جودا جودا ده‌رده‌كه‌ون و رامانده‌كێشن بۆ ئه‌وه‌ی بیانگوازینه‌وه و وه‌ك ئولگویهك سودیان لێوه‌رگرین.
كاتێ سه‌رنجی رووبه‌ری هه‌ره فراوانی وه‌رگێڕان ده‌ده‌ین له نێو كایه‌ی رۆشنبیریماندا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه چه‌نده هه‌ژارین و چه‌نده سوێمان ده‌بێته‌وه بۆ رۆشنبیری و چه‌ندمان برسییه و به درێژایی مێژووش چه‌نده‌مان حه‌زه‌كانی خۆمان چه‌پاندووه، فراوانیی هێرشی وه‌رگێڕان لاوازی و سستیی به‌رگریی كولتووری ئێمه نیشان ده‌دا و ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ كه ئیدی جه‌سته و رۆحی كولتووریمان به‌رگه‌ی ئه‌م هێرشه‌ی هزری خۆرئاوا ناگرێ و هه‌ر بۆیه تهسلیمبوونێك ته‌سلیم بووین ئیدی بێ ئه‌وه‌ی بزانین ره‌واج به‌خشێكی پۆزه‌تیڤین بۆ كاڵای فه‌رهه‌نگی ئه‌وان. به‌و مانایه زۆری بابه‌ته وه‌رگێردراوه‌كان ئاماژه‌ن به‌وه‌ی كولتووری ئێمه تووشی ئایدز بووه و له به‌رانبه‌ر بچووكترین خوو و خه‌سڵه‌تی كولتووری ده‌ره‌وه‌ی خۆمان جا له ده‌وروبه‌ری نزیك بێت یا له ده‌ره‌وه‌ی دوور له‌رز ده‌مانگرێ و ده‌كه‌وین.
بابه‌ته وه‌رگێردراوه‌كان له رووی ته‌كنیكی وه‌رگێڕانه‌وه لاوازن و ئه‌وه‌نده ره‌چاوی لایه‌نی ئه‌كادیمی و زانستی نه‌كراوه و له رووی گه‌یاندنی ماناشه‌وه كرده‌ی وه‌رگێڕانی لای خۆمان له‌و ئاسته نییه بتوانێ ماناكانی نێو تێكستهكانمان بۆ بگوازێته‌وه و رێك وشه له به‌رانبه‌ر وشه و له‌و حاڵه‌ته‌شدا گواستنه‌وه‌ی مانا له پرۆسه‌ی وه‌رگێڕاندا لێڵ و نا رۆشنه و هه‌ر بۆیه‌ش زیاترین ئه‌و بابه‌ته وه‌رگێردراوانه كه له بواری هزر و فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بن تێكستی ره‌ق و وشك و برینگن و مێشكی ئێمه نایانخوێنێته‌وه. وه‌رگێڕ كاری ته‌نیا ئه‌وه نییه له نێو زمانه‌كه‌ی تردا بۆ هاوواتا و وته‌زا و ئهلتهرنهیتیڤهكان بگه‌ڕێ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئیشی ئه‌و گواستنه‌وه‌ی هزره، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه ئاڵۆزه‌ی مانایه كه له‌نێو پێوه‌ندی پته‌وی وشه‌كاندا خۆی حه‌شارداوه گواستنه‌وه‌یه‌تی بۆ نێو تۆڕێكی تری وشه له زمانه‌كه‌ی تر. ئه‌م حاڵه‌ته ڕێك دۆخی وه‌رگێڕانه له‌م سه‌ر زه‌مینه‌ی خۆماندا و هه‌ر بۆیه‌شه كاتێك ده‌ته‌وێ به زمانی شیرینی خۆت هزری خه‌ڵكانی غه‌یره كورد له‌زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فه‌زا مه‌عریفییه‌كاندا بخوێنیته‌وه كێشه‌ی تێنه‌گه‌یشتن و نه‌توانینی دروستكردنی مهوقیفێك له حاڵی‌بوون دێته ڕێت، ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه پێوه‌ست نییه به ئاستی ڕۆشنبیری و توانای یادگه و زرنگیی خوێنه‌ره‌كه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به عه‌قڵی میكانیكی وهرگێڕهكه و سستی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌یه.
* ئێوه پێتان وایه چی زیاتر گرنگتره وه‌ربگێردرێت له بواری هزردا؟ بۆ؟.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : له چوارچێوه‌ی ره‌د و به‌ده‌لی فه‌رهه‌نگیدا هه‌رچی هه‌یه بۆ ئێمه گرنگه و هه‌رچی هه‌شه و رووده‌دات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زار و قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕه‌كانیش نه‌گات ئه‌وا هۆكاری دیكه‌ی ئه‌وه‌ی ڤێریللۆ پێیده‌ڵێ (الامداد الادراكی) هه‌ر ده‌گه‌ن، ئێمه پێمان باشه هاوبه‌شێكی ئه‌كتیڤ بین له‌م بازاڕه قه‌ره‌باڵغه‌ی ره‌د و به‌ده‌لی كولتووری مه‌گه‌ر نا ته‌نها وه‌رگرێكی سلبی ده‌بین و به‌س.
ئێمه‌ی كورد و كوردستانی خاوه‌ن خه‌سڵه‌ت و نه‌ریتی تا ئاستێكی قووڵی خۆمانین و هه‌روه‌ك لۆبۆن ده‌ڵێ ئه‌م رۆحه نه‌ته‌وه‌ییه كه له‌م خه‌سڵه‌تانه درووست بووه ئاوا به ئاسانی له‌م هه‌موو شته‌ی سه‌ری ره‌ش نابێته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌كرێ بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی له به‌رانبه‌ر خه‌سڵه‌تی وه‌رگریی به‌رده‌مدا نێرهریش بین و له‌م هه‌موو رێگه و هۆكاره‌ی گه‌یاندن و كۆمیونیكه‌یشن بتوانین وێنه راسته‌قینه‌كانی خۆمان بۆ هه‌موو دنیا بنێرین و له به‌رانبه‌ریشدا حه‌زی ناسینمان بۆ هه‌رچی كولتووری دنیا هه‌یه په‌ره پێبده‌ین و له‌و رێگه‌ی كۆنتاكتی فه‌رهه‌نگییه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆمان به‌یه‌ك بگه‌ین ، چون ئه‌مڕۆ هه‌ر به‌ته‌نها سیاسه‌ت و دیبلۆماسییه‌ت نیه نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه و گرووپه مرۆییه‌كان ده‌كات به‌قه‌د ئه‌وه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنه كولتووریه‌كان خێراترن و سنووره‌كانی نێوانیشیان ده‌بڕن و راستگۆیانهتریش پردی په‌یوه‌ندییه كولتوورییه‌كان داده‌مه‌زرێنن.
هزر بواری هه‌مه‌ڕه‌نگی هه‌یه و هه‌ر بواره‌شی لایه‌نێكی مه‌عریفه‌مان ئاو ده‌دات، خۆرئاواییه‌كان بهزهحمهتیهكی زۆر گه‌یشتنه ئه‌مڕۆی پێشكه‌وتن و ئێمه‌ش ده‌توانین له پرنسیپه زانستی و ئه‌كادیمی و هونه‌ری و ئه‌ده‌بیه‌كانی ئه‌وان فێری ئیستیقامه و خۆڕاگری و گیانی سه‌ركێشی هزری بین و له بوێری ئه‌وانه‌وه هه‌نگاو بۆ بیناكردنه‌وه‌ی كه‌سێتی به‌ڕێز بنێین و وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شه‌ی مرۆیی‌دا ده‌مانپه‌ڕێنێته‌وه به‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی وجود كه بیركردنه‌وه و رامان و سه‌ركێشی عه‌قڵییه و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ش هه‌م ده‌بێ سه‌ر له‌نوێ خۆمان وه‌رگێڕنه‌وه سه‌ر باره راسته‌قینه‌كه‌ی خۆمان و هه‌م له‌و نهێنیانه‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌وان بگه‌ڕێن و وهریانگێڕینه سه‌ر زمانه بهستهزمانهكهمان.
* بۆچوونێكی زاڵ هه‌یه له نێو رۆشنبیران و خودی ئه‌كادیمیسته‌كان كه ده‌ڵێ: زانكۆكانی ئێمه نه‌یانتوانیوه ببنه ناوه‌ندێك بۆ به‌رهه‌مهێنانی هزر و لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : ئه‌م بۆچوونه زاڵه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌م بێهێزییه‌ی نێوه‌ندی ئه‌كادیمیمان جیددیه و كاتێك بۆچونێكی له‌و جۆره‌ش زاڵ بێت واته بووه به قه‌ناعه‌ت و له‌و حاڵه‌ته‌شدا كه زانكۆ و نێوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كانمان وایان لێ قه‌وما ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه نین و شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه پێی بوترێت ئه‌كادیمیا به واتایه مۆدێرن و هایدگهریهكهی. نین به بوونه فیزیكیه‌كه‌ی نا به‌ڵكو بوونه رۆحی و ههستهییهكهیی و كاتێك زانكۆ نه‌یتوانی وا له قوتابی بكات ئه‌و بۆ زانست و مه‌عریفه هاتۆته ئه‌وێ و بۆ ئه‌وه نه‌هاتووه وه‌ك خولێكی مه‌شق و راهێنان بۆ پاره په‌یداكردن و دامه‌زراندن لێیبڕوانێ، ئه‌وا تاوه‌كو ئێستاش زانكۆكانمان له مه‌دره‌سه ئاینی و حوجره‌كانی فه‌قێیانیان تێنه‌په‌ڕاندووه، چون ئه‌وان تاكه رهقیبێكیان له‌سه‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌بینی كه خوای گه‌وره بوو و هه‌ر بۆیه‌ش هه‌م له وانهوتنهوهكانیان مامۆستا ئاینیه‌كان جیددی بوون و هه‌م كه فه‌قێكانیش ده‌گه‌یشتنه پله‌ی موسته‌عید ئاوا به ئاسانی ئیجازه‌ی دوازده‌یان پێ نه‌ده‌به‌خشرا.
زانكۆی ئێمه ده‌روازه‌كانی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵگه و دامه‌زراوه‌كانی كردۆته‌وه و هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌روازه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر زانكۆ داخستووه، دابڕانێكی ته‌واو له نێوان كۆمه‌ڵگه و زانكۆدا هه‌یه و هه‌ر بۆیه ئه‌م سه‌كۆ گرنگه له چوارچێوه‌ی پێداویستییه ژێرخانی و سه‌رخانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئیش ناكا و كه‌واشی لێهات وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی نامه‌عریفی وه‌سف بكرێ باشتره چون مه‌عریفه‌ی كوردی تیا به‌رهه‌م نایه‌ت و تایپه مهعریفیهكانیش كه له‌وێ ده‌ور ده‌كرێنه‌وه له مێژه له خۆرئاوا و دنیای پێشكه‌وتوودا له مۆزه‌ی هزری دانراون.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه نه‌یتوانیوه وا له نێوه‌ندی ئه‌كادیمی بكات ئه‌و به‌شه‌ی خۆی له ده‌سه‌ڵات كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌كادیمیایه باش و راست به‌كار بهێنێ و بواری نه‌ره‌خساندووه تاوه‌كو ئازادی ئه‌كادیمی له نێو زانكۆكاندا په‌ره‌یان پێبدرێ و دواتر ئه‌م سه‌كۆیه كه عه‌قڵی كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ڵگرتووه و وه‌ك سه‌ر بۆ له‌شی نه‌ته‌وه حیسابه دووچاری شه‌پڕه‌ی ده‌ماغی بووه و ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ئه‌وا تا دێت ئاسۆكانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی هزری و مه‌عریفیمان لێڵتر ده‌بن.
* پێوه‌ندی زانكۆ و نێوه‌ندی رۆشنبیریی به شێوه‌یه‌كی گشتی چۆن ده‌بینن و له چ ئاستێكدایه؟ بۆچی؟.
– محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن : پێوه‌ندیه‌كی لاوازه و من پێموایه هه‌ردوولای رۆشنبیران و ئه‌هلی زانكۆش له‌م سستی په‌یوه‌ندییه به‌رپرسن و له‌وانه‌شه هۆیه‌ك له هۆیه‌كانی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه رۆشنبیری كوردی!! گرێی ئهكادیمیبوونی هه‌یه و ئهكادیمیهكهشمان!! گرێی رۆشنبیری هه‌یه و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی گه‌یاندۆته ئاستی لێكخوێندن و چاڵ بۆ یه‌كتر هه‌ڵكه‌ندن و جۆرێك له پچڕان و دابڕان. هه‌ردوولا هه‌م رۆشنبیرهكه هه‌ستی به‌كه‌می رۆشنبیری لایه وه‌ك ئه‌دلێر ده‌ڵێت و هه‌م ئهكادیمییهكهش هه‌ستێكی به كه‌می زانستی لایه ، ئه‌م هه‌سته له هه‌ردوولادا رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پچڕاندووه و هه‌ر یه‌كه لای خۆیه‌وه تووشی گرێی هه‌ڵاوسانی خود یا گرێی خۆ به‌زلزانی بوون و له بنچینه‌شدا ئه‌مه كێشه‌یه و ته‌نانه‌ت نه‌خۆشیه و له‌و حاڵه‌ته‌شدا وێنه‌یه‌كی ناشیرینی رۆشنبیر و ئه‌كادیمیمان بۆ ده‌رده‌چێت كه هیوامان ده‌خواست وا نه‌بوایه.
زانكۆ لای خۆیه‌وه خه‌ریكی كاسبی خۆیه‌تی و رۆشنبیرانیش!! سه‌رقاڵی كاسبی و مه‌عیشه‌تی خۆیان، ئه‌م سه‌رقاڵیه هه‌ردوولای له ئه‌ركه باڵاكانی كه له‌سه‌ریانه دابڕیوه و رۆشنبیر نه به‌مانا ئه‌ندامیه‌كه‌ی گرامشی و نه به‌مانا گهردوونیهكی فۆكۆ و له هه‌موو ئه‌وانه‌ش كوردانه‌تر نه به‌مانا كوردایه‌تییه‌كه‌ی ده‌بینینه‌وه، زانكۆكانیشمان زۆر بێ وهیانه ده‌رده‌كه‌ون و خۆیان ناقورتێننه پرسه گرنگه‌كانی نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگه و هه‌ر دوولا یه‌خه‌ی یه‌كتریان به‌رداوه.