Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
Native …. نەیتیڤ …. نەوزاد بەندی

Native …. نەیتیڤ …. نەوزاد بەندی

Closed
by September 15, 2013 گشتی

 

 

 

 

لێکۆڵینەوە          

 

 

نەیتیڤ (Native ) زاراوەیەکى کۆمەڵایەتییە ، لە ئەمریکا و ئوستورالیا بەو کەسانە ئەوترێ کە لە دانیشتووە ڕەسەنەکانى ئەو وڵاتە پێکهاتون ، لە هیندییە سوورەکان .. ئەم توێژەى دانیشتوان ، موچە و هەموو پێداویستیەکانیان بۆ دابین کراوە ، لە بەرامبەر ئەوەى کە هاووڵاتى بنەڕەتین ، ئیتر بۆیان نییە دەست وەردەنە کارو بارى دەوڵەت ..

ئەم پێناسەیە لە هیچ سەرچاوەیەک وەرمنەگرتووە ، بەڵکو هاوڕێیەکم کە بیست ساڵ زیاترە دانیشتووى ئەمەریکایە ، بۆى باسکردم ..ڕاستیەکەى ئەگەر وابێ ، کارێکى باشیان کردووە ، چونکە خەڵکانێکى کێوى و دەشتەکیى ، کە تاکو ئێستایش پەڕى باڵندە ئەکەن بە تاجى سەریان ، بە کارى ئەوە نایەن بکرێنە جومگەى کۆمەڵگایەکى سیڤیل و تێکنۆکرات ، بە واتایەکى تر ناکرێ بواریان پێبدرێ بازاڕ و سیاسەت و کۆمەڵگا قۆرخ بکەن ، چونکە بەو عەقڵیەتەى کە جۆرێک لە بەردبوو ، بوارى گەشەى نەداوە ، پێدەچێ کۆمەڵگا توشى قەیرانى قورس بکات ..

منیش لە دواى وەرگرتنى ئەو پیناسەیە ، بۆم دەرکەوت زۆرێک لە وڵاتانى ناوچەکەیش پێویستە ئەو سیستمە کۆمەڵایەتییەى تێدا پیادە بکرێت ، نەک بە هۆى ونکردنى ناسنامەى کۆمەڵایەتى کەسان و میللەتانێ ، بەڵکو بە مەبەستى پاراستنى داهاتەکانى مرۆڤایەتى لە دەست کۆمەڵێ بەربەرى کە گەیشتونەتە پلە باڵاکانى هەرەمى کۆمەڵایەتى و گاڵتە و کفر بە مرۆڤایەتى و دەسکەوتەکانى ئەکەن .. ئەم جۆرە کەس و کۆمەڵگایانە پێویستە جۆرێک لە جۆرەکانى ئۆردوگایان بۆ دابمەزرێنرێ ، تیایدا بە شێوەیەکى ڕێک و پێک پێویستیە مرۆڤایەتیەکانیان بۆ دابین بکرێ ، بە جۆرێک هەست نەکەن بەوەى شتێک لە پێداویستی مرۆڤایەتیەکانیان نوقسانە ، بەڵام هیچ پێویست ناکات کەسێکى نەخوێندەوار بکرێتە عومدە ، پەرلەمانتار ، سەرۆک کۆمپانیا یان بازرگان .. چونکە هەموو ئەو سیلکانە تێک دەدات و شپرزەییان تێدا دروست ئەکات ..

بڕوانە بۆ ئەمیرەکانى خەلیجى عەرەبى ، رۆژانە چەندەها مەڕ بە ساغى ئەخەنە سەر برنج و ..کەمێکى ئەخۆن و زۆرێکى فڕێ دەدرێت .. بڕوانە هەریەکەیان دەیان و سەدان ژنیان هێناوە و ئەیهێنن .. خاوەنى سەدان کۆمپانیا و تاوەر و دۆرگەن و ..لەو لایشەوە میللەتەکانیان هەژار و نەدارێکى زۆرى تێدایە .. لە هەمووى تراژیدی تر ، یاساى باجیان نییە و .. دەوڵەمەندەکان زۆر بەخێرایى دنیا هەڵئەلوشن .. هەموو ئەو هەڵە گەورانە ، هۆکارەکەى ئەوەیە کە دەسەڵات و داهات لە دەستى کەسانێکى ڕەشۆکى و نەخوێندەوار و نەزاندایە کە نازانن چۆن ئەو ڕۆڵە ببینن ؟ .. نازانن چۆن دەبێ کارى فەرمانڕەوایى و دەوڵەمەندى و سامانداریى ..ئێمە لێرەدا هەرگیز هێڵى ڕاست و چەپ بەسەر ئەو بەڕێزانەدا ناهێنین ، ئەوان خاوەنى ئەو خاکەن و مافیان بەسەرەوە هەیە ، بەڵام ئەکرێت ئەمانە یارمەتییان بدرێت بەوەى کە سەرکردایەتى و ساماندارییان لێ بسەنرێتەوە ، نەک وەک داگیر کردن ، بەڵکو وەکو یارمەتیدان ، بۆ ئەوەى چیدى سامانى خاکەکەیان بە هەدەر نەدەن و .. وڵات توشى قەیران و تەناقوز و دووبەرەکى و جەنگى ناوخۆ و مەزهەبى و جۆرەها نائومێدى تر نەکەن ..بەڵکو پێویستیان بە عەقڵێکى داهێنەر و بەڕێوەبەر و تێکنۆکراتە ، بێت و وڵاتەکەیان بۆ بەڕێوە ببات .. ئەوەندەیان بداتێ کە دوو پارچە گۆشت بخەنە سەر قاپێک برنج ، نەک مانگایەک بخەنە سەر تەشتێک برنج .. یەک ژن بهێنن ، نەک سەدان ژنى ناوخۆیى و ئەوروپی ڕیز بکەن ..یەک خانوویان هەبێ ، نەوەک دەیەها و سەدەها کۆشکیان هەبێ بە بێ ئەوەى بزانن ئەو هەموو کۆشکە بەکارى چى دێن ..ئەم حاڵەتە پێى ئەوترێت : بە نەیتیڤکردن .. بە واتایەکى تر ئەو کۆمەڵگایانەى کە هێشتا نەش و نماى فیکرى و مەدەنى و لۆژیکیان نەکردووە ، پێویستیان بە عەقڵێکى دەرەکییە بۆ ئەوەى نیشتمان و سەروەت و سامانەکەیان بۆ بەڕێوە ببات بە جۆرێک دووچارى شکست و بەهەدەردان و هەڵوێستى ناشیرین و گاڵتەجاڕیى نەبن .. بیستومانە و بینیومانە ئەمیرێکى خەلیج لە وڵاتێکى ئەوروپا ، گۆى مەمکى کچێکى بە ددان پچڕاندووە .. یان  خزمەتکارەکەى کوشتووە .. یان ملیۆنەها دۆلارى بە ڕۆلێت دۆڕاندووە ..ئەم حاڵەتانە هەمووى بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە داهات و دەسەڵات کەوتۆتە دەستى خەڵکانێک ، یەک ئەلف نە لە دەسەلات و .. نە لە سامانداریى ئەزانن ..

هەرچەندە ئەم قسەیەى من دوچاریى ڕەخنەیەکى زۆر ئەبێتەوە و تەنانەت ڕەنگە ببمە جێى مەزاق و گاڵتەجاریى زۆرێک لەوانەى کە بەردەوام سامان و داهاتى وڵات بە هەدەر ئەدەن ، نزیکترینیان بریتیە لە  تەلبەندکردن و پاوانکردنى دەشت و دەرى کوردستان بە ناوى خاوەندارێتى باخ و باخاتەوە ، بە جۆرێک تەنانەت گیانەوەرە کێوییەکانیش نازانن چۆن بە دەشت و دەر و شاخەکاندا هات و چۆ بکەن ..بڕوانە ئەو هەموو ئوتومبیلە کە نیوەى زیاترى ، زیادەیە و تەنها قەڵەباڵغى دروست ئەکەن و هەوا پیس ئەکەن ، واتە ئەو پۆلیوشنەى کە ئەمڕۆ بە کوردستانەوە دیارە و ..جۆرەها نەخۆشى ترسناکى لێوە سەرى هەڵداوە ، بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە داهات و دەسەڵات کەوتۆتە دەستى خەڵکانێک کە هێشتا شتێک لە بەڕێوەبردن و کارگێڕیى نازانن ..

یەک پرسیار لێرەدا ئەکەم : ئەگەر لە ساڵى 1991 دا و دواى گەردەلولى بیابان ، ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانى ، حکومەتێکى ئەوروپییان بهێنایەتە بەغداد  ، باشتر نەبوو لەو هەموو حوکومەتە گەندەڵ و مەزهەبى و عەشایەرییەى کە بوونە مایەى کوشتنى سەدان هەزار عێراقى و بەهەدەردانى ملیارەها دۆلارى وڵاتەکە و .. خەسارکردنى نەوت و هەموو پێگە ئابووریەکانى ترى وڵات ؟

بە ڕاى من ( بە بێ ئەوەى حیساب بۆ دروشمە کۆنەکان بکەم ) ئەم بوقعەیەى کە پێى ئوترێ عێراق .. هەروەها کوێت و سوریا و ئێران و هەموو وڵاتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەفەریقیا ، پێویستیان بەوەیە دروشمێک لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەرز بکەنەوە و داوا لە وڵاتە ژیرەکان بکەن بە نەیتیڤ قبوڵیان بکات ، بە ئومێدى ئەوەى وڵاتەکانیان لە شەڕى مەزهەبى و مەحەلى ڕزگارى ببێت و .. نەش و نماى کۆمەڵایەتى و ئابووریى بە خۆیانەوە ببینن ..بە ئومێدى ئەوەى وڵاتە ژیرەکان ئەمانیش فێرى هونەرى ژیان و شارستانیى بکەن ..

بە ئومێدى ئەوەى ئەمانیش فێرى ڕێزى مرۆڤ و مافى مرۆڤ و بنەما سەرەکیەکانى ژیان بکەن ..

ئەگەر فێر بوون و توانییان پیادەى بکەن ، ئەوا ئەبنە خاوەنى خۆیان ..

ئەگەر فێریش نەبوون ، ئەوا لە پێناوى کۆتایى هێنان بە شەڕ و ئاژاوە وڕێگرتن لە  بنکۆڵکردنى داهات و مرۆڤ و بنەما سەرەکییەکانى ژیان ، پێویستە هەر لە بازنەى نەیتیڤیدا بمێننەوە .. چونکە کەسێک کە فێرى شۆفێریى نەبێ ، هیچ لۆژیکێک ئەوە قبوڵ ناکات ئوتومبیلى بدرێتە دەست ، ئەگینا خۆى و خەڵکەکەیش ئەخاتە بەردەم ترسناکى و مردنەوە ..وڵاتیش بەو جۆرەیە ، هەرگیز نابێت بدرێتە دەست کەسانێکى ڕەشۆکى و مەزهەبى  ، کە ئەوەندەى خەریکى خۆیان و غەریزەکانیانن ، دەیەکى ئەوە ئاگایان لە ستراتیژ و داهاتى مرۆیى و نەتەوایەتى وڵاتەکەیان نییە ..هونەرى حوکمڕانى و نیشتمانپەروەری و ئابوورى نازانن ..

ئەگینا ئەو دۆخەى ئەمڕۆ دروست ئەبێ ، بڕوانە وڵاتانى خەلیجى عەرەبى بە عێراقیشەوە ، بە شێوەیەکى دڕندانە دەمیان ژەنیوەتە نەوت و دڕندانە ئەیفرۆشن و خەسارى ئەکەن ، بە بێ ئەوەى هیچ بەدیلێکى نەوتیان هەبێ .. خەلیجى دواى نەوت ، خەلیجێکى تاریک و ئەنگوستەچاوە لە سایەى کۆمەڵێک کەسى نوقسان کە گەیشتونەتە کورسى فەرمانڕەوایى و ..نەیانتوانیوە میللەتێکى بەرهەمهێن بخوڵقێنن ..لەوەیش زیاتر نەیانتوانیوە بەشێوەیەکى بەرنامەبۆداڕێژراو داهاتى نەتەوایەتى خەرج بکەن ، واتە نەیانتوانیوە ببن بە بەکاربەرێکى لۆژیکى و حیسابێک بۆ نەوەکانى داهاتوو بکەن ..بەڵکو بێ ڕەحمانە و دەبەنگانە داهاتى نەتەوایەتى ئەسوتێنن و بەفیڕۆى دەدەن ..

لێرەدا وتەیەکى دکتۆر عەلى وەردیم بە بیر دێتەوە کە یەکێک بوو لەوانەى بە توندى دژى کۆچى گوندنشین بوو بۆ شارەکان .. ئەیووت : کاتێک گوندییەک دێتە شارەوە ، کۆمەڵێ پەلەوەر و گیانەوەر و ڕووەکمان لە دەست دەچێ .. ئینجا هەر بەوەندەیشەوە ناوەستێ ، بەڵکو ئەو گوندنشینە کە دێتە شارەوە بەهۆى پابەندنەبوونیەوە بە بنەماکانى شارستانى و ئەتەکێت ، هەر جوڵانەوەیەکى  یەکسانە بە زیاێک لە مەدەنییەت ، وەکو دانانى گایەکى هار و هاج لەناو کۆمەڵێک توحەفیاتى ناسکدا ، هەر جوڵانەوەیەکى گاکە ، زیانێکى لێ ئەکەوێتەوە ..بەو جۆرە ئەو گوندنشینە یەکسەر ئەچێتە سلکى پۆلیس و ئاسایش و حیزبایەتیەوەو ئەکەوێتە پەیدا کردنى پارووى ئاسان ، چونکە جاران ئەو گوندنشینە یەک ساڵ چاوەڕوانى ئەکرد تاکو بەرهەمەکەى یان شەرتى شوانیەکەى وەردەگرت ، بەڵام ئەمڕۆ لە شار بە ئاسانى داهاتى دەست ئەکەوێ .. ئیدى ئەچێتەوە بۆ لاى ئامۆزا و خاڵۆزاکانى لە گوند باسى ئەو پارووە ئاسانەیان بۆ ئەکات کە لە شار هەیە .. بەو جۆرە کۆچى بەکۆمەڵى گوندنشینان بۆ شارەکان سەر هەڵدەدات ..

هێواش – هێواش شارنشینەکان ڕائەماڵرێن و تاقەتى ئەو کێبڕکێ ناشەریفانەیان نامێنێ .. جومگەکانى کۆمەڵگا ئەکەوێتە دەستى گوندنشینەکانەوە ..ئیتر کۆمەڵگا ئەبێتە کۆمەڵگایەکى ئاغایەتى بە پلەى یەکەم ..

لێرەدا بانگەشەى نەیتیڤبوون ، لە ئۆکسجین پێویستترە بە مەبەستى پاراستنى ئەو بەشە داهات و بنەما مرۆڤایەتیانەى کە ماون و نەبوون بە ژێر پێى ئەسپەکانەوە ..

ئەگینا بەردەوام دوێنێ باشتر ئەبێت لە ئەمڕۆ و .. سبەینێیش تاریکتر ئەبێت لە ئەمڕۆ ..

وەکو چۆن تاکو ئەم لەحزەیەیش نەمانتوانیوە ئوتومبیل دروست بکەین و .. بە ئوتومبیلى ئەوان هات و چۆ ئەکەین ..بە هەمان شێوە و زیاتریش ، پێویستمان بە کارگێڕى و بەڕێوەربردن هەیە لەلایەن ئەوانەوە ..ئەوە حەقیقەتێکە کە ڕۆژ بە ڕۆژ پیتەکانى تۆختر و .. تۆختر ئەبنەوە ..

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.