گوڵ و منداڵ … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
ئای له‌و گوڵه چه‌ند ئاڵه
وه‌كو ئێمه‌ی مناڵه
ئه‌و جێگه‌ی له باخانه
ئێمه‌ش له قوتابخانه
ئه‌و په‌ڕه‌ی ناسك و جوانه
ئێمه‌ش خه‌نده‌ی لێومانه
ئه‌و بۆنی گه‌لێك خۆشه
دڵان بۆی به په‌رۆشه
خۆ ئێمه‌ش هه‌ر وه‌كو گوڵ
بۆمان به په‌رۆشه دڵ
منداڵ و گوڵ وه‌ك یه‌ك وان
له پاشه‌رۆژدا هیوان
ده‌م به سوێندو به‌ڵێنن
باخچه‌ی ژین بنه‌خشێنن
1988
*وتنی:لارا ئومێد
*ئاوازی:دیاری مه‌ردۆخی