خه‌یاڵی مناڵانه … ئه‌مین محه‌مه‌د
ئای چه‌ند خۆشــه له‌گه‌ڵ مانگ
چـــاوشـــاركێ له شـــــــه‌وانا!!
به خــــــــــــه‌یاڵ بچی بۆ لای
بفڕیت به ناو ئاســــــــــــمانا
***
ده‌ســــــــت بگریت به ئه‌ستێره
به تیشكا بۆی ســـــــــه‌ركه‌وی
پاڵبنێی به هـــــــــــــــه‌وره‌وه
تا ڕێت نه‌گــرێ و نه‌كـــــــه‌وی
***
په‌لكـــــــــــــه زێڕینه بگریت
بیبه‌ستی بۆ جــــــــــــــۆلانێ
به هــــــــــــه‌ورا بێیته خوارێ
بیكــــــــــــه‌یت به خلیسكانێ
***
ئه‌هــــــــــــــا به په‌ڵه هه‌ورێ
مانگ چــــــاوی خـۆی گــرتووه
گوێی لــه ترپه‌ی پێمــــــــانه
وورد هــه‌ستی ڕاگـــــــــرتووه
***
وریا بن نه‌مـــــــــــــــانبینێ
با ده‌ســــتمان به‌ری كــــــه‌وێ
فێری چاوشاركێی ئه‌كـــــــه‌ین
دێین بۆ لای هــــــــه‌موو شه‌وێ
***
له پڕ چــــاوی كـــــــــــرده‌وه
باخچـــــــه‌ی بۆ ڕوناك كردین
تریفه‌ی داگیرســــــــــــــــان و
لێكی ئاشكرا كـــــــــــــــردین
*** 10/4