Skip to Content

Wednesday, May 1st, 2024
نامه يێک بۆ شێرکۆ بێکه س … بێکه س به رواری

نامه يێک بۆ شێرکۆ بێکه س … بێکه س به رواری

Closed
by September 17, 2013 گشتی

 

 

 

 

کاکه شێرکۆ گيان پێش زیاتر له چل ڕۆژ ئێمه ت به جێهێشت ،به دڵنیایه وه ئێستا چاوت له ئێمه یه و هه ر له ناوماندا ده ژی ، به ڕێزم وا باشوری کوردستان به ره و کۆتایی ‌‌هه ڵمه تی هه ڵبژاردنه کانی په رله مانی کوردستان ده ڕوات و ته نها چه ند ڕۆژێکمان ماوه بو هه ڵبژاردنه کان ، هه موو گه لی باشور سه رقاڵی هه ڵمه ته که بووه زۆر که س توویی له بیر نه بووه ، ته نها له چه ند کۆڕ و سیمینارێکدا نه بێت به بۆنه ی چله ی کوچی دوایتان و منیش وه ک ئه رکێک ئه م نامه یه م بو چله ی ماته مینی به ڕێزتان نوسیبوو ، ویستم بڵاوی بکه مه وەه به ڵام دیاره له ماڵپه ره کان جێگایی نابێت چونکه هه مووی خه ریکی هه ڵمه تی هه ڵبژاردنه و ئه گه ر وێنه ی هونه رمه ندێک ، شاعرێک ، نوسه رێکیش هه بێت ئه وه یان بیانی یه و هاتوه پرۆژه بکاته وه له گه ل ده ستهه ڵاتداران دا له کوردستان و سه رۆک وسه رکرده کان له پێشوازی دان یان بوو هه ڵمه تی هه ڵبژاردنه و هونه ر وئه ده ب وتیڤی وڕادیوو و شه قام و مناڵه بێ کار و برسیه کان و پیره مێرد و پیره ژنه هه ژاره کان و ماڵێ شه هیدان و په ککه وتوه کانو پێشمه رگه دێرنه کان و سرودی شاعیران و سه رتاپایی ئێستا و مێژو و داهاتوو بوته که ره سته ی هه ڵمه تی هه ڵبژاردن و سه رۆکه کان و کاندیده کان شه ر له سه ر باشترین وێنه له گه ل هه ژارترین که س ده که ن له وڵاته که م ، ده زانی منداڵێک دوایی هه ڵبژاردن داوای سه نده وچێکیان لێ بکات ئه وا ڕه نگه پاساوانانی ئه و ئه ندام په رله مانانه و سه رۆک مه رۆکانه ئه و مناڵه ته ریق بکه نه وه و له سه ر ڕێگایی قافڵه ی خاوه ن شکۆ وه کان لایان ببه ن و فڕێ یانده ن کوڵانه کانه تاریکه کانه وه ، ده زانم هه مویی سارقاڵه به منیشه وه ، به ڵام هه ر به پێوێوستی ده زانم که له په یوه ندی به رده وام بین ، و تۆم له بیر بێت تاکو ماوم له م جیهانه دا، که مناڵبووم حه زم له گورانی حه سه ن زیره ک بوو و که بومه مێرمنداڵ ‌ئاشنا ی شعره کانی شاری ڕۆشه نبیری بووم ، خۆت ده زانی منێکی خه ڵکی دهوک جاران ئاسان نه بوو ئاشنایی ئه ده ب هونه ری پایته ختی بابان ببم ، به ڵام سنوره کابن تێکشکان و جیهان به ره و گوڕانکاری به رده وام ده ڕوات و جیهان وه ک شارێکی بچوک لێهاتوه ، به ڕێزتان خوێندگایێکی سه رده میانه بوون و هه ر لناوماندا ده ژین بۆیه بریارم داوه هه موو هه وڵه کانی خۆم بده م که ئه م نامه یه و چه ندین نامه ی تر بۆ به ڕیزتان بنێرم ، ڕه نگه سه یر بێت لا ی هه ندێک که س که چو ن نامه بوو که سێکی کۆچکردوو ده نێرم ، کاکه شێرکو گیان خۆت ده زانی ئێستا مردوه کان به شداریده که ن له هه ڵبژاردنه کان ، و هه ندێکیان موچه ش وه رده گرن و ڕه نگه و ه زیر یش بن ، به ڵام کامه مردوو بێگومان مروددویی وه ک به ڕێزتان نه !! چونکه زۆرن ئه وانه ی نایه نه وێ‌ ڕۆشه بیران و ئازادی خوازان بژین یان بێنه وه ، چونکه به مردوییش بێت هه ر تاریکی له ڕوناکی ده ترسێت وکه سانی به ناو زیندو له مردوه کانی ئازادی خواز و ناویان ده ترسن ،ده زانن زۆر که سی به ناو زیندو هه یه به ڵام له ناو دلی گه لدا نه ماوه و مردوییكی گه روک به جوڵه یه و نه بوونیان زۆر باشتره له هه بوونیان !!

لێم ببوره به ڕێزم خۆت باشتر ده زانی وڵاته که مان له چ بارودوخێک دایه .

ده زانم ئێش و ئازاره کانت زۆر بوون ، ده زانم ده رده کانت گران بوون ، ده زانم باش له ژيان تێگه يشتبووی و شێکردنه وه کانت زۆر ورد و ساده و ئاسان و پر واتا بوون بوون ، ده زانم ده رده کانت هه مان ده ردی ئه حمه دێ خانێ و فه قێ ته یران حاجی قادری کۆێی و فایق بێکه س و جه گه ر خوین و ده یان شاعیری تربوون ، ده زانم ئێوه باش ده تان زاني نيشتيمانمان چ ده ردێکي هه يه و ده زانم ئێوه شاره زای ده رمانيش بوون ، به ڵام ئاخ و سه د جار ئاخ بۆ بێ هه ڵوێسته کانی نيشتيمان ، بوو به رژه وه ندی پارێزه کانی بێ ويژدان ، بۆ خۆ ئه رزان فرۆشه کان له ناو باوه شی دوژمنان و داگير که ران ، بۆ ڕۆشه نبير ه بێ هه ڵوێست و بيرو پێنوس فرۆشان ، ئاخ و سه د جار ئاخ بۆ ئه وانه ی بوونه ته کوێخا و ئاغاي سه رده م و له جياني ئاغاکان و ئاخ و سه د جار ئاخ بۆ ئه وانه ي جاران به ناوشوڕشگێربوون و له دژي ديکتاتوره کان ده جه نگان و ئه مڕۆ بوونه ته جێگری ئه وان و له جياتي يه ک ودوو وئه مڕۆ لێێان پڕ بووه نيشتيمان . شێرکۆ گيان جارێ لێمان ببوره چۆنکه نه ده توانين مژده ی ئازادی تاکه کانی کۆمه ڵگات بۆ بنێرين و نه ده توانين مژده ي سه ربه خۆي کوردستانت پێ ڕابگه يێنين ، ته نانه ت ناوچه دابڕاوه کانی باشوریش له مه ترسی دابڕانی یه کجاره کی دان بۆیه نه ده توانين پێت بڵێين ئێمه به يه کگرتنمان تاجی ڕزگاری و ئازاديمان نايه سه ر لۆتکه کانی نيشتيمان ، ونه ده توانين بڵێن ئارام بنوو هه موو مناڵه کانی نيشتيمانمان له جه ژنه کان جل پۆشکراون و له خوێندگاکانمان به باشترين شێوه په روه رده کراون ، نه ده توانين بڵێين کۆمه ڵگاکه مان ديموکراتيزه کراوه وياسا ڕيبه ره و گه ل سه روه ره و نه ده توانين بڵێين ئازادي خوازان سه رکده ن و دزه کان له زينداندان، کاکه شێرکۆ گیان جارێ هه مووی خه ریکی درۆشمی بریقه داری هه‌ڵبژاردنه و زۆربه یان له دوایی 21 سیبته مبه ر پاشگه ز ده بنه وه وله وانه هه ر به گوله‌ و ه ڵامی قه ڵه م و شه ده بده نه وه وه ک جاران ، نازابه کێ بڕوابکه ین ، ئاخر ناح‌ ق نین شێرکۆ گیان زۆر کارمانامه مان بینی و کاره کان ڕێک پێچه وانه ی کارنامه کانی پێشو بوون . ئایا پێت وایه بڕوابکه ین که ئه م دروشمانه ڕاستن . نا ، نا شێرکۆ گيان ناتوانين پێت بڵێين چونکه خۆت لێره بووی پێش ماوه يێک ڕۆيشتی خۆت باش ئاشنا بووی و دڵگران بووی و ته نانه ت خۆدا حافيزيشت له ئێمه نه کرد چونکه نه له خه سته خانه ێکي نيشتيمان کۆچت کرد و نه برينه کان و زامه کان به ده ستی هاو نيشتيمانيانت ده رمان کران و نه فرمێسکه کان به ده ستی فريشته ێکی کوردستان پاکرانه وه و و نه له ژێر سێبه ري دارێکی مازی یان دار چنارێک و له سه ر کانێێکي کوێستانی دا کۆتا سات و چرکه کانی ژيانت به سه ربرد ، به ڕێزم ده زانم به ڕێزتان وه ک زۆرێک له که سانی نيشتيمانم دوور له نيشتيمان کۆچت کرد و ته نانه ت ڕوحت له ناو ئه ستێره کانی ئه سکه نده نافيا وله سويده وه به ره و ئاسمانه کان ڕۆيشت ، خۆت باش ده زاني ته نها جه سته ت هاته وه بۆ نيشتيمان ، به داخه وه خۆ ت باش ده زانی ئێمه پێويستيمان به ڕۆحه کان نه ک جه سته کان ، شێرکۆ گيان خۆت باش ده زانی جه سته ی بێ روح زۆره له وڵاته که مان ، و سه ری بێ مێشک پڕن و له لوتکه ن کورسيه کانی ده ستهه لات و وه زاره ته کان و باره گاي پارته کانی ده ستهه ڵات و ئۆپزيسيون پڕه له جه سته ی بێ ڕوح و مێشکی نه خۆش و هيستريای سه رمايه و پاره بۆته دياره و ته نانه ت زۆرمان هه يه که مرۆڤي نامرۆڤن و دڕه نده و هۆڤن ، ئه گه ر بتزانيبا يه که کاروانی ئوتومبيله کانی کاتی به خاک سپاردنت چه ند زۆر بوون، ده زانین کاروانی به ڕێزتان له خۆشه ويستی بوو به ڵام کارواني به ناو سه رکرده کان له ترسي گه له ، به ڵێ ئه و کاتته باش تێده گه يشتی که به ناو سه رکرده کانی وڵاته که م چه ند له ناو گه لدا نامۆ و بێ سۆزن و له کاتی ڕۆيشتن و هاتنيان وه ک ئه وه ی له مه يداني جه نگدا بن و به سه دان پاسه وان و لاندگرۆز و عه شره ت و هۆزن ، و هه موو شه قامه کان داگير ده که ن و ئه ردوو ئه سمان کون ده که ن و ده م و چاو و ته نانه ت زمانه کانيش کۆنترۆڵ ده که نو هێڵه کانی په یوه ندی ده بڕن و پولیسه کانی هاتوچوش چه ک ده که ن ، و پێشمه رگه دێرنه هاوڕێه کانيشيان پڕی ته پ و تۆز ده که ن به تۆزی کاراوانی ترومبێله کانیان .

به ڕێزم ببوره که ڕۆيشتی و نيشتيمانمان به دڵت نه بوو ، سه مفونيايی سه رکه وتتنمان له ڕاپه ڕيندا ته نها شانو گه رێک بوو بۆ گوڕينی ئه کته ره کان ،و ته نانه ت ده قی شانوه که شيان نه گوڕی و ته نها چه ند بڕگه يێکيان کردووه به کوردی ، بۆ ئه وه ی باشتر له فه رمانه کانی ده رهێنه ره کا نی تێ بگه ين ، ده زانم زۆر شتم هه يه بۆتی باس بکه م ، ده زانم هه زاران وشه ماوه بۆ ئه وه ی شێعره کانت پێ بنوسی ، ده زانم ئومێد ت هه ر ماوه که پچين هه موو وشه کانی شێعره کانت شی بکه ينه وه و و لێکوڵێنه وه يان له سه ر بکه ين ، ده زانم سه دان و هه زاران پسيارت هه يه و چاوه ڕيی وه ڵاميان بووی .

ئاخ شێرکۆ گيان چه ند برينێکی گرانه و خه مێكی قوڵه که له نيشتيمانمان هێشتا نه زان و نه خوێنده وار سه رکرده و ڕابه رن ودزه کان پاريزه ري ياسان و کليله کانی قاسه کانی وڵاتيان به ده سته وه يه ، و نيشتيمانمان ئه رزان فرۆش کراوه ، و ئازادی منه ته و نان به رامبه ری بێ ده نگی و کوێلایه تی یه ، و ئۆکسجين له کاتی هه ڵبژاردنه کان به سه ر ده نگده راندا دابه ش ده کرێت و کڕين و فرۆشتن به بنه ماکاني ديموکراسيه ت ده کرێت ، کاکه شێرکۆ گيان شيعره کانت به سه ر نيشتيمانمان زۆرن به ڵام با جارێ ته نها ئه م شێعره ت به بيربێنمه وه که باسی نيشتيمان باوکێکی ئێکجار که و جه ده که ی و ده ڵێي :

ئه‌م نيشتيمانه‌ باوکێکي ئێجگار گه‌وجه

ئه‌گه‌ر پانتۆڵێ بۆ کوڕه‌که‌ي خۆي بکڕێ

ئه‌بێ له‌ رۆژنامه‌دا بينوسێ و

له‌ تي ڤيشدا پانتۆڵه‌که‌ نيشانبدرێ

له‌ راديۆدا باسبکرێ‌ و

له‌ دواييشدا بکرێ به‌ ريکلام و کتێب

ئه‌گه‌ر کراسێ بۆ کچه‌که‌ي خۆشي بکات

 ئه‌بێ کراسي ژناني ئه‌م دنييه‌ پێي بزانن و

باخچه‌ي گشتي به‌ هه‌ردوو ده‌ست هه‌ڵيبڕێ و

له‌سه‌ر ئه‌م جاده‌ي سه‌هۆڵه‌ش

هه‌ڵبواسرێ ..!!

شێرکۆ بێکه‌س

کاکه شێرکۆ گيان ڕاسته نيشتيمانه که مان وايه و له وه ش زياتره ، خۆت باش ده زانی بۆ وايه به ڵێ چونکه به ناو ڕابه رو سه رکرده ، نه زانن و نه ڕابه رن و نه سه رکرده ن ، دزه کان و گه مژه کان له ڕيزی پێشه وه ن و که سه به ناو شاره زا و زانا يان ملکه چی پوول (پاره ) و ده ستهه لات و سه روه ت و سامان بوونه يان بونه ته پاشکۆی ئه م پارت و ئه و پارته ، و پێکه وه کێکی نيشتيمانيان ئه رزان فرۆش کردووه و له هه ڕاج و مه ڕاجدا ململانێ ي پێ ده که ن بۆ ئه وه ی سه راني ته هران و ديمه شق و ئه نقره و به غدا ی پێ ڕازي بکه ن و پێکه وه شاهی سه ربڕيني هه ژارانمان پێ بگێڕن و کچه پاکه کانمان پێ بخه نه بازاڕی كرين و فرۆشتنه وه به داخه وه خه مي نيشتيمان و ئاسايشي يشتيماني و به رژه وه ندي گشتی کراوه ته قوربانی به رژه وه نديه تايبه تيه کان و به رژه وه ندی ده سته و گرۆپ و بنه ماڵه کان سه رويی به رژه وه ندی گه ل و نيشتيمانه ، بۆيه ئاو و ئه لکتريک وشه قام ،ونان و په روه رده و خزمه تگوزاری ته ندروستی و هه موو خزمه ت گوزاريه کان له نيشتيمانه که ماندا بوونه ته منه ت گله ی بکه یی ره خنه بگری ئه وا ده ستی ده ره کی و نادڵسوزی بوڵه بۆڵ ده که ی به کورتی ته نانه ت ئازادی و هه ناسه بووته منه تێک که ده به خشرێت نه ک وه ک ماڤێکی ئاسای و ساده ده ژمێردرێت ، و به داخه وه هه ندێک هێزی سياسي هه ن ده يانه وێت ئه وه بسه پێنن که ئه وان ڕابردوو و ئێستا و داهاتوومانن و ئه گه ر ئه وان نه بوانه ئه وا ئێمه هه رگيز نه ده بووين و نه هه ين و نه ش ده بين له داهاتوودا . شێرکۆ گيان ئه گه ر چويته لايی ئه حمه دي خاني و قادري حاجي کۆي و جه گه ر خوين و جه لاده ت به درخان و شێخ ڕه زا و هه موو نوسه ر و شاعيره کانمانت بيني تکايه پێيان بڵێ که ته رازوويي ڕاستی و زانين هه ر لێڵه و ڕاست نه بووته وه . شێرکۆ گيان ده زانين ئه م ڕاستيه تاڵه به ڵام ئه مه ڕاستييه و ناتوانين لێتان بشارينه وه ، خۆتان لێره بوون و باشتر له ئێمه ده زانن که له نيشتيمانمان ڕاستي و زانين کرێکاری گه مژه و گه نده ڵه کانن و تاريکی گه مه به ڕۆناکی ده کات ، ڕاسته ئه م ترازوويه لێڵه و ده بێت ڕاستبکرێته وه ، ده بێت گه ل ڕابه ر بيت و ئه وان خزمه تکار ، ده بێت ياسا سه روه ر بێت و گه ل پارێزه ری ياسا بێت و ده بێت نيشتيمان و سه روه ت و سامان هي گه ل بێت و دادپه روه ری هه بێت ، ده بێت تاکه کانی کۆمه ڵگا به خته وه ر بن و سه روه ر و ئازاد بن بوو ئه وه ی نيشتيمان ببێته نيشتيمانی هه مووان و به هه موومان وه ک بلبيله ي چاومان بيپارێزين نه ک به هزاران کۆچ بکه ين و وڵات چۆڵ بکه ين و له جاتي ولاتمان ببێته گوڵستان بکرێته دارستان و ته نها شێره دڕنده کان و ئه لهوکان باڵا ده ست بن و کۆتره سپيه کان و بوڵبل و په پوله کان له به هار کۆچ بکه ن و له زستانا له ناو به فر و سڕ و سه قه م گيان له ده ست بده ن ، نا ، و هه زار جار نا نه نيشتيمان بێ خاوه ن ده بێت و نه گه ل بێ ده نگ ده بێت و نه دز ئارام ده بێت و نه زاڵم و زۆردار تا سه ر ده ستهه ڵاتدار ده بێت ، و نه زيندان جێگايي ئازادی خوازان ده بێت ، و نه کوردستان ژێر ده ست و داگير کراو ده بێت و نه تاريکي بالاده ست بێت و نه ڕۆناکي له ژێر ئه شکه نجه و فشاری هه وره ڕه شه کان و شه وه تاريکه کاندا بێت ، و نه گوڵه کانمان ته نها بۆ سه ر گوڕستانی تێکوشه رانبێت و نه په نجه بڕين به شي نوسه ران و زمان بڕين به شي ئازادي خوازان بێت ، و نه ئازادی و دادپه روه ر منه ت و ته خشان په خشان بێت ئه وا گه لی کورد ئه مجاره بڕیاری داوه به ره و دواوه ناگه ڕێته وه.

بێکه س به رواری

2013.9.18   نه رويج

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.