چاو … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
ئه‌و چاوانه‌ت شێتم ده‌كه‌ن
بۆ هه‌میشه
ورده ئه‌سرین ده‌ژمێرن و
ورشه‌ی نوورێكی خودایی
به‌نیگاته‌وه دیاره
هه‌ست ده‌كه‌م
من و تۆ
جه‌سته‌یه‌كی بریندارین
تۆ ناخی خۆت ده‌خۆیته‌وه
منیش ناڵه‌م به‌كه‌س ناگا
هه‌ردووكمان له‌ژانا هاوبه‌شین
شیعر دڵمان هێور ناكاته‌وه
تۆ ئه‌و سنگه شكۆداره‌ی
ته‌مه‌نم نوێ ده‌كاته‌وه
وه‌لێ نابێ
خۆشه‌ویستیم
بۆت ده‌ربڕم
بۆ یه گیانه
به‌دوای مردنا ئاواره‌م
به‌هه‌رچه‌نێ بێ ده‌یكڕم