Skip to Content

Friday, May 17th, 2024
هه ڵبژاردنی کوردستان و هه ڵبژاردنی ئه ڵمانیا  …. نالی پێنجوێنی

هه ڵبژاردنی کوردستان و هه ڵبژاردنی ئه ڵمانیا …. نالی پێنجوێنی

Closed
by September 19, 2013 گشتی

 

 

 

 

ڕۆژی ٢١ی سێپتێمبه ر، خه ڵکی هه رێمی کوردستانی عێراق، بۆ هه ڵبژاردنی خولێکی نوێی په رله مان، ڕووله سندوقه کانی ده نگدان ده که ن. هه ر ڕۆژێك دواتر، خه ڵکی ئه ڵمانیاش، بۆ ئه نجامدانی هه ڵبژاردنی په رله مانی وڵاته که یان، ده چنه سه ر سندووقه کانی ده نگدان. ساته وه ختی ئه نجامدانی هه ردوو هه ڵبژاردنه که، زۆر له یه کتره وه نزیکن. به ڵام، بانگه شه و میکانیزم و میتۆد و کوالیتی، ئه و دوو هه ڵبژاردنه و کاراکته ره کانی گه لێك لێکجیاوز و له یه که وه دوورن. کولتووری دیموکراسیی ئه ڵمانیا، گه لێك له پێشه و ده نگده رانی ئه ڵمانیایی چاوکراوه ترن، کوالیتی و جۆری هه ڵبژاردنه که شیان به رزو و بێغه ل و غه شه، ناوی مردوو و دووباره، هه ڕه شه و چاوسوورکردنه وه، کڕینی ده نگی خه ڵك به پاره و ئیمتیازات، به کارهێنانی داموده ستگاکانی ده وڵه ت له لایه ن ده سه ڵاتدارانه وه، به ڵێن و په یمانی درۆ و قه به و قه ڵه و، په نابردن بۆ گزیی و فزیی و ته زویر، وه ك لای ئێمه باوه و بووه ته پیشه ی حیزبی فه رمانڕه وا، بوونیان نییه. ململانێکان، له سه ر پڕۆژه و به رنامه ی قه واره و حیزبه کان و تواناو لێهاتوویی و لێوه شاوه یی کاندیده کانه بۆ پێشخستنی وڵات و باشترکردنی ژیان و گوزه رانیی خه ڵك. هه ڵبژاردنی کوردستان، خاڵی خاڵیه، له پڕۆژه و به رنامه و کاری لیست و لایه نه کان، له بری ئه وه، شه ڕه په ڕۆ و وه لائی حیزبایه تیی و بنه ماڵه و به خشینه وه ی کوردایه تیی و نیشتمانپه روه ریی درۆیینه ی بزنسمانه حیزبییه کان زاڵه و له چڵه پۆپه دایه. 

حیزبی “پارتی دیموکراتی مه سیحی” فه رمانڕه وا له ئه ڵمانیا، جگه له وه ی پێگه یه کی جه ماوه ریی به هێزی هه یه. کاندیده که شی “ئه نجه لا مێرکل” چوارساڵه (ڕاوێژکار- سه رۆک) ی ئه ڵمانیایه و به که سایه تییه کی گه لێك به تواناو به هێز و ساده و خاکی و که مته ماح ناسراوه. مێرکل و پارته که ی و لایه نگرانی له بانگه شه ی هه ڵبژاردندا ده ڵێن: ئێمه توانیمان هێزی کار و کرێکار به به هێزی بهێڵینه وه، نه هێڵین ڕێژه ی بێکاریی زیاد بکات، ئابووریی وڵاته که مان له گێژاوی ئه و قه یرانه ئابوورییه ی له چه ند ساڵی ڕابردوودا ڕۆژئاوا و جیهانی که پیتاڵیزمی گرته وه بپارێزین و به ئه کتیڤی بیهێڵینه وه. لێهاتوویی و پلانی ئابووریی تۆکمه و به هێزی ئێمه، به هانای یه کێتی ئه وروپاو “ناوچه ی ئۆیرۆ”وه چووه و له هه ڵوه شان و داڕمان پاراستوویه تی. نه یاره کانی مێرکل، ڕه خنه ی ئه وه ی لێده گرن که ئه و له خه می چینی مامناوه ند و که مده رامه تدا نییه و پڕۆژه کانیشی خزمه ت به چینی سه رمایه دار ده که ن. کاره ساته که ئه تۆمییه که ی ساڵی٢٠١١ “فۆکۆشیما” گورزێکی له مێرکل و حیزبه که ی، که بۆ به رهه مهێنانی وزه، پشت به وزه ی ئه تۆمی ده به ستن، وه شاند. شانسی “پارتی سه وز” که داکۆکی له پاراستنی ژینگه ده که ن، له ئه ڵمانیا و زۆر جێگه ی دیکه، به ره و هه ڵکشان برد.

ئۆپۆزیسیۆنی ئه ڵمانیا، که پارتی سۆشیالیست پێشڕه وی ده کات، “پیێر شتاینبکروك”ی بۆ ڕاوێژکاری ئه ڵمانیا کاندید کردووه. شتاینبروك، که پێشتر وه زیری “دارایی” بووه. نه یاره کانی ڕه خنه ی ئه وه ی ئاراسته ده که ن، که له چه ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ملیۆنێ ئۆیرۆی وه ك کرێ و پاداشت، به رامبه ر ئه و دیبه یت و سیمینارو کۆڕگرتنانه ی که له کۆمپانیا و ناوه نده ئابووریی و بانکه کاندا ئه نجامیداوه، وه رگرتووه. هه رچه نده، چاودێرو شاره زایان پێیانوایه، ئه و پاره یه ناچێته بابی گه نده ڵی و به رتیل و پاره خواردنه وه و وه ك مافێکی سرووشتیی لێیده ڕوانن، به ڵام نه یاره کانی ئه و پرسیاره له به رامبه ر ده نگده راندا ده وروژێنن، ئێمه، چۆن متمانه و ده نگی خۆمان به که سێ بده ین، که له خه می پاره و خۆده وڵه مه ندکردندا بێ!؟ تا ئێستا شتاینبروک، چه ند جارێك داوای لێبووردن و ئیعتیزاری له و ڕووه وه هێناوه ته وه. 

له و ڕووبه ڕووبوونه وه ته له فیزیۆنییه شدا که له چه ند ڕۆژی ڕابردوودا له نێوان (شتاینبروك و مێرکل) دا ئه نجامدراو نزیکه ی دوو کاتژمێری خایاند، زیاتر له ١٥ ملیۆن که س بینه ری بوون. شتایبروك، زۆر پێی له سه ر دادگه ریی کۆمه ڵایه تی داده گرت و ده یوت: پێویسته ئه ڵمانیا، گرنگی زیاتر به بواری کۆمه ڵایه تی بدات، نه ك بواری شه خسی و تاکه که سیی، کۆمه ڵگاکه مان به ره و هه ڵوه شان ده چێ، ئێمه داکۆکی له بازاڕی ئازاد ده که ین، به و مه رجه ی له خزمه تی کۆمه ڵگه و له به رژه وه ندیی گشتیدا بێت، داواده که ین ئاستێك بۆ نزمی کرێی کرێکاران دابنرێت و خاوه نکار پێوه ی پابه ندبێت.

شایه نی وتنه، پارتی سۆشیالیست بانگه شه ی ئه وه ده که ن که ده یانه وێ باجی سه ر ده وڵه مه نده کان زیاد بکه ن، تا له ڕێیه وه سنوورێك بۆ قه به و قه ڵه وبوونی زیاتری ئه و توێژه دابنێن. له ئه ڵمانیا، چینی هه ژارو مامناوه ند، داکۆکی له پارتی سۆشیالیست ده که ن و چینی ده وڵه مه ندو سه رمایه داریش، پشتگیری ئه نجه لا مێرکل و پارتی دیموکراتی مه سیحین.

“ئه نجه لا مێرکل” کاندیدی حیزبی ده سه ڵاتداری ئه ڵمانیا، جگه له وه ی که سایه تییه کی به هێزو به توانای هه یه و ئه ستێره ی ناوبانگی له ته واوی ئه وروپاو جیهاندا وه ك خانمێکی سه رکه توو، ده دره وشێته وه، به وه ش ناسراوه، که که سێکی ساده و بێته ماحه، سیاسه ت و ده سه ڵاتی بۆ خۆده وڵه مه ندکرن به کارنه هێناوه و دووره له گه نده ڵی. له گه ڵ هه موو ئه وانه شدا، له بانگه شه ی هه ڵبژاردنی حیزبه که یدا له شاری “دوسڵدۆرف” داوای له لایه نگرانی کرد ئه گه ر ڕۆژی ده نگان لێنه بڕێن و چاکی مه ردانه ی لێنه که ن به لادا، ترسی دۆڕانی هه یه و ده کرێ ڕکابه ره که ی لێیباته وه و پۆستی ڕاوێشکاریی له ده ستبدات. که چی حیزبه گه نده ڵه کانی لای ئێمه، نه ك هه ر باوه ڕیان به دۆڕان نییه، به ڵکو هه ڕ‌ه شه ی ئه وه ش ده که ن، که به زه بری تفه نگ داکۆکی له کورسییه کانیان ده که ن و ده سه ڵات ته سلیمی براوه ناکه ن!. 

له هه ڵبژاردنی هه رێمی کوردستان، لایه نه کانی ئۆپۆزیسیۆن، ململانێی هه ردوو حیزبی ده سه ڵات ده که ن. شانسی ئۆپۆزیسۆن له م هه ڵبژاردنه دا، به هۆی که ڵه که بوونی فاوڵ و شکستی ئیداریی و سیاسیی، زیاتر له بیست ساڵی ڕابردووی هه ردوو حیزبی ده سه ڵات، زۆر باش و له پێشه. خراپی موماره سه کردنی ده سه ڵات و قۆرغکردنی ته واوی جومگه و داموده ستگاکانی ده وڵه ت، به ئاستێکی وا ناشیرین و دزێو گه یشتووه، که خۆیان پێش لایه نه کانی ئۆپۆزیسیۆن، هاوارو داولیلای ئه وه یانه، که چۆن هه ریه كه یان له سنووری له قه له مڕه وی و زۆنی ده سه ڵاتی خۆیدا به رامبه ره که یان مه حروم و نابووت و په ڕاوێز خستووه. که می خزمه تگوزاریی هاوڵاتیان، ڕۆتینی ئیداریی و گه نده ڵی و به تاڵانبردن و دیزه به ده رخۆنه کردنی داهات و نه وتی هه رێمی کوردستان، ئه وه نده ڕوون و ئاشکرایه، گه ر که که مترین شه فافییه ت و یاسا به رقه رار بوایه، ده بوایه ئێستا زۆرێك له گه نده ڵکاران، ڕاپێچی کونجی زیندان بکرێن. نه ك داوا له خه ڵک بکه ن جارێکی تر هه ڵیانبژێرنه وه !.

 له ماوه ی ڕابردوودا، ئه م ده سه ڵاتدارانه ی ئێمه، زۆرترین موچه و ئیمتیازات و ژیانی شاهانه یان بۆ خۆیان و ده ستوپێوه ندو خزم و که سوکاریان دابینکردووه. مووچه و ئیمتیازات و ده رماڵه و نازونیعمه ته کانی وه زیر، سه رۆك وه زیران، سه رۆکی په رله مان، زۆر له هاوشێوه کانیان له ئه ڵمانیا زیاتره. کارمه ند و مووچه خۆره کانی ده ستگای سه رکایه تی هه رێم، نزیکه ی دوو هێنده ی ده ستگای سه رۆکایه تی – ڕاوێژکار- و حکومه تی ئه ڵمانییایه، که دانیشتوانه که ی خۆی له هه شتا ملیۆن که س ده دات. بێگومان، مووچه و ئیمتیازات و ده سه ڵاتی سه رۆکی هه رێمیش له ڕاوێژکاری ئه ڵمانیا زیاتره.

خه وی غه فڵه ت و دابڕان له خه م و ئازاره کانی خه ڵك، غورووری ده سه ڵات و ژیانی ئه ستۆکراتی چینی ده سه ڵاتدار، کارێکی وایکردووه، که به رپرسانی ئێمه، وه ك پێویست، هه ست  تووڕه یی و بێزاریی خه ڵك، له ئاست حوکوڕانی شکستخواردووی ئه وان، نه که ن. بۆیه به حه ماس و ڕووقایمانه وه، داوا له خه ڵك ده که ن، بۆ هه ڵبژاردنی خولێکی دیکه ی په رله مان متمانه ی خۆیانیان پێبده ن.

پێموایه، سندووقه کانی ده نگدانی ئه مجاره، ئه و به ردی ئه لحه ده یه، که لوتی ده سه ڵادارانی ئێمه ده تۆزێنێته وه، له خه وی غه فڵه ت به ئاگایاندێنێته وه و په نجه ی په شیمانی ده گه زن. ئاماژه کان ئه وه ده رده خه ن، که یه کێتی، زۆرتین باجی ئه و شکسته ده چنێته وه و قورسایی و قه باره ی ڕاسته قینه ی خۆی، بێڕتووش، به چاوی خۆی ده بینێ. به هه مانشێوه، ده نگی  ناڕه زایی و تووڕه یی و بێزاریی خه ڵك، زۆرێک له قه باره و شکۆو غورووری پارتیی، وه ك مۆم به سه ر سندوقه کانی ده نگداندا، ده توێنێته وه. ئه نجامی ئه م هه ڵبژاردنه، ڕوونتر مۆزائیکی سیاسیی هه رێم، پیشانی هه ردوو حیزبی فه رمانڕه وا ده دات و تێیانده گه یه نێ، گه ر ئه وان، خه می پێشکه وتنی هه رێمی کوردستان و به ره وپێشچوونی پرۆسه ی دیموکراسیی ده خۆن، باهه موویان پێکه وه، پارتی و یه کێتی و ئۆپۆزیسیۆن، کارو هه نگاوی جددی بۆ حکومه تێکی بنکه فراوان بنێن.

له کۆتاییدا ده مه وێ ئاماژه به ڕاستییه ك بده م، له وڵاتی ئه ڵمانیا، هێنده ی دانیشتوانی کوردستان، تورك و موسوڵمان هه یه، که چی له په رله ماندا کورسیی کۆتاییان بۆ دیاری نه کراوه، که سیش ناتوانێ بڵێ ئه ڵمانیا دیموکراسیی نییه و مافی که مینه کانی پێشێل کردووه. جێی خۆیه تی له خولی نوێی په ڕله مانی کوردستان، گشت لایه کان پێکه وه، سنوورێك بۆ ئه و مه هزه له، به ناو یاسایی و دیموکراسییه دابنێن، که پارتیی و یه کێتی به ناوی کورسیی کۆتاییه وه بۆ تورکمان و کلدو ئاشوورییه کان بڕیاریان لێداوه، له ڕاستیدا، ئه و خێره بۆ که مینه کان نییه و ده چێته گیرفانی خۆیانه وه، به تایبه ت گیرفانی پارتیی.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.