دوای هێرشی داڵه كه‌رخۆره‌كان …. سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
1
ویستمه ڕوومه‌تم له‌سه‌ر هه‌نارێك دانێم
مردنێكی سپی بمرم
مردنی سپی دوا قۆناغی گه‌یشتنی مێرووله‌ی بارگرانه
خۆ من به‌ڕێوه‌م و چوارلام ئاوێنه‌یه
مانگ به لێوی به بارییه‌وه
داده‌به‌زێته ناو ئاوێنه و پۆپیته‌ی كه‌ڵه‌باب
به چوار لادا سه‌ما و پاسه‌وانی ده‌كات
هێماكانی هاتوچۆی چوارڕیانی شاریش ڕوون
كه زه‌نگی 16ی 3 لێده‌دا
هه‌موومان له
ماڵ و
و
و
ده‌وه‌ستین
كۆڵان
شه‌قام
ناوه‌ندی شار
چاوی ئاسمان له چاوی كه‌سمان ناچێت
بزه‌یه‌ك بۆ چاوی یه‌ك ده‌كه‌ین و بڵاوده‌بینه‌وه
كۆترێك له‌سه‌ر میلی 11 و 35 خولهك ملی درێژكردووه‌ته‌وه
چاوی له چاوی هه‌موومان ده‌چێت
ماسییه‌ك له قووڵاییدا ڕاده‌چه‌نێت و چاوی له‌سه‌ر وشكایی و ئاودا
ئه‌ملا و ئه‌ولا ده‌كات
قاز و قورینگی كێویش له به‌رزاییه‌كانه‌وه
بۆ یاری باڵ له ئاودان داده‌به‌زن
2
باوكه شیعر
من كوڕه فڕێدراوه‌كه‌ی ناو بیرم
برا بێ شكۆیه‌كانم چه‌شنی گورگی ده‌شتوده‌ر
لووراندیان و سه‌ری بیریان له‌سه‌ر داخستم
تفه‌نگیان پڕ گولله
ده‌میشیان دارماڵ له ده‌مهه‌ڵبه‌ست
ئه‌ستێره
ئا ئا ئه‌ستێره‌ی پێروم له‌بنی بیره‌وه لێ هه‌ڵهات
بای به لووره‌ی ناوچه‌وان گرژ و ترشاو
ته‌وه‌زه‌ل و
و
و
ه
زه‌به‌لاح
ده‌م و لێو ژه‌نگاوی
مردۆخ
له‌وه‌ته‌ی چاوی ڕواوه
له‌سه‌ر زه‌ویی نه‌رمونیان هه‌ڕه‌شه ده‌كات
ته‌ماشای پێی ده‌كات جێگاپێی نییه
ته‌ماشای ده‌ستی ده‌كات ستوونی چه‌ترێكی ڕانه‌گرتووه
ته‌ماشای ده‌می ده‌كات په‌ندێكی باش به‌كارنه‌هێناوه
ته‌ماشای ناوچه‌وانی ده‌كات
قومرییه‌ك پووشی له‌سه‌ر دانه‌ناوه
ئاخێكی دوورودرێژی هه‌ڵكێشا و خۆی پێچایه‌وه و هه‌ڵات
به‌و نیازه‌ی خۆی دابڕێژێته‌وه
دیاره با شكۆمه‌ند نییه
له‌سه‌ر لێواری شۆسته دانیشتووم
سه‌یری كه‌ژاوه‌ی ته‌رمێك ده‌كه‌م
ته‌رمێك
ئا ئا ته‌رمێك
به‌ناو ئاپۆره‌ی شار تێده‌په‌ڕێ
به‌ڵام هه‌ر به گۆڕستان ناگات
پاشان قه‌له‌ڕه‌شێكی بهباداری ئیفلیجبوو
به‌ره‌و ده‌م ئاوێكی وه‌ستاوی گه‌نیو
به گریانه‌وه باڵه شهكێیهتی
نه‌كا دوابكه‌وێت
پاش ئه‌وه‌ی شاعیره پاشخاپهرهك و دووپشكه خوودارهكان
گۆشتی شیعره‌كانیان خواردم
سه‌مه‌نده‌ر
ئا ئا سه‌مه‌نده‌ر
له ده‌ماره‌كانی هه‌ستمه‌وه بڵندبووه‌وه
ڕووناكی بۆ هه‌ردوو چاوم هێنا و په‌نجه‌ره و ژوورمی له‌خه‌و هه‌ستاند
ئه‌ی شیعر ئه‌ی ناوی خۆم
په‌روه‌رده‌ت كردم چۆن ببمه كوڕه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌ت
بۆ خوانی
ئاو
ئاگر
با
خۆڵ
داوه‌ت كرادووم
گۆرانیم گوت و به‌ناخی خۆم گه‌یشتم
به ناخی خۆم بگه‌م به
ته‌ورات
ئینجیل
قورئان
ده‌گه‌م
3
مار ددانی له كلكییهوهیه
گورگ براده‌رایه‌تی له كلكیدایه
ڕێوی هێزی له كلكی كۆكردووه‌ته‌وه
سیخوڕ كه‌وانی له كلكییه‌وه ده‌كێشێ
ئای گوڵه‌ستێره‌ی به‌خشنده دژت چه‌ند زۆرن
كه ڕووناكیت ده‌ڕژێته سه‌ر زه‌وی
دژه‌كان قه‌ڵه‌می ده‌ست و پێیان ده‌شكێ و ون ده‌بن
ئاسۆ گه‌رم دادێ و باڵنده تێیدا باڵیان به هه‌موو شت ده‌زانن
باڵنده له فڕینیدا ناوی خۆشه‌ویستانی
له ده‌م ده‌ڕژێ و ده‌بێته گوڵه‌ستێره
ئێمه هه‌موومان پێكه‌وه
بێ په‌روا بۆنی ئه‌و ڕووناكییه هه‌ڵده‌مژین كه به‌خشنده‌یه
به‌خشنده په‌روایی ده‌به‌خشێ و بێ په‌روا ده‌چینه ناو ڕێگا
ده‌نگی باڵنده‌ی تاك و جووت
به‌شێوه‌ی مۆسیقایه‌كی ئاسمانی به‌سه‌ر ژاوه‌ژاو زاڵ ده‌بێ
به هێمنی دێته ژووره‌وه
دره‌خت له ڕه‌گ په‌یداده‌بێ
پاشانیش ڕه‌گ وزه‌ی خۆر له دره‌خت وه‌رده‌گرێته‌وه
جارێكی تر وشه‌ی به جۆشی ئاوازێكی دێرین به‌دی ده‌كرێت
4
چاكه‌یه‌كی زۆری شاعیره
مه‌نگۆلی و
و
و
ه كانم له‌سه‌ره
دڵڕه‌ش
به‌دگۆ
ده‌روونكلۆر
به‌وه‌ی زۆر گێچه‌ڵیان پێكردووم
له گێچهڵیانهوه فێربووم به ئه‌ده‌ب بیر بكه‌مه‌وه
دڵ ببینم پێی لێنه‌نێم
له‌و په‌ڕی ساده‌ییشدا بێ‌باك بژیم
ئه‌وه‌ی له دڵمه نه‌یشارمه‌وه
ئاڵای سرووش و هه‌ناسه‌ی سییه‌كانی سروشت بم
به بایه‌خه‌وه له سێبه‌ری ژێ دانیشم
تا ئاواز و مه‌قامه‌كان بناسم و بیانڵێم
ڕووناكی گۆرانی له دڵمه‌وه دێته ناو ده‌مم
ڕووناكی ناو دڵم ده‌پارێزم
ڕۆحم له دووتوێی خوناو و هه‌تاودا
بچێته سه‌ر قوفڵی گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق و بڕسكێ
ئه‌رێ خوناو بۆ سه‌ره‌تا ناوكی ده‌بێته هه‌ڵم
هه‌تاویش به‌رزی ده‌كاته‌وه بۆ هه‌واری سرووش و هه‌ناسه‌ی سروشت
تا گوڵاوی ده‌ستنووس پێشكێش به گوڵی فریاكه‌وتن بكات
له ئه‌فسوونی وشه‌ی گله‌یی و گه‌ڕی گه‌ردووندا هیچم نه‌دۆزییه‌وه
له كتێبی حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌نده بژیم چاوم دۆزییه‌وه
چاوی ئاسمان و فه‌رمانڕه‌واكانی و به‌هره و سرووش
له ناوچه‌وانی خۆمدا چاندم
چاو چرای سه‌ری مرۆڤه
چاوی سه‌ره‌تای نووسین
ئه‌رێ گوڵی سوور له چاوه‌ڕوانی چیدا
جلی خۆی ده‌گۆڕێ و زه‌مینی ڕۆشنه
خۆی به هه‌موومان ده‌ناسێنێت
5
ناقۆڵاترین پیلانگێڕ و وه‌یشوومه له‌چاو
مامۆستا چاویلكه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كه‌ی مێژووه
چێژی له ژیانی ده‌رباریی بینی
تاڕاده‌ی شاگه‌شكه‌یی ڕێزلێگیراو
ده‌ست گه‌رم و سێبه‌ر چه‌ور
تادوا ڕاده‌ی سه‌ركزی كاسه‌ی سواڵ
بیر لێ وه‌رگیراوه و خوێن له ده‌مار به‌تاڵكراو
تیرۆگ به‌سه‌ر قوڕ و لیته داده‌هێنێت
نا ده‌خاته جێگای ئا
قه‌له‌ڕه‌شێك و قومرییه‌ك نووستوون
مانگ له یه‌كشه‌وه‌ییدا ته‌ماشای باڵ و ده‌نووكی هه‌ردووكیان ده‌كات
له هێلانه‌ی كامه‌یاندا نه‌وه و نهوهزا
چاو و باڵیان كز ده‌بێ
یان داده‌گیرسێن و ده‌دره‌وشێنه‌وه
خۆشی له گرشه‌گرشی یه‌كشه‌وه‌ییدا ده‌مێنێته‌وه
ده‌ست له سینگی ڕووت و نه‌رمی ئاوده‌دات
تۆش هه‌ر له پیشه‌كه‌ی خۆت بمێنه‌ره‌وه
شووشه‌ی چاویلكه‌ت ده‌بێته دێوجامه
دیكتاتۆر ده‌توانن هێڵكاری بكێشن و باش به‌كاری بهێنن
پاش ئه‌و هه‌موو ئا و نا چاولهبهرپێیه
قه‌ل گۆڕت بۆ لێده‌ده‌ن
6
شیعر هه‌ی نان و ئاوم كه تۆ له خۆكردی
بوویت به برای خوێنی و شیریم و له ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌وه هاتیت
ده‌ستی بڕواهێنانت له خوێن و شیرمدا ڕواند
ئێسكی ده‌ستمت بۆ ناو ده‌ستی خۆت گواسته‌وه
ده‌ستی خدری زینده ئێسكی تێدا نییه
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و دووپشكه خوودارهكان
چزووی شپرزه‌یییان به‌كارهێنا و ڕقی ئێسك تواندنه‌وه‌یان هه‌ڵڕشت
ئاشق هه‌میشه له شه‌ڕی ڕه‌وای خۆ له‌گه‌ڵ خۆدا
ڕه‌نگی مه‌شقی دیاری ده‌كات
دڵی به په‌ڕ و باڵی من
گۆرانیبێژێكی له دوو سه‌ده ڕسكاو و ژیاوه
ده‌فڕێ به‌سه‌ر ڕووباری ڕه‌وان و ده‌شتی ڕاز
ده‌نگخۆشی و ناوكی سێوه له بیره‌وه‌ریی زه‌وی
ئه‌ی ئه‌ستێ و به‌ردم شیعر
من ئهلف و بێی بوون و نه‌بوونم
خوداوه‌ند دێڕه‌كانم له ناوچه‌وانی به‌رد هه‌ڵده‌كۆڵێ
هه‌ڵمی شێلانی قوڕی ئاده‌م ده‌ست و په‌نجه‌می
گه‌رم كردووه و ڕۆحی بوون و نه‌بوون له ناخمدا ده‌سووتێت
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و دووپشكه خوودارهكان
پێیان له خۆڵه‌مێشی سووتانم سڕده‌بێ و مێرووله ده‌كات
له ئاوێنه‌یه‌كی ڕه‌شدا ده‌مێننه‌وه
ده‌بنه قه‌وزه‌ی ناوچه‌وانی جانه‌وه‌رێكی نه‌گریس
په‌یامێكم به‌رپا كرد
ڕازی وردبوونه‌وه له دڵی خۆم و په‌رجووی ڕێنیشاندان
ئاهی مه‌ستی تهنیاییمی له‌سه‌ر كۆبووه‌ته‌وه
خودا شیعری له بری هه‌موو شتێك پێ به‌خشیم
سوپاس بۆ به‌شه دڵباشه‌كه‌ی خۆم
سه‌رم هه‌ڵبڕی و ناوچه‌وانم كرده‌وه
له شكۆیه‌وه جامم قه‌ت قه‌ت به‌تاڵ نابێ
7
به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو
به هاوكاری ئێوه‌وه له سه‌رزه‌مین ماومه‌ته‌وه
من و شیعر
به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زووی
ئه‌فسوون و
ئه‌فسانه و
غه‌زه‌ل و
ئه‌زه‌ل ین
ده‌ست و دڵی ده‌ریا و ئاسمان
ده‌كه‌ینه یه‌ك و گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق له‌به‌ر تینی گه‌رما
ده‌گوازینه‌وه به‌ر سێبه‌ری مه‌ئوا
كاتێك ڕه‌شنووسی شیعرێك
ده‌دڕێنم و به دیاریه‌وه سۆزێك ده‌كه‌م
سۆزی بۆنی خۆشی مه‌یی ئه‌شق
دڵم ده‌له‌رزێ و زمانم ده‌گه‌زم
ویستمه دوور له ده‌روون خراپان
له به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زووی شیعردا
سه‌ر بنێم به ڕوومه‌تی گه‌رمی ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه
ده‌ست و دڵم پڕن له
شانه‌ی هه‌نگوین و
و
و
هه‌وری پڕ باران
خه‌ڵوه‌تی پێشهات
خوداوه‌ندیی
یاران چوومه‌ته ناو گفتوگۆی بێده‌نگییه‌وه
ده‌ریا و ئاسمان له دڵنیابوونی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا
خۆشه‌ویستییان به بیر دێته‌وه و بیر ده‌هێننه‌وه
پێ‌زانین و ده‌ست له سه‌ر سینگ و دڵ
بۆ باڵنده‌ی خۆشبێژی شیعر
ده‌زانێت بۆچی به‌رز ده‌بێته‌وه
بۆچیش ده‌نیشێته‌وه
لێوی گه‌ش و سووری گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق
شه‌رمنترین لك و باڵه
بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ناو مێژوو
جێگا باڵت له ناوچه‌وانی جێبمێنێت
هیچ شتێك له لك و باڵ باشتر نییه
ده‌ستی له‌سه‌ر دابنێ
هه‌ست به گه‌وره‌بوونی ئاسمان ده‌كه‌یت
ئاوازه‌كانی بۆ دڵ گهرمایین
ویستم باڵنده‌یه‌ك ڕاوبكهم
باڵه‌كانی بۆ به‌رزبوونه‌وه بڵند كردبووه‌وه
ئه‌ی هاوخوێنه‌كه‌م به ئاسمانه‌وه‌بوون
له‌سه‌ر باڵه‌كانت هه‌تاو هه‌یه
له ژێریشی
ئه‌فسوون و
ئه‌فسانه و
غه‌زه‌ل و
ئه‌زه‌ل
ئه‌م لایه‌ی به‌هه‌شت هی منه
لای شیعر و به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو
له به‌هه‌شتدا قووڵترین تاسه‌م پاراو ده‌بێت
بیری سه‌ر ئه‌و زه‌مینه ناكه‌م
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و دووپشكه خوودارهكان
نه‌یانهێشت
تاوێك له‌سه‌ری پشووێك بده‌م و بچمه ناو گۆرانی هۆگریمهوه
ده‌ست له خه‌می چه‌ند ساڵه هه‌ڵگرم
دڵشكاویشبم دڵم له بری خوێن
به‌هره و
سرووش و
شیعر ی لێ ده‌تكێ
شیعر ئه‌و بزه ڕوون ڕسكاوهیه له باڵی بازی كێوانه‌وه
به‌سه‌ر گۆنا و لێوی
به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو بڵاوبووه‌ته‌وه
تامه‌زرۆتین
له قوڕی ئاده‌م و گۆشه‌ی په‌رستگا و جامی نهێنییه‌وه تامه‌زرۆتین
بازی كێوان زوو زانی
له سه‌ره‌تادا وشه و به‌هره و سرووش و شیعر هه‌بوو
له حه‌وشه و بانی وشه‌دا دڵڕوون نووست
دڵڕوونیش تێرخه‌و بوو
ڕژایه ناو باخی دێرینی ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه
شاعیره پاشخاپه‌رۆك و دووپشكه خوودارهكانیش
له منداڵدانی ته‌پوتۆز و گیرخواردن و جه‌نگی
خێڵ و خێڵ و خوێنداریدا له‌دایك بوونه
منیش له ڕۆنی ڕووه‌ك و گه‌نجینه‌ی
ئه‌فسوون و
ئه‌فسانه و
غه‌زه‌ل و
ئه‌زه‌ل
شه‌رم له مێژووی له‌سه‌ره‌تادا وشه و به‌هره و سرووش و یه‌كه‌م ته‌زوو ده‌كه‌م
ئای زه‌مینی ده‌ست و دڵڕوون
نامه‌ردی زۆر و ناقۆڵات له‌سه‌ر ده‌ژین و ددانیان له قوونیان هاتووه
به‌شه دڵباشه‌كه‌ی خۆم شیعر
ماندووت كردووم و ماندووبوون تا لێواری مردنی بردووم
به‌و هیوایه‌م من بكوژیت و تۆش
گۆزه‌ی مه‌یی ئه‌شق له‌به‌ر تینی گه‌رما بگوازیته‌وه به‌ر سێبه‌ری مه‌ئوا
سكاڵایه‌ك بۆ تۆ ئه‌ی شیعر
ئای چیت به‌سه‌ر ژیانم داهێنا
8
دیكتاتۆر چاوی له مس و كهلاشووشه داڕێژراوه
چاوی شاعیری
مه‌نگۆلی و
و
و
یش
دڵڕه‌ش
به‌دگۆ
ده‌روونكلۆر
له به‌ردی لامرده و ڤایرۆس و مه‌قه‌س
چاوی ڕوون حه‌ز به خۆشبه‌ختیی بیندراو ده‌كات
دڵبه‌ره دڵباشه‌كه‌ی ده‌دۆزێته‌وه و شتێك وه‌ك
ئه‌ستێره‌ی كاكێشان ده‌رده‌كه‌وێت
هه‌نگاو بۆ ناو پهرستگات ده‌نێ و هه‌نگاوی پشوو پێده‌دا
له چاوی دوژمنه‌كه‌ت ورد ببیته‌وه
ئومێدێك ده‌بینی خۆتی
خۆری سبه‌ینان له قۆزاخه‌ی ناوچه‌وانت ده‌خه‌مڵێ
پاشان له دڵخۆشییهكدا دهپشكووێ
ته‌نیا هاتین و ته‌نیاش ده‌ڕۆین
نێوانیان ناسینی داوه‌كانی سه‌ر ڕێگا