رۆشنبیرانی كورد له نێوان مردن و سه‌ربه‌خۆیدا له هه‌ڵبژاردندا
پێش هه‌موو شتیك ئه‌مه‌ویت پێناسه‌ی رۆشنبیر بكه‌ین كه كێیه ، چه‌ندین پێناسه كراوه له مێژودا به‌لام ئه‌توانیت بڵیت رۆشنبیر ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه پێویسته رۆڵی كه‌سێكی راستگۆ و خاوه‌ن حه‌ق به‌لۆژیكێكی عاقلانه‌ی سه‌ربه‌خۆ بگێریت ، هه‌روه‌ها وه‌كو ” ریجێ دوبرێ ” بیریاری فه‌ره‌نسی ئه‌و پێی وایه رۆشنبیری راسته‌قینه ده‌بێت ئازاد بێت و گه‌ر نا ئه‌وه رۆشنبیر نیه ، هه‌روه‌ها رۆشنبیر پێویسته به گفتوگۆ و نوسینه‌كانی سوود و قازانج به كۆمه‌ڵگا و ژیانی فیكری و سیاسی بگه‌یه‌نێت بۆنمونه ” ژان پۆل سارته‌ر ” سی لاپه‌ره‌ی نوسی بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی تێز و بیروراكانی ” ئه‌لبیرت كامۆ ” ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه رۆشنبیران نوسینی یه‌كتریان ده‌خۆینده‌وه و گفتوگۆیان ریك ده‌خست كه به‌سود و قازانی گۆمه‌ڵگا ته‌واو بێت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه , پێویسته رۆشنبیر بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی روداوه‌كان و پشت گیریكردنیان وه‌كو دكتۆریك بێت كه بۆ لای نه‌خۆشیك ده‌چێت كه نزیكه له مه‌رگه‌وه ،
ئه‌گه‌ر شیكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌چی بارودۆخێكدا رۆشنبیرمان بۆ دیار ده‌بیت سه‌ربه‌خۆیه یان گۆری بۆ خۆی هه‌ڵكه‌ندوه ؟ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به مانا فراوانه‌كه‌ی یه‌كێك ده‌بێت له تاقیگه‌كان بۆ ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه ، وه‌كو هه‌موان ده‌زانین له كوردستاندا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ چواره‌مین جار كۆتای پێ هات ، ئیمه ده‌توانین وه‌كو خامێك یان به‌ڵگه‌یه‌ك قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و رۆشنبیرانی كوردی پێ هه‌ڵا بسه‌نگێنین ، بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌وانه‌ی لافی رۆشنبیر و سه‌ربه‌خۆی و ئازاد بوون لێ ده‌ده‌ن چه‌ندیان راستگۆ ده‌رچون و چه‌ندیان گۆریان بۆ خۆیان هه‌ڵكه‌ند له چوارچیوه‌ی حیزبێك دا له‌م هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌دا ، هه‌ندیك له رۆشنبیرانی كورد بوونه كاندیدی په‌رله‌مانی حیزب و هه‌ندیكی تر له رۆشنبیران بوون به كاڵایه‌ك به‌ده‌ست حیزبه‌وه بۆ ریكلام كردن ، وه‌كو كه‌ره‌سته‌یه‌كی ریكلام سه‌یر ده‌كران و له پاڵ كاخه‌ز و بۆیه دا ده‌بینران ، رۆژانه له سه‌كۆكانی خۆیانه‌وه جا ئه‌گه‌ر تیڤی بیت یان رۆژنامه یان ویپ سایت و پێگه‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵأیه‌تیه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر بێت ریكلامیان بۆ حیزب ده‌كرد و به‌شان و باڵی لایه‌نێكی حیزبیكدا هه‌ڵیان ده‌دا ، بۆێه لێره‌دا له جێی خۆیه‌تی گۆمان له‌و رۆشنبیرانه بكه‌ین كه ده‌بینران خه‌ریكی درۆ و ده‌له‌سه و درۆزنه‌قه‌ره‌مانیه‌تیه‌كانیانن و فرتوفێڵن و خه‌ڵكی چاوبه‌ست ده‌كه‌ن ،
كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی كاركردن و ئه‌ركی رۆشنبیره له كۆمه‌ڵگادا ، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ست به رۆڵی رۆشنبیر له مێژوودا ئه‌گه‌ر سه‌یری ” ریجێ دوبرێ ” بكه‌ین كه كاتیك سۆسیالیسته‌كان له فه‌ره‌نسا ساڵی 1981 دێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ” دوبرێ ” ده‌كرێت به راوێژكاری تایبه‌تی سه‌رۆك “فرانسوا میتران ” به‌ڵام هه‌ر زووده‌ست به‌رداری ئه‌و پۆسته باڵایه ده‌بێت به‌بێ هیچ په‌شیمانیه‌ك ، به‌لام به پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك له رۆشنبیرانی كورد كه له‌م ساته له مێژوویی كوردستاندا هه‌ڵویسیان نواند و به‌دیار كه‌وتن ، شیكردنه‌وه‌كمان بۆ رۆشنبیران گه‌شتوته ئه‌نجام بۆیه ده‌بینین هه‌ندیك رۆشنبیری كورد رۆڵ و راستگۆی خۆیان له‌ده‌ست داوه دینه سه‌ر ئه‌و بروایه‌ی ، وه‌كو ” دوبری ” ده‌ڵی كه‌ڵكیان نه‌ماوه و ته‌نیا بۆیه‌ك شت ده‌ست ده‌ده‌ن ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بخرێنه گۆره‌وه‌وه و بنێژرێن .
نوسینی : دانا محمد عبدوڵا
danamahamad@yahoo.com