حه‌رامزاده‌کان … ئه‌ژین عه‌بدولخالق
وه‌ک سێوێکی ته‌ڕ که‌وتمه سه‌ر گوناهی ئه‌م باخه
هێشتا بۆنی خوێنی حه‌وا به گیانمه‌وه بوو
هێشتا مار له دوو فاقی خۆی دڵنیا نه‌بوو
که‌وتمه به‌ر نه‌فره‌تی براکان.
هابیل به شمشێر ڕاوی ده‌نام
قابیل وه‌ک کێڵگه، گه‌نمی لێده‌چاندم
من هێشتا سێوێکی نه‌گه‌یوو بووم
هێشتا ڕه‌نگم نه‌بوو
که‌وتمه به‌ر نه‌فره‌تی حه‌رامزاده‌کان.
سێوێکی بێڕه‌نگ
سێوێکی موعجیزه‌یی
سێوێکی ئه‌وه‌نده شیرین
برای خۆی لێ عاشق ده‌بوو.
براکان شه‌ڕیان نه‌بڕایه‌وه
هابیل شیربایی ده‌ویست
قابیل خوێنی بنپشک.
له‌و هه‌ساره بێمروه‌ته،
من چرای حه‌رامزاده‌کان بووم،
حه‌رامزاده‌کان وه‌ک شه‌و تاریک بوون
حه‌رامزاده‌کان قژی ڕه‌شی منیان لێببو به مۆته‌که‌ی شه‌و
ڕه‌شی قژیان ڕاده‌کێشام تا زوو ڕۆژ هه‌ڵبێت.
که جه‌ژن ده‌هات من مه‌ڕی سه‌ربڕدراوی حه‌رامزاده‌کان بووم
من قوربانی بووم
خودا خوێنی ده‌ویست
خودا قوربانی ده‌ویست
خودا ئازار‌و خوێنڕژانی منی ده‌ویست
هابیل له دڵی ده‌رنه‌ده‌چوو
ئه‌و ڕۆژه‌ی من و قابیل له بیابانی ڕه‌ش
خه‌ریکی غه‌یبه‌تی خووا بووین
ئاخ له‌م ڕۆژه
ئه‌و ڕۆژه نه‌گبه‌تی بوو
یه‌ک پۆل قه‌له‌ڕه‌ش وه‌ک شیری ئیمامی عه‌لی به ده‌نووک ئاسمانیان دڕاند
خودا پڕ به زه‌وی ئاسمانی دڕاند
خودا پڕ به زه‌وی غه‌زه‌بی باراند
خودا دڵی ڕه‌ش کردین له یه‌ک
ئاوا دڵمان ڕه‌ش بوو
تابلۆکانی سۆمه‌ر و ئه‌که‌دمان بیر چوو
له‌وحه‌ی ‘ تینی’ مان بیر چوو
ڕۆحی گلگامشمان بیر چوو
هه‌ڵهاتنی یه‌که‌م ئه‌ستێره‌مان بیر چوو
ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یانمان بیر چوو
ئه‌ستێره‌ی شێری به‌ختی خۆمانمان لێ وون بوو
بووین به تۆوی دوو گوڵ له مه‌یدانی جه‌نگ
به خوێن ژیاینه‌وه
بۆنی خوێنمان لێده‌هات
بۆنی جه‌نگم لێده‌هات
کوڵمه‌کانم پڕ ببوون له نه‌خشه‌ی جه‌نگ
ماسولکه‌کانم پڕ ببوون له سه‌رزینده‌یی.
هابیل سه‌ری هه‌ڵگرت به‌ره‌و کوفه
هابیل که‌وته به‌ر نه‌فره‌تی براکان
منیش وه‌ک ‘ زوهره’ له ده‌ستی مو‌سا ده‌گه‌شامه‌وه
فیرعه‌ون وه‌ک ماڵه‌باجێنه هه‌ره‌می دروست ده‌کرد
تا په‌نایه‌ک هه‌بێت زگمی لێ پڕ بکات.
ئه‌م زه‌مه‌نانه ژیان نه گه‌رم بوو نه سارد
خودا ئیشی نه‌بوو
بۆیه خستمانیه به‌ر نه‌فره‌تی لافاو
گه‌ردوون ته‌ڕ ته‌ڕ بوو
من کچی بیلادی ڕافیده‌ین
وه‌ک عه‌شتار یاخی بووم له زه‌وی
چوومه‌وه نێو جیهانی ژێر
له‌نێو په‌یکه‌رێکدا خۆم هه‌ڵواسیبوو به دیواره‌کانی نه‌ینه‌وادا
تا هاتنه‌خواره‌وه‌ی ‘سوره‌تی ماردینی’
په‌یکه‌رێکی ووشکهه‌ڵاتوو بوو
تا نووسینه‌وه‌ی ئه‌و سوره‌ته
خودا ده‌یزانی ده‌ردی دل چه‌ند گرانه.
پێش کوڕه‌که‌ی ئیبراهیم زه‌وی بێ دڵ ده‌سوڕایه‌وه
زه‌وی وه‌ک سۆزانییه‌ک ده‌سوڕایه‌وه به‌ده‌وری حه‌رامزاده‌کان
که به‌ر نه‌فره‌تی خووا که‌وتین
عه‌شتار و کچه‌کانی وادی ڕافیده‌ین
دڵیان وه‌ک برووسک لێیده‌دا
له‌ده‌ست ڕه‌شبوونی دڵ
دڵی زه‌وی وه‌ک عه‌باکه‌ی دایک ڕه‌ش ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕا
خودا ئاوا نه‌فره‌تی کرد،
لێبوورده‌یی بیرچوو.
به‌ختی هه‌موومان وه‌ک که‌زییه‌کانی دایکم ڕه‌ش بوو
به‌دبه‌ختیمان وه‌ک چاوه‌کانی دایک به زه‌ویدا بڵاوبۆوه
ئاخر چۆن نه‌سووتێم بۆ بۆنی خاک
له‌م هه‌ساره پڕ غه‌زه‌به
ته‌نیا خاکی ئێمه بۆنی ته‌ڕی بارانی لێده‌هات
خودا بۆ وای کرد
خووا ئاوا غه‌زه‌بی باراند
کوڕه‌که‌ی خۆیشی بیرچوو
ڕه‌حمی به کوڕه‌که‌ی خۆیشی نه‌کرد
نه‌مێنم بۆی چۆن ڕۆحی ده‌دا له‌سه‌ر خاچ
وای له ڕۆحدانی مه‌سیح وای
که مه‌سیح ڕۆحی‌دا.
خودا وه‌ک ژنه ئه‌نفالێک، سوره‌تێک له خه‌می قووتدا
فرمێسکی خۆی وه‌ک شه‌راب ده‌خووارده‌وه
حه‌رامزاده‌کان غه‌زه‌بی خوواییان باراند
مانگیان کرد به مردوویه‌کی وونبوو
مانگ ڕووی ڕه‌ش بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ساره
ئێمه به‌ر نه‌فره‌تی خووا که‌وتین
ئێمه به‌ر لافاو که‌وتین
سه‌روماڵمان هه‌ر که‌شتییه‌که‌ی نووح بوو
جووانییه‌کانمان ژێرئاو که‌وت
عه‌شق لافاو بردی
دڵه‌کان نوقوم بوون
ئه‌وه‌ی ماوه چه‌ند جووته دێوێک بوون
نووح فریای کۆتره‌کان نه‌که‌وت
له‌به‌ر فێڵی ماره‌کان
نووح فریای دڵی په‌ڕه‌سێلکه‌کان نه‌که‌وت
شوێنی بۆ مێرووستانه‌کان نه‌ما
له‌به‌ر گه‌وره‌یی تیمساحه‌کان.
ئاخ حه‌رامزاده‌کان چ نه‌فره‌تێکتان بۆ هێناین
حه‌رامزاده‌کان هابیلیان شاربه‌ده‌ر کرد
هابیل سه‌ری هه‌ڵگرت به‌ره‌و بیابانی سینا
هابیل نه هابیلی جاران
هابیل نه عاشقه خوشکی جاران
هابیل بوو به سۆفی
به دۆزینه‌وه‌ی په‌لکه زه‌یتوونێ
هه‌زار حه‌مد و شوکرانه‌ی خووا ده‌کا
هابیل له عه‌شق چووەوه
پاش ئه‌و هه‌موو جه‌نگه،
هابیل ده‌ڵێ ‘ گه‌ڵا زه‌یتوونه‌کان زیندوون، که‌واته زه‌وی خنکاوه له‌ئاو’
هابیل کۆلێرای عه‌شقی له‌ناو ئێمه‌دا بڵاو کرده‌وه
خۆیشی ده‌رمانخووارد کرد له سامه‌ڕا.
بۆنی مامزی کێویمان لێدێت
بۆنی شمشێری هابیل و قابیل دێت
ئاخر چۆن نه‌مرم من!
نه‌مێنم بۆت
برا گیان
من ئه‌و ئێوارانه‌م بیر ناچێت
که قابیلی من به کۆڵاندا تێپه‌ڕ ده‌بوو
ئۆخ نه‌مێنم بۆت برا گیان
کچانی گه‌ڕه‌ک له دووره‌وه بۆنی قابیلیان ده‌کرد
وه‌ک گوڵه‌زه‌نبه‌ق سه‌ریان له زه‌وی ده‌رده‌هێنا
وه‌ک لاسکه‌مێو ڕووت ده‌بوونه‌وه
کچه‌کان میوه‌ی باخی عه‌ده‌ن بوون
ئه‌م که‌وکه‌به‌یان پڕ کرد له غه‌زه‌بی خووا
کچه‌کان له دار سێوێکی موعجیزه‌ییه‌وه به‌ربوونه‌وه
کچه‌کان به‌ر نه‌فره‌تی خووا که‌وتن
ئه‌و ئێوارانه‌ی با، وه‌حشیانه زوڵمی له وه‌رینی گوڵ ده‌کرد
کچه‌کان له نێو شانه‌ی هه‌نگ شیله‌یان لێ ده‌تکا
ئه‌و شه‌وانه‌ی قابیل شمشێره‌که‌ی ده‌رهێنا
مانگ له ترسا ده‌بوو به هیلال
ئاسمان ڕه‌نگی لێده‌بڕا
زه‌وی تای ده‌گرت
زوحه‌ل خۆی ده‌کرد به مردوو
ئه‌و شه‌وانه‌ی قابیل زیکری ده‌کرد
چاو چاوی نه‌ده‌بینی
ڕه‌نگ له‌و که‌ونه‌دا نه‌ده‌ما
قابیل هیچی نه‌ده‌بینی
ته‌نیا دڵی خوشکه له‌تکراوه‌که‌ی
هابیلیش له‌و دووره‌وه دڵی خه‌به‌ری ده‌دا
ئاخ له دڵی هابیل
هابیل ده‌سه‌ڵاتی نه‌بوو
هابیل له بیابانی سیناوه دڵی وه‌ک زیلزال شه‌ق بوو
که هابیل فووی تووڕه‌یی له ئاسمان ده‌کرد
مانگ و ئه‌ستێره به ئاسمانه‌وه ده‌فڕین
ڕه‌شه‌با له هه‌موو لایه‌کی ئه‌م گه‌ردوونه هه‌ڵی ده‌کرد
هیچ له شوێنی خۆی نه‌ده‌ما
ته‌نیا دڵی من، دڵی من
له په‌ڕۆیه‌کی سه‌وزی سه‌ر چاکان
له ده‌ستی چه‌پی هابیل به‌سترابوو
هابیل تیری تووڕه‌ییه‌که‌ی له دڵی مندابوو
قابیلیش به خه‌نجه‌ری داخکراو برینه‌کانی تیمار ده‌کردم
هابیل به شیری هه‌نجیر دڵی ئاو ده‌دام
قابیل به‌دووای له‌ته‌کانی ڕوحمدا ده‌گه‌ڕا
قابیل زگی دایکمی هه‌ڵزڕاند تا ڕوحی به‌جێماوم بدۆزێته‌وه
ئه‌و زه‌مه‌نانه شه‌و و ڕۆژ به‌شی نه‌کردین
ئه‌و شه‌و و ڕۆژانه فریای هیچ نه‌که‌وتین
جگه له دروستکردنی ملوانکه‌یه‌ک له ده‌نکی ته‌رزه
من هیچم نه‌ما جگه له ملوانکه‌یه‌ک له ڕیتمی ته‌رزه
پیاوکوژه‌کانی ناو من بوون به دۆڕاو
له جه‌نگ رایان کرد
پیاوکوژه‌کان خاچێکیان چه‌قاند له‌نیوان من و حه‌رام
من که‌نیزه له‌بیرکراوه‌که‌ی موسام
چاوم ده‌نووقێنم
له‌گه‌ڵ قەشه ئۆگه‌ستین نوێژ ده‌که‌ین
قه‌شه ده‌ڵێ عیسای مه‌ریه‌م ده‌بینم
منیش خودا
خودا له ئاسمانی مندا ده‌فڕێ
خودا له خه‌ونه‌کانی مندا کزوبێڕه‌نگ ده‌نوێنێ
پاپای گه‌وره به ته‌نیئشتمه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بێت
دوو خاچی نه‌خشێنراوله که‌واکه‌ی ده‌که‌وێت
دوو خاچ به‌قه‌د باڵای براکانم
چاو داده‌خه‌م
نوێژ له‌سه‌ر بێڕه‌نگی خووا ده‌که‌م
خودا تێکه‌ڵ به خوێنم ده‌بێت
خودا پاڵم ده‌دات ووشه‌یه‌ک به عه‌شتار بڵێم
خودا خوێنم به‌رز و نزم ده‌کات
به‌دیار په‌یکه‌ری ماریاوه
ده‌ست بۆ عه‌رزی کڵێسا ده‌به‌م
هابیلی له‌خاچدراو هه‌ڵده‌گرمه‌وه
ده‌چمه مه‌دینه‌ی مونه‌وه‌ره تابووتی قابیل راده‌کێشم
ده‌ست بۆ لاشه‌ی هابیل و قابیل ده‌به‌م
ده‌ستییان لێده‌ده‌م
خودا ئێره‌ییمان پێده‌با
خودا پڕ به قورئان سوره‌ت ده‌ڕشێته‌وه
پڕ به کتێبی پیرۆز ووشه ده‌بارێنێ
خودا جادووێکی ئاشکرای لێ‌کردین
هه‌ریه‌که‌مان که‌وتینه مه‌مله‌که‌تێک
چ تاوانێکه برا
به‌سه‌ر مه‌رگی یه‌ک ڕاناگه‌ین
نیوه‌م له مزگه‌وته و نیوه‌م له کڵێسا
نیوه‌م مه‌سیح بردی نیوه‌م بودا
برا ئیتر چارمان نه‌ما
ئه‌بێت توونێڵێک له که‌ون هه‌ڵکه‌نین دوور له غه‌زه‌بی خووا
ئه‌بێت په‌یژه‌یه‌ک به‌نێو گه‌ردووندا هه‌ڵواسین له‌ودیو قه‌ده‌ر
برا با له‌نێو گه‌ردوون ڕاکه‌ین
با له ده‌ست شه‌و و ڕۆژی درۆ ڕاکه‌ین
با سه‌رمان هه‌ڵگرین
با هه‌ڵسین و بنووین، به‌رچاوی ئێمه هه‌ر ڕۆژ بێت
با شه‌و وونکه‌ین
با به په‌یژه‌ی گه‌ردوون سه‌رکه‌وین
با بچینه که‌وکه‌بی کوێره‌کان
ئه‌و کوێرانه‌ی مرۆڤ و نه‌رمی بۆقیان بۆ جیا ناکرێته‌وه
برا با بڕۆین
با بچینه‌وه نێو کچه جووله‌که و گاوره‌کان.
برا تۆ بیرته!
بیرته وێنه‌ی ناو قه‌دی منت ده‌کێشا له‌سه‌ر پێستی مامز
یه‌ک سه‌ده‌ی هه‌تاوی ده‌ویست تا ووشک ده‌بۆوه‌وە
برا گیان
با له‌و هه‌ساره پڕ لافاوه راکه‌ین
ئاخر برا گیان
که‌زی دایه نه‌بووایه نووح که‌شتییه‌که‌ی نغرۆ ده‌بوو
برا گیان
پێش ئه‌وه‌ی زه‌وی له لیوانێک ئاودا بخنکێت
با برۆین
با چاوه‌رووانی ڕه‌حمه‌تی نووح نه‌که‌ین
بیرت چوو
ئاخر چ زوو بیرت چوو
ئه‌ی نووح نه‌بوو دڵی تاوسه‌کانی جێهێشت بۆ خاتری زه‌هری مار
ئه‌ی نووح نه‌بوو ده‌رگای ئاسمانی له‌سه‌ر پشت جێهێشت
به‌دیار فڕینی ژنه ئه‌نفالێک
له‌ناوه‌ڕاستی شه‌ودا
گوناحی نووح بوو پیاوێکی کیمیاگه‌ری برد و ئه‌حمه‌دی خاوه‌ری جێهێشت
گوناحی نووح بوو
غه‌زه‌بی خووای به ڕوودا کردینه‌وه
ئاخر ئه‌و لافاوه هه‌رچی دڵه بردی
هه‌رچی گوڵه فه‌وتاندی
هه‌رچی نووره کوژاندی
ئیتر ئیشمان چییه لێره
ئێمه چی ده‌که‌ین له هه‌ساره‌ی بێ‌دڵ
که لافاو ئه‌وینی برد
خودا هه‌ره‌که‌تێکی نه‌کرد
خودا به‌ره‌که‌تێکی نه‌خسته نیو دلان
خودا هه‌ر خۆی نه‌جوڵاند
لافاو جه‌رگی ئه‌و هه‌موو مامزه‌ی برد
لافاو دڵ و ڕۆحی ئه‌و هه‌موو ماچه‌ی سه‌رگه‌ردان کرد
لافاو نازی گوڵی برد
لافاو لێدانی دڵی نغرۆ کرد
ئیتر دوو به‌رازی کێویمان بۆچییه!
ئیتر ئه‌م زه‌وییه‌مان بێ دڵ بۆچییه؟
ئه‌ژین عه‌بدولخالق
له باخی کڵێسا‌ی لۆتین