Skip to Content

Thursday, May 9th, 2024
دەنگم لە سێدارە دراوە … هيمن محمد

دەنگم لە سێدارە دراوە … هيمن محمد

Closed
by September 22, 2013 هۆنراوە

 

 

 

 

من لە خۆم ئاڵاوم و

دەستێک نییە بمکاتەوە

دەنگێ نییە بمگاتێ و لەم ئاهەنگە

بمخاتە سەنووقەوە

ئەم بەیانییە

صوری دەنگێ گوێم پڕ ئەکا

ویژدانێک لەسەر کۆڵانەکە چاوەڕێیە

بۆ تابووری بەیانی

ئەویش تۆی

مانیفێستی لە دایک بوونێکی ترت پێیە

من کەرکووکم

وەکو باوەگوڕ گوڕ نێڵە نێڵ خوێنم دەبێتە

سووتانی خەونی ئاوارە

وەکو ڕیشە

دیوار دیوار ئەبڕم

تا خۆرێک لەو دیو تاریکییەوە بە نیگام هەڵبێ

هەناسەیەک لە بۆنی ئازادی هەڵمژم

دوور لە ڕەنگی نەوتی ڕەش

دوور لە شیرپەجەی سییەکانم

تابلۆیەک لە جوانی وەکو قەندیل وەکو گارا

بۆ ژینگە

بگرمە باوەش

وەکو سەنگەر بۆ خوێنی شەهیدان

چۆڕاوگەی خوێن بکەمە هەنگاو

بۆ سەربەخۆیی کوردستان

من کەرکوکمو خوێنم بۆ کوردوستان ڕژاوە

ئێستا دەنگم لە ١٤٠ ساڵی بێ دەنگییا

دوور لە نیشتمان

کپ کراوە

هاوڕیم لە جیاتی من هاوارێ بکە

ئەم عەرشە بلەرزێنە..

هاوارێ بە دەنگی خۆت بدە بە گوێیانا

بۆ هەتا هەتا دەسەڵاتی

ستەم لە گٶڕ نێ و ئەم گۆمە

مەنگە بشڵەقێنە

 

 

هێمن

٢٠ / ٩ / ٢٠١٣

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.