ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له نێوان سندانی گه‌نده‌ڵیی و چه‌كوشی چاكسازیدا
شانبه‌شانی هه‌ر ئه‌زموونێكی سیاسی وڵاتاندا به ره‌تبوونی كات و زه‌مه‌ن، كۆمه‌ڵه گیروگرفت و كێشه‌و قه‌یرانێكیش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌مه وه‌ك رێسایه‌ك وایه بۆ هه‌ر سیستمێكی سیاسی، چونكه هه‌ر سیستمێكی سیاسی وه‌ك سیسته‌م بوونه‌وه‌رێكی زیندووه‌و رۆژانه كارده‌كات و كۆمه‌ڵه ره‌گه‌زو فاكته‌رێك جڵهوگرینه، وێرای ئه‌وه‌ی مرۆڤ-تاك وه‌ك ئه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردن و كارتێكهروئهنجامدهره.
كه‌واته حوكمڕانی راستودروست بوونی هه‌یه یا نه؟.
له به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان(UNDP)دا هاتووه(( به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌كان له میانی -حكومڕانیدا- له سێ رووه‌وه ئاراسته‌ی گرتووه یه‌كه‌میان سیاسی، كه په‌یوه‌سته به خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له رووی شهرعیهتیهوه، دووه‌میشیان ته‌قه‌نی مه‌به‌ست لێی كاری ئیداره‌ی گشتییه، سێیه‌میشیان ئابووری-كۆمه‌ڵایه‌تییه مه‌به‌ست هه‌رچی په‌یوه‌سته به ستراكچه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیل و تاچه‌ند به توانا‌و سه‌ربه‌خۆیه له ده‌وڵه‌ت..تد )).
مه‌به‌ستمان له‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه چۆنیه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی راستودروسته واته ناكرێ ئه‌و سێ خاڵه یا فاكته‌ره له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه، چوون ئه‌و جۆره حكومڕانیه هه‌م حكومڕانیه‌كی كاراوئهكتیڤهو هه‌میش دیموكراسی دابین و ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
حكومڕانیی راست و دروست پشت به‌چه‌ند ره‌گه‌زێك ده‌به‌ستێت له‌وانه:
1- به‌شداریكردن: پڕه‌نسیپێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه، به‌بێ كۆمه‌ڵگه‌ی سڤیل و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پشكداری ئافره‌ت و راستهوایی یاساكان و چاك به‌ڕێوه‌بردن، به‌شداریكردن بوونی نییه.
2- شه‌رعیه‌ت: شه‌رعیه‌تی سیاسی ده‌ره‌نجامی ئه‌و هاوكێشه(كارلێككراوهیه) له نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان، له قبووڵكردنێكی خۆبه‌خشانه‌ی هاووڵاتیه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
3- شه‌فافیه‌ت: یه‌كێكه له‌و ده‌سته‌واژه مه‌ده‌نیانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی بایه‌خ به قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵیی ده‌ده‌ن، به‌كاری دێنن.
4- هه‌ڵبژاردن: فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی دیموكراسییه، نیشانه‌ی راستودروستی حكومڕانیه‌كی ئه‌قڵانی و ته‌ندروسته.
5- لێپێچینه‌وه: گرنگه له میانه‌ی پرۆسه‌ی په‌ره‌پێداندا میكانیزمی ئه‌وتۆ هه‌بن بۆ جڵهوگریی و زه‌بتكردنی ئه‌دای(ده‌سه‌ڵات)وكاركردن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسی داموده‌زگاكان، ئه‌ویش له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌ستانه‌ی به فه‌رمی بۆ ئه‌و كاره راسپێردراون یا ده‌زگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یا رای گشتی.
ئه‌مه‌ش چه‌ند لكێكه:
أ- لێپێچینه‌وه‌ی جێبه‌جێكردن.
ب- لێپێچینه‌وه‌ی یاسادانان.
ج- لێپێچینه‌وه‌ی قه‌زایی.
6- ستراتیجیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی متمانه: مه‌به‌ست لێی هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتییه له میانه‌ی ئه‌رك و ماف‌دا.
7-پشكداریكردنی ئافره‌ت: فاكته‌رێكی گرنگی پێشكه‌وتن و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
دیاره په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان حوكمڕانی راستودروست و دیموكراسیی، ئاشكرایشه دیموكراسی چییهوچۆنهو به‌پێی هه‌ر وڵاتێك چۆن كه‌وتۆته‌وه‌و پیاده‌ده‌كرێ به‌پێی ئه‌و زه‌وینه‌ی بۆی ره‌خساوه، دیموكراسیی واته بیرۆكه‌ی ئازادی، مافی چاره‌ی خۆنووسین، ده‌ستنیشانكردن، سه‌ربه‌خۆیی زاتی-مه‌عنه‌ویی، به‌رپرسێتی تاك له‌مه‌ڕ بژارده‌كانی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، هه‌روه‌ها رێزگرتن له كه‌رامه‌تی ئاده‌میزاد وه‌ك ئاده‌میزاد وێرای رهگهزوئایین ورهچهڵهكی و رێزگرتن له ئازادی بیروڕاوئایینزاورادهربڕین به هه‌موو شێوه‌كانیه‌وه، هه‌روه‌ها گشت مافه‌كانی دیكه.
كه‌واته به‌هۆی كه‌موكوڕی له‌و فاكته‌رانه و وێرای ئاستی پێشكه‌وتنی دهزگاباڵاكانی حوكمڕانی وه‌ك ده‌وڵه‌ت، كاره‌كه به‌پێچه‌وانه ده‌كه‌وێته‌وه، واته گه‌نده‌ڵی سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئینجا دوابودوای ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌ی چاكسازی دێته‌ئاراوه.
رێكخراوی(شه‌فافیه‌تی ده‌ولی-International Transparency) كه رێكخراوێكی ده‌ولی ناحكومیه دژ به گه‌نده‌ڵیی، ئاوا پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵیی كردووه(به‌د یا خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی گشتی به‌مه‌به‌ستی قازانج یا سوودمه‌ندیی تایبه‌تیی و كارێك دژ به وه‌زیفه‌ی گشتی، كه بریتیه له متمانه گشتیه‌كه).
هه‌ره مه‌ترسیدارترین ده‌ره‌نجامی گه‌نده‌ڵكاریی و ره‌گداكوتانی بریتیه له‌و درزه گه‌وره‌یه‌ی ده‌كه‌وێته نێو ئه‌خلاقیاتی كاركردن و به‌هاكانی كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی حاڵه‌تێكی-زیهنی-لای تاكه‌كان پاساو بۆ گه‌نده‌ڵی بهێننه‌وه ته‌نانه‌ت جاروبار ده‌یخه‌نه قاڵبێكی یاسایشه‌وه! ئیدی به‌به‌رده‌وامیی له ژیانی رۆژانه‌دا ئاماده‌یه.
جا له‌و نێوه‌نده‌دا یاسا شانوشكۆی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، چونكه ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌نده‌ڵیی ده‌رفه‌تی ئه‌وتۆ بۆ گه‌نده‌ڵكاران ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به جۆرێك جڵه‌وی زۆرێك له پێگه كاریگه‌ره‌كان بگرنه ده‌ست له كۆمه‌ڵگه‌كان به‌مه‌ش ده‌توانن یاسا په‌كبخه‌ن.
به‌مه‌ش هاووڵاتی هه‌ست ده‌كات ئه‌و یاسایه چیدیكه ناتوانێ كیانی بپارێزێ، بۆیه متمانه‌ی پێ نامینێ به‌مه‌ش تخوبی نێوان (گشتی)و(تایبه‌تی)كاڵدهبتهوه، ئینجا گشت ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كاروانی كۆمه‌ڵگه له گه‌نده‌ڵیی ده‌پارێزن، ته‌خت ده‌بن، گشت به‌هاكان و نموونه مۆراڵییه‌كان داده‌خورێن، به‌شێوه‌یه‌ك شوێنه‌واری كوشنده‌ی گه‌نده‌ڵیی ته‌نیا پرسه ئه‌خلاقیه‌كان ناپێكێ، به‌لكه گشت بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌گرێته‌وه.
مه‌ترسیی گه‌نده‌ڵیی ته‌نیا له خودی خۆیدا نییه، به‌لكه له هه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌دایه پیاده‌كردنی ته‌نیا تاكه‌كه‌سی و تایبه‌ت نییه، به‌لكه له میانه‌ی(جوغزێكی شه‌به‌كه‌یی)دا ده‌بزوێ، كۆمهڵهوگرووپی رێكخراوه بنه‌مای(مافیاكان)ن له‌وانه سیاسی و ئابووری وكۆمه‌ڵایه‌تی له جیهاندا.
جگه‌له‌مه تیركردنی ئه‌و مه‌ترسییه‌و زیاتربوونی خۆی له‌وه ده‌بینته‌وه: دروستبوونی(ژینگه‌ی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی)كه هه‌مێز بۆ گه‌نده‌ڵیی ده‌گرته‌وه‌و زه‌وینه‌و ده‌رفه‌تی زیاتر‌و له‌بارتری بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ و میكانیزمی ئه‌وتۆی بۆ دابین ده‌كات یاریده‌ی ده‌ده‌ن بۆ(دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی) له جومگه گشتییه‌كانی ژیان و تێكڕای بواره‌كانی.
ئه‌ی چاره چییه؟
بێگومان چاره‌سه‌ریی گه‌نده‌ڵیی، چاكسازییه، كه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه بۆ سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئینجا گریكه‌كان و كتێبهئاسمانییهكان و له ئۆروپاش سه‌رده‌می مكیاڤیللی(1469-1527) و بزووتنه‌وه‌ی پرۆتستانتی له رۆماودژ به پیاوانی ئایینی و كه‌شیشه‌كان.
له سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی و چاودێریی سیاسی، پره‌نسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی مۆنتسكیۆ. له‌سه‌ده‌ی بیستیشدا چاكسازی سیسته‌مه‌كانی هه‌ڵبژاردن كاری له‌سه‌ركرا، ئینجا رووداوه‌كانی دیكه‌و تاده‌گاته راپه‌رینه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتن و شۆڕشه‌كانی پێوه‌ندیكردن و ته‌كنه‌لۆجیای مۆدرن و ههرهپێشكهوتوو به‌هه‌ردوو دیوی ئه‌رێ و نه‌رێیانه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه.
چاكسازیی سیاسی چییه؟
پرۆسه‌یه‌كی هه‌مواركردن و پێشخستنێكی ریشه‌ییه له شێوازی حكومڕانیی یا په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له نێو ده‌وڵه‌تدا له چوارچیوه‌ی ئه‌و سیسته‌مه سیاسیه‌ی له‌ئارادایه‌و به‌و هۆو ئامڕازانه‌ی له‌به‌رده‌ستن..تد، چاكسازیی چه‌ندین كارومیكانیزمی گه‌ره‌كه له‌وانه شه‌فافیه‌ت، واته كرانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو به‌رووی جه‌ماوه‌ر له‌مه‌ڕ گشت سیاسه‌ت و كاروباره‌كان.
چاكسازیی حاڵه‌تێكی گشتیهوگشت بواره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه، به بۆچوونی هاووڵاتیانیش مه‌به‌ست لێی راستكردنه‌وه‌ی ههڵهوكهموكوڕیهكانهوگهیشتنه به ههرهچاكترینیان.
چاكسازیی وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا چه‌ند لایه‌نێك ده‌گرێته‌وه به‌هه‌مان شێوه له‌چه‌ند روویه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ له‌وانه:
1-په‌رله‌مان: ده‌سه‌ڵاتی چاودێریی په‌رله‌مان ده‌توانێ شه‌فافیه‌تێكی زۆر بۆ كاری حكومه‌ت ده‌سته‌به‌ر بكات، ده‌زگه‌ی په‌رله‌مان ئامڕازی چاودێریی ئه‌وتۆی كاریگه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ كاركردنه سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه له پرسیارولێپێچینهوه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن، به‌مه‌ش هاووڵاتی ئاسایی له‌رێی هۆیه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ئاگه‌داری هه‌واڵ و كاروباره‌كان ده‌بێ.
2-حكومه‌ت: بریتیه له چاودێریی به‌سه‌ر بڕیاری كارگێڕیی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن له رێی ده‌زگه جیاجیاكانی چاودێریی چ به‌یه‌كه‌وه یا به جیا.
3-چاودێریی قه‌زایی: ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه، كه له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی دیكه زۆر جیایه له‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆیه، كه له دادوه‌رو قازی و یاساناس و دادگاكان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و یاساوبڕیارورێنماییانه ده‌كات، كه له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه ده‌رده‌چن دوای ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان.
4-چاودێریی میدیاوریفۆرم: رێزگرتن له ئازادییه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كانی هاووڵاتیان، له‌وانه‌ش ئازادی راده‌ربڕین، ئازادی رۆژنامه‌وانیی و په‌یدابوونی (رۆژنامه‌وانیی ئازاد) ده‌ستووری زۆر له وڵاتانی پێشكه‌وتوو به راشكاوی ئاماژه‌یان به‌و ئازادیه داوه، ئازادی راده‌ربڕین به ئازادی وه‌ك ئامڕازێكی گرنگ و سه‌ره‌كی له ئامڕازه‌كانی چاودێریی و ئاشكراكردن، ئینجا چاكسازیی.
5-په‌ره‌پێدانی سیاسی و رۆشنبیریی سیاسی: په‌ره‌پێدانی سیاسی وه‌ك لایه‌نێكی چاكسازیی سیاسی له بنجداكوتانی یه‌كسانی و مامڵه‌كردن به رۆحی به‌ها دیموكراسیه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، جا بۆ به‌دیهاتنی ئه‌مه ده‌بێ رۆشنبیریی متمانه‌و دیالۆگ له نێوان سیسته‌می سیاسی و هاووڵاتی، رهگداكوتێ.
بێگومان هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی به‌پێی هه‌ڵكه‌وته‌ی جیۆسیاسی و هه‌ر ئه‌زموونێكی سیاسی و بزووتنه‌وه سیاسییه درێژخایه‌نه‌كه‌ی و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی فۆرمه‌ڵه بووه‌و ده‌بێ، جگه له كاریگه‌ری فاكته‌ره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك ستراكچه‌ری كۆمهڵگهوپێكهاتهكانی و ره‌گوریشه‌ی دێرینی ئه‌و چین و توێژانه‌و راده‌و ئاستی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هۆشیاری سیاسی و باری ئابووری و ..تد.
هه‌ر بۆیه‌ش خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر سیسته‌مێكی سیاسی به‌پێی ئه‌و دیفاكتۆوئهزموون و پره‌نسیپانه‌یه، واته هه‌ر سیسته‌مێك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێ به‌و پێیه كاری له‌سه‌ر بكرێ، لێ ئه‌وه مانای ئه‌وه‌نییه ببته پاساو بۆ به‌رده‌وام بوونی كه‌موكوڕی و بێتوانایی و خۆڵ بهچاوداكرنی جه‌ماوه‌رو هاووڵاتی له پاشانیش داكۆكیكردنێكی كوێرانهوبهئهنقهست له‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ مه‌رامی به‌رته‌سكی حزبی و سیاسی ده‌سخه‌رۆ بكرێ، كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی له‌و هێڵه‌سووره بدزتهوهو متمانهكهو ره‌زامه‌ندیی هاووڵاتیان له‌ده‌ست بدات، ئیدی درزهكه به‌رینتر ده‌بێت و شه‌رعیه‌ت ده‌بێت به تۆزورێساویاساكان مه‌ره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌ز به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی خۆی زه‌نگی مه‌رگی خۆی لێده‌دات.
به‌هزاد حه‌وێزی
_____________________________________________________
* بۆ نووسینی ئه‌و بابه‌ته سوودم له‌و كتێبه وه‌رگرتووه: الاصلاح السیاسی والحكم الرشید/اڵاستاژ الدكتور أمین عواد واڵاستاژ الممعتصم بالله/دارالحامد للنشر والتوزیع-الاردن، عمان-2012.