ماچ … یوسف خه‌لیل
واچراخانهو مۆمهكانم ده‌سوتێن
شه‌وه‌و نمه‌ی باران و شه‌ونمی سهرچڵهكان
ده‌پشكوێن
شهوچهرهیهو به‌ركوڵی كوڵمی میوانم
له‌ده‌ركه‌ی گۆنام ده‌داو هه‌وێنی خامه‌م
پێ ئاشنا ده‌كه‌ن
ئێدی له‌نێو پریاسكه‌یه‌ك له‌پێكی مه‌ست بووندا
شه‌رابی خه‌ونه‌كانم
له‌پیاسه‌ی ئێواره‌یه‌كی په‌مه‌یی ڕێ و نۆش ده‌كرد
….
هاوڕێ كاتێ له‌ده‌ركه‌ی بنهوشهكاندا
ئێشكگری خه‌ون و هه‌سته په‌رییه‌كانی
یه‌كدی ده‌بین
ماڵ ئاوایی لهدووێنێ ده‌كه‌ین و
سڵاو‌و له‌سبه‌ینێ ی سپێده‌یه‌كی پێش پێشبینیه‌كان
میوان ده‌كه‌ین
ئه‌زیزم ڕێبوارهكهی سه‌ره‌ڕێ
له‌گه‌ڵ چه‌پكێك شه‌وبۆی ههڵووژهیی تۆدا
له‌نێو زه‌رده‌په‌ڕی ئه‌م (تاره) پاییزییه‌دا
گڵكۆكانی یه‌كتر دهكرۆژیین و
لهتوولهڕێ یه‌كی مه‌ست بووندا
له‌گه‌ڵ ماچدا ڕێ ده‌كه‌یین
فه‌رامۆشی ژان و
بیماری ئه‌ندێشه ده‌كه‌یین و
ده‌بینه هه‌نارێكی هه‌ناسه‌و
هه‌وێنێكی نوێ پیاده ده‌كه‌یین
شه‌ربه‌تی ژووان و
سۆزی ژییان
بۆ زێده شیرینی په‌راوه ده‌كه‌ین
Yousif_kazh@yahoo.com