Skip to Content

خۆشترین  ڕۆژ…  عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

خۆشترین ڕۆژ… عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Closed

 

 

 

ئــــه‌مڕۆ خــۆشــترین  ڕۆژه‌

لای ئێمه‌ی  بچــــكــــۆلانه‌

چـــونكه‌ به‌ دڵێكی خـــۆش

ده‌چــــــین بۆ قـوتابخـانه‌

*              *             *

وه‌ك په‌پووله‌ وخونچه‌ی گـوڵ

به‌خــۆشی ودڵنیــــا یـــی

ئێمه‌ ده‌چـــــــــینه‌ پۆلی

یه‌كه‌می ســــــه‌ره‌تا یــی

*                *             *

چــونكه‌ ته‌مــه‌نی ئێمه‌ی

نه‌شمیله‌ وچـالاك و جـوان

بۆته‌ شـه‌ش سـاڵی ته‌واو

خوایه‌ چه‌ند  خۆشه‌ دڵـمان

*              *           *

ده‌چــــینه‌ لای مـامۆستای

وه‌ك دایــه‌ وبابــه‌ دڵسـۆز

تا هێمن  بمــــــاندوێنێ‌

به‌ خۆشـــه‌ویستی وبه‌ ســـۆز

*         *          *

ئه‌وســـا ئێمه‌ش به‌ یه‌ك ده‌نگ

هه‌موو ده‌ست له‌ناو ده‌ســـــتا

ده‌ڵێینه‌وه‌  سوپاس بـــــــۆ

هه‌ستی به‌رزی مـــامۆســــتا

*         *           *

 

Previous
Next