مریشكه سوور … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
منداڵ:
ئه‌ی مریشكه سووره‌كه‌م
بۆ هاتوویته ژووره‌كه‌م
بۆ ئیشی وات كردووه
به‌ڵێنت شكاندووه
پێم وتی بێ زیان به
له حه‌وشــه چــاوه‌ڕوان به
مریشكه سوور:
نا به‌ڵین نا شكێنم
من خاوه‌نی به‌ڵێنم
دوو سێ ڕۆژه نـــاپـــرســــی
له منی تینوو و برسی
لێم توڕه ده‌بی خێرا
ده‌ڵێی چی ده‌كه‌ی لێرا
به‌یانیش له خه‌و هه‌ستای
هێلكه‌ت لێم ده‌وێ هه‌ی های
منداڵ:
مریشكه سوور ئه‌م جاره
ببوره لێم له‌م كاره
ڕاسته له بیرم چووه
تاقیكردنه‌وه‌م بووه
وا ئێستاكه پشووه
خوێندنم ته‌واو بووه
به‌ڵێن بێ مریشكه‌كه‌م
خزمه‌تی زۆرت بكه‌م
تۆش هێلكه‌و جوجه‌ڵه‌ی جوان
بكه به دیاری بۆمان
19/7/1998
alihamarashedbarznji@yahoo.com