به‌ڵێ ئه‌وه‌ی روویدا شکسته
به‌ڵێ به تێگه‌یشتن له چه‌مکی هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ، له ده‌ستدانی هه‌زاران ده‌نگ و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر شکسته بۆ ی ن ک . ئه‌وه‌ی له 21 ئه‌یلولی 2013 دا ڕووی دا، که ڕۆژی ده‌نگدان بوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ، ئه‌گه‌رچی به قه‌باره‌ی ئه‌و شۆکه چاوه‌روان نه‌کراو بووبێت ، به‌ڵام ئاماژه‌ی کۆتای مێژوییه‌که. مێژوویه‌ک له شێوازێکی حوکمڕانی تایبه‌ت و هاوبه‌شو ململانێی نێوان دوو هێزی سه‌ره‌کی کوردستان ، که هه‌ر له سه‌ره‌تای فۆرمه‌له بوونی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له خه‌باتی چه‌کداری و هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و نوشست و هه‌ڵسانه‌وه‌کانه وه تا خه‌باتی سیاسی و چوونه ناو پرۆسه‌ی دیموکراسی و حوکمڕانی هاوبه‌شدا ، که له به‌شێکیدا ڕۆژگارێکی ڕه‌ش و خوێناوی شه‌ڕی براکوژی تۆمار کردووه ، ئه‌م دوو هێزه هێنده‌ی بۆ چه‌سپاندن و ناساندنی شوناسی کوردی به ده‌ره‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی فۆرمێکی خود ده‌سه‌ڵاتی ، جه‌نگی ئه‌وانی دییان کردووه ، هێنده‌ش هاوشانی ئه‌و مێژووه جه‌نگێکی په‌نهان و ململانێیه‌کی ناوخۆی کوشنده‌ی یه‌کیان کردووه بۆ به‌خشینی فۆرمی خۆیان به‌و شووناس و ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌و تواندنه‌وه‌ی خودی خۆیان و جه‌ماوه‌ری کورد، به بێ جیاوازیه‌کانی له‌ناو یه‌ک پێکهاته شوناسیدا که ئه‌ویش حیزبی هه‌موو جه‌ماوه‌رو حیزبی ڕابه‌رو پێشه‌نگ و سه‌رکرده‌یه. ئایا 21 ی ئه‌یلول کۆتایی ئه‌م مێژووه ڕاده‌گه‌یه‌نێت. به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی ئاشکرایه به تایبه‌تی بۆ یه‌کێتیه‌کان خواردنه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌هره تاڵه و باوه‌ڕهێنانی ناچارییه به کۆتایی مێژوویه‌ک ، به تایبه‌تی بۆ یه‌کێتی نێشتمانی و ده‌ستپێکردنی قۆناغێکی نوێیه که بێگومان جێی داخه پاش هه‌مووساته پڕ له‌سه‌روه‌ریه‌کان ، مێژوویه‌کی نوێمان نیشان ئه‌دات که ده‌بێت به برینه‌کانی شکسته‌وه‌و بیر له خۆگونجان تیایدا‌و زینده‌گی کردن به‌و جه‌سته بریدنداره وه و به ڕۆحێکی گه‌شبینه‌وه بیر له هه‌ڵسانه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی مێژوویه‌کی سه‌روه‌ری بکرێته‌وه که بێگومان له ئێستادا زۆر ئاسان نییه ، ئه‌گه‌رچی هیچ شتێکیش ئه‌سته‌م نییه. ڕاسته کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته بریندار‌و لێکدابڕاووبه‌یه‌ک نامۆ‌و ئه‌و ڕۆحه که‌رامه‌ت ڕووشاوه هه‌روا ئاسان نییه ، به‌ڵام داننان به‌وه‌ی که ڕوویدا شکسته ، خۆی هه‌نگاوی یه‌که‌می بیرکرنه‌وه‌یه له هه‌ڵسانه‌وه به‌و برینه سه‌خته‌وه. به‌ڵێ ئه‌وه‌ی ڕوویدا شکسته و کۆتایی مێژوویه‌که بۆ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، چونکه ئه‌و هێزه که ناکرێت له ڕووی قه‌باره‌و هێزی جه‌ماوه‌ریه‌وه تواناکانی بپێورێت ، چونکه کاریگه‌رترین هێزی سایسی کوردستان و کاراکته‌ری هه‌ره‌سه‌ره‌کی خوڵقاندن و نووسینه‌وه‌ی مێژووی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستانه تائه‌م ساته‌ی له گه‌شترین ساته‌کانی خۆیدا ئه‌ژی وخاوه‌نی شێوه ده‌وڵه‌تێکی تا ڕاده‌یه‌ک دانپاینراوه له ناوچه‌یه‌کی ئاڵۆز‌و پڕ قه‌یراندا. ساتێکی مێژووی گه‌ش که ی ن ک فاکته‌ری سه‌ره‌کی بنیاتنه‌رێتی و ئێستا به شکسته‌وه له پرۆسه‌ی دیموکراسیدا ماڵئاوایی لێ ئه‌کات. به‌ڵی ی ن ک تووشی شکست بوو، بۆ یه‌که‌مجاریشه له هه‌نگاوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا ڕابه‌رانی ئه‌م حیزبه له ئاستی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تیدا به‌ڕاشکاویی ئه‌و شکسته بناسێنن و لێپرسراوێتیه‌که‌ی بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان ، که‌ئه‌مه خۆی ئاسۆکانی گه‌ران به دوای چاره‌سه‌رو هه‌ڵسانه‌وه‌دا ئه‌کاته‌وه.
ئه‌م ساته وه‌خته‌ی ی ن ک هێنده هه‌ستیاره که ئه‌بێت به قه‌باره‌ی ئه‌و زامه گه‌وره‌یه به هێمنی و دوور له ڕق و کینه بیر له چاره‌سه‌ره‌کان بکرێته‌وه ،نه‌ک له ئێستاوه به دابه‌شکردنی تۆمه‌ت ولێپرسراوێتی شکسته‌کان به‌سه‌ر یه‌کیدا، له کاتێکدا که خودی ئه‌و شکسته بۆ هه‌مووانه‌و ، هه‌موو لایه‌ک به‌شێکیان له‌م تێکشکانه به‌رده‌که‌وێت، یان به بێده‌نگی و ملکه‌چ بوون ، یان به خودبزرکردن له وه‌همی هه‌میشه سه‌ره‌وه‌ری و رابه‌ریدا، یان به خۆشنوود بوون به‌و پله‌و پۆست وداهاتانه‌ی هه‌ندێک ده‌ستیان که‌وتووه، یان که‌وتنه‌داوی ناچاریانه‌ی هه‌زاران ئه‌ندام بۆ ئه‌و خێل و ده‌سته‌و باڵانه‌ی له ناوه‌وه جه‌سته‌ی ئه‌م حیزبه‌یان لێکهه‌ڵوه‌شان . له کاتێکدا که شکسته‌که ده‌سته‌جه‌معیه و پێویست به بیرکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌کات ، پێش داڕشتن و پێشبینی سیناریۆکان ، به‌داخه‌وه ئێستا که سانێک که پێشتر له لوتکه‌ی رابه‌رایه‌تی و بڕیاردا بوون ، که پێشتر بێده‌نگی وگوێڕایه‌ڵیان هه‌ڵبژاردبوو، که سانێک که له نێو لیستی گیرفان‌و ته‌که‌تول و مه‌حسوبیه‌ته‌وه پۆستی وه‌زیری و بریاکری وه‌زیری و په‌رله‌مانتارو دیبلۆماسی‌و چه‌ندین پۆستی حکومی و حیزبی باڵایان له ی ن ک وه‌رگرتووه‌و خۆشنوود بوون پێی و له ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا هه‌رده‌سته‌واژه‌ی ( ئه‌یبه‌ینه‌وه) یان له‌سه‌ر زار بوو، ئێستاهه‌ر ئه‌وانه‌ن خێرا پێشڕووداوو سیناریۆکان ئه‌که‌ون وداوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ئه‌که‌ن ، بێ ئه‌وه‌ی به‌شێک له‌و لێپرسراوێتی ئه‌م شکسته بخه‌نه سه‌ر خۆیان که ئه‌وان له پۆسته‌کانیاندا نوێنه‌ری ئه‌و حیزبه بوون و وێنای یه‌کێتیان به‌ده‌ره‌وه نیشانداوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دان له‌و خاوه‌ن پۆستانه دوای خۆشنوودبوونیان به‌و پله‌و پایانه له هیچ شوێنێک ده‌نگیان نه‌بیستراوه‌و هه‌ر به‌دوای هه‌واڵی حیزبه‌که‌شیاندا نه‌گه‌روان. بۆیه له‌م ساتی ڕووتبوونه‌وه‌یه‌دا له‌به‌رامبه‌ر مێژوودا پێویسته هه‌موو لایه‌ک دان به به‌شێک له لێپرسراوێتی خۆیدا بنێت ، که تاکه ڕێگای بیرکرنه‌وه‌یه‌کی ده‌سته جه‌معیه بۆ گه‌ڕان به دوای ئایینده‌یه‌کی نوێ‌دا. به‌ڵێ رابه‌ره‌کان و لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م حیزبه لێپرسراوی یه‌که‌من ، کاتێک دوای زیاتر له سێ ساڵ ئینجا به‌نده‌کانی ڕێککه‌وتنی ستراژیان بۆ ئه‌ندامان ئاشکرا کرد. ئه‌و رابه‌رانه‌ی له پلینیۆمدا ( په‌یمانی ئاکار) یان ئیمزا کرد که کار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی باڵای ی ن ک بکه‌ن و واز له ده‌سته‌گه‌ری بێنن و به یه‌کچاو سه‌یری ئه‌ندامان بکه‌ن ، ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی به‌ڵێنه‌کانی په‌یمانی ئاکاریان له کۆنگره‌دا به هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له نێوان برایانی خوێن و ده‌سته‌و خێڵه‌کانی ناوحیزبدا دابه‌شکرد. ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی نه‌یانتوانی له دیاریکردنی کاندیده‌کانی هه‌ڵبژارادنی ئه‌م جاره‌شدا لیستی ویژدان بخه‌نه پێش لیستی گیرفان و به‌رژوه‌ندیه‌کانه‌وه. سه‌رباری ئه‌و وێناکردنه جه‌ماوه‌ریه ی ی ن ک له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا نماییشی ئه‌کرد، هیچ کاتێک ئه‌وه‌نده ی ن ک به لێکدابڕاوی و به باڵی جیاوازی ئاشکراوبه گووتاری جیاواز‌و لێکجودایی نه‌چۆته پرۆسه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی مێژوویی واوه که لای هه‌موو لایه‌ک و لای رابه‌رانی ی ن ک یش ئاشكرابوو چه‌ند چاره‌نووسسازه بۆ شوێن و پێگه‌ی ی ن ک له ئایینده‌دا .
به‌ڵێ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ی ن ک چاره‌نووسساز بوو، به‌ڵام بۆ ڕابه‌ره‌کانی تێگه‌ییشتنێکی دی هه‌بوو بۆ ئه‌م چه‌مکی چاره‌نوسسازیه‌و ئایینده‌ی ی ن ک . ئه‌وان هه‌ریه‌که له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پێگه‌و ئایینده‌ی خۆیان ئه‌بینیه‌وه. هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وان تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ نماییشکردنی هێزه‌کان و دیاریکردنی هاوکێشه‌ی نێوان ده‌سته‌و باڵه‌کان له ئایینده‌ی ی ن ک دا . تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌کی بۆ ئه‌وان ئه‌وه بوو کاندیی گیرفانی کامیان براوه‌ی سه‌ره‌کی بێت ، ئه‌وه کلیلی ڕابه‌رایه‌تی ئایینده‌ی ئه‌م حیزبه ئه‌باته‌وه. سه‌رباری له‌ده‌ستدانی ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌ریه‌و لایه‌نگرانی ی ن ک که ده‌یان هه‌زار ده‌نگه،به‌ڵام بۆ ئه‌و رابه‌رانه سه‌رکه‌وتنی خۆیان به‌ده‌ستهێنا ، شکستی ی ن ک له مێژوودا ، کلیلی ئایینده‌یه‌کی خۆشنوودی به‌وان به‌خشیوه، لێره‌وه‌یه که دووپاتی ئه‌وه ئه‌که‌مه‌وه که هه‌مووان له‌م شکسته‌دا به‌شدارین ، ده‌نگده‌رانی ی ن ک یش به‌دوور نین له‌و ئه‌نجامه‌ی که چاوه‌ڕوان ئه‌کراو له که‌وتنه ناو گه‌مه وکێبڕکێی ڕابه‌ره‌کانه‌وه، چونکه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان به ئاشکرا ئاماژه‌ی ئه‌وه ئه‌که‌ن که له‌ناو خودی ی ن ک دا کاندیه‌کانی لیستی گیرفان براوه‌ی یه‌که‌من ، ئه ده‌نگانه‌ی به یه‌کێتی دراوه له نێوان ئه‌وندا دابه‌شکراوه، به‌مه‌ش ئه‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌که ئاشکرا بووه و په‌یامه‌که بۆ ئێستا‌و داهاتووی ی ن ک گه‌ییشت، که ئه‌شێت له کۆنگره‌دا چاوه‌روانی ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی بکه‌ین.
پێش بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌گه‌رو خواستێکی ی ن ک بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتووی له‌پرۆسه‌ی سیاسی کوردستاندا که هه‌ندێک لێره‌و له‌وێ پێشنیاری سیناریۆی جیاواز ئه‌که‌ن ، که خودی ئه‌م بڕیاره له ئێستادا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ی ن ک به‌و پێیه‌ی تا کۆنگره‌ی داهاتوو دوو ئۆرگانی بالای هه‌لبژێردراون ، که پێویسته ئه‌مانیش به ته‌نها ودوور له وه‌رگرتنی سه‌رنج و بیر‌و رای هیچ نه‌بێت به شێکی زۆر کادرانی پێشکه‌وتووی حیزب و هه‌روه‌ها بێ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه دۆسته‌کانیان له کوردستان و ناوجه‌که‌و ده‌ره‌وه‌دا بڕیاری لێ نه‌ده‌ن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ یه‌کێک له سینارێۆکان له سه‌ختی برینه‌کانی شکست که‌م ناکه‌ته‌وه که پێویسته کاری سه‌ره‌کی ی ن ک له ماوه‌ی داهاتوودا کارکردن بێت له سه‌ر خۆکۆکردنه‌وه‌و خود بنیادنانه‌وه‌و خوێند‌نه‌وه‌ی نوێی شوناسی خۆیدا.
کام ئۆپۆزیسیۆن ؟
هه‌ندێک له هه‌ڤاڵان پێشنیار ئه‌که‌ن که ی ن ک له حکومه‌تی داهاتوودا ببێته ئۆپۆزیسیۆن. به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا ئۆپۆزیسۆن بوونی ی ن ک فه‌راهه‌می ئه‌وه ئه‌کات که ئه‌و چه‌ند سه‌د هه‌زار ده‌نگه‌ی له سه‌ره‌تای دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له‌ده‌ستی داوه به‌ده‌ستی بێنیته‌وه و متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی وه‌ربگرێته‌وه که تازه به شێكی هه‌ره زۆری به شێوه‌ی ڕێکخستن و ئینتیما خۆی له ئایدایۆلۆژیاو پرۆگرام و پێکهاته‌یه‌کی دی‌دا بینیوه‌ته‌وه؟ پرۆسه‌ی له‌ده‌ستدانی جه‌ماوه‌ری ی ن ک و لایه‌نگرانی که‌ڵه‌که بووی مێژوویه‌که‌و له نێو فۆرم و پێکهاته‌ی ڕێکخراوه‌یی وسیاسی ئه‌م حیزبه ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌دا زه‌حمه‌ته به بێ تێپه‌ڕبوون به مێژوویه‌کی دی‌دا به ئاسانی ئه‌و قه‌باره‌و پێگه‌یه‌ی خۆی وه‌ربگرێته‌وه.
پێش بڕیاردان له ئۆپۆزیسیۆن بوون ، ئه‌بێت ئێمه له چه‌مکی ئۆپۆزیسۆن له ئه‌زمونی خۆماندا تێبگه‌ین و بزانین پێشتر ئۆپۆزیسیۆن چ پێگه‌و شوێن و کارلێکه‌ریان هه‌بووه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا له کوردستاندا. بێگومان چه‌مکی ئۆپۆزیسیۆن بوون هه‌مان ئه‌و مانایه ناگه‌یه‌نێت که له ئه‌زموونه دیموکراسیه ڕۆژئاواییه‌کاندا هه‌یه‌و یان ڕۆلی ئۆپۆزیسیۆن چ له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لات و چ له ناو ده‌سگاکانی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌یبینێت بۆ بوون به‌شێک له بڕیار و یان گۆڕینی بڕیار‌و له‌قکردنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات . ئه‌زموونی کوردستان و باڵاده‌ستی ته‌واوی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدرا به‌سه‌ر هه‌موو کایه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌داو له بنه‌ڕه‌تدا له بێهێزی و بێکاریگه‌ری مینبه‌ره‌کانی دیموکراسی وه‌کو په‌رله‌مان و ده‌سگاکانی ڕاگه‌یاندن و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هێزه‌کانی دی چاودێری وفشار به‌سه‌ر بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدا، خودی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌خاته که‌ناری گۆشه‌گیری و بێکرده‌ییه‌وه که له تووڕه‌بوون و هه‌میشه ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و له باشترین حاڵه‌تدا کوتانی مێزی په‌رله‌مان هیچی تری بۆ نامێنیته‌وه.
ماوه‌ی چوارساڵی ئه‌زموونی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستاندا بێباکی ده‌سه‌ڵاتی به‌رامبه‌ر ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه‌و ڕای جه‌ماوه‌ریش نیشان دا، که ئۆپۆزیسۆن توانای ڕێگه‌گرتنی له تاکه بڕیارێکی ده‌سه‌ڵات نه‌بوو وه نه توانای سه‌پاندنی بڕیار‌و یاسایه‌کی هه‌بوو له کوردستاندا. ئێستا له‌کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو خوازیاری ئه‌وه‌ن خۆیان له‌و گۆشه گیریه ده‌رکه‌ن و له ڕێگه‌ی به‌شداریکردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه بێنه ناو پرۆسه‌ی سیاسیه‌وه ، ئایا ی ن ک چ قازانجێک له خود گۆشگیرکردنی خۆی ئه‌کات له هه‌ڵبژرادنی سیناریۆی ئۆپۆزیسیۆن بووندا له حکومه‌ت و په‌رله‌مانی داهاتوودا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه ی به ته‌نیاو به شکستی خۆیه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌موو؟ ئۆپۆزیسیۆن هه‌مووڕێگایه‌کیان تاقی کرده‌وه له ناڕه‌زایی و خۆپیشاندان و شۆڕش ومانگرتن و بایکۆتکردنه‌وه تا کوتانی مێزی په‌رله‌مان و گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان به ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی بێ باکدا که خودی ی ن ک تیایدا به‌شداربووه‌و ئاماده نه‌بووه مل بۆ یه‌ک داواکاری ئۆپۆزیسۆن بدات، ئێستا که ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو بوون به‌به‌شێک له‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه هه‌ڵئه‌بژرێت به‌و هیوایه‌ی ئه‌وه‌ی به ناه‌ڕه‌زایی ده‌ستی نه‌که‌وت له ناو پێگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌دیبهێنێت ئایا ی ن ک به چوونه ده‌روه‌ی له ده‌سه‌ڵات چی به دی ئه‌هێنیت و داوای چی له ده‌سه‌ڵات ئه‌کات؟
حیزبه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن ، پێشه‌نگی خۆپیشاندانه‌کانی به‌هاری کوردی 17 شوباتیان کرد‌و به‌ڵکو خوڵقێنه‌ری بوون و به‌هیوا بوون فۆرمی شۆڕشێکی سه‌رتاسه‌ری پێببه‌خشن تا سه‌رجه‌م سیسته‌می حوکمڕانی کوردستان بگۆڕێت، به‌ڵام نه توانیان پانتایی ناڕه‌زایه‌کان له سنورێکی ته‌سکی سه‌وزداتێپه‌ڕێنن که دواجار ی ن ک باجه‌که‌ی دا، نه گوێ له پاکێجه‌کانیان گیراو خوێنی قوربانیه‌کانیشیان بزرکرا. ئه‌وه‌ی ته‌نها له توڕه‌یی خه‌ڵک قازانجی کرد ئه‌شێت بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت که توانی به شێکی تری له ده‌نگی هه‌زاران خه‌ڵكی توڕه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وز له هه‌ڵبژاردنی 21ی ئه‌یلودا بۆخۆی کۆبکاته‌وه. خه‌ڵکێکی تووڕه که خواستی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کراوه‌و دادپه‌روه‌رتری هه‌یه، خه‌ڵکێک که ئه‌زمونی حیزبه‌کانی پێشتر ئه‌ناسن ده‌نگه‌کانی خۆیان به‌خشیه هێزێک که ئه‌یانه‌وێت له داهاتوودا بیناسن و له ئه‌زمونی حوکمدا تاقیبکه‌نه‌وه . ئه‌شێت ئۆپۆزیسیۆن له بێهوده‌یی مانه‌وه‌ی خۆی هه‌ر له ناو چوار‌چێوه‌ی ناڕه‌زاییدا تێگه‌ییشتبێت که ئه‌زانێت بۆ چه‌ندین ساڵی دی به بێ کاریگه‌ری ئه‌مێنیته‌وه بۆیه ئه‌خوازێت ئه‌مجاره ده‌نگی گوێ لێنه‌گیراوی خۆیی و پاکێجه پشگوێخراوه‌کانی بۆ چاکسازی له پیاده‌کردن و به‌شداریکردن له ده‌سه‌ڵاتدا تاقی بکاته‌وه. ئه‌مه‌ش خواستێکی ئۆپۆزیسیۆنه که ده‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌شداریکردنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا هێشتا دیار نییه ، چی به دی ئه‌هێنن و چی له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن . به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه که ئۆپۆزیسۆنی پێشوو له ده‌سه‌ڵاتی داهاتوودا پرۆگرامێکی هه‌ڵبژرادنی هه‌یه‌و ئه‌خوازێت له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا جێگه‌ی بکاته‌وه‌و به‌دی بهێنێت. به‌ڵام ئایا ی ن ک به‌و پڕۆگرامه‌ی خۆی که ده‌نگی پێویستی نه‌هێناوه‌و که هاوشێوه‌ی پرۆگرامی حیزبی یه‌که‌می ده‌سه‌ڵاته وه یان به ڕه‌تکردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ئۆپۆزیسۆنی پێشوو له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌توانێت چی به دیبهێنێت و چۆن جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجاوی خۆی کۆبکاته‌وه ، له کاتێکدا ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو کار بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆگرامه جه‌ماوه‌ره‌یه ئه‌کات .
ئۆپۆزیسیۆن بوون له په‌رله‌ماندا پرۆگرام و په‌یامه،ئه‌گه‌ر ی ن ک خواستی ئۆپۆزیسیۆن بوون هه‌ڵبژێرێت ئه‌بێت خاوه‌نی پرۆگرام و په‌یامێکی به‌هێز بێت له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا که بتوانێت متمانه‌ی جه‌ماوه‌ره‌که‌ی لێبسه‌نێته‌وه‌و بۆ ئاییدنه‌ی خۆی مسۆ‌گه‌ری بکات. به‌ڵام ئایا ی ن ک له په‌رله‌مانی داهاتوودا وه‌کو ئۆپۆزیسۆن ڕه‌خنه له چی ده‌گرێت و له کێی ئه‌گرێت؟ له شکستی ئه‌زمونێکی حوکمڕانی پێشوو که خۆی بنیانتنه‌رو پیاده‌که‌ری بووه ؟ ڕه‌خنه له سه‌رۆکێکی هه‌رێم ئه‌گرێت که به‌دیلی بۆی نییه‌و که خۆی ماوه‌ی به‌سه‌رهاتووی درێژکردۆته‌وه؟ ئایا ئه‌کرێت کاندیده‌کانی ی ن ک له په‌رله‌ماندا به‌رهه‌ڵستی پرۆژه یاسایه‌ک بکه‌نه‌وه که داوای به حکومی کردنی دام‌و ده‌سگاکانی هه‌رێم بکات و له ژێڕ ده‌سه‌ڵاتی حیزبیان ده‌ربهێنێت؟ ئایا به‌رهه‌ڵستی پڕۆژه‌یه‌ک ئه‌بنه‌وه که داوای یه‌کسختنی دارایی گشتی و شه‌فافیه‌ت و ڕوونکردنه‌وه‌ی بکات؟ ئایا دژی ئه‌و داخوازیه ئه‌وه‌ستنه‌وه که داوای به نیشتمانی و به حکومی کردنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان و ئاشکرا کردنی گڕیبه‌ستی و داهاته کانی بکات؟ زۆر پرسیاری دی و زۆر پرۆژه‌ی دی که ی ن ک له ئاییندی په‌رله‌مانی داهاتوودا ئه‌گه‌ر پشتگیری نه‌کات ئه‌وه هێنده دی به سلبی به‌سه‌ر خۆیدا ئه‌شکێته‌وه. بۆیه خواستی ئۆپۆزیسیۆن بوون له‌م ئه‌زموونه‌ی ئێستای کوردستاندا جگه له گۆشيگیری بوون زیاتر هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌کی متمانه نه بۆ ی ن ک و نه بۆ هیچ حیزبێک فه‌راهه‌م ناکات .
له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاڵۆزی وه‌کو کورستان‌دا که تیایدا سنووره‌کان له نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حیزب‌دا لێکجیانکرێته‌وه و به شێوه‌یه‌ک تێکه‌ڵای یه‌کدی بوون که فڕێدانه ده‌ره‌وه‌ی حیزب له‌و پێکهاته ده‌سه‌ڵاتیه مانای ڕوخانی بونیادی سه‌رجه‌م سیسته‌مه ده‌سه‌ڵاتیه‌که ئه‌گه‌یه‌نێت ، له ساتێکی وادا ئه‌گه‌ر ی ن ک به خواستی خۆشی بێت یان له ده‌رئه‌نجامای گۆرانی هاوکێشه‌ی نیوان هێزه‌کاندا بکه‌وێته به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، چۆن ده‌کرێت فڕێ بدرێته ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و بریار و حوکم که خۆی به‌شێک بووه له دورستکه‌ری و ئێستاش به‌شێکه تیادا و له‌وه‌ش زیاتر خودی ی ن ک نه‌ک هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی حیزبیه به‌ڵکو پێکهاته‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتیه له ئاستی ده‌وله‌تدا به هه‌موو توخمه‌کانیه‌وه. ی ن ک خۆی شێوه ده‌وڵه‌تێکه له ناو ده‌وڵه‌تدا و هێزێکه به ئاسانی ناخرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوکێشه‌کانه‌وه. پێکهاته‌یه‌که له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی که هه‌موو بونیاده‌کانی پاراستنی خۆی هه‌ڵگرتووه، ی ن ک خاوه‌نی بونیادی هێزی پێشمه‌رگه‌یی و ده‌سگای ئاساییش و زانیاری وتۆڕێکی فراوانی په‌یوه‌ندی ئیقلیمی و جیهانی دیبلۆماسیه ، خاوه‌نی هه‌موو شێوه ده‌سگاکانی میدیاوتۆره‌کانی په‌یوه‌ندیه ، خاوه‌نی ده‌سگاو ماشێن و بزاوتێکی ئابوری و سه‌رمایه‌یه که که توخمه‌کانی ده‌وڵه‌ت ئه‌به‌خشن به‌م هێزه، به وازلێهێنانیان هێنده‌ی دی قه‌واره‌ی خۆی بچوک ئه‌کاته‌وه‌و خۆی له گۆشه‌گیریدا قه‌تیس ئه‌کات و به ده‌ستبه‌ردار نه‌بوون لێشیان هه‌میشه وه‌کو ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه حوکمڕانیه‌دا ئه‌مێنێته‌وه . بۆیه سیناریۆکان هێنده ئاڵۆزن که به‌ته‌نیا خواستی هه‌ڵبژاردنی ئۆپۆزیسیۆن ی ن ک ناکاته ئه‌کته‌رێکی ناکاریگه‌رو لاوه‌کی له‌سه‌ر داهاتوی کوردستان . ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیه‌کانی تێكه‌ڵاوبوونی ڕه‌های حیزب و حوکمڕانیه له کوردستاندا که ته‌نها خودی ی ن ک تێوه‌ی نه‌گلاوه ، به‌ڵکو هێزه‌کانی دیش به‌تایبه‌تی پارتی له نێو هه‌مان ئاڵۆزیدا ئه‌ژی بۆیه هێنده‌ی پێویسته بیر له میکانزمێک بکرێته‌وه که چۆن ی ن ک له شێوه ده‌وڵه‌ته‌وه بکرێته‌وه به حیزبێکی سیاسی تا بتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌لو مه‌رجی ئێستایی و پێگه‌ی خۆیدا له‌ناو پرۆسه سیاسیه‌که‌دا زینده‌گی بکات ، هێنده‌ش پێویسته ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ر هێزه سه‌ره‌کیه‌کانی دیشدا بسه‌پێنرێت تا کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له به حیزبی بوونی ڕه‌ها دوور بخرێته‌وه‌و سنوره‌کانی نێوان حیزب و ده‌سه‌ڵات جیابکرێته‌وه. ئه‌م ئه‌رکه‌ش ئاسان نییه‌و ئیراده‌یه‌کی ده‌سته‌جه‌معی ئه‌وێت که تیاییدا کاراکته‌ره سیاسیه‌کان ده‌سگاکانی سیسته‌می حوکمڕانی و ده‌وڵه‌ت له حیزبی بوون داماڵن و مانایه‌کی نیشتمانی پێ بده‌ن و ئیدی ئه‌وان کاریان ئه‌وه بێت که له‌داهاتوودا بتوانن ته‌نها له کێبڕکێی سیاسی‌دا بگه‌نه ئه‌و پێکهاتانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ گه‌یاندنی په‌یام و جێبه‌جێکردنی پرۆگرامی خۆیان . ئیدی ته‌نها لێره‌دا پرۆسه‌ی ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات و دیموکراسیه‌ت و ئۆپۆزیسیۆن بوون مانایه‌کی ئه‌بێت ، به‌ده‌ر له‌م ئیراده‌یه ئه‌م شێوازه حوکمڕانیه‌ی کوردستان هه‌ر له دابه‌شبوون به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌سه‌ڵاتی داخراوبه‌سه‌رخۆیی و لێكدابڕاودا ئه‌مێنیته‌وه.
په‌یوه‌ندی و پێکه‌وه ژیانی سیاسی چه‌ندین ساڵی ئه‌م شێوازه حوکمڕانیه هاوبه‌شه‌ی نێوان ی ن ک و پارتی نه‌یتوانیوه تا ئێستا ئه‌م ئه‌زمونه له دابه‌ش بوون و دوو شێوازه حوکمی ده‌رباز بکات و مانای حوکمڕانیه‌کی مۆدێرنی پێ ببه‌خشێت. به‌هاری کوردی و ڕاپه‌ڕینه‌کانی شوبات وناڕه‌زاییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌ماندا نه‌یانتوانی کۆتایی به‌و ئه‌زموونه بهێنن ، هه‌روه‌کو له نوسینێکی پێشووتریشدا ئاماژه‌م پێکردووه ، هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ، کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و میدیا‌و کۆمه‌له‌کانی فشار له‌م کوردستانه‌دا پێکه‌وه مه‌حکمون به بنیاتنانی سیسته‌مێکی حوکمرانی نیشتمانی که ببێته هه‌ڵگری شوناسی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ، ئه‌مه‌ش ئه‌شێت تاکه ئه‌گه‌رێکی سه‌رکه‌وتووبێت بۆ چوارساڵی ئایینده‌ی ئه‌م ئه‌زموونه که هیچ لایه‌ک تیایدا به گۆشه‌گیری نه‌مێنێته‌وه ، چونکه گۆشه‌گیری نه مانای لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتیه و نه مانای چوونه ده‌روه‌شه له هاوکێشه‌کان . ئه‌وه‌ی بۆ ی ن ک ئه‌مێنیته‌وه له‌م شکسته‌دا بڕیاردانێکی هێمنانه‌یه که پێویسته یه‌کێتیه‌کان خۆیان به‌شداری تێدا بکه‌ن ، بێگومان ئه‌م ساته وه‌خته‌ش پێداویستی ناچاریانه‌ی سازدانی کۆنگره یان پلینیۆمێک ئه‌خوازێت له نزیکترین کاتدا بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌و گه‌یشتن به بڕیارێکی هاوبه‌ش و ده‌سته‌جه‌معی.
به‌رزان فه‌ره‌ج