
شیعری پۆڕنۆیی …. حه‌مه مه‌نتک
شێخ ڕه‌زا تاڵه‌بانی به نموونه
شتێکی ناوازه‌یه که‌سێک سه‌رڕای مه‌لایه‌تی و له بنه‌ماڵه‌ی شێخانی تاڵه‌بانی و له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، جیهانبینییه‌کی جوایه‌زی هه‌بێت. ڕه‌نگه له ژیاندا زۆر که‌س شێوه‌ی ژیانیان بۆ نموونه گاڵته زۆر بکه‌ن، یان زاریان به جنێو بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنۆڕین هیچ جیهانبینییه‌کی له پشته‌وه نییه. کارکردن له نێو ئه‌ده‌بیاتدا، به‌بێ بوونی جیهانبییه‌کی قووڵ کارێکی نائه‌ده‌بی لێ ده‌رده‌چێت. کارێکه زێتر له قسه‌ی ئاساییی و ڕۆژانه نێزیک ده‌بێته‌وه. هه‌موو ئه‌و هه‌جووانه‌ی شێخ ڕه‌زا جیهانبینییه‌کی قووڵیان له پشته. واتا شێخ به‌بێ مه‌به‌ست و په‌یام هیچ هه‌جوویه‌کی نه‌نووسیوه. شیعری پۆڕنۆیی له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا له‌کن شێخ ڕه‌زا، ئه‌حمه‌دی ناڵبه‌ند و چه‌ند شاعیرێکی دیکه، له قۆناغی کلاسیک‌دا به‌رچاو ده‌که‌ون. هه‌رچه‌نده له‌کن ئه‌و دوو شاعیره زۆر به ئاشکرا و ڕوونی ده‌بینرێت، واتا به‌بێ په‌رده خودی کرداری سێکسی به‌رباس ده‌ده‌ن.
زاراوه‌ی پۆڕنۆ
زاراوه‌ی پۆڕنۆ (Porno) وه‌کوو زۆربه‌ی زاراوه ئه‌ده‌بییه‌کانی دیکه، ڕێوڕیشه‌ی بۆ زمانی یۆنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. له یۆنانی کۆندا پۆڕنۆ به واتای ( وێنه‌ی ناکۆک له‌گه‌ڵ داوێن‌پاکی) دێت. وێنه‌ی ڕووت، وێنه‌یه‌ک کرداری گانکردن(سێکس) نیشان بدات. داهێنانی زاراوه‌ی ((پۆڕنۆگرافیا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا وه‌ک به‌شێک له بانگه‌شه‌ی ڤیکتۆریانه بۆ ناونانی ئه‌و ڕه‌فتاره سێکسییه ببینین که سنووره‌کانی پۆڵێن و پێودانگی باو ده‌به‌زێنن ( دیاره یه‌که‌مین به کار هێنانی بۆ سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه) لێ له‌وه‌ی زیاتر له خۆیدا حه‌شار دابوو.)) 1 دواتر ئه‌م زاراوه‌یه به پێی گۆڕانکاری سه‌رده‌مه‌کان بۆ نێو ئه‌ده‌ب خزی و واتا و ده‌لاله‌تی دیکه‌ی وه‌رگرت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕووی چه‌مکه‌وه واتا بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی له ده‌ست بدات. (( زاراوه‌ی ( Pornograph) به واتای به‌رهه‌م و کاری وه‌کوو ( وێنه، کتێب، گۆڤار، فیلم…تاد) بۆ بزواندنی هۆک ده‌گرێته‌وه.))2 که‌واته وه‌کوو زاراوه هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه نووسراو و بینراو و بیستراوانه‌ی کرداری سێکسی ده‌گه‌یه‌نن و هه‌ست ده‌بزوێنن ده‌گرێته‌وه. (دیبۆرا کامیرۆن) له‌باره‌ی زاراوه‌ی (Pornograph) ده‌ڵێت: (( پۆرنۆگرافی به واتای نووسینێک له‌باره‌ی سۆزانییه‌کانه‌وه‌یه. زمانی ئه‌و نووسینه زمانێکه له خزمه‌تی سوودی سێکسیی پیاوانه.))3 هه‌رچه‌نده ئه‌م ڕایه‌ی (کامیرۆن) کێماسی تێدایه، چونکوو زمانی ئه‌م شێوه نووسینه ته‌نێ نابێته چێژ و بزاواندنی سێکس له‌کن پیاوان، به‌ڵکوو ئه‌م زمانه سوود به هه‌ستی سێکسی ژنانیش ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م زاراوه‌یه له زمانی ئینگلیسی‌دا شێوه‌یه‌ی (Porno) وه‌رگرت، که ئێستا بۆ زۆرێک له پێگه سێکسییه‌کانی ئینته‌رنێت و که‌ناڵه ئاسمانییه سێکسییه‌کان به کار ده‌هێنرێت. هه‌مان زاراوه‌یش بۆ نێو ئه‌ده‌بیات به هه‌موو ژانره‌کانییه‌وه گواسترایه‌وه. بۆیه‌یش زۆربه‌ی میلله‌تان هه‌مان زاراوه بۆ شیعری پۆڕنۆیی، ڕۆمانی پۆڕنۆیی…تاد به کار ده‌به‌ن. له زمانی عه‌ره‌بییدا هه‌مان زاراوه‌ی بۆ به کار هاتووه. زاراوه‌ی ( بورنوغرافی)، یان هێندێکجار زاراوه‌ی ( فاحشه، خلیعه) به کار دێت. له زمانی فارسییدا زاراوه‌ی ( هرزه‌نگاری)، به واتای چاپکراو و فیلمی سێکسی دێت. له زمانی کوردی‌دا به هۆی نه‌بوونی فه‌رهه‌نگێكی (القاموس) ئه‌ده‌بیی زانستی نموونه‌ی ئۆکسفۆرد، تاکوو ئێستایش بۆ زۆرێک له زاراوه ئه‌ده‌بییه‌کان داماوین. بۆیه‌یش ده‌کارێ له زمانی کوردی‌دا زاراوه‌ی: ئه‌ده‌بیاتی ڕووت، ئه‌ده‌بیاتی هه‌ستبزواندن، ئه‌ده‌بی چێژی سێکسی…تاد بۆ دابنێین. هه‌رچه‌نده ئه‌م زاراوانه سه‌ت له سه‌ت چه‌مکی پۆڕنۆگرافی ناگه‌یه‌نن. منیش له‌م نووسینه‌مدا هه‌مان زاراوه‌ی پۆڕنۆگرافی به کار ده‌به‌م.
چه‌مکی شیعری پۆڕنۆیی ( پۆڕنۆگرافی):
له شیعری پۆڕنۆیی کرداری سێکسکردن ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه. فه‌زایه‌که کاری سێکسی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، سێکسی ته‌واو و ڕووت. ئامانج له‌مه‌یش بزوواندنی هه‌ستی سێکسییه، به‌ڵام له شیعردا دنیابینی له پشته. واته شیعری پۆڕنۆیی تاکه ئامانجی بزوواندنی هه‌ست نییه، به‌ڵکوو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی له پشته. له‌م جۆره ئه‌ده‌بیاته‌دا ژن زۆربه‌ی جاران ته‌نێ وه‌کوو ئۆبژه‌یه‌ک له تێڕوانینی پیاوانه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێت. ئه‌مه تێڕوانینی ( بۆدریار)ه بۆ پۆڕنۆگرافی. جه‌سته ته‌نێکه هیچ شتێک ناڵێت، به‌ڵکوو خود ناچار به‌بێ شه‌رمی ده‌کات. ئه‌م بێ شه‌رمییه جۆرێکی دیکه‌ی له دایکبوونه.
له ڕێی شیعریی پۆڕنۆییه‌وه شاعیر واقیعییه‌تی جه‌سته و ئه‌ندامه‌کانی سێکس نیشان ده‌دات. واتا پێمان ده‌ڵێت: ببینن ڕووتی و بێ شه‌رمی شتێک نییه. نیشاندنی ئه‌م واقیعه، نیشاندانی هه‌موو جووله‌یه‌کی سێکسییه. ئه‌م جووڵانه واقیعێکی ته‌واومان نیشان ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئه‌و واقیعه بێ شه‌رمتر بێ، واقیعێکی جوایه‌ز له‌و واقیعه‌ی خوێنه‌ر تێیدا ده‌ژیه‌ت دروست ده‌بێت. سه‌ره‌تا ئه‌رکی شیعر له چه‌ند ئه‌رکێکدا کورت ده‌کرایه‌وه. بۆ نموونه له‌کن (هۆراس) ئه‌رکی شاعیر (( سوودبه‌خشین، یاخود له‌زه‌ت گه‌یاندن، یان له یه‌ک کاتدا ئاره‌زوو بزواندن و لێکدانه‌وه‌ی په‌نده‌کانی ژیانه.))4 شیعری پۆڕنۆیی چێژ و هه‌ستبزوواندنێکی زۆری تێدایه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت لایه‌نی ته‌کنیک و هونه‌ریی و شیعرییه‌ت له ده‌ست بدات. ڕاسته شاعیر به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئامانجی هه‌ست بزوواندن و چێژ گه‌یاندنه، به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین چۆن به شێوه‌یه‌کی هونه‌ریی ئه‌و چێژه ده‌گه‌یه‌نێت؟ بێگومان له ڕێی زمانی شیعریی و شیعرییه‌ته‌وه. له ڕێی ئه‌و وێنه هونه‌رییانه‌ی له‌نێو شیعره‌که‌دا به کۆمه‌کی میتافۆڕ و هونه‌ره‌کانی ڕه‌وانبێژی دروستیان ده‌کات.
له ئه‌ده‌بیاتی جیهانی نموونه‌ی ئه‌ده‌بی پۆڕنۆیی مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی سێکسیی و هه‌وڵدان بۆ به چێژ گه‌یشتن، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤ هه‌بووه. بۆ نموونه ((دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌یاڵه سێکسییه نه‌خشێنراوه‌ی له‌سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌کانی چاخی به‌ردین ده‌یانبینین.))5 وه‌کوو پێشتر ئاماژه‌مان دا به‌پێی سه‌رده‌مه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ر چه‌مک و واتای پۆڕنۆگرافییدا هاتووه، به‌تایبه‌ت کاتێک بۆ نێو ئه‌ده‌ب گواستراوه‌ته‌وه، یان به واتایه‌کی دیکه له ڕێی ئه‌ده‌به‌وه گوزارشتی لێکراوه. له دووسه‌ت تا سێسه‌ت ساڵ پێش زایینی، (کاماسوترا) چینی کتێبێكی پۆڕنۆیی به ناوبانگی به نێوی ( چینگ پینگ مای) نووسیوه. له شارستانییه‌تی کۆنی یۆنانی و ڕۆمی به هه‌مان شێوه به‌رهه‌می پۆڕنۆیی و ئیرۆتیکی به‌رچاو ده‌که‌ون. له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م نووسه‌رگه‌لی وه‌کوو: گی.دی مۆپاسان، لارنس له چیرۆک و ڕۆمانه‌کانیاندا به شێوه‌یه‌کی ئیرۆتیکی و پۆڕنۆیی جیهانبینی و به‌رهه‌می خۆیان نووسیوه. له سه‌ده‌ی بیسته‌م نووسه‌رانی وه‌کوو : جۆیس و ناباکۆف به‌رهه‌می ئیرۆتیکی نزیک له پۆڕنۆیان نووسیوه. ( میلان کۆندێرا) له ڕۆمانی ( ئاهه‌نگی ماڵئاوایی) له زۆر شوێندا گێڕانه‌وه‌ی پۆڕنۆیی پێڕه‌و کردووه.
له ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌رچه‌نده پێشتر له شیعردا پۆڕنۆ نووسراوه. ( نالی، ئه‌حمه‌دی ناڵبه‌ند، شێخ ڕه‌زا…تاد) چه‌ندان شاعیری دیکه به شێوه‌ی خوازه له شیعره‌کانیاندا ئاماژه‌یان پێداوه. دواتر له‌م چه‌ند ده‌یه‌ی کۆتایی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستویه‌ک، به تایبه‌ت له‌نێو هونه‌ری گێڕانه‌وه‌دا وه‌کوو چیرۆک و ڕۆمان به ئاشکرا ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه. به‌داخه‌وه تا ئێستا ده‌قێکی هونه‌رییم به‌رچاو نه‌که‌وتووه، ته‌واو ده‌قێکی پۆڕنۆیی بێت ( مه‌به‌ستمان له ده‌قێکی ته‌واو هونه‌رییه به هه‌موو پێوه‌ره ئه‌ده‌بییه‌کان)، ته‌نێ ڕه‌نگه له ڕۆمانێک، چیرۆکێک ئاماژه به گرته، یان کردارێکی شه‌رمنانه‌ی سێکسکردن کرابێت، له شیعریشدا ئه‌گه‌ر وشه‌ی سێکس، یان گان، یان هه‌ر وشه‌یه‌کی دیکه کرابێت ئه‌وه له‌لایه‌ن هێندێک له کۆلکه نووسه‌ران به یاخیبوون و جورئه‌ت و داهێنانی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. وه‌کوو خۆم تاکوو ئێستا نووسه‌رێک، شاعیرێکم هێنده‌ی شێخ ڕه‌زا، که ته‌واو ده‌قی پۆڕنۆیی هه‌بێت، نه‌خوێندۆته‌وه. پێش ئه‌وه‌ی ده‌قه پۆڕنۆییه‌کانی شێخ ڕه‌زا بهێنمه‌وه و لایه‌نی شیعرییه‌ت و وێنه‌ی شیعری‌یان ده‌ربهێنم، به پێویستی ده‌زانم جوایه‌زی نێوان ده‌قی ئیرۆتیکی و ده‌قی پۆڕنۆیی بکه‌م، له‌وێوه ده‌توانین بنه‌ما و خه‌سڵه‌ته‌کانی ده‌قی پۆڕنۆیی ڕوون ببێته‌وه.
جوایه‌زی ده‌قی ئیرۆتیک و پۆڕنۆیی:
1. ده‌قی پۆڕنۆیی جووڵه‌ی سێکسی تێدا به ڕوونی ده‌بیندرێت. واتا کرداری سێکسی به هه‌موو جووڵه‌یه‌که‌وه تێدا ڕووده‌دات، به‌ڵام له ئیرۆتیک ته‌نێ لایه‌نی ئێستاتیکای سێکس نیشان ده‌دات، نه‌ک خودی کرداری سێکس.
2. ده‌قی پۆڕنۆیی به شێوه‌یه‌کی ڕووت و بێ په‌رده کرداره‌که نیشان ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی به سیمبول، یان خوازه ئاماژه به ئه‌ندامی سێکسی نێر، یان مێ بکات. هه‌رچی ده‌قی ئیرۆتیکییه شه‌رمێک، یان ڕووپۆشکردنێکی تێدایه، هه‌موو شتێک به ڕووتی ئاماژه نادات.
3. به بۆچوونی هێندێک له ڕه‌خنه‌گران ده‌قی پۆڕنۆیی کرداری سێکسی قێزه‌ون ده‌کات. به شێوه‌یه‌ک کاری له‌باره‌وه ده‌کات، که توندوتیژییه‌ک بێ به‌رانبه‌ر ژن و جه‌سته‌ی ژن، به‌ڵام ده‌قی ئیرۆتیکی هه‌وڵی ناساندنی پیرۆزی و جوانیی جه‌سته وه‌کوو شوێنێک بۆ تێڕامان و ورده‌بوونه‌وه، نه‌ک شوێنێک بۆ ئاره‌زوو تێرکردن ده‌دات.
4. دیسان هێندێک له ڕه‌خنه‌گران، به‌تایبه‌ت ڕه‌خنه‌گرانی عه‌ره‌ب، ده‌قی ئیرۆتیکی به ده‌قێکی به‌رز و هونه‌ریتر له ده‌قی پۆڕنۆیی داده‌نێنن. زمانی ده‌قی ئیرۆتیکی به نوێ و زمانی ده‌قی پۆڕنۆیی به بێشه‌رمی و ئابڕووچوون داده‌نێن، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچوونه‌دا نیم. به‌ڵگه‌یشم ده‌قه شیعرییه‌کانی شێخ ڕه‌زایه ( دواتر له ڕێی ده‌قه شیعرییه‌کانه‌وه ئه‌مه ده‌سه‌لمێنین).
شێخ ڕه‌زا و شیعری پۆڕنۆیی:
سه‌ره‌تا بۆ توێژینه‌وه له هه‌ر ژانرێک، پێویسته پێڕه‌وی له مێتۆدێکی ڕه‌خنه‌یی بکه‌ین. له‌وێوه توێژه‌ر ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت کار بکات. واتا تووشی زیادنووسین و که‌م نووسین نابێت. من لێره‌دا بۆ په‌یڤین له‌باره‌ی شیعری پۆڕنۆیی و به پراکتیکی شیعره‌کانی شێخ ڕه‌زا پێڕه‌وی له مێتۆدی بونیادگه‌ری ده‌که‌م. واتا له چوارچێوه‌ی ده‌ق ده‌رناچین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ناچاری له هێندێک شوێن په‌نا بۆ مێتۆدی وه‌سفی شیکاری ده‌به‌ین.
شێخ ڕه‌زا یه‌کێک له‌و شاعیرانه‌یه له سه‌رده‌مێکدا بێ په‌رده و بێ شه‌رمکردن هێندێک بابه‌تی به شیعر داڕشتووه، بۆ ئه‌و سه‌رده‌م به‌تایبه‌ت، که تاکه شوێنی خوێنده‌واری و په‌روه‌رده‌یی حوجره‌ی مزگه‌وتان بووه، کارێکی هێنده ئاسان نه‌بووه. ئه‌و وێنانه‌ی شێخ ڕه‌زا له شیعره‌کانییدا گوزارشتی لێکردوون بۆ که‌سانێک، که له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییدا ژیا بێت، کاریگه‌ری بۆ سه‌ر پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌بووه. ئه‌و شاعیرێکه بێ په‌رده کاری له‌باره‌ی جه‌سته‌وه له شیعره‌کانی کردووه. له جه‌سته‌یشدا به‌تایبه‌ت ئه‌ندامه سێکسییه‌کانی نێر و مێ. به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و قووڵ له شیعره‌کانیدا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌دا ده‌کات، به‌تایبه‌ت جه‌سته‌ی که‌سی به‌رانبه‌ری. که‌واته جه‌سته به دوو شێوه‌یه ده‌بیندرێت. شێوه‌یه‌ک جه‌سته شوێنێکه بۆ درککردنی ئه‌ویدیکه، بۆ کارکردن له‌باره‌ی ئه‌ویدیکه. (( جه‌سته لای میرلۆپۆنتی بنه‌ڕه‌تی هه‌موو ده‌رککردنێکه. جه‌سته ده‌ریچه‌یه‌که شته‌کانی لێوه ده‌بیندرێت. ئه‌و پێیوایه ئه‌گه‌ر قسه‌کردن ته‌عبیر له فیکر بکات، ئه‌وه جه‌سته ته‌عبیر له جیهان ده‌کات.))6 زۆرجار له شیعره‌کان شێخ ڕه‌زا له ڕێی هێنانی ناوی هێندێک له ئه‌ندامه جه‌سته‌ییه‌کانی که‌سێک هه‌وڵی ناساندنی ئه‌و که‌سه به خوێنه‌ر ده‌دات.
شیرین وه‌کو خوسره‌و پسه‌ری هورمزه جافه
چاو مامزه، لێو قرمزه، ئیمانسزه، جافه
چاوی ڕه‌شی فه‌تتانی وه‌کو شه‌ببۆی عه‌یار
دین و دڵ و ئیمانی دزیوم دزه جافه 7
شاعیر ئه‌و چه‌ند دێڕه له‌باره‌ی (کاکه جافی کوڕی که‌ریم ئاغا) نووسیوه. مه‌به‌ستی پێهه‌لدانی جوانیی کاکه جافه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری شیعره‌که بکه‌ین، ده‌بینین نێوی هێندێک ئه‌ندامی جه‌سته‌ی هێناوه، ده‌توانین ئاره‌زووی سێکسی له پشت هه‌ریه‌ک له‌و ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌وه ببینین. شاعیر ئاماژه‌ی به ( چاو، لێو) کردووه. له حه‌ره‌مسه‌رای پاشاکاندا منداڵی نێری جوان وه‌کوو جارییه ڕاده‌گیرا. ده‌بینین حه‌زێکی هۆمۆسێکسواڵی له پشت وشه‌کانی نێو ئه‌م دێره شیعرانه‌دا هه‌یه. بۆ نموونه کاتێک ده‌ڵێت: دین و دڵ و ئیمانی دزیوم ئه‌و دزه جافه. که‌واته جه‌سته بۆته شوێنێک بۆ گوزارشتکردن له حه‌زێک.
شێوه‌ی دووه‌م جه‌سته وه‌کوو شوێنێک بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه، یان توندوتیژی ده‌بینن. ته‌نانه‌ت وا پێناسه‌ی پۆڕنۆگرافیا کراوه، که ئامانجی توندوتیژییه دژ به ژنان. (( له حه‌فتاکان و هه‌شتاکاندا سه‌ر له نوێ جارێکی تر پۆڕنۆگرافیا وا پێناسه کرایه‌وه که له بنه‌ڕه‌تدا بریتییه له‌و توندوتیژیه‌ی پیاوان دژ به ژنان پیاده‌ی ده‌که‌ن و ده‌ینوێنن، لای هه‌ندێکیشیان پۆڕنۆگرافیا به‌وه‌ی که به ئاشکرا له به‌های ژنانی له نمایشه‌کاندا که‌مده‌کرده‌وه بوو بووه هۆی توندوتیژیی دژ به ژنان.))8 پرۆسێسه‌ی سێکسکردن له پرۆسێسه‌یه‌کی ڕۆحیی و جه‌سته‌یی بۆ پرۆسێسه‌یه‌کی تۆڵه‌کردنه‌وه گۆڕا. ته‌نانه‌ت له کلتووری ڕۆژهه‌ڵاتدا جه‌سته‌ی ژن وه‌کوو شه‌ڕه‌فی بنه‌ماڵه و خێزان ته‌ماشا ده‌کرێت. زۆرجار هۆزێک. بنه‌ماڵه‌یه‌ک، خێزانێک بۆ تۆڵه‌کردنه‌وه له هۆز و بنه‌ماڵه و خیزانێکی دیکه، ژنی یه‌کتر لاقه ده‌که‌ن. که‌واته جه‌سته ( به‌تایبه‌ت جه‌سته‌ی ژن) واتایه‌کی دیکه وه‌رده‌گرێت، چه‌مکه‌که‌ی ده‌گۆڕێت.
له شیعری کلاسیکیدا به کار هێنانی هونه‌ره‌کانی ڕه‌وانبێژی بۆ دوو مه‌به‌ست ده‌بوو. مه‌به‌ستێکیان بۆ ڕازاندنه‌وه و جوانکردنی وێنه شیعریی و شیعره‌که به گشتی بوو. مه‌به‌ستێکی دیکه بۆ شاردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک ده‌ربڕین بوو. واتا هه‌ندێک ده‌ربڕین پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی شاعیر، ڕێی نه‌ده‌دا ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ده‌سته‌واژه و گوزارانه به کار بهێنێت. بۆیه‌یش به هۆی میتافۆڕ و ئه‌لیگۆریا و درکه …تاد ئه‌و ده‌سته‌واژه و وشانه‌ی به کار ده‌هێنا. شێخ ڕه‌زا وه‌کوو شاعیرێک، بۆ نووسینی شیعر پێڕه‌وی له یاسا و ڕێبازی کلاسیزم کردووه، به‌ڵام شاعیرێکه جوایه‌ز له‌وه‌ی هونه‌ره‌کانی ڕه‌وانبێژی بۆ لایه‌نی جوانکاریی شیعر به کار هێناوه، ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی ده‌ریبڕیوه. به‌بێ شه‌رمکردن و په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر وێنه‌ی شیعریی هه‌ڵماڵیوه. (مارکس) ده‌ڵێت: شه‌رمکردن هه‌وه‌ڵین هه‌ستی مرۆڤه. هه‌ر ڕێباز و قوتابخانه‌یه‌ک به شێوه‌یه‌ک هه‌ستی شه‌رمکردن به‌رباس ده‌ده‌ن. بۆ نموونه له بیرکردنه‌وه‌ی ئایینی زۆر وشه‌ی تابۆ هه‌ن، ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ها هه‌ن، مرۆڤ ده‌بێ له گوتنیان شه‌رم بکات، گوتنیان هه‌ستی گوناح و خه‌جاڵه‌تی ئاکاریی دروست ده‌کات. له بیرکردنه‌وه‌ی مۆدێرندا ئه‌م هه‌ست به گوناحکردن و ئاکاریییه، به‌ره به‌ره نامێنێت، به‌ڵکوو هێندێکجار گوتنیان قاڵبێکی ئێستاتیکی و هونه‌ریی وه‌رده‌گرێت. شێخ ڕه‌زا شاعیرێکی مۆدێڕنه، به واتای ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بکات، یان ڕه‌چاوی ئه‌خلاق و دابونه‌ریت و پیرۆزییه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکات، جیهانبینیی خۆی ده‌رده‌بڕێت. مۆدێڕنه به جیهانبینیی شیعریی، بیرکردنه‌وه‌ی جوایه‌ز له کۆمه‌ڵگاکه‌ی، هه‌رچه‌نده په‌روه‌رده‌یه‌کی ئایینی و شێخایه‌تی هه‌بووه. شاعیرێکه ته‌واو پۆڕنۆ. ده‌بینین هه‌ر وشه‌یه‌ک، ده‌سته‌واژه‌یه‌ک له شیعره‌کانی شاعیر فیکره‌یه‌که. پرۆسێسه‌ی سێکسکردن ته‌واو ئاماده‌یی هه‌یه. پرۆسێسه‌یه‌که له ڕێی زمان و ده‌سته‌واژه‌ی پۆڕنۆیی ته‌واوی کرداری سێکسیمان نیشان ده‌دات.
چوومه خزمه‌ت یاری مومتازم وتی لاچۆ دزی
پێم نیشان دا ئه‌سڵی مه‌قصه‌د نایه به‌رده‌ستم کوزی
چه‌ند هاوارم له کێرم کرد، نه‌که‌ی فیله نه‌که‌ی
گوێی نهدامی خۆی هه‌وادا که‌وته ناو قه‌عری کوزی9
له‌م دوو دێڕه‌دا وشه‌کان به‌بێ په‌رده گوتراون، به‌بێ شه‌رمکردن. نێوی ئه‌ندامی زاوزێی نێر و مێ به ڕاسته‌وخۆیی گوتراون، ته‌نانه‌ت ئاماژه به کرداری سێکس ده‌کات. به بڕوای من یه‌کێک له‌و جیهانبینییانه‌ی شێخ ره‌زا له شیعره پۆڕنۆییه‌کانی ده‌ریان ده‌بڕێت، نیشاندانی مرۆڤه وه‌کوو خۆی. واتا کاتێک مرۆڤ ڕووت ده‌بێت، ده‌توانێت هه‌موو کێماسییه‌کی خۆی ببینێت. ڕووتی جه‌سته، ڕووتی ئه‌ندامی زاوزێی نێر، یان مێ خه‌ڵک ترسی به‌رانبه‌ریان هه‌یه. شاعیر له ڕێی ڕووتی و شیعره پۆڕنۆییه‌کانی ده‌یوێت عه‌قڵ و جه‌سته‌ی خۆی به‌بێ ترس به ئه‌وانیدیه‌که نیشان بدات. (( وه‌کوو عه‌لی حه‌ڕب له وه‌رامی پرسیارێکدا له‌باره‌ی فیلمێکی پۆڕنۆیی مادۆنادا گوتی: به‌ڵێ! به بڕوای من مادۆنا به ڕووتی جه‌سته‌ی خۆی توانی ترسی ئه‌وانیدیکه له خود و جه‌سته‌ی ڕووتی خۆیان بڕه‌وێنێته‌وه. به واتایه‌کی دیکه ئه‌و توانی یاری که‌شفکردن بکات، که‌شفی ڕووتی و که‌موکوڕی کۆمه‌ڵگه و سه‌رده‌م و جیهان بکات.))10 کاتێک خوێنه‌ر ئه‌م دوو دێڕه ده‌خوێنێته‌وه، ته‌نێ کردارێکی سێکسی ڕووت نابینێت، به‌ڵکوو دوو جه‌سته‌ی ڕووت ده‌بینێت. جیهابینی شێخ ڕه‌زا لێره‌دا ئه‌وه‌یه ڕووتی وه‌کوو به‌شێک له مرۆڤ نیشان بدات. خه‌ڵک فێری که‌شفکردنی جه‌سته بکات. ئه‌مه ئامانجی شیعریی پۆڕنۆیه. ئه‌ندامه‌کانی وه‌کوو (مه‌مک، کوز، کێر، ڕان، سمت…تاد) له شیعره‌کانی شاعیر ئاماده‌یی به‌ردوامیان هه‌یه. فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م ئاماده‌یییه، شکاندنی ترسی خه‌ڵکه. هه‌وڵێکه بۆ گه‌یاندنی ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وه خه‌ڵکه ئه‌م ئه‌ندامانه ده‌شارێته‌وه و واتایه‌کی دیکه‌یان پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مانه به‌شێکن له مرۆڤ. کار و فرمانی خۆیان هه‌یه. بۆیه‌یش شاعیر به زمانێکی دوور له شه‌رم ئه‌مانه به‌رباس ده‌دا. به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا له‌باره‌ی شیعره‌کانی شێخ ڕه‌زاوه نووسراوه، نه‌یانتوانیوه وه‌کوو شێخ ڕه‌زا به‌بێ په‌رده جیهانبینی شاعیر که‌شف بکه‌ن. ئه‌م شیعره پۆڕنۆییانه‌ی شاعیر کارکردنه له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی، که‌شفکردنی کێماسیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه. کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک زۆر شت گوتنی تێدا قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه‌یش تاکوو ئێستایش نه‌یتوانیوه به ته‌واوه‌تی خۆی بناسێت. هه‌موو مرۆڤێک له ڕێی جه‌سته‌ی خۆیه‌وه ده‌توانێ سه‌ره‌تا خودی خۆی بناسێت، له‌وێوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بیرکردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی ده‌بێت. شاعیر هه‌وڵده‌دا به گوتنی ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژه قه‌ده‌غانه ئه‌و دیواره بشکێنێت و ئه‌و ترسه‌ی له‌کن تاکی کورد هه‌یه نه‌هێڵێت.
(ئه‌دگار ئالن پۆ) له هه‌ر دوو کتێبی (فه‌لسه‌فه‌ی ئافراندنی ئه‌ده‌بی 1846) و ( بونیاتی هونه‌ری شاعیری)دا بیروڕاکانی خۆی له‌باره‌ی شیعر ده‌خاته‌ڕوو. له کتێبی یه‌که‌مدا له‌باره‌ی ئێستاتیکاوه ده‌ڵێت: (( جوانیناسی هه‌میشه بڵندترین قۆناغی ته‌واوکارییه(کامڵ‌بوون)، به‌بێ هیچ هه‌ڵاوێرکردنێک ڕۆح دێنێته گریان.))11 له ڕێی ئه‌م بۆچوونه‌وه کاتێک شیعرێک سه‌رشار به ئێستاتیکا ده‌بێ، ده‌گاته قۆناغی ته‌واوکاریی. قۆناغێک چێژ به ڕۆح ببه‌خشێت. ڕه‌نگه که‌سێک وا بیربکاته‌وه، که ته‌نێ شیعری ڕۆمانسی له‌گه‌ڵ ڕۆح‌دا سه‌روکاری هه‌یه، نه‌خێر ئه‌و شیعره‌ی ده‌توانی دنیایه‌کی جوان له‌کن خوێنه‌ر دروست بکات و واقیعێکی دیکه‌ی نیشان بدات، ئه‌وه گریانی ڕۆحه. (ئالن پۆ) ئاماژه به‌وه ده‌دات ده‌بێ شیعر کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێنه‌ر دروست بکات. شێخ ڕه‌زا له ڕێی دنیای شیعره پۆڕنۆیییه‌کانییه‌وه ئه‌و کاریگه‌رییه ڕاسته‌وخۆیه دروست ده‌کات. ئه‌وه‌ی جێی سرنجه شیعره‌کانی شاعیر له‌نێو زۆرێک له نووسه‌ر و خوێنه‌ری کورد ته‌نێ بۆ گاڵته‌کردنه، یان وا بیرده‌که‌نه‌وه شاعیر ته‌نێ بۆ هه‌جووکردن ئه‌و شێوه شیعرانه‌ی نووسیون. سه‌ره‌تا له ڕووی شێوازی کارکردنه‌وه، شێوازێکی تایبه‌ت به خۆی بۆ شیعر نووسین داهێناوه. دواتر له شیعره پۆڕنۆییه‌کانی جیهانێکمان نیشان ده‌دات، جیهانی سه‌ره‌تایی مرۆڤ. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای زۆرێک له چیرۆک و ئه‌فسانه کۆنه‌کان بکه‌ین، مرۆڤی سه‌ره‌تا به‌بێ جلوبه‌رگ ژیانی کردووه. له‌وێوه مرۆڤ توانیویه‌تی به‌م پێشکه‌وتنه‌ی ئێستای بگات، به‌ڵام له سه‌رێکی دیکه‌وه مرۆڤی مۆدێڕن خه‌ریکه ڕه‌گه‌زی خۆی له بیر ده‌کات. ته‌نانه‌ت خه‌ریکه خۆی وێران ده‌کات. گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕووتی فه‌لسه‌فه‌ی شێخ ڕه‌زایه. نێوهێنانی ئه‌ندامی سێکسی پیرۆزییه‌کی له‌کن شاعیر هه‌یه. شوێنێکه مرۆڤ تێیدا ده‌گاته کامڵ‌بوون و چێژ. هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی شیعره پۆڕنۆییه‌کانی شاعیر وه‌کوو تۆڵه‌کردنه‌وه هاتوون، به‌ڵام له هونه‌ریی شیعریی و وێنه‌ی شیعریی به‌رز خاڵی نین. هه‌روه‌ها ئه‌و دنیابینییه‌ی له پشته، که سێکس سه‌رچاوه‌ی ژیانه، سه‌رچاوه‌ی چێژه. له ڕێی ئه‌و ئه‌ندامه سێکسیانه ژیان و ڕه‌گه‌زی مرۆڤ به‌رده‌وامی هه‌یه.
شێخ ڕه‌زا له شیعره‌کانی ته‌نێ سێکسی نێوان نێر و می به‌رباس نه‌داوه، به‌ڵکوو چه‌ند شیعرێکی تێمه‌که‌یان (هۆمۆسێکسوال)ه. به‌تایبه‌ت ئه‌و شیعرانه‌ی بۆ وه‌رامی ( شوکری فه‌زلی) نووسیون. ئه‌و شیعره‌ی باسی سێکسکردن له‌گه‌ڵ منداڵه بولغارییه‌که ده‌کات.
ڕۆژی یه‌کشه‌مه که مه‌شهوره به ڕۆژی پازار
من به‌غار که‌وتمه دومبالی کوڕێکی بولغار
کوڕ چ کوڕ لێوی وه‌کو لاله‌ییی خه‌مرا ره‌نگین
کوڕ چه کوڕ چاوی وه‌کو نێرگسی شه‌هلا بیمار
شیعره‌که درێژه، به‌ڵام به وردی پرۆسێسه‌ی کاری هۆمۆسێکسوالییه‌که‌ی تێدا ڕوون کراوه‌ته‌وه. به‌بێ شه‌رم و په‌رده هه‌موو جووله‌یه‌کی تێدا باس کردووه. ئه‌م شیعرانه‌ی شاعیر بابه‌ته‌که‌ی ئه‌وه نییه، ڕه‌وایه‌تی به به‌ڕه‌ڵڵایی کاری سێکسی بدات، نه‌خێر شاعیر له پشت هه‌ر وشه و دێڕێک دنیابینییه‌کی حه‌شارداوه. سێکس وه‌کوو چه‌مک له‌کن شاعیر واتای هه‌یه، نه‌ک ته‌نێ کرداێکی ساده. لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامانه:
1. شیعری پۆڕنۆیی، وه‌کوو ژانرێکی ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی توانای ده‌ربڕینی جیهانبینیی شاعیری هه‌یه. له شیعریی پۆڕنۆییدا وێنه‌ی شیعریی، شیعرییه‌ت…تاد به شێوه‌یه‌کی هونه‌ریی به‌رز ده‌توانرێت بئافرێندرێت.
2. شێخ ڕه‌زا شاعیرێکی ته‌واو پۆڕنۆییه، جوایه‌ز له‌وه‌ی له هێندێک شوێندا شیعری ئیرۆتیکی هه‌یه، به‌ڵام له شیعریی پۆڕنۆیی توانیویه‌تی داهێنان بکات.
3. شێخ ڕه‌زا هه‌روا سێکس وه‌کوو کردارێکی ساده نابینێت، به‌ڵکوو وه‌کوو فه‌لسه‌فه‌ی ڕووتی ده‌یبینێت. هه‌موو ئه‌ندامه جه‌سته‌ییه‌کانی تایبه‌ت به سێکس، چه‌مک و ده‌لاله‌تی به‌رزیان هه‌یه.
4. لێره‌وه ده‌ڵێین ئه‌ده‌بیاتی کوردیش له شیعریی پۆڕنۆیی خاڵی نییه، به‌ڵکو به شێوازێکی هونه‌ریی داهێنانی تێدا کراوه.
————————————-
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌کان:
1. کلیله‌کانی که‌لتور: پۆڕنۆگرافیا، جیفری ویکس، و: بڕوا عه‌لادین، پاشکۆی ڕوانگه و ڕه‌خنه، ژماره(153) دووشه‌ممه ڕێکه‌وتی (20/5/2013)، ل7.
2. فرهنگ نظریه و نقد ادبی، سعید سبزیان و دکتر جلال ا‌لدین کزازی، انتشارات مروارید، تهران، 1388، ص387.
3. هه‌مان سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه.
4. هونه‌ری شیعر، هۆراس، و: حه‌مید عه‌زیز، کتێب‌فرۆشی سۆران، چاپی دووه‌م، هه‌ولێر، 2005، ل34.
5. سه‌رچاوه و لاپه‌ڕه‌ی پێشوو.
6. پرسی جه‌سته له یارییه‌کی بوونگه‌رایی دا، عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌رێتیی چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی سلێمانی، سلێمانی، 2012، ل42.
7. شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی ژیانی، په‌روه‌رده‌ی، بیروباوه‌ڕی و شیعری، د.موکه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی، ده‌زگای ئاراس، هه‌ولێر، چاپی دووه‌م، 2010، ل68.
8. کلیله‌کانی که‌لتوور: پۆڕنۆگرافیا، جیفری ویکس، و: بڕوا عه‌لادین.
9. شێخ ره‌زای تاله‌بانی، د. موکه‌ڕم تاله‌بانی، ل78.
10. صدع النص و ارتحالات المعنی، ابراهیم محمود،مرکز الانماء الحضاری، حلب، 2000، ص132.
11. زیباگرایی، رابرت وینسنت جانسون، ترجمه: مسعود جعفری، نشر مرکز،تهران، 1390، ص78.