خه‌ونی ده‌سه‌ڵات ..خه‌ونی ئۆپۆزیسیۆن ..خه‌ونی خه‌ڵك.. سێ خه‌ونی جیاواز
من پێم وایه شه‌ڕی ده‌سه ڵات و ئۆپۆزیسیۆن شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و حیزبی وهتد نه‌ك شه‌ڕی خه‌ڵك كه وه‌ك هه‌ردوو لائیدعای ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئۆپۆزیسیۆن كه سه‌ری زمان و بنی زمانی خه‌ڵكه‌ونوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكه به قه‌ولی خۆیان له سه‌نگه‌ری خه‌ڵكدان دژ به د ه‌سه‌ڵات كه‌له‌ڕاستیدا وانیه وئه‌وان له‌سه‌نگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندان له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌نگه‌ری خه‌ڵكیدان و سه‌نگه‌ری خه‌ڵك جیاوازه له سه‌نگه‌ری ئۆپۆزیسیۆن و ده سه‌ڵات ئه‌م قسه‌به ته‌نها بۆ فۆیودانی خه‌ڵكیه‌وله پێناو مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیدایه‌من پێم وایه‌نه‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ونه‌درێژكردنه‌وه و نه‌كردنه‌وه‌ی ولایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم هیچیان له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكدانیه سه‌رۆكی هه‌رێم له ده‌سه‌ڵات بێ یاله ئۆپۆزیسیۆن بۆ خه‌ڵكی هیچ له مه‌سه‌له كه ناگۆڕێ ویه‌ك شته ده‌ستور هه‌مواربكرێته‌وه یانه‌كرێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان یان نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌ڵكی هیچ له مه سه له كه ناگۆڕێ‌وهه‌ڵبژاردن بكرێت و نه‌كرێت و دوابكه‌وێت و نه‌كه‌وێت وسه‌ركه‌وێت و سه‌رنه‌كه‌وێت بۆخه‌ڵكی كوردستان هیچ له مه‌سه‌له‌كه ناگۆڕێت چونكه كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه نیه كێ سه‌رۆك بێت یان نه‌بێت ده‌ستورهه‌مواربكرێته‌وه یانه‌كرێته‌وه بگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان یانه‌گه‌ڕێته‌وه‌هه‌ڵبژاردن بكرێت یان نه‌كرێت كێشه‌ی خه‌ڵكی كوردستان شتێكی جیاوازتر له‌مانه‌یه ئه‌مانه هیچیان كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌رناكه‌ن خه‌ڵكی كوردستان به‌دوای مافه ئینسانیه‌كانی خۆیه‌وه‌یه‌تی وژیانێكی پڕخۆشگوزه‌رانیان ده‌وێت سیسته‌مێكی یه‌كسانی خوازانه‌و ئینسانیانه‌ی ده‌وێ خه‌ڵكی كوردستان پێویستیان به‌خزمه‌تگوزاری هه‌یه كه‌سه‌ره‌تایترین مافی ئینسانه..خه‌ڵكی كوردستان كاره‌بای ده‌وێ ئاوی ده‌وێ نانی ده‌وێ كاری ده‌وێ ئازادی ده‌وێ یه‌كسانی ده‌وێ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی ده‌وێ..خانه‌و لانه‌و مه‌سكه‌نی ده‌وێ‌وژیانێكی شارستانیانه و مه‌ده‌نیانه‌ی ده‌وێ ژیانێك شیاوی مرۆڤ بێت خه‌ڵكی كوردستان ده یه وێت وه‌ك به‌شه‌ر بژی وبه‌هره‌مه‌ندبێت له‌سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه و به‌هره‌مه‌ندبێت له ژیانێكی سه‌رده میانه‌ژیانێكی ئارام وپڕئاسووده‌یی ده‌وێ دوور له شه‌ڕوتوندووتیژی..خه‌ڵكی كوردوستان ئازادی بیروڕاو عه‌قیده‌ی ده‌وێ ئازادی خۆپشاندان و ناڕازایی ده‌ربڕینی ده‌وێ هه‌ربۆیه شه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستورو په‌رله‌مان وهه‌ڵبژاردن وكورسی هیچ كام له‌م خواست ومافانه به‌خه‌ڵكی كوردستان نابه‌خشێت به‌ڵكو ئه‌و مافانه‌یان زه‌وت ده‌كاو لێوه‌رده‌گرێته‌وه ئایاده‌ستوور چی له وه‌زع و نه‌هامه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گۆڕێ له كامه مافه ئینسانبه‌كانیان به‌هره مه‌ند ده‌كات ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه‌ده‌ستورێكی كۆنه‌په‌رستانه‌و نائینسانیانه‌یه و به‌دڵی حیزبه‌كان نوسراوه و خه‌ڵكی كوردستان بچووكترین ڕاپرسی پێنه‌كراوه وبه‌شدارنه‌بووه له داڕشتنی ئه‌و ده‌ستوره‌دا ته‌نانه‌ت كورده‌واری گوته‌نی پرسه گورگانه‌شی پێنه‌كراوه ئێستاش بۆ مزایه‌ده‌ی سیاسی و هه‌ڵفریواندنی خه‌ڵكی ده‌گوترێ ده‌ستوور بگه‌ڕێته‌وه بۆ ڕاپرسی خه‌ڵكی خه‌ڵك خۆی بڕیاربدات به ڕاستی مایه‌ی شه‌رمه‌زاری وپێكه‌نینه ئه‌وی خاوه‌نی هیچ بڕیارێك نیه له م كوردوستانه‌دا ئه‌وه به‌ته‌نها خه‌ڵكی كوردستانه كه به‌پێ ی خودی ئه‌م ده‌ستووره خه‌ڵكی كوردستان بێ ئیراده و بێ بڕیاركراوه ئه‌م ده‌ستووره وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌نیه به‌خواست و ماف و پێداویستیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌ستووره هیچ ئالوگۆرێكی ڕیشه‌ی له ژیانی خه‌ڵكی كوردستاندا وه‌دی ناهێنێت خه‌ڵكی كرێكار‌و هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی كوردستان .به‌ڕاستی 22ساڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته وپه‌رله‌مان چی به خه‌ڵك به خشیوه هه‌رئه‌وه ی پێ ده‌به‌خشێته‌وه ..سه‌ركوتی زیاتر.بێ مافی زیاتر..هه‌ژاری و نه‌هامه‌تی زیاتروڕۆژڕه‌شی زیاترمن پێم وایه ده‌ستوری سوویدیش بێنیت له م كوردستانه بیده‌یته ده‌ست ئه‌م ئه‌حزابه بۆرژواناسیۆنالیسته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان هیچ ئاڵوگۆڕێك پێك ناهێنێ چونكه 22ساڵه ئه‌مانه خۆیان هه‌موو ده‌سه‌ڵات و یاساوده‌ستورێك بوون وله سه‌رووهه موو ئه‌مانه‌وه بوون وخۆیانكردوه به‌حاكم به‌سه‌رخه‌ڵكیداده‌ستوری چی ئه‌مانه خۆیان هه‌موو ده‌ستورێكن به‌راستی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌م ده‌ستووره‌ی ناوێت به‌ڵكوده‌ستورێكی سیكیولارانه‌ی پێشكه‌وتوخوازانه و ئینسانیانه‌ی ده‌وێ‌َ كه وه‌ك هاوڵاتی وئینسان بڕوانێته خه‌ڵكی كوردستان ودابه‌شكاری و جیاوازی تیانه‌كرێ له سه‌رئه‌ساسی دین ..نه‌ته‌وه ..زۆرینه و كه‌مینه وهتدئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی كورسی زیاتر..بوجه‌ی زیاتر ..نفووزی زیاتر..ئیمتیازاتی زیاتر…پاوانخوازی زیاتره‌ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕی خه‌ڵك نیه شه‌ڕی خۆتانه و مه‌یكه نه‌شه‌ڕی خه‌ڵكی خه‌ڵك له شه‌ڕه‌كانتان بێزار بووه و تێگه‌یشتوه ده‌زانێت كه ئه‌م شه‌ره شه‌ڕی ئه‌و نیه خه‌ڵك له شه‌ڕه‌كانتان بێزار بوه چ شه‌ڕی چه‌كداری و چ شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن له ڕابووردووشدا هه‌ر خه‌ڵك بوو باجی شه‌ڕه‌كانی ئێوه‌ی دا‌و بوه سوته‌مه‌نی و قوربانی به‌سیه ئه‌و خه‌ڵكه پێوویستی به ئاشتی و ئارامی و ئاسووده‌ی هه‌یه پێویستی به شه‌ڕه جۆراو جۆره‌كانی ئێوه نیه پێویستی به‌شه‌ڕی كورسی و ڕه‌نگ و ده‌نگ وپه‌ڕۆنیه ئه‌م شه‌ڕانه دادی خه‌ڵك نادات و كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌رناكات خه‌ڵك بێزار‌و بێتاقه‌ت بوو له شه‌ره‌كانتان كه هه‌ر كوڕی هه‌ژارو زه‌حه‌تكێش ده‌بێته قوربانی شه‌ڕه‌كانتان وكوڕه‌كانی خۆشتان دوور له هه‌مو و شتێك ده‌گرن كوڕی خه‌ڵكی بۆناو ئاگره سووره‌و بۆ كوڕانی ئێوه‌ش ئاگره سووره له خۆم دووره به‌ڵێ شه‌ڕه‌ده‌به و شه‌ڕه مسته‌كۆڵه‌ی ناو په‌رله‌مان كێشه‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر ناكات و هیچ به و خه‌ڵكه نابه‌خشێ ئاخر په‌رله‌مانێك پڕله بیروڕای پیاوسالاری وكۆنه په‌رستانه پێم بڵێن چۆن ده‌توانێ ئازادی به‌ژن ببه‌خشێ ئاخرپه‌رله‌مانێك بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره كێشانی به‌لاوه گرنگتربێ له قه‌ده‌غه‌كردنی توندوتیژی و تیرۆركردنی ژنان ئه‌بێ چ به‌هایه‌ك به ژن ببه‌خشێ به‌ڕاستی ئۆپۆزیسیۆنیش له ماوه‌ی چوارساڵی ته‌مه‌نی خۆیدانه‌ك هه‌ربچووكترین ئاڵوگۆڕی له ژیانی خه‌ڵكیدا وه‌دی نه‌هێنا وبچووكترین ده‌سكه‌وتی بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوو بگره خه‌ڵكی به‌لاڕێدابردوجۆریك له نائومێدی لای خه‌ڵك دروست كرد وزه‌ربه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌له‌ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری كوردستان دا ئه وئۆپۆزیسیۆنه‌ی كه سواری شه‌پۆلی ناره‌زایه‌كانی خه‌ڵك بوو خواست و داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی به لاڕێدا برد‌و به بنبه‌ستی گه‌یاند ئۆپۆزیسیۆن گه‌وره‌ترین زه‌ربه‌ی له ناڕه‌زایه‌ته‌كانی خه‌ڵك دا كاتێك سواری شه‌پۆلی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه بوون و گه‌وره‌ترین بیانویان دا به‌ده‌سته‌وه تا ده‌سه‌ڵات ئیعترازی خه‌ڵك سه‌ركوت بكات من پێم وایه ئۆپۆزیسیۆنیش به جۆرێك له جۆره‌كان به‌شداربوون له كۆتایی هێنان به و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كه هه‌ر ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه خۆیان خه‌ڵكی ناڕازیان به گێره شێوێن پێناسه‌كرد وهه‌رئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی كه‌پێشتر خۆیان به‌شێك بوون له ده‌سه‌ڵات به‌شداربوون له سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پێشێلكردنی ماف و ئازادیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له هه‌مووی سه‌یرترئه‌وه‌یه له‌و شه‌ڕه ڕاگه‌یاندنه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا هه‌ردوولا ده‌ڵێن ئێمه شه‌قاممان هه‌یه و به‌ده‌سته‌وه‌یه من پێم وایه شه‌قامی ناڕازی نه هی ده‌سه‌ڵاته نه هی ئۆپۆزیسیۆن شه‌قام ته‌نها موڵكی خه‌ڵكی شۆڕشگبَرو ئازادیخواز‌و خه‌ڵكی سته‌مكێش و كرێكاروهه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشی كوردستانه نه‌ك موڵكی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن له ساڵی 1991وه تابه‌ئه‌مڕۆ ده‌گات ئه‌و خه‌ڵكه ناڕازیه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی جۆراوجۆریان هه‌بوه و داواكاریان هه‌بووه له و پێناوه‌شدا چه‌ندین قوربانیان داوه 18ساڵ پێش ئۆ پۆزیسیۆن خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان خواستی هه‌بوه داواكاری هه‌بوه ناڕه‌زای ده‌ربڕینی جۆراوجۆری هه‌بوه داوای گۆرانكاری كردوه و ڕه‌خنه‌ی له كۆی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات هه‌بوه وهتد ئه م خه‌باته‌ی خه‌ڵكی كوردستان نه‌ریت وده‌سكه وت و مۆدێلێكی سیاسی نوێ نه‌بوه له كوردستاندا كه ئۆ پۆ زیسیۆن خۆی به داهێنه‌رو ئه‌ندازیاری بزانێت ئه‌وه هه‌ربه‌ته‌نها خه‌ڵكی كوردستانه داهێنه رو ئه ندازیاری كاتێك ئۆپۆزیسیۆن دروست بوو ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له ئه‌وجی لوتكه‌ی خۆیدا بووئۆپۆزیسیۆن هات ئه‌م ناڕه‌زاییه‌ی خه‌ڵكی قۆسته‌وه وه‌ك پردوفشار دژبه‌ده‌سه‌ڵات دروست بوونی ئۆپۆزیسیون له كوردستاندا له ئه‌نجامی ناڕه‌زایی وخواست و داواكاری خه‌ڵك نه‌بوووپێویستی وڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی خه‌ڵك نه‌بووبه‌ڵكو له ئه‌نجامی هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی وقه یرانی سیاسی وململانێی حیزبی سیاسی وبه‌رژه‌وه‌ندی حیزبی وسیاسیه‌وه دروست بوو له پێناو گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات له وپێناوه‌شدا خه‌ڵك وناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكیان قۆسته‌وه و بۆ زیاتر كردنی نفوزیان وه‌ك فشارێك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌مه كرۆكی دروست بوونی ئۆپۆزیسیۆنه‌من پێم وایه ئۆ پۆزیسیۆن له كوردستان ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ساردوكاڵ و كپ كرده‌وه وئومێدێكی پڕله نائومێدی له گیانیاندا ڕووان له‌وڕوه‌وه گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به‌ده‌سه‌ڵات كرد تا به تۆمه‌تی ئۆپۆزیسیۆن بوون ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك سه‌ركوت و خوێناوی بكات هه‌ربۆیه من پێم وایه خه‌ونی خه‌ڵك خه‌ونێكی جیایه له خه‌ونه‌كانی ده سه‌ڵات و ئۆ پۆزیسیۆن خه‌ونی خه‌ڵك خه‌ونی ژیانێكی شیاوی ئینسانیانه و خۆشگوزاریانه‌یه وخه‌ونی ده‌سه‌ڵاتیش مانه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتره له ده‌سه‌ڵات دا و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیه‌تی وخه‌ونی ئۆپۆزیسیۆنیش خه‌ونی گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات له ڕێ ی فریودانی خه‌ڵكه‌یوه هه ربۆیه خه‌ونه‌كانی خه‌ڵك له نێو خه‌ونه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا بوونی نیه‌و جێگه‌ی نابێته‌وه بۆیه ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان خه‌ونه جوانه ئینسانیه‌كانی خۆی نه‌به‌ستێته‌وه گرێ نه‌دات به خه‌ونه‌دزێو وسیاسی وحیزبی یه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه چونكه به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی خه‌ڵكی ته‌نها له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خۆیه‌وه دێته‌دی ئه‌ویش له‌ڕێ ی خه‌بات و فشاری جه‌ماوه‌ری جۆراوجۆری مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه ی به‌رده‌وام وله ڕێ ی هاتنه مه‌یدان و ناڕه‌زای ده‌ربڕینی به‌رده‌وام له شوێنی كار‌و ژبان و سه‌ندن وسه‌پاندنی ماف و داواكاریه‌كان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌مه ئه‌ڵته‌رناتیڤی خه‌ڵكه نه‌ك په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن ناكرێ ئیتر خه‌ڵك ده‌یه‌یه‌كی تر چاوه‌ڕوانی واده‌و به‌ڵێنه فریوكارانه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن بێت كه خه‌ونه‌كانیان بهێننه دی من پێم وایه خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كات كه خه‌ونه‌كانی خۆی بسپێرێت به ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسیۆن چونكه سپاردنی خه‌ونه‌كانی خه‌ڵكی به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن به‌مانای له‌ده‌ستدانی خه‌ونه‌كان دێت شاعیری ڕه‌ش پێست( لنگستن هویز) گوته‌نی:-(خه‌ونه‌كانت له‌ده‌ست مه‌ده‌گه‌ر خه‌ونه‌كانت له ده‌ست ده‌یت وه‌ك مه‌لێكی بێ باڵت لێ دێ كه هه‌میشه خه‌ون به فڕینه‌وه ده‌بینێت ) .
نه‌جم محه‌مه‌د