سۆشیال دیموکراسی ، پره‌نسیپێک بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای شکست
مادده‌ی دووه‌می پرۆگرام و په‌یڕه‌وی ناوخۆی هه‌ر سێ کۆنگره گشتیه‌کی ی ن ک ، 1992 ، 2001 ، 2010 ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به ڕێکخراوێکی سۆشیال دیموکرات پێناسه ئه‌کات له پێناوی ئازادی و یه‌کسانی دا ، دژی چهوسنادنهوهی نه‌ته‌وایه‌تی وچینایه‌تی و دینی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، دژی تیرۆر‌و شؤڤێنیزم و کۆنه‌په‌رستی تێ ده‌کۆشێ . تا له کۆنگره‌ی سێهه‌می حوزه‌یرانی 2010 مادده‌ی دووه‌م ی ن ک وا پێناسه ئه‌کات : ( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان حیزبێکی سۆشیال دیموکراته، خه‌بات ئه‌کات بۆ سه‌قامگیرکردنی ئاشتی وپته‌وکردنی به‌هاکانی ئازادی ، دیموکراسی هاوڵاتیبوون، مافی مرۆڤ ، مافی چاره‌نوس وبڕوای هه‌یه به که‌لتوری یه‌کسانی و لێبورده‌یی) . بێگومان ئه‌م خواسته‌ی ی ن ک وێناکردنی شوناسی ئه‌م حیزبه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و هه‌روه‌ها هه‌لبژاردنی ئایدلۆژیایهکه ، وه‌کو میکانیزم و په‌یڕه‌وێک بۆ شێوه‌کانی خه‌باتی ئه‌م حیزبه‌و هیوای به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که به‌و جۆرهمیتۆده ئیداره بکرێت. ئه‌مه سه‌ره‌کی ترین میتۆد‌و نه‌خشه ڕێگای یه‌کێتی نیشتمانییه‌یان ئه‌بێت وابێت، له هه‌موو هه‌نگاوێکیدا له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا چ له ناو ده‌سڵات و چ له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا به پێكهاته‌کانی حیزب خۆیی و هه‌موو به‌شه‌کانی دی کۆمه‌ڵگه‌وه . ئایدیلۆژیای حیزب نه‌ك ڕابه‌ری سه‌رکرده‌و ئه‌ندامانێتی له هه‌ڵس و که‌وت و هه‌موو هه‌نگاوێکیدا ، به‌ڵکو شه‌ریعه‌تی حیزبه وپره‌نسیپی یه‌که‌میه‌تی له هه‌ڵبژاردنی هه‌موو خواسته سیاسیه‌کانیدا. ئایدۆلۆژیای حیزب وه‌کو کتێبی پیرۆز وایه بۆ ئه‌ندامان و هه‌وادارنی ( وه‌کو قورعان و ئینجیل و ته‌ورات بۆ ئێماندارانیان ، بێگومان به‌و مانایه نا که تێکستی نه‌گۆڕن ، به‌ڵکو به‌و مانایه‌ی که هه‌ندێک پره‌نسیپ هه‌یه له گه‌ڵ گۆڕانیشیاندا نابێت به‌هاو مانای سه‌ره‌کی له‌ده‌ست بده‌ن ،) بێگومان ئه‌م خواسته ناچاریه به‌سه‌ر هه‌موو ڕێكخراو‌و حیزبێکدا ئه چه‌سپێت که هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیایه‌کی دیاری کراو بێت.
پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه که تا چه‌ند ی ن ک ئیماندارێکی به وه‌فای پێناسه‌و شوناسی سۆشیال دیموکراسی بووه، ئه‌بێت ئاماژه به‌وه بکه‌ین که خودی سۆشیال دیموکراسی هه‌ر له پێش سه‌رهه‌لدانی ئه‌م بزووتنه‌یه‌وه ، له ڕووی ئایدیۆلۆژیا‌و میتۆد‌و ڕێکخراوه‌ییه‌وه له ناوه‌ڕاست و کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه ، وه‌کو تێڕوانینێک بۆ ژیان وڕێکسختنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان مرۆڤ و پێکه‌وه هه‌ڵکردن و زینده‌گیان له‌سه‌ر زه‌وی و سامانه‌کانی و دابه‌شکردنی به‌شێوه‌یه‌کی دادپه‌روه‌ری ، له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی جیاوازیه‌کانی نێوان مرۆڤ‌و سه‌ره‌تای بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ وله پێش فه‌لسه‌فه‌دا، له تێکسته میتافیزیکه‌کان و کتێبه پیرۆزه ئایینه‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه، تا دواتر له ئایدیلۆژیایهکی فه‌لسه‌فی و سیاسی‌دا قه‌واره‌ی گرت و فۆرمی شێوه خه‌باتی ڕێکخراوه‌یی و حیزبی به خۆی به‌خشی ، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی دنیا که ئێستا سۆشیال دیموکراسی له سیسته‌مه دیموکراسیه ڕۆژئاوایی‌و وڵاته دیموکراسیه‌کاندا بۆته میتۆدێکی سه‌ره‌کی خه‌باتی به‌شێکی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگه‌و شێوازێکی بنه‌ڕه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه . ئێستا ململانێی سه‌ره‌کی له نێو سیسته‌مه دیموکراسیه جیهانیه‌کاندا که بهپێڕوانینی فۆکۆیاما گه‌یشتوونه‌ته ئاستی کۆتایی مێژوو وه ئیدی هیچ به‌دیلێکی دیان بۆ نیه ، واته له نێو خو دی دیومکراسیهتدا که تاکه پانتایی به‌یه‌کدادانی سیاسی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه ، له‌م سیسته‌مانه دا پێم وایه که ململانێی نێوان سۆشیال دیموکراتهکانو هاوبیره‌کانی که به به‌ره‌ی چه‌پ ئه‌ناسرێن ، له گه‌ڵ حیزب و ڕێکخراوه سهرمایهدارو پارێزگار‌و هاوبیرهکانیاندایه که به‌به‌ره‌ی ڕاست ئه‌ناسرێن ، که به‌شێوه‌ی ده‌وری جه‌نگی هه‌ڵبژاردن ئه‌که‌ن بۆ ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگه.
به‌ڵێ سه‌رکه‌وتنی سۆشیال دیموکراسی وه‌کو ئایدیۆلۆژیا و میتۆد‌و تێروانینێکی ڕێکخراوه‌یی بۆ ژیان له نێو خودی کۆتایی مێژوودا سه‌رکه‌وتنی چه‌ندین سه‌ده‌یه له تێڕوانینی ئه‌و به‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی که خواستی به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تێر‌و ته‌سه‌ل و دادپهروهرو یه‌کسان و ژیانێکی مسۆگه‌ر و ئاشتی و ئارامی هه‌یه بۆ هه‌ر تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵگه و نه‌ته‌وه‌یه‌ک . بۆیه بیروباوه‌ڕێک که ئێستا له به‌شێکی عه‌رشی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی مێژوودا بژی به تێگه‌یشتنه فۆکۆیاماییهکهی ، واته کۆتایی مێژژوویهک که تیایدا دیموکراسیه‌ت و ئاشتی پێکه‌وه ژیان شووێنی ملاملانێ کوشنده‌کان و سیسته‌مه تۆتالیتاریه‌کانی گرتۆته‌وه ، هه‌رگیز مێژووی کۆتایی پێ نایه‌ت وهه‌میشه له‌م کۆتایی مێژووه‌ی جیهاندا کاراکته‌ری سه‌ره‌کی کێبڕکێ دیموکراسیه‌کان ئه‌بێت . بێگومان لێره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر ی ن ک سۆشیال دیموکراسی به شوناس و پێناسه خۆی هه‌ڵبژاردبێت ، مه‌حکومه به‌وه‌ی که ئه‌میش هه‌میشه بژی و هه‌میشه له‌نێو ئه‌م دنیا دیموکراسیه‌دا به هێمنی ململانێیه‌ک بکات بۆ کۆتایی نه‌هێنان به مێژووی خۆی و شوناسه‌که‌ی.
له پێش هه‌موو شتێکدا ئه‌بێت ئه ڕاستیه بزانین که له دایک بوونی ی ن ک ، لهدایكبوونێکی ئایدیۆلۆژیانه‌یه، وه ده‌ستپێکردن وگرێدانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییه به ئایدیۆلۆژیاوه. له دایکبوونی ی ن ک له ههلو مه‌رجی خۆیدا به‌رهه‌می خه‌ونی که‌ڵه‌که‌بووی مێژوویه‌کی زیاد له شه‌ست ساڵی توێژی ڕۆشنبیری سیاسی کورده هه‌ر له کۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و په‌یمانه‌کانی سایکس – بیکۆو سیڤه‌رو لۆزانه‌وه بهتێپهڕبوون به ئه‌زموونه‌کانی شۆڕشه‌کانی شێخ مهحمودودامهزراندنی مه‌مله‌که‌تی کوردستانی باش‌و،رتا یاخی بوونه‌کانی بارزان وشۆڕشی ئه‌یلول و هه‌ره‌سهێنانی له ئازاری 1976 دا. خه‌ونی توێژێکی ڕۆشنبیری سیاسی کوردی ژێرکاریگه‌ری هه‌مان توێژی سیاسی تورک و عه‌ره‌ب،که به درێژایی ئه‌و مێژووه‌و شانبه‌شانی ئه‌و هێزه ته‌قلیدیه‌ی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌کانی کوردی کردووه ، ئه‌م توێژه هه‌وڵی جێکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلژیای داوه له‌ناو ئه‌و شێوازه خه‌بات و شۆڕشانه‌دا ، بۆیه دواجارله دایکبوونی ی ن ک به‌دیهێنانی خه‌ونی ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره سیاسیه‌یه که پێی وابووه بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی یان کوردایه‌تی به بێ میتۆد و ڕابه‌رێکی ئایدیۆلۆژی هه‌میشه خودی بزووتنه‌وه‌که له نێو جوڵه‌یه‌کی داخراو‌و سنورداری ئه‌و هێزو پێکهاته ته‌قلیدیانه‌دا کۆیله ئه‌کات به بێ تڕوانینێکی سه‌راپاگیری بۆ ئایینده و نه‌بونی ئایدیۆلۆژیا ته‌نها گروهێکی دیاری له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و جوڵه‌ی خێڵ و ناوچه‌یی ، خۆیی و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و چاره‌نوسێکی نادیار ڕێنمایی کردووه له جیاتی سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری پێکه‌وه به‌ره‌و چاره‌نوسێک به‌رێت که شووناسێکی گشتگیری بۆ هه‌موویان فه‌راهه‌م بکات. ی ن ک هه‌ر له به‌یاننامه‌ی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی و نامیلکه‌ی ( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆچی ) ه‌وه هه‌وڵی داوه وه‌ڵامی ئه‌و ڕاستیه بداته‌وه که دابڕاندنی ئایدیۆلژیا له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وپشگوێخستنی هه‌مووئه‌و چین و توێژانه‌ی که سوته‌مه‌نی و هه‌ڵگیرسێنه‌ری راسته‌قینه‌ی شۆڕشه‌کانن ، به تایبه‌تی چینی ڕه‌نجده‌ران و هه‌ژاران و ڕه‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو، هۆکارێکی سه‌ره‌کی هه‌موو شکسته‌کانی پێشوو بووه . بۆیه بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی له کاتێکدا خه‌باته بۆ به‌دیهێنانی شوناسی کوردی ، به‌بێ بنه‌مایه‌کی ئایدیۆلۆژی هه‌رگیز ناتوانێت فۆرمی ئه‌و شوناسه بدۆزێته‌وه . لێره‌وه ی ن ک له هه‌مان کاتدا که له سه‌راپای مێژووی خه‌باتیدا گه‌شتێکی به‌ردوامی کردووه به دوای دۆزینه‌وه‌ی فۆرمی شوناسی کوردی وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌و خاوه‌ن ماف ، به‌لام له هه‌مان کاتدا نه‌ته‌وه‌یه‌ک که خۆشی له ناوخۆیدا دابه‌ش بووه به‌سه‌ر پێکهاته‌ی چینایه‌تی و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری جیاواز‌و ته‌نانه‌ت پێکهاته‌ی ناوچهییو دیالێکتی جیاوزیشدا ، له هه‌مان کاتدا ی ن ک هاوشانی مێژووی ئه‌و خه‌باته له گه‌شتێکی به‌رده‌وامدا بووه بۆ گه‌ڕان به دوای شوناسی خۆیدا وه‌کو حیزبێکی سیاسی خاوه‌ن ئایدیۆلۆژیا ، که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره ئایدیلۆژیایهی به‌رجه‌سته‌ی خواست و خه‌ون و تێڕوانینی زۆربه‌ی پێکهاته چه‌وساوه‌و شۆڕشگێڕه‌کانی کردووه وه‌کو میتۆدی خه‌باتی خۆی دژی ، له هه‌مان کاتدا هێزی داگیرکه‌ری کورد‌و له هه‌مان کاتیش‌دا دژی ئه‌و پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تیه ته‌قلیدیانه‌ی که هۆکاری شکسته‌کان و سه‌رنه‌که‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی بوون له خه‌بات و شۆڕشه‌کانیدا . بۆیه گرێدانی ئایدیۆلۆژیا به کوردایه‌تیه‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانی کرده هێزی هه‌ره سه‌ره‌کی و رابه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و خوڵقێنه‌ری مێژوویه‌کی نوێ له بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ، که تیایدا هێزه کهنارخراوهکانی کۆمه‌ڵگه‌و سوته‌مه‌نی شۆڕش ، ڕه‌نجده‌رانی بیر‌و بازوو، جوتیاران ، توێژی پیشه‌یی، لاوان ، ژنان ، خۆیان بوونه ڕابه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش ، که له‌م ئه‌زموونه‌دا ی ن ک توانی مانای جه‌ماوه‌ری بوون به خودی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیش بدات.
ڕاسته له سه‌ره‌تای خه‌باتی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌و توێژه ڕۆشنبیره سیاسیه‌ی رابه‌ری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی نوێی کرد، به پێی ئه‌وه‌ی وه‌کو زۆرینه‌ی توێژه ڕۆشنبیره سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ڵگری که‌لتورێکی ئایدیۆلۆژیای سیاسی چه‌پ بوو ، به‌تایبه‌تیش په‌روه‌رده‌ی ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم ولینینیزم بوو، بۆیه ئه‌م هێڵه ئایدیلۆژیه سه‌ره‌کیه‌ش بووه باڵاده‌ست و ڕابه‌ری سه‌ره‌کی ی ن ک له خه‌باته‌که‌یدا، سه‌رباری دروستبوونی ی ن ک له چه‌ند باڵ و تێڕوانینێکی جیاواز ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م باڵانه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان مارکسیزمیان به پره‌نسیپێکی سه‌ره‌کی خه‌بات دائه‌نا وئه‌گه‌ر ئه‌م هێله جیاوازانه هه‌مووشیان هه‌لگری ئایدیلۆژیای مارکسیزم نه‌بووبن ، به‌ڵام هێڵێکی هاوبه‌ش و تێڕوانینێک هه‌موویانی پێکه‌وه کۆ ئه‌کرده‌وه که ئه‌ویش سۆشیالیزم بوو وه‌کو میتۆدی خه‌بات و ئایینده‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. ئه‌کرێت بووترێت له‌وساوه ی ن ک بنه‌مایه‌کی پێکهاته‌ی حیزبی چۆنایه‌تی داهێنا له‌سه‌ر پره‌نسیپی ئایدیۆلۆژی وداڕشتنی پرۆگرامێکی سۆشیالیزمانه بۆ ئایینده. بێگومان له‌دوای تێکه‌ڵ بوونی ی ن ک به ئه‌زمونی ڕاسته‌وخۆی پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیداو تاقیکردنه‌وه‌ی پرۆگرام و پره‌نسیپه ئایدیلۆژیهکانی به‌سه‌ر پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ، به تایبه‌تی شارنشین، وه ی ن ک چ به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و لێکنزیکردنه‌وه‌ی تێڕوانینی باڵه‌کانی له یه‌کدی و زیاترله گه‌ڕان به دوای ئایدیلۆژیایهکدا که گونجاوی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بێت و دواتریش له دوای شکستی ئه‌زمونه مارکسیه‌کان و کۆمۆنیستیه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆهه‌ڵات ، له دوای پرۆژه‌ی بریسترۆیکاو گلاسنۆست که گۆرباتشۆف رابه‌رایه‌تی کرد ، ئیدی به ته‌واوی شوناسی خۆی له پره‌نسیپی ئایدیۆلۆژیای سۆشیال دیموکراسیدا بینیه‌وه‌و له کۆنگره‌ی گشتی یه‌که‌می 1992 وه تا ئێستا وابه‌سته‌ی هه‌مان شوناسه. واته ی ن ک حیزبێکی سۆشیال دیموکراته، وه به خواستی خۆی و پاش هه‌وڵدان بۆته ئه‌ندامی ڕێکخراوی جیهانی ئه‌نته‌ر ناسیۆنال سۆشیالیست ،که هه‌موو حیزبه سۆشیالسیت و سۆشیال دیموکراته‌کانی جیهان پێکه‌وه له پرۆگرام و پره‌نسیپێکی هاهبهشدا کۆ ئه‌کاته‌وه . به‌و پێیه‌ش ئه‌م حیزبانه که له جیهاندا خه‌باتی دیموکراسی ئه‌که‌ن بۆ گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات ، چه‌نین جار شکست دێنن و چه‌ندین جار هه‌ڵئه‌سنه‌وه . شکستیان مانای کۆتایی هاتنیان ناگه‌یه‌نێت ، چونکه خودی ئایدیۆلۆژیاکه هێشتا بۆئێستا و داهاتووش پێویستیه‌کی سه‌ره‌کی ژیان و خواستی به‌شێکی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگه‌کانی جیهانه. بێگومان ئه‌م ڕاستیه بۆ حیزبێکه که هه‌ڵگری بیر‌و باوه‌ڕی سۆشیال دیموکراسی بێت و هه‌موو سه‌رکه‌وتن و نوشوستیهکانی ببه‌ستێته‌وه به‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌و پره‌نسیپانه ڕابه‌ری بوون وه‌کو حیزبێک له هه‌موو خود نماییش کردن و جوڵه‌یه‌کی له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا.
لێره‌وه که ئه‌و ڕاستیه ڕوونه که ئه‌شێت له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سیاسی یان ووردتر له‌ناو هه‌موو ده‌وڵه‌تێکدا ، له قۆناغێکدا له خه‌باتی دیموکراسی و هه‌ڵبژاردندا سۆشیال دیموکراسی تووشی شکست بێت ،که ئه‌مه مانای مه‌رگی ناگه‌یه‌نێت، ئایا ئێستا خودی شکستی ی ن ک بریتیه له شکستی پره‌نسیپه ئایدیلۆژیهکهی وه‌کو سۆشیال دیموکراسی ؟ وه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ی ن ک له لایه‌ن ده‌نگده‌رانیه‌وه ڕه‌تکردنه‌وه‌ی سۆشیال دیموکراسیه ؟ یاخود له بنه‌ڕه‌تدا نامۆبوونی خودی ی ن ک ه به‌م پره‌نسیپه ئایدیۆلۆژیه‌وه که له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کردوویه‌تیه شوناس و پێناسه‌ی خۆی ؟ وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد له هه‌موو کۆنگره‌کاندا ی ن ک خۆی به سۆشیال دی،وکرات پێناسه ئه‌کات ، له کۆنگره‌ی گشتی سێهه‌مدا له حوزه‌یرانی 2010 ، به‌نده ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ستراتیژی بووم ، که له ڕاپۆرتی کۆتاییدا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌لبژارده‌ی سۆشیال دیموکراسی بۆ ی ن ک خواستێکی ستراتیژیه ، واته ی ن ک ئه‌م بژارده ئایدیلۆژیه ئه‌کاته پره‌نسیپی سه‌ره‌کی خه‌باتی خۆی له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا. ی ن ک هاوبه‌شێکی جیدی هه‌موو کۆبوونه‌وه‌و کۆنگره‌کانی ڕێکخراوی ئه‌نته‌ر ناسیۆنال سۆشیالیسته ، ئه‌ندامه له چه‌ند کۆمیهتهیکی گرنگیدا، بێگومان سۆشیال دیموکراسیش جۆرێکه له جیهانبینی تایبه‌ت و تێڕوانین ولێکدانه‌وه‌ی بۆ شێوازی ژیانی مرۆڤایه‌تی و ئایینده‌ی هه‌یه له سه‌ر گۆی زه‌وی ، وه له بنه‌ڕه‌تدا بیری سۆشیالیزم له چه‌مکێکه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ( سۆشیالیزم مانای ناڕازی بوونه به‌و ژیانه‌ی هه‌یه‌و هه‌وڵێکه بۆ چاککردنی ) که‌واته ئه‌گه‌ر ی ن ک ئه‌م پره‌نسیپه‌ی کردبێته رابه‌رو نه‌خشه ڕێگای خۆی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا که له ئێستادا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌ڕه‌شه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر نه‌ماوه ،ئیدی بۆچی به‌و شێوه‌یه تووشی شکستێکی گه‌وره ئه‌بێت لای جه‌ماوه‌ر؟ حیزبێک که له گه‌شتی پێش له دایک بوونی و له ماوه‌ی سی وشه‌ش سال دوای له‌دایکبوونی شوناسی خۆی له شۆشیال دیموکراسیدا ببینێته‌وه بۆچی نه‌یتوانی ئه‌و شێوه فۆرمه‌ی ژیان لای جه‌ماوه‌ره‌که‌ی خۆشه‌ویست بکات ؟ له کاتێکدا که ڕابه‌ری جه‌ماوه‌رێک بکات له شۆڕش و سه‌رکه‌وتنه مێژوویه‌کانیدا به دوای گه‌ڕان به فۆرمێکی ده‌سه‌لاتی کوردیانه دا ئایا له‌وه‌دا شکستی هێنا که ژیانێکی دیموکراسی و سۆشیالیستانه چ نه‌بێت له سنوری ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا به خه‌ڵکی ببه‌خشێت ، ئیدی پرسیاره‌که له‌وه‌دایه ئایا خودی ی ن ک هه‌ڵگری ڕاسته‌قینه‌ی شوناسی سۆشیال دیموکراسیه وجه،اوهرهکهی له و پێناسه‌یه‌دا ئه‌یناسنه‌وه یاخود جۆرێک له گومان و دڵنیا نه‌بوون به خود له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوناسه‌دا هه‌یه لای ی ن ک و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ؟ له ڕاستیدا له لایه‌که‌وه هه‌ست ئه‌کرێت که هێشتا ی ن ک لای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌شێکی دانه‌بڕاوه له‌و پێکهاته‌و فۆرم و هێزه سیاسیانه‌ی کوردستان ، که هه‌موویان جگه له پراکتیکردنی ده‌سه‌ڵات مۆدێلێکی دی له سیاسه‌تیان پێکنه‌هێناوه. جگه له‌وه‌ی که سنوره‌کانی نێوان حیزب و کۆمه‌ڵگه‌یان به شێوه‌یه‌ک تێکه‌ڵی یه‌کدی کردووه که تیایدا له‌و ئاوێته بوونه‌ی حیزب به هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌وه هیج بوارێکی چۆنایه‌تی و جیاکردنه‌وه‌ی هێزێک له‌وی دی نابینیته‌وه ، بۆیه ئه‌شێت نه جه‌ماوه‌ر له سه‌ر پره‌نسیپ و پرۆگرامی سۆشیال دیموکراسی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی به ی ن ک دابێت وه نه خودی خۆشی ئه‌و پره‌نسیپانه‌ی کردبێته نه‌خشه ڕێگاو ڕابه‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی. جگه له مه سۆشیال‌دیموکراسی بوون خواستێکی ئایدیۆلۆژیه که هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب پێکه‌وه کۆ ئه‌کاته‌وه، به‌تایبه‌تی رابه‌رانی حیزب که هه‌میشه ئه‌بێت وێنای ئه‌و په‌یام و شوناسه بکه‌ن له به‌رده‌م ڵایهنگران و ئهندامانیاندا. له ڕاستیدا هێشتا به‌رجه‌سته بوونی ئه‌م شوناسه لای به‌شێکی زۆری ڕابه‌رانی ی ن ک بزره‌و تا ئێستا ئه‌وان نه تێڕوانینێکی روونیان بۆ سۆشیال دیموکراسی هه‌یه‌و نه به شێک له فیکر‌و که‌سایه‌تی ئه‌وانی پێکهێناوهونه خودی خۆیان به جۆرێک له‌و ئینتیما بوونه ی ی ن ک بۆ سۆشیال دیموکراسی ئه‌ڕوانن. خودی خۆم له تێڕوانینی زیاد له چه‌ند ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسی ی ن ک م بیستووه که باوه‌ڕیکی ئه‌وتۆیان به سۆشیال دیموکراسی نییه‌و زۆریش به دوای په‌ره‌سه‌ندن و شوێنی ئه‌م ئایدیۆلۆژیایه له دنیادا ناگه‌ڕێن ، ئه‌وه‌نده به‌سه لای ئه‌وان که ی ن ک حیزبێکی ده‌سه‌ڵاتداری به‌هێزه‌و یه‌کێکه له کاراکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی کاریگه‌ر به سه‌ر جوڵه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی وعێراق و ناوچه‌که‌وه ، بێ‌ترس له ڕۆژێک که ڕووبه‌ڕووی شکستی ئه‌و تێگه‌یشتنه ببنه‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی به گومان بێت له به‌رجه‌سته‌کردنی ئایدیۆلۆژیایه‌ک ئیدی چۆن ئه‌توانێت وه‌کو پرۆگرامێک بۆ به‌رگریکردن له کۆمه‌ڵگه‌و باشترین مۆدێلی ژیان بۆ پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگه ، به‌تایبه‌تی چینه‌کانی خواره‌وه‌و ناوه‌ند ، لاوان ، خوێندکاران ،ژنان نیشانی بدات وبیکاته پرۆگرامی جوڵه‌ی سیاسی خۆی . لێروه یه گومانێک لای جه‌ماوه‌ری ی ن ک دروستبووه له‌وه‌ی ئه‌شێت ڕابه‌ره‌کانیان خۆیان نه وابه‌سته‌یی چینایه‌تی وه نه وابه‌سته‌یی ئایدیۆلۆژیان بۆ سۆشیال‌دیموکراسی نه‌بێت ، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه له سه‌ر به‌رده‌وام بوون و ئایینده‌ی حیزبێک که له سه‌ر گومان و دوودڵی خۆی بنیاتنابێت ، وه وێنای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له پشت وه‌همێکی ئایدیۆلۆژیه‌وه شاردبێته‌وه. پێم باشه ئاماژه‌ی دوو نموونه له به‌رجه‌سته‌کردنی حیزبی سۆشیالیستی بده‌م چ له فیکر و چ له خودی ئه‌ندامانیدا. پێش کۆنگره‌ی حه‌فتاو پێنجه‌مینی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا ، یه‌کێک له سه‌رکرده گه‌نجه‌کانی ئه‌و حیزبه که هه‌ستی به تا ڕاده‌یه‌ک له ڕێلادانی پارتی سۆشیالست کرد له پره‌نسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی و مه‌ترسی وه‌رگرتنی ڕابه‌ری ئه‌و حیزبه له لایه‌ن سه‌رکرده‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، زه‌نگێکی ترسناکی لێداو هاواری کرد ( هه‌ڤاڵینه هه‌رگیز ناکرێت حیزبێکی سۆشیالدیموکرات له لایه‌ن بیزنزمانهکانهوه پیاده بکرێت) ئه‌م زه‌نگه ترسناکه به‌س بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسی به پابه‌ند بوون به پره‌نسیپه‌کانی ئه‌نته‌رناسیۆنال سۆشیالیسته‌وه. نموونه‌ی دووه‌م په‌یوه‌سته به‌وه‌ی که سۆشیال دیموکرات بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا مۆدێلێکه بۆ ژیان ، له هه‌مان کاتیش‌دا په‌یڕه‌و کردنی پره‌نسیپ و ئاکار و هه‌ڵسوکه‌وتی سۆشیالیستانهیه له لایه‌ن هه‌ڵگرانی ئه‌و بیر‌و باوه‌ڕه‌وه، بۆیه کاتێک فرانسوا هۆلاندی رابه‌ری سۆشیالیسته‌کانی فه‌ره‌نسا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2012 به سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا هه‌ڵبژێردرا، له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌کاربوونیدا په‌یمانێکی شه‌ره‌فی چه‌ند بڕگه‌یی به وه‌زیره‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی ئیمزا کرد که نابێت پۆستی ده‌سه‌ڵاتیان به‌کاربهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و که‌سوکاریان، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون و کاسبی کردن، له‌وه‌ش زیاتر بڕگه‌یه‌کی په‌یمانه‌که بریتیه له‌وه‌ی که ئه‌وان ئه‌بێت خه‌ڵکی ساده بن و نابێت جلوبه‌رگی گرانبه‌هاو مارکه ناسراوه‌کان بپۆشن و یان گه‌شت و گوزاری خه‌ون ئاسا‌و (های لایڤ) بکه‌ن ، فرانسوا هۆلاند مه‌به‌ستی بوو به وه‌زیره‌کانی خۆی بلێت که سۆشیالسیزم بوون مانای به ساده‌یی ژیان و هه‌وڵدانه بۆ باشترکردنی ژیانی ئه‌وانی دی . ئایا جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ی ن ک له به‌ر ئه‌وه سزای ڕابه‌رانی حیزبێکیان دا که پێش ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی چاک بکه‌ن بیریان له باشکردنی ژیانی خۆیان کرده‌وه ، پێش ئه‌وه‌ی وێنای سۆشیالیست بوو به‌ده‌ره‌وه‌ی خۆیان نیشان بده‌ن ، ئه‌و وێنه‌یه ساده یه‌یان له مێژووی پڕ سه‌روه‌ری و ساده‌یی و خه‌بات و قوربانیه‌کانی خۆیاندا سڕیه‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ ی ن ک خواستی سۆشیال دیموکراسی هه‌ڵبژاردووه ، که بیروباوه‌ڕێکه هه‌میشه له نوێبوونه‌وه‌و خۆگونجاندندایه له گه‌ڵ ڕه‌وتی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا. چونکه هیوایه بۆ داهاتوو، هه‌وڵێکه بۆ چاککردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان له‌و شوێنانه‌ی ڕوویاندواهو بوونه‌ته هۆی شکست ، تا ئه‌و هیوایه‌ش هه‌بێت ، مه‌ترسی له ئایینده یه‌کی گه‌ش نییه. ئه‌شێت پێداچوونه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی سۆشیال دیموکرات بوونی ی ن ک و شکستی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بکرێته یه‌کێک له خاڵه‌کانی هه‌ڵسانه‌وه‌ی وه‌کو حیزبێکی چۆنایه‌تی و جیاواز له‌وانی دی . وه ده‌کرێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و پره‌نسیپه ساده‌یه‌ی که سیاسه‌ت قوربانی دان و خزمه‌تکردنی ئه‌وانی دیه نه‌ک خود، ئه‌شێت ئه‌مه بکرێته وانه‌یه‌کی ههڵسانهو؟