پاك و خاوێنی … عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
له ته‌والێت هاتمه ده‌ر
ده‌ست به سابوون ده‌شۆم یه‌كسه‌ر
یان كه ویستم خواردن بخۆم
له پێشدا ده‌ڕۆم ده‌ست ده‌شۆم
نینۆك قرتاندنی زوو زوو
له ماڵه‌وه ده‌كه‌م به خوو
چونكه مه‌ڵبه‌ندی پیسی یه
سه‌رچاوه بۆ نه‌خۆشی یه
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو منداڵی
له قوتابخانه‌و له ماڵێ
له كردارا وه‌ك من وابێ
پاك و خاوێن و وریا بێ
تا به دووربێ له نه‌خۆشی
فراوان بێ بیر‌و هۆشی
چونكه ئه‌و منداڵه‌ی پاكه
زیره‌ك و وریا‌و چالاكه
له خوێندنا سه‌ركه‌وتووه
له ژیاندا پێشكه‌وتووه