كاندیده نووسه‌ره‌كان.. دوای هه‌ڵبژاردن
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان, ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و ئه‌دیب كه‌وتنه ناو لیستی كاندیدانی په‌رله‌مانه‌وه, ئه‌مه چه‌ند ڕایه‌كی جیاوازی لێ كه‌وته‌وه و ناڕه‌زایی لای به‌شێك له خوێنه‌ران و نووسه‌رانی دیكه‌ی دروست كرد, ئه‌وان پێیان وابوو كه نابێ نووسه‌ران و ئه‌دیبان بكه‌ونه پێگه‌یه‌كی وا سیاسی كه جه‌نگێكی سیاسی پوختی ده‌وێ و ئه‌مه‌ش سه‌ری نووسه‌ران دێشێنێ.
من به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌وه, پێم وایه ئه‌گه‌ر نووسه‌ر و ڕۆشنبیران توانای ئه‌و شه‌ڕه سیاسییه‌یان هه‌بێ, ڕه‌نگه بتوانن كاری باشتر بكه‌ن و ئه‌وان زیاتر له خه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵگا تێده‌گه‌ن له‌وانه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بوونه و كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار بوونه و نازانن كۆمه‌ڵگا چی ده‌وێ, ئه‌م جۆره پێگه‌یه وه‌ك (شكسپیر) ده‌ڵێ له بنه‌ڕه‌تدا خراپ نییه, به‌ڵكو ئه‌و مرۆڤانه‌ی ده‌چنه ئه‌وێ, ئه‌وان ده‌توانن باش یان خراپی بكه‌ن, (شكسپیر) ده‌ڵێ: “هه‌ر پێگه‌یه‌كی گرنگی وه‌كو پۆستی پاشایه‌تی, خۆی له خۆیدا خراپ نییه, ئه‌وه‌ی وای لێ ده‌كات ببێته پێگه‌یه‌كی خراپ, ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌گاته ئه‌و پۆست و پێگه‌یه, داگیریی بكات و ده‌سه‌ڵاته‌كه به خراپیی و به ناپه‌سندیی به‌رامبه‌ر ماف و هه‌ستی ئه‌وانی دیكه به‌كار بێنێ”.
(پابلۆ نیرۆدا) به گه‌وره‌ترین شاعیری سه‌ده‌ی بیست داده‌نرێ, كه‌چی چه‌ندین پۆستی سیاسی وه‌رگرتووه و خۆشی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی (شیلی) هه‌ڵبژارد, به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رنه‌چوو, ئه‌م پۆست و جوڵه سیاسییانه, هیچی له ئاستی ئه‌ده‌بیی ئه‌و كه‌م نه‌كرده‌وه و خه‌ڵاتی نۆبڵیشی پێ به‌خشرا.
هه‌روه‌ها (ماریۆ بارگاس یۆسا) كه ڕۆماننووسێكه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌ناوبانگه و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵه, ئه‌ویش چه‌ندین پۆستی سیاسی وه‌رگرت و دواجار خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی (پیرۆ) هه‌ڵبژارد, به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت, ئێستاش ناوبانگی ئه‌ده‌بیی ئه‌و له كورتیی نه‌داوه.
به كورتی ده‌مه‌وێ بڵێم نه حزبایه‌تی و نه وه‌رگرتنی پۆست له لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانه‌وه, هیچیان كوفر نین و ده‌شێ ئه‌وانیش ببنه خاوه‌ن پۆست و پله و پایه, به‌ڵام گرنگه ئه‌گه‌ر ڕۆشنبیرێك له پۆستێكدا بوو, ئه‌و خه‌ڵكه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن به ئاشكرا هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه له به‌ڕێوه‌بردندا جیاوازییان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا هه‌یه, ده‌بێ په‌رله‌مانتاره ڕۆشنبیره‌كانیش ئه‌و جیاوازیه بسه‌لمێنن و به كرده‌وه‌كانیان به خه‌ڵك بڵێن: ئێمه كار له پێناو ئێوه‌دا ده‌كه‌ین و چاكتر له خه‌مه‌كانتان تێده‌گه‌ین.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com