ده‌رباره‌ی تێكست له شانۆدا
دڵشاد مسته‌فا: تێكسته كوردییه‌كان گه‌لێكیان لۆكالێن و ناتوانن سنوری ئه‌و نیشتیمانه ببڕن.
سازدانی: داستان به‌رزان
تێكست یه‌كێك له پێكهێنه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی نمایشی شانۆیه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نمایشانه‌ش كه بێده‌نگن و دیالۆگیان تێدا نییه پێویستیان به تێكستێك هه‌یه له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه ئاڕاسته‌یان بكات و له دواتریشدا جه‌سته ده‌بێته تێكستیان، بۆیه به‌بێ بوونی تێكست ناتوانین بڵێین: شانۆمان هه‌یه.
شانۆی كوردیش وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رته‌سك و ناوخۆیی تا ڕاده‌یه‌ك له‌و پێكهێنه‌ره گرنگه بێبه‌شه، جگه له چه‌ند هه‌وڵێكی كه‌م نه‌بێت، كه ئه‌وانیش سنوردارن و زیاتر هه‌وڵی تاكه‌كه‌سین و هه‌ندێكیان له ئه‌نجامی بۆشایی هاتوونه‌ته ئاراوه، بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی له‌م بواره‌دا (دڵشاد مسته‌فا)مان دوواندووه كه خاوه‌نی چه‌ندین تێكستی شانۆییه و هه‌ریه‌ك له‌و تێكستانه‌ش چه‌ندینجار به شێوازی جۆرا و جۆر نمایشكراون، له بواری تیۆری شانۆییشدا ده‌یان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه، ئێشتاش خوێندكاری ساڵی سێیه‌می دكتۆرای فیلمه له زانكۆی سالفۆردی به‌ریتانی.
– شانۆی كوردی خاوه‌نی تێكستی شانۆییه؟
روانینی ورد له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردی له‌وه دڵنیامان ده‌كات كه ژماره‌یه‌ك هه‌وڵ له رۆژگاری لێكدی جیاوازدا له‌پای به‌رهه‌مهێنانی تێكستی شانۆییدا هه‌بوون و هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی ئه‌و چركه ساته مێژووییه‌ی تێدا هاتۆته بوون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه‌و بونیاد و ته‌كنیكی ئه‌و سه‌رده‌مه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیما و فۆرمی ئه‌و تێكسته‌یان پێكهێناوه، گه‌ر ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی هه‌ن به شێوه‌یه‌كی ورد پۆلێن بكرێن ده‌شێت به‌سه‌ر چه‌ند گروپێكدا به‌شیان بكه‌ین، كه دیارترینیان ئه‌و ده‌قانه‌ن كه پسپۆرانی بواری شانۆ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی نێو بزووتنه‌وه شانۆییه‌كه به‌رهه‌میان هێناوه، چونكه ئه‌ده‌ب نه‌یتوانیوه ئه‌و پێداویستیه تێربكات. به‌شێكی تریشی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی نوسه‌رانی كورده كه هه‌ریه‌كه و به پێی توانستی خۆی و شاره‌زایی له ته‌كنیك و ستراكچه‌ری پێكهێنانی ده‌قی شانۆییدا ئه‌زموونی خۆی به‌رهه‌مهێناوه و له‌سه‌ری به‌رده‌وام بووه، ئه‌وه‌ی رابوورد گێرانه‌وه‌یه‌كی كرۆنۆلۆجی په‌یدا بوونی تێكسته و قسه‌كردنه له بوونی، به‌ڵام گه‌ر به‌شوێن ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێن كه ئاخۆ تێكسته شانۆییه‌كانی ئێمه بوونه‌ته فاكته‌ری دروستبوونی شوناسێك بۆ بزووتنه‌وه شانۆییه‌كه‌مان؟ ئه‌وه‌یان باسێكی تره، چونكه سه‌نگینی تێكسته‌كان له هه‌ردوو رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌وه نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی لانی كه‌می ئه‌و دۆخه فه‌راهه‌م بكات، ئه‌مه‌ش رێ له‌وه ناگرێت كه هه‌وڵی جددی هه‌ن و ده‌یانه‌وێت به هزر و روانینی جیاوازه‌وه خۆیان به نێو ئه‌و پانتاییه فراوان و تا راده‌یه‌ك به‌تاڵه‌دا بكه‌ن، به‌ڵام نه‌بوونی ته‌وژمێكی ره‌خنه‌یی كارا و مه‌به‌ستگه‌را و دوور له په‌یوه‌ندییه تاكه‌سییه‌كان و روانین له تێكست وه‌ك بوونی خۆی و دوور له به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه‌ی وای كردووه به‌شی زۆری ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له فه‌رامۆشیدا بژین، ئیدی دڵساردییه‌ك دێته كایه‌وه و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانیش دۆخێكی ئه‌بسۆردی به‌سه‌ریاندا زاڵ ده‌بێت، چونكه نێوه‌نده هونه‌رییه‌كه ئه‌وان ناخوێنێته‌وه‌و ته‌واوی ئه‌زموون و ماندوبوونیان له به‌هه‌ده‌رچوونێكی حه‌تمیدا ده‌گوزه‌رێت.
– كامه‌ن ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌كرێت به سه‌ره‌تایه‌كی بته‌و بۆ تێكستی شانۆی كوردی دابنرێن؟
گه‌لێك ئه‌زموون هه‌ن كه سه‌ره‌تایه‌كی باش و دروستن و له مێژووی ئه‌ده‌بیاتی كورددا جێی تایبه‌تیان هه‌یه، نموونه‌ی ئه‌زموونه‌كانی ( ره‌فیق چالاك ) و ( ا,ب و هه‌وری) و دواتریش (ئه‌مینی میرزا كه‌ریم ) و هه‌ندێكی دوای ئه‌وانیش ئه‌و قۆناغه‌شیان تێپه‌راندووه، وه‌ك ته‌وژمێكی تایبه‌ت و جێگیر لێیان ده‌روانرێت، بۆ نموونه ئه‌و ستایڵه تایبه‌ته‌ی (ئه‌حمه‌د سالار) له نێو ئه‌زموونی ئاهه‌نگسازیدا بۆخۆی بنیاتناوه له‌وه تێپه‌ڕیوه كه به ته‌نها وه‌ك هه‌وڵ ته‌ماشابكرێت، ئه‌وه ئیدی ستایڵه و فۆرم و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، بره‌ودان به‌و جۆره ستایڵه و دۆزینه‌وه‌ی فۆمی گوزارشتی جیاوازتر، ئه‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌كات، به‌ڵام جگه له هه‌ندێك هه‌وڵی لامسه‌لایی و راگوزه‌ر كه‌سی دی به‌و رێگایه‌دا نه‌رۆیشته‌وه، من واده‌بینم ترس له هه‌ژموونی (ئه‌حمه‌د سالار) وا ده‌كات رێبوارانی ئه‌و رێیه هه‌ر زوو كۆڵ له گیانبازی بده‌ن.
هاوكات ستایڵێكی دی ده‌قی ریالیستی له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سه‌ر ده‌ستی (سمكۆ ناكام) سه‌ریهه‌ڵدا و ئه‌زموونه‌كانی (لانه‌وازان ) و (چه‌خماخه) و (ره‌جه‌ب و پیاوخۆران) و دواتریش ( گوڵ عومه‌ر ) نموونه‌ی دیاری ئه‌و جۆره كاركردنه‌ن، دوابه‌دوای ئه‌و مێژووه ئه‌زموونی (فوئاد مه‌جید میسری) دێت، كه مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ ستایڵی شانۆی داستانی و نموونه‌ی (خه‌ج و سیامه‌ند) و (راپۆرت) و ( دادگا) و (شێر عه‌لی )، دوابه‌دوای ئه‌وانیش نه‌وه‌یه‌كی تر دێن و هه‌نگاوی جیاوازتر ده‌نێن، نموونه‌ی (گه‌زیزه ) و (سه‌ڵاح جه‌لال) و (دڵشاد حسێن ) و هه‌ندێك ئه‌زموونی خاكه‌ڕای به‌نده‌ش.
له‌نه‌وه‌ی دوای ئه‌مه‌ش هه‌ندێك هه‌وڵی تر هه‌ن وه‌لێ هێشتا نه‌خه‌مڵیون و له‌سه‌ره‌تادان، هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونانه له‌سه‌ر راسته رێی گه‌یشتن بوون به ئه‌و شوێنه‌ی ده‌شێت وه‌ك زه‌مینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی مه‌زنتر ناوببرێن، هه‌ڵبه‌ت قاڵبوونی زیاتر شانبه‌شانی ته‌وژمێكی ره‌خنه‌یی كه بتوانێ ئه‌و ئه‌زموونانه بنرخێنێ ده‌رفه‌تی تر ده‌كاته‌وه و دۆخی به‌رهه‌مهێنانی ده‌قی شانۆییش به‌ره‌و ئاقاری تر ده‌بات .
– هۆكاری لاوازی تێكسته شانۆییه كوردییه‌كان له ئاست تێكسته جیهانییه‌كاندا چییه؟
پانتایی گوزارشت له‌نێو ده‌قه‌كانی ئێمه‌دا به‌رته‌سكتره و ئه‌و كێشانه‌ی بوونه‌ته هه‌وێنی ده‌قه‌كان گه‌لێكیان لۆكاڵین و ناتوانن سنووره‌كانی ئه‌و نیشتمانه ببڕن، بۆیه ده‌شێت ئه‌وه به یه‌كێك له خاڵه‌كانی لاوازی ده‌قی كوردی ئه‌ژمار بكرێت،
دواتر زمانی كوردی خۆشی به‌و شێوه‌یه ناسراو و فراوان نییه تا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه داخراوه‌كه‌ی به‌ده‌وری كورددا كێشراوه روانینێكی جیاواز بێت و لێمان بروانێت، ده‌رگای ئێمه به‌ره‌و دونیا هێند ئاوه‌ڵا نییه و پێویستی به‌گیانبازی شاره‌زا هه‌یه تا بتوانێت ئاودیوی ئه‌و قه‌واره نادیاره‌ی ئێمه ببێت، گه‌رنا چۆن دونیا به ده‌قی ئێمه ئاشنا ده‌بێت و ئه‌و گرفته به‌ته‌نها شانۆی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو سه‌رجه‌م دنیا روناكبیرییه‌كه‌ی ئێمه ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه، نه‌بوونی وه‌رگێران بۆ زمانه زیندووه‌كانی دونیاش به‌شی خۆی گرفته گه‌رنا ره‌نگه هه‌ندێك ده‌ق هه‌بن سنووری لۆكاڵ ببرن و بگه‌نه لای ئه‌وانی دی.
– له ئه‌نجامی نه‌بوونی تێكستی خۆماڵی و په‌نابردنی شانۆكاری كورد بۆ تێكسته جیهانییه‌كان، ئایا شانۆ له خه‌ونی بینه‌ری كوردی دوورنه‌كه‌وتۆته‌وه؟
هه‌ڵبه‌ته گریمانی ئه‌وه‌ی بینه‌ر به‌شوێن خه‌ون و پرسه‌كانی خۆیه‌وه‌یه له‌واقیعی كورددا گه‌لێك دروسته و هه‌ژموونی بوونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌و نێوه‌نده‌دا ده‌سه‌پێنێ، به‌ڵام ده‌شێت ئاوڕێك له رابردووی ئه‌و بزووتنه‌وه شانۆییه به‌وه‌مان ئاشنا بكات كه له‌هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا تێكه‌ڵاوبوونی ویسته‌كانی خه‌ڵك و شانۆكار له‌نێو كایه‌یه‌كی سیاسی دیاریكراودا خه‌ونی ئه‌وانی تری كرد به‌خه‌ونی كورد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌ی به‌باكرد جۆرێكی تری مامه‌ڵه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ شانۆ وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی نامۆ به تایبه‌تی له‌دوای راپه‌ڕین و په‌لكێشكردنی ئه‌و چه‌مكه نادیارانه‌ی تر كه ئه‌وه‌نده‌ی مامه‌ڵه‌كردن بوون له‌گه‌ڵ فۆرمدا مامه‌ڵه‌كردن نه‌بوون له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكدا، به‌واتایه‌كی تر شانۆ له ئه‌ركه سۆسیۆلۆجییه‌كه‌ی دورخرایه‌وه بۆیه ئه‌و پارده‌ی نێوانی خۆی و وه‌رگری رماند، شانۆكاری سه‌رگه‌ردان له‌نێوه‌ندێكی وادا وه‌رگریشی له‌و ئاڵۆزیانه‌ی خۆیه‌وه ئاڵاند و ئیتر شانۆ به‌و ده‌رده چوو كه دۆخی ئه‌و به دۆخی قه‌یراناوی ناوببرێت، ده‌شێت هه‌موو ئه‌وه له‌وه‌دا كۆبكه‌ینه‌وه كه ئه‌وه‌ی وه‌رگری كوردی له‌شانۆ و خه‌ونه‌كانی دوورخستۆته‌وه شانۆكاره نه‌ك تێكست، مامه‌ڵه و راڤه‌كارییه، نه‌ك بیرۆكه و پرسیار.
– ئه‌و ڕێ و شوێنانه چین بگیرێنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا بتوانرێت شانۆی كوردیش ببێته خاوه‌ن تێكستی خۆی.
شتێكی به ئاسان هه‌ستپێكراوه كه تێكستی نێو كتێبه‌كان ناتوانن زیندوێتی خۆیان بپارێزن گه‌ر نه‌كرێنه كاری نمایشی و وه‌رگریش ئه‌و چێژه‌ی له بینینی نمایشی شانۆییی ده‌یبینێ بێگومان له‌خوێندنه‌وه‌ی تێكستی شانۆییی بۆی په‌یدا نابێت،
بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك بۆ هێنانه كایه‌ی ده‌قی شانۆییی به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌ینێكی ئه‌فرێنه‌ری دی پشتیوانی لێ بكات و گیانی به‌به‌ردا بكات و له نێو سروتی نمایشدا به بینه‌ری ئاشنابكات ئه‌سته‌مه، به مانایه‌كی دی ده‌شێت تێكست به هه‌موو ستراكچه‌ره‌كانی خۆیه‌وه بێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و زیندوێتی و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌رگر بۆ دروست نابێت تا له‌نێو پرۆسێسی نمایشدا فۆرمێكی دی وه‌رنه‌گرێ.
یه‌كێكی دی له فاكته‌ره‌كانی پشتیوانی به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و ره‌وته، بزافێكی ره‌خنه‌ییه كه ده‌توانێت ئه‌و هه‌وڵانه به‌دروستی بخوێنێته‌وه و پۆلێنیان بكات، نه‌بوونی ئه‌و بزافه به‌مانا راسته‌قینه‌كه‌ی، یان لاوازی و نائه‌كتیڤی ئه‌و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك، كار ده‌كاته سه‌ر نه‌شونمای به‌رهه‌مهێنانی تێكست.
لایه‌نێكی دی كه ناشێت فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌و به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورده بۆ به‌رهه‌می هاوڕێكه‌ی، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكراتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوسه‌ری ده‌قه‌كه كورده و له نزیكه‌وه ده‌یناسین، ئیدی ئاستی به لاواز ته‌ماشاده‌كه‌ین و پێویست ناكات خۆمانی پێوه‌خه‌ریك بكه‌ین، هه‌رده‌قێكی تری نووسه‌رێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر گه‌ر ئاستی زۆر له‌ویش لاوازتر بێت، بۆ ئێمه گرنگتره، كه‌واته كۆده‌نگییه‌كی ته‌واومان ده‌وێت، گه‌ر بمانه‌وێت تێكستی شانۆییی كوردی له‌و فه‌رامۆشییه بێنینه ده‌ره‌وه و بوونێكی ئه‌كتیڤ و سه‌لمێنراوی پێ ره‌وا ببینین.
ئه‌م گفتوگۆیه له گۆڤاری (تیاته‌ر) ژماره‌ی تایبه‌ت به سێیه‌م فێستیڤاڵی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بۆ شانۆ بڵاوبۆته‌وه.