گۆڕان و شەریعەت …. نەژاد سیوەیلی
فۆبیا لە گوتە زارەکان..
کاتێک سیاسەک بۆ مەبەستێکی کاتی ئەدوێت جیاوازترە لەوەی ڕۆشنبیرێک بە تێڕامان و نەخوێندەوارێکیش بێ ڕامان وەری دەگرێت..
هێزی گەورەی کۆمەڵگا لەوەدایە کە زۆرترین بڕی ئازادیی دەستەبەر بکات.”سپێنۆزا
هەڵەیەکی کوشندەو تێنەگەشتنێکی ناعەقڵانیە گەر ئێمە بزوتنەوەی گۆڕان بە پاچەکۆڵەی ئاین یانیش سەردار کردنی شەریعەت بناسین. یانیش خودی عەلمانییەت (سێکولاریزم) بە پرۆسەی لەناوبردنی ئایین تەماشابکەین. عەلمانییەت لهجەوهەردا بریتییە لهدۆزینەوەی پەیمانێکی کۆمەڵایەتی مۆدێرن کە لەسەر بناغەی پلورالیزم دامەزراوە. واتە عەلمانییەت بە پلەی یەکەم هێندەی پرۆسەی پلورالیزمی ئایینییە ئەوەندە کار لەسەر لەناوبردنی ئایین ناکات. ئەم جۆرە لە پلوڕاڵیەتی مەدەنیانە سەرەتا مەدەنیەکانی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا بەدەرکەوتون .بە مانایەکی تر قسەکردن لەسەر ئایین قسەکردنە لەسەر جیاوازییەکانی خودی ئایینەکانو خوداکانیانو هەوڵدان بۆ قبووڵکردنی یەکتر لەناو کۆمەڵگای مۆدێرندا. کۆمەڵگا لهدیدی عەلمانییەتدا هێندەی جەغد لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە کۆمەڵایەتیو ئایینیو ئەتنییەکان دەکات، هێندە کار لەسەر دیدێکی ئایدیۆلۆژی یان ئایینی دیاریکراو ناکات، چونکههەموو باڵادەستکردنی دیدێکی تایبەت بۆ رێکخستنی جیهان لەسەر وێنای خۆی، ئەوسا بەناوی ئایینەوە بێت یان هەر ئایدیۆلۆژیایەکی ترەوە، مانای کوشتنی ئەو رەهەندە فرەییەیە کە کۆمەڵگاو کولتوورەکان هەڵگرین.هەر بۆیەش لەیەکەمین ڕۆژی دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕانەوە جەغت لەم لایەنە کراوەتەوە وەک بەبەها وەرگرتنی کۆی ئاینزاو دینە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لێیان ڕوانراون.
ئایا ئەو چەند دەربڕینە زارەکی و نەنوسراوەی چەند ئەندام پێرلەمانێکی گۆڕان لەسەر لانەدان لە بنەماکانی شەریعەت مەترسین بۆ سەر گەشەی دێمۆکراسی و کۆمەڵگای مەدەنی یان ئەو هێزە جەبەڕوت و زەبەلاحەی وەک ماشینێک و بە وردی کار دەکات لەسەر دروست کردنی جمهوریەتی ویراسی بنەماڵەیی؟
لە سی چل ساڵی رابردوا هەم تەجروبەی حیزبی پێشڕەو و حیزبی تاقانە، هەم تەجروبەی حیزبی عائیلە، هەم تەجروبەی ئەو حیزبانەی کە جمهوریەتی ویراسی دروستدەکەن هەموی شکستی خواردوە.لەهەمان کاتدا ئەزمونی حکومڕانی ئیسلامی سیاسی نەک هەر شکستی خواردوەە بەڵکو بۆتە ترسێک لەسەر شوناس و بیرکردنەوەو چەقبەستوی کۆمەڵگا و ئەم ئەزمونەش تاقی کرایەوە .کە چیدی هێزگەلێک ناتوانێت و نابێت حکومداری بکات بەناوی شەریعەت.لەئێستادا لە هەرێمی کوردستان هەوڵدان هەیە بۆ دامەزراندنی “جمهوریەتی ویراسی نەک بۆچەسپاندنی حوکمی شەریعەت ،
ئەوەی ئاگایانی سیاسی هۆشداری دەدەن لەو هەوڵانەی لەئێستادا لە هەرێمی کوردستاندا دەدرێت بۆ چەسپاندنی حوکمی بنەماڵەیی و جمهوریەتی ویراسی دروستکردنە نەک چەسپاندنی شەریعەت. هاوکات بەوردبونەوە لە دۆخەکە، بەئاشکرا هەوڵدان بۆ پەیڕەوکردنی حوکمی بنەماڵەیی و پیادەکردنی جمهوریەتی ویراسی دەبینرێت، ئەوەتا دهسهڵاتیجێبهجێكردن لهدهستیسێ كهسێی خێزانێكدا كۆكراونهتهوه، ئەویش دوای ئەوەی بەمدواییە ئەنجومەنی ئاسایش پپێکهێنراو کوڕی سەرۆکی هەرێم، کرایە بەرپرسی ئەنجومەنەکە. ئەوەی مەترسیە بۆ سەر پرۆسەی دێمۆکراسی ئەم ڕەوتەیە نەک چەند دەنگێکی سادەی پێش هەڵبژاردن.
جمهوریەتی ویراسی شێوازێکی نزیکە لە شێوازی پاشایەتی، بەڵام لەبەرئەوەی لە وڵاتێکە کە سیستەمەکەی کۆمارییە، ناتوانرێت لەڕوی یاساییەوە رێکبخرێت وەکو سیستەمە پاشایەتییەکە و لەو وڵاتانەشدا بەرەسمی بنەماڵەیەکی دەسەڵاتدار نییە، بەڵام بەشێوەیەکی ناڕەسمی بنەماڵەیەک هەیە حوکمی وڵاتەکە دەکات بەشێوەی ویراسی.
لەسەردەمی ئێستادا، ئەم سیستەمە تەنها لە وڵاتە دواکەوتوەکاندا هەیە، لەو وڵاتانەش کە وردە وردە بەرەو پێشچون، ئەم سیستەمە باوی نەماوە و کۆتایی پێهاتوە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی ئەم جۆرە سیستەمە لە ئاسیا و ئەفەریقا لە ئارادایە، لە عێراقیش لە سەردەمی سەدام حسێندا ئەم جۆرە شێوازەی حوکم لەئارادابو خەریکبو دەبو بە دامەزراوە، واتە ئەو کەسەی حوکمی وڵاتەکە دەکات بەشێوەیەکی ئاسایی پشت بە خزم و ئەندامانی خێڵ و بنەماڵە دەبەستێت، پاشان بەرەبەرە بەپێی کات دەبێتە دامەزراوەیەکی نیمچە فەرمی، بەشێوەیەک ئەو بنەماڵەیە کۆنتڕۆڵی هەمو بوارەکانی سیاسی و ئابوری وڵات دەکات، نمونەش لە سوریا کە لە سەردەمی حافز ئەسەدەوە دەستپێدەکات تائێستاش بەردەوامە، لە هەندێ وڵاتی دیکەش وەکو پاکستان ئەم شێوازە بەدیدەکرێت، بەڵام هێندە گەشەی نەکردوە و نەگەیشتوەتە رادەی بنەماڵەی دەسەڵاتدار و کۆنتڕۆڵکردنی وڵات، تەنها لەئاستی کۆنتڕۆڵکردنی حیزبێکدایە لەلایەن بنەماڵەیەکەوە وەکو پارتی گەلی پاکستان.
دەکرێت هەوڵدان بۆ گەیشتن بەم حوکمڕانییە بە دو قۆناغ بێت، قۆناغی یەکەم ئەوەیە حیزبێک دەسەڵات دەگرێتە دەست، پاشان بنەماڵەیەک کۆنتڕۆڵی حیزبەکە دەکات.
لە قۆناغی دوەمیشدا ئەو حیزبە پاش ئەوەی دەگات بە دەسەڵات بەرە بەرە لەوە دەردەچێت بنەماڵەکە بنەماڵەی حیزب بێت و دەبێتە بنەماڵەی دەوڵەت و کۆنتڕۆڵی وڵات دەکات. نمونەش بۆ ئەمە عێراقی سەردەمی سەدام حسێن، میسری حوسنی موبارەک، لیبیای موعەمەر قەزافی، تونسی زەینلعابدین بن عەلی و لە سوریاش لە بنەماڵەی ئەسەددا بەدیدەکرێت. واتە یەکەمجار کۆنتڕۆڵکردنی حیزب دواتر کۆنتڕۆڵکردنی دەوڵەت.
لەو وڵاتانەی دیموکراسیش تاڕادەیەکی زۆر گەشەیکردوە، ئەم دیاردەیە لە سنوری کۆنتڕۆڵکردنی بنەماڵەی حیزب تێناپەڕێت وەک ئەوەی لە هندستان و پاکستان دەبینرێت. بەڵام لەو وڵاتانەی دیموکراسی لە سەرەتادایە یاخود هەر نییە، ئەم دیاردەیە گەشە دەکات و لە بنەماڵەی حیزبەوە دەبێتە بنەماڵەی دەسەڵاتداری دەوڵەت.
لە هەرێمی کوردستانیش ئەم دیاردەیە بەئاشکرا ئاماژەکانی بەدیار کەوتون و سەرەتاش لە حیزبەوە دەستیپێکردوە و پاشان چوە بۆ حکومەت و کایەکانی تر.
رەوتی گشتی گەشەی بیرکردنەوەی سیاسی ئەو بنەماڵەیە وردە وردە بەرەو ئەوەی دەبات ببێتە بنەماڵەیەکی حوکمڕان و کۆنتڕۆڵکەری هەمو رشتەکانی ئابوری و سیاسی لەو وڵاتەدا، بنەماڵەیەک لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتە، واتە تاکەکانی لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵاتە و کۆنتڕۆڵی جومگەکانی ئابوری و سیاسی ئەو وڵاتە دەکەن. رەنگە کەسێک هەبێت سەر بەو بنەماڵە دەسەڵاتدارە بێت و هیچ پۆستێکی سیاسی نەبێت، بەڵام بەسود وەرگرتن لەتاکەکانی تری بنەماڵە کە لە حکومەتدان یاخود لە دەسەڵاتدان و پۆستی گەورە و گرنگیان هەیە، دەتوانێت رۆڵێکی گەورە ببینێت لە کۆنتڕۆڵکردنی ئابوری وڵاتدا، واتە هەماهەنگی لەنێوانیاندا هەیە.
ئەمە لە هەرێمی کوردستاندا هەستی پێدەکرێ و لەسەر دو ئاست دەبینرێ، یەکێکیان ئاستی ناو حکومەت و دەوڵەتە، ئەمان کەمترن لەچاو ئاستی دوەمدا کە ئەو کەسانە دەگرێتەوە سەر بەو بنەماڵە دەسەڵاتدارەیە، بەڵام هیچ پۆستێکی سیاسی لەناو حکومەتدا نییە، ئەم کۆمەڵەیەی ئاستی یەکەم لەبەرئەوەی پۆستی رەسمیان هەیە ژێربەژێر کۆنتڕۆڵی جومگەکانی وڵات دەکەن، یارمەتی تاکەکانی تری بنەماڵە دەدەن کە پۆستی رەسمیان نییە، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی جومگەکانی ئابوری ئەو وڵاتە، بۆ نمونەش لە بواری ئابوریدا، ئەمانە لە پشتی پڕۆژەکانەوە سود وەردەگرن. هەر لەبەر ئەمەشە کە لەڕوی یاساییەوە ئەوانەی لە دەسەڵاتدان هیچ شتێکیان لەسەر نابێت، چونکە بەڕەسمی هیچیان نییە، بەڵکو ئیمتیازاتەکانیان خستوەتە سەر ناوی کەسانی تر.
هەوڵدان بۆ ئەم جۆرە حوکمە سەرەتا لە سەرەوە دەردەکەوێت، ئەویش بەزیادبونی ژمارەی ئەندامانی بنەماڵەیەک لە دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەتدا، ئەمەش لەئێستادا بە ئاشکرا لە هەرێمی کوردستاندا دەبینرێت، ئەوەتا دهسهڵاتی جێبهجێكردن لهدهستی سێ كهسی خێزانێكدا كۆكراونهتهوه، ئەوانیش (مهسعود بارزانیسهرۆكی ههرێمیكوردستان، نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی حكومهتیههرێمی كوردستان و مهسرور مهسعود بارزانی راوێژكاری ئهنجومهنی ئاسایشی ههرێم.
بەڕاست ئەمانە جێی مەترسین بۆ ئەو ڕەوتە دێمۆکراسییەی سەرەتای سەوز بونێتی یان ئەو چەند لێدوانە سەرپێی وسەرەتاییانەی چەند ئەندام پێرلەمانێکی گۆڕان؟
نەژاد سیوەیلی