
سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن جۆروشێوازهكانی
وابڕیاره له‌چه‌ند مانگی ئاینده‌دا چه‌ند هه‌ڵبژاردنێك له‌كوردستان‌و له‌عێراقدا ئه‌نجام بدرێت. بێگومان (هه‌لبژاردن) كه هۆكارێكه بۆ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، پێویستی زۆری به‌ره‌خساندنی كه‌شی له‌بارو پێداویستی تایبهتو هه‌روه‌ها هۆشیاریێكی فراوانی خه‌ڵكی هه‌یه. ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌مانه وه‌كو پێویست له‌شاره‌كانی ناوهڕاستو خوارووی عێراق چنگ ناكه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا حكومه‌تی كاتی عێراق، به‌هاوكاری هێزه فرهرهگهزهكانی ناو عێراق سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن لهكاتو واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئێمه له‌م نووسینه‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ین كه ئایا حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات، یان نا؟ به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت، ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت قسه له‌سه‌ر سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و جۆر‌و شێوازه‌كانی بكه‌ین، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو ورده‌كارییه‌كانی ئه‌م بابه‌ته‌وه، پێویست ده‌كات كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر خودی هه‌ڵبژاردن باس بكه‌ین.
بابپرسین: هه‌ڵبژاردن چییه؟ له‌وه‌ڵامێكی ساده‌و ساكاری ئه‌م پرسیاره‌دا ده‌توانین بڵێین: هه‌ڵبژاردن رێگهیهتی دیموكراتیانه‌ی سه‌رده‌مه، له‌رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت ده‌سه‌ڵات بگیرێته‌وه ده‌ست، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات. كاتێك ئه‌مه ده‌ڵێین، ده‌بێت بزانین كه‌چه‌ند رێگه‌و شێوازی نادیموكراتیانه‌ی تر هه‌یه كه له‌رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌گێرێته ده‌ست له‌وانه (كوده‌تا) كه‌چه‌ند كه‌سێك له‌پیاوانی رژێمی پێشوو پێی ههڵدهستنو سیستمێكی سیاسی نوێ‌و جیاواز له‌ده‌سه‌ڵاتی پێشوو له‌وڵاتدا ده‌هێننه كایه، به‌ڵام مه‌رج نییه كوده‌تا ره‌وشی سیاسی وڵات بهرهوبهرێت، چونكه زۆرجار ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تا هیچ حسابێك بۆ رای گشتی‌و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر ناكه‌ن.
جگه له‌كوده‌تا، یهكێكیتر له‌رێگه نادیموكراتییهكانیتر كه‌ده‌سه‌ڵاتی پێدهگیرێته ده‌ست، ده‌سه‌ڵاتی بۆماوه‌یی، یان پاشایه‌تییه، واتا ده‌سه‌ڵات لهباوكهوه بۆ كوڕ، یان بۆنه‌وه.. ئه‌مانه‌و چه‌ندین رێگه‌ی نادیموكراتی تر هه‌یه كه‌ده‌سه‌ڵاتی پێدهگرێته ده‌ست.
به‌ڵام هه‌ڵبژاردن جیاواز له‌هه‌موو ئه‌مانه، رێگهیهتی دیموكراتیی باوه، له‌زۆربه‌ی وڵاته دیموكراتییه‌كاندا له‌ئاسته جیاوازه‌كانی سیاسی‌و رێكخراوهییوئیداریدا، سه‌نگی مهحهكهو خاڵی وهرچهرخانو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گشت كێبه‌ركێ (منافسه) سیاسی‌و حزبی‌و رێكخراوه‌یی‌و ته‌نانه‌ت ئیدارییه‌كانی ناو هه‌ر فه‌رمانگه‌و داموده‌زگایه‌كی حكومی‌و ناحكومییه.
كاتێك قسه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ده‌بێت ئه‌و راستیه به‌بیر خۆماندا بهێنینه‌وه كه‌هه‌ڵبژاردن دیارده‌یه‌كی نوێ نییه، به‌ڵكو به‌فۆرم‌و ناوه‌رۆكه‌وه كۆنترین دیارده‌ی سیاسییه‌و سه‌ره‌تاكانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵی پێش زاین كه له‌شار ده‌وڵه‌ته‌كانی یۆنان راسته‌وخۆ به‌شداری كاری سیاسی‌یان ده‌كرد، به‌بێ هیچ بهربهستو سانسۆرێك ده‌سه‌ڵاتداریان دیاری ده‌كرد، هه‌ر خۆشیان له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانی ئازاده‌وه ئه‌و كه‌سه‌یان لهكاردهخهستو كه‌سێكی شایسته‌تریان له‌جێگه‌ی داده‌نا…
هه‌ر له‌سۆنگه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه كه چه‌مكی (هاوڵاتی) له‌لای یۆنانییه كۆنه‌كان بریتی‌بوو له‌و كه‌سه‌ی كه‌له‌یه‌ك كاتدا حوكم دهكاتو حوكمی به‌سه‌ردا ده‌كرێت. به‌كورتی بڵێین: هه‌ڵبژاردن پێشینه‌یه‌كی ئێجگار دێرینی هه‌یه، له‌گه‌ڵا رۆژگار‌و گۆڕانكارییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مرۆییه‌كاندا، شێواز‌و سیستمی هه‌ڵبژاردنیش گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، چونكه دوای ئه‌وه‌ی كه‌ژماره‌ی دانیشتوان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه زیادی كرد‌و خواسته‌كانی تاكه‌كه‌س لهبۆتهیهكی ته‌سكدا نه‌مایه‌وه، شێوازی دیموكراسی راسته‌وخۆ بوو بهمهحاڵاو له‌توانای مرۆڤدا نه‌ما. بۆیه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی فه‌ره‌نسا، زۆرێك لهبیرمهندانو فهیلهسوفو بیریارانی ئه‌و سه‌رده‌مه بانگه‌شه‌یان بۆ سیستمی نوێنه‌رایه‌تی كرد، كه له‌م سونگه‌یه‌وه گه‌ل نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژارد تاوه‌كو له‌بری ئه‌وان ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئیدی لێره به‌دوا له‌جاران زیاتر هه‌ڵبژاردن بوو بهوهسیلهیهكی شیاو گونجاو تاوه‌كو له‌سایه‌یدا ده‌سه‌ڵات له‌نێوان تاكه‌كانی، یان حزبه‌كاندا ئالۆگۆری پێبكرێت.
مه‌سه‌له‌یه‌ك كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرترین مشتومڕی له‌سه‌ر كردبێت ئه‌وه‌بوو كه ئایا هه‌ڵبژاردن (ئه‌رك)، یاخود (ماف)ه؟
له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌دا بیرمهندانو یاساناسان بوون به‌دوو به‌شه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بڕوایان به (پره‌نسیپی سیاده‌ی گه‌ل) (مبدأ سیاده الشعب) هه‌بوو، بانگه‌شه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد كه‌هه‌ڵبژاردن مافه، چونكه پێیان وابوو له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌ل (هه‌موو گه‌ل) خاوه‌نی سه‌روه‌رییه، بۆیه هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات له‌وه‌ڵامدا مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه به‌ئاره‌زووی خۆی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا نه‌كات.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا هه‌ندێك لهبیرمهندانو یاساناسانیتر هه‌بوون پێیان وابوو كه‌هه‌ڵبژاردن ئه‌ركه، لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه، بڕوایان به (پره‌نسیپی سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه) (مبدأ سیاده الامه) هه‌بوو، پێیان وابوو كه نه‌ته‌وه خاوه‌نی سه‌روه‌رییه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه لهكۆمهڵداو یه‌كه‌یه‌كی یهكگرتووو له‌یه‌ك ناترازێنرێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌وه، لایه‌نگرانی ئه‌م بۆچوونه پێیان وابوو كه به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر تاكێًكی كۆمه‌ڵه‌و نابێت خۆی لێببوێرێت… لێره‌دا تاكه‌كه‌س ئازادنییه لهبهشدارینهكردن له‌هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو هه‌ڵبژاردن كارێكی زۆره‌ملێی سیاسییه. لهئهمرۆشدا زۆرێك له‌وڵاته تاكڕه‌وو تاك حزب‌و دیكتاتتۆرهكان، بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌زۆر مه‌سه‌له‌ی سیاسی‌دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا كارێكی زۆره‌ملێی سیاسی ناڕه‌وایه‌و تاكه‌كه‌س ئازادنییه كه به‌شداری تیادا نه‌كه‌ن.
ئاشكرایه هه‌ریه‌ك له‌م دوو بۆچوونه‌ی سه‌ره‌وه كهموكورتیو ناته‌واوییان تیادا هه‌یه، بۆیه وێڕای رهیخنهگرتن له‌م دوو بۆچوونه، هه‌ندێ بیرمه‌ندو یاساناسیتر پێیان وایه كه‌هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵا تێكی یاساییه‌و دیاریكراوه بۆ ده‌نگده‌ر كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵا، نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاك. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ناوه‌رۆك‌و مه‌رجه‌كانی به‌كارهێنانی به‌پێی یاسا‌و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان بۆ سه‌رجه‌م ده‌نگده‌ران دیاریده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی رێگا بدرێت به‌كه‌سێك كه ناوه‌رۆك، یان مه‌رجه‌كانی به‌ئاره‌زووی خۆی بگۆڕێت.
ره‌نگه هه‌ڵه‌نه‌بین گه‌ر بڵێین: پره‌نسیپی هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵاتێكی یاساییه، باشترین‌و به‌رچاوترین پره‌نسیپه‌كه له‌جیهاندا ئه‌مڕۆ پیڕه‌وی لێده‌كرێت، بۆ زیاتر شاره‌زابوون له‌ورده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، چونكه ده‌سته‌ی ده‌نگده‌ران خۆی له‌خۆیدا هه‌ناوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه.
ده‌سته‌ی ده‌نگده‌ران
مه‌به‌ست له‌ده‌سته‌ی ده‌نگده‌ران، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش له‌دوو شێوازدا دهردهكهوێــت:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی مه‌رجدار
به‌پێی ئه‌م شێوازه ده‌نگده‌ر ده‌بێت كۆمه‌ڵێ مه‌رجی تیادابێت، ئینجا ده‌توانێت به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكات، له‌وانه‌یه مه‌رجی دارایی‌و زانستی، واتا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خاوه‌نی بڕێكی دیاریكراو لهسامانو ماڵا‌و دارایی بێت‌و بتوانێت باج بدات به‌ده‌وڵه‌ت، ئینجا مافی به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردندا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌و كه‌سه خوێندهواربێتو باشتریش وایه كه خاوه‌نی بڕوانامه‌یه‌ك بێت، بیانوش بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه كه‌سی نه‌خوێنده‌وار له‌كاتی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌شێ بخه‌ڵه‌تێنرێت.
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌كانی پێشووداو له‌زۆرێك له‌وڵاتان ئه‌م دوو مه‌رجه به‌چڕی كاری له‌سه‌ر كرابێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ زۆر به‌هه‌ند وه‌رناگیرێت، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه ده‌ڵێین، ده‌بێت بزانین كه‌ئێستاش له‌هه‌ندێ له‌هه‌رێمه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا مه‌رجی زانینی خوێندنه‌وه‌و نووسین دانراوه بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردندا.
دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی گشتی:
مه‌به‌ست له‌م شێوازه ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌پێی یاسایه‌كی گشتی له‌وڵاتدا ده‌ڕوات به‌ڕێوه، واتا یاسا ئه‌و كه‌سانه دیاریده‌كات كه‌به‌شدار ده‌بن له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. ئه‌گه‌رچی مه‌رجی دارایی‌و زانستی له‌م شێوازه‌دا نییه، به‌ڵام چه‌ند مهرجێكیتر هه‌یه كه‌ده‌بێت هه‌ر تاكێك هه‌یبێت، ئینجا ده‌توانێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردن بكات،له‌وانه:
1-ره‌گه‌زنامه:
واتا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه هاووڵاتی ئه‌و وڵاته بێت، له‌هه‌ندێ لهوڵاتانت جیاوازی ده‌كرێت له‌نێوان هاووڵاتیو هاووڵاتی ره‌سه‌ن، ره‌سه‌ن ئه‌و كه‌سه‌یه له‌دایكبووی ئه‌و,وڵاته بێت، به‌ڵام ده‌شێ هاووڵاتی ئه‌و كه‌سانه‌ش بن كه‌پێشتر بێگانه بوونه‌و دوایی به‌پێی یاسای ئه‌و وڵاته ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگتووه، ئه‌مانه له‌دوای چه‌ندین ساڵی ژیان له‌و وڵاته، ئینجا مافی به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردندا هه‌یه.
به‌ڵام له‌هه‌ندێ وڵات‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌خه‌ڵكی ره‌سه‌نی ئه‌و وڵاته نییه‌و دوایی ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رگرتووه، مافی خۆپاڵاوتنی نییه بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان.
2-ته‌مه‌ن:
مه‌رجێكی سه‌ره‌كی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌موو وڵاتێكدا، واتا ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌شداری ده‌كات له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارندا ده‌بێت گه‌یشتبێته ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی لهبیریاردانی سیاسی‌دا. مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی‌تر جیاوازی هه‌یه. هه‌یه (18)و هه‌یه(20)و هه‌شه (21).
3-شایسته‌یی (الاهلیه).
مه‌به‌ست له‌شایسته‌یی عهقڵیو ئه‌خلاقییه، واتا ده‌بێت. ئه‌و كه‌سه له‌رووی عه‌قڵییه‌وه هیچ ناته‌واوییه‌كی وه‌كو شێتی‌و دهبهنگیو حۆلیو..هتد، نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌شایسته‌یی ره‌وشتیش، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه له‌سه‌ر بێڕهوشتو دزی‌و جاسوسی‌و خیانهتو ته‌زویر سزا‌و حوكم نه‌درابێت. ئه‌گه‌ر نا رێگه نادرێت به‌م جۆره كه‌سانه كه به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، مه‌گه‌ر بڕیارێكی قه‌زایی له‌باره‌وه ده‌رچووبێت، یان لێبوردنی گشتی‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی شایسته‌یی بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌رچووبێت، ئینجا ده‌توانێت به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا بكات.
4-ره‌گه‌ز:
لهسهدهودهیهو ساڵانی رابردوودا‌و له‌هه‌ندێ له‌وڵاتاندا، ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت، ته‌نها ره‌گه‌زی نێر مافی به‌شداریكردنی له‌هه‌ڵبژاردندا هه‌بووه‌و هه‌یه‌و ره‌گه‌زی مێ بێبه‌ش بووه له‌م مافه، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵات بوو له‌ساڵی 1920دا مافی به‌شداریكردنی ره‌گه‌زی مێی له‌هه‌ڵبژاردندا له‌ده‌ستووردا جێگیركرد.
سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن
هه‌ڵبژاردن ته‌نها یه‌ك شێوه‌ی دیاریكراو‌و جێگیری نه‌بووه‌و نییه، به‌ڵكو چه‌ندین شێوازی جیاوازی هه‌یه، ره‌نگه هه‌ڵه‌نه‌بین گه‌ر بڵێین: به به‌رده‌وامیش شێوازی نوێتر دێته كایه‌وه. به‌ڵام ئێمه له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین زۆر به‌كورتی شتێك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ریه‌ك لهسیستمو شێوازه باوه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه‌تا ئێستا له‌زۆرێك له‌وڵاتاندا به‌جیاوازی سیستمهكانیانهوه په‌یره‌وی ده‌كه‌ن… سیستمه‌كانی هه‌ڵبژاردن‌و شێوه‌و شێوازه‌كانی بریتین له:
هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ
مه‌به‌ست له‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه كه ده‌نگده‌ران راسته‌وخۆ ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی دهنگدانو ده‌نگ بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌ده‌ن كه‌خۆیان مه‌به‌ستیانه. روونتر بڵێن: له‌هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆدا هیچ نێوه‌ندێك له‌نێوان دهنگدهرانو پاڵێوراواندا نییه، بۆیه ده‌گوترێت كه‌ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن لهدیموكراتییهوه زیاتر نزیكه له‌چاو شێوازه‌كانی تری هه‌ڵبژاردن.
یه‌كێك له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌یه‌ك قۆناغ كۆتایی دێت، واتا ناوه‌رۆكێكی ساده‌و ساكاری هه‌یه‌و هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت لهوهردهكارییهكانی حاڵی بێت‌و هیچ ئاڵۆزییه‌كی تیادانیه جگه له‌مانه ده‌بێت بزانین كه له‌سایه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆدا، هه‌لی به‌شداریكردن له‌كاری سیاسی، كهبهشداریكردنه له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ زۆرترین ژماره‌ی هاووڵاتیان ده‌ره‌خسێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كههاووڵاتیان گرنگی زیاتر بده‌ن به‌مه‌سه‌له سیاسییهكانو خۆیان به‌به‌رپرس بزانن له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروبار‌و سیستمی سیاسی وڵات‌دا. به‌لام له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌مانه‌دا هه‌ندێ كه‌س ره‌خنه له‌هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ دهگرنو پێیان وایه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هه‌موو تاكه‌كانی گه‌ل ئاستی كاری سیاسی‌و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات‌دا نییه، بۆیه ده‌شێ زۆرێك له‌ده‌نگده‌ران، به‌دروشمی باقوبریق بخهڵهتێنو ده‌نگ به‌كه‌سانێك بده‌ن كه شایسته‌ی دهسهڵاتو به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات نه‌بن. بۆیه چاكتروایه په‌یڕه‌وی سیستمی هه‌ڵبژاردنی ناراسته‌وخۆ بكرێن. به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه ئه‌گه‌ر چی له‌گه‌ڵا بنه‌ماكانی دیموكراسیدا زۆر تهبانابێت، به‌ڵام تارادده‌یه‌ك له‌گه‌ڵا عهقڵاو مه‌نتیقدا ته‌بایه، چونكه ئه‌گه‌ر ئاستی هۆشیاری خه‌ڵكی له‌ئاستی مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه سیاسییه‌كاندا نه‌بێت، واتا ده‌نگ به‌كه‌سانێك بده‌ن كه‌شایسته‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت، چۆن ده‌بێت بیكه‌ینه سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له سیاسییه گه‌وره‌كانی وڵات، كهدانانی ده‌سه‌ڵاتدارو دواجاریش دیاریكردنی سیستمی وڵاته؟
كه‌واتا راستتروایه كهههتا ئه‌وكاته‌ی هۆشیاری تاكه‌كه‌س له‌وڵاتدا ده‌گاته ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی كاری سیاسی، په‌یڕه‌وی سیستمی هه‌ڵبژاردنی ناراسته‌وخۆ بكرێت، مه‌به‌ستمان له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاستی هۆشیاری تاكه‌كه‌س گه‌یشته ئاستی پێویست، ئه‌وا چاكتروایه په‌یڕه‌وی سیستمی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆ بكرێت.
هه‌ڵبژاردنی ناراسته‌وخۆ
ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن به‌دوو قۆناغدا تێده‌په‌رێت، واتا ده‌نگده‌ران ناتوانن راسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێرن كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌ڵكو له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌نگ به‌چه‌ند كه‌سێك ده‌ده‌ن، پاشان له‌قۆناغی دووه‌مدا، هه‌ڵبژێردراوان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی تردا، ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ڵده‌بژێرن، وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆمار.
بیانووی لایه‌نگرانی ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو تاكه‌كانی گه‌ل له‌توانایاندا نییه راسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتدارێكی شایسته بۆ وڵات دیاری بكه‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌وان (خه‌ڵكی ئاسایی) ته‌نها به‌شداری یه‌كه‌م قۆناغی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، لێره به‌دواوه نوێنه‌ره‌كانی گه‌ل حاكم‌و ده‌سه‌ڵاتداری وڵات دیاری ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌مان (نوێنه‌ره‌كان) له‌هه‌ر تاكێكی گه‌ل زیاتر سه‌ر له‌كاری سیاسی‌و یاسایی ده‌رده‌كه‌ن.
به‌ڵام ده‌بێت بزانین كه له‌سایه‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردنی ناراسته‌وخۆدا، به‌شداری زۆرێك له‌تاكه‌كانی گه‌ل له‌كاروباری سیاسی‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و ره‌خنه‌یه‌یه كه لیبراڵییه‌كان له‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌گرن. لیبراڵییه‌كان ده‌ڵێن: بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌ڵبژاردنی ناراسته‌وخۆ بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی گه‌ل له‌كاروباری سیاسی‌دا دووربخه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاقمێكه‌وه پاوان‌و قۆرخ بكرێت. به‌ڵام ئه‌م ره‌خنه‌یه هه‌رچه‌نده ناراستیش بێت ههرشێوهی راسته، چونكه ئه‌و راستییه هه‌رگیز ناشاردرێته‌وه كه‌ئاستی هۆشیاری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندا له‌ئاستی پێویسدا نییه. بۆیه پێویسته مه‌سه‌له سیاسیه چاره‌نووسسازه‌كان بۆ كه‌سانێكی شاره‌زاو تاراده‌یه‌ك پسپۆر بهجێبهیڵرێت. كاتێك ئه‌مه ده‌ڵێین پێویسته جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست ده‌بێت له‌ئاستی به‌رپرسیارییه‌تی گشتی دابنو رێز له‌و متمانه‌یه بگرن كهنوێنهرهكانی گه‌ل پێیان بهخشیوهن.
هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سی
پره‌نسیپه‌كانی ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن بریتیه له‌وه‌ی كه‌وڵات دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی بچو‌وكدا، كه‌ژماره‌ی ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كسان ده‌بێت به‌ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی وڵات.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مانی وڵات (200) كورسی بێت، ئه‌وا وڵات دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر (200) ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردندا، له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك، له‌كۆی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان كاندید كردووه، ته‌نها یه‌ك كه‌س هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی وڵات، ئه‌و كه‌سه‌ش ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه‌زۆرترین ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنابێت. هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌س دووجۆره:
1-هه‌ڵبژاردنی تاكه كه‌سیی یه‌ك خول:
مه‌به‌ست له‌م شێوازه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر پاڵێوراوێك له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ده‌بێته نوێنه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه له‌په‌رله‌مان، ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌یه زۆرینه‌ی ساده‌ش بێت، واته زۆرینه‌ی ره‌ها نه‌بێت. یه‌كێك له‌و ره‌خنانه‌ی كه له‌م جۆره هه‌ڵبژاردنه ده‌گیرێت ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێن: په‌رله‌مان له‌سایه‌ی ئه‌م جۆره‌ی هه‌ڵبژاردندا بریتییه له‌په‌رله‌مانی كه‌مینه‌یه‌كی خه‌ڵكی، نه‌ك زۆرینه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌س یه‌ك خول، راستیه‌ك هه‌یه كه پێویسته هه‌موومان بیزانینو دانی پێدابنرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن ده‌بێته مایه‌ی دروست بوونی دوو حزبی گه‌وره‌و مونافسی یه‌كدی له‌وڵاتدا، ئه‌گه‌رچی حزبی بچو‌وكیش له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌ر ده‌مێنێت.
ئه‌زموونی وڵاتانی دنیاش ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه هه‌بوونی دوو حزبی گه‌وره‌ی دیموكراتیخوازی مونافسی یه‌كدی ده‌بێته مایه‌ی زیاتر چه‌سپاندنی ئارامی سیاسی‌و حكومی له‌وڵاتدا، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پهرلهمانو سه‌رۆكی وڵات‌دا دروست نابێت. ئه‌گه‌ر دروستیش بێت ئه‌وا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌ریتانیاو له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رچاو ده‌كه‌وێت، ئه‌م دوو وڵاته بهلانكی هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌س یه‌ك خول ده‌ژمێردرێن.
ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌حزبی گه‌وره‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان تیایدا نییه، بۆیه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت چه‌ند حزبێكی بچووك ناچارده‌بن له‌گه‌ڵا یه‌كدا ئیئتلاف بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م جۆره له‌حكومه‌ت هه‌میشه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌و ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌دایه، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه له‌توركیادا به‌رچاو ده‌كه‌وێت.
2-هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سی دووخول:
پره‌نسیپه‌كانی ئه‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردن بریتییه له‌وه‌ی كه‌ده‌بێت پاڵێوراوی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، له‌نیوه‌ی زیاتری ده‌نگی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه له‌خولی یه‌كه‌مدا ئه‌م زۆرینه‌یه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا، پێویسته جارێكی‌تر هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی كه‌م (50%+1)ی ده‌نگی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌ندێ له‌پسپۆرانی یاسای ده‌ستووری ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌خولی دووه‌میشدا ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها ( لانی كه‌م 50%+1) به‌ده‌ست نه‌هات، پێویسته جارێكی‌تر هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه. به‌ڵام ههندێكیتر ده‌ڵێن، له‌خولی دووه‌مدا پێویسته كۆتایی به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بهێنرێت، چونكه ده‌شێ هه‌ڵبژاردن درێژه ببێته‌وه بۆ خولی سێیهمو چواره‌میش، له‌م حاڵه‌دا به‌شێك له‌خه‌ڵكی تاقه‌تی ئه‌وه‌یان نامێنێت كه به‌شداری له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا بكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌نجامی خولی دووه‌م هه‌رچیه‌ك بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌هاش به‌ده‌ست نه‌هات، پێویسته ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت‌و كۆتایی به‌هه‌ڵبژاردن بهێنرێت.
فه‌ره‌نسا ئه‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردن په‌یڕه‌و ده‌كات. ئه‌م سیستمه له‌هه‌ڵبژاردن ده‌بێته مایه‌ی دروست بوونی حزبی بچووك له‌وڵاتدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌بایه له‌گه‌ڵا پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مه‌شدا هه‌ندێجار لایه‌نی خراپه‌شی هه‌یه، چونكه هه‌ل بۆ بچووك بچووك ده‌ره‌خسێنێت كه لهمهیدانتی سیاسی‌دا بمێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه حزبێكی بوده‌ڵه‌و ناكاراو ناكاریگهریش بێت له‌مه‌یدانی سیاسی‌دا، دواجاریش ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری سیاسی‌و حكومه‌ت له‌وڵاتدا.
هه‌ڵبژاردنی لیستی
به‌پێی ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردن، وڵات دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كهمو سینكه فراوانی هه‌ڵبژاردندا، كه‌ژماره‌ی ئه‌م ناوچانه یه‌كسان نین به ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، ته‌نانه‌ت ژماره‌ی هه‌ڵبژێردراوانی ناوچه‌یه‌ك له‌چاو ناوچهیهكیتر جیاوازییان هه‌یه.
واتا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌پێی زۆری‌و كه‌می ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێت. ده‌شێ له‌شارێكدا (10) ئهندامو لهشارێكیتر (5)و لهیهكێكیتر (15) هه‌ڵبژێردرێت.
روونتر بڵێن: ده‌نگده‌ران به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن دیاریكراوه، ده‌نگ به‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه‌خۆیان كاندید كردووه بۆ نوێنه‌رایه‌تی.
ئه‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردن دوو شێوازی دیاری هه‌یه:
یه‌كه‌م، هه‌ڵبژاردنی لیستی داخراو
ئه‌میش دوو جۆری هه‌یه، جۆری یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه كه ده‌نگده‌ر ده‌نگ به‌لیستێك له‌لیسته‌كان ده‌دات، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت‌و ئازاد نییه كهدهستكاری ناوی پاڵێوراوه‌كانی ناو لیسته‌كه بكات. به‌ڵام جۆری دووه‌م كه به‌هه‌ڵبژاردنی لیستی داخراوی تهفزیلكردنی ناسراوه، ده‌نگده‌ر ده‌توانێت ده‌ستكاری، یان پاش‌و پێشی ناوی پاڵیوراوه‌كانی ئه‌و لیسته بكات كه‌ده‌نگیان ده‌داتێ. به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت كه‌ده‌نگ به‌لیستێك له لیسته‌كان ده‌دات.
دووه‌م، هه‌ڵبژاردنی لیستی كراوه:
ئه‌م سیستمه، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستی داخراوه، ده‌نگده‌ر ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگ به‌چه‌ند پاڵێوراوێكی چه‌ند لیستێك بدات، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه روون بكه‌ینه‌وه كه‌ئه‌و ناوچه‌یه چه‌ند ئه‌ندامی بۆ په‌رله‌مان تیایدا دیاریكرابێت هه‌ر ده‌بێت ده‌نگ به‌وه‌نده ئه‌ندام بدرێت. ده‌شێ ده‌نگ به‌و ژماره كه‌متر بدرێت، به‌ڵام نابێت ده‌نگ به‌زیاتر له‌و ژماره‌یه بدرێت.
بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ناوچه‌یه‌ك (5)كه‌س تیادا هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئه‌وا ده‌نگده‌ر له‌كۆی هه‌موو لیسته‌كان كه پێشبركێی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ده‌توانێت ده‌نگ به‌پێنج كه‌س بدات. بۆ نموونه له‌لیستی (ئهلف) ده‌نگ به(1) كه‌س دهداتو له‌لیستی (ب) ده‌نگ به(2) كهسو له‌لیستی (ج) ده‌نگ به(2) كه‌سیتر ده‌دات. شایانی باسه كهپاڵێوراوی لیسته‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه دانراون، كه‌ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ره‌خنانه‌ی له‌سیستمی هه‌ڵبژاردنی لیست بهداخراوو كراوه‌وه ده‌گیرێت، چونكه نه‌یارانی ئه‌م جۆره‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن: كهحزبهكان له‌دانانی ناوه‌كاندا ده‌شێ خه‌ڵكی چه‌واشه بكهنو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت له‌پێشه‌وه‌ی ناوه‌كان بینووسن. له‌م حاڵه‌دا ده‌شێ ده‌نگده‌ر هه‌موو ناوه‌كانی ناو لیسته‌كان نهناسێتو هه‌روا هه‌ره‌مه‌كی ده‌نگ به پاڵێوراوانی لیستێك بدات، بۆیه ده‌ڵێین: ئازادی له‌هه‌ڵبژاردنی لیستدا نییه، به‌تایبه‌ت له‌لیستی داخراودا.
جگه له‌م ره‌خنه‌یه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرن كه له‌گه‌ڵا بنه‌ماكانی دیموكراسیدا ناكۆكه، ئه‌م قسه‌یه‌ش له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌كرێت كه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی لیستدا ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن كهمو بنكه فراوانن، بۆیه ده‌رفه‌تی حزبه بچووكه‌كان كه‌مه كه‌رێژیه‌كی زۆری ده‌نگی خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنێت. جگه له‌مه‌ش ئه‌ركی ده‌نگده‌ر له‌سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا قورستره، چونكه ده‌شێت ده‌نگده‌ر رێگایه‌كی زۆر ببڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگی خۆی بدات، چونكه ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو شوێنێكی وڵات‌دا نییه، وه‌كو له‌سه‌ره‌تاوه وتمان كهمو بنكه فراوانه. بۆیه زۆرجار ده‌نگده‌ر ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نابێت، یان ئاماده نابێت كه‌ئه‌و ماندووبوونه بكێشێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردندا بكات. به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مانه‌دا، هه‌ڵبژاردنی لیست هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی باشی هه‌یه، له‌وانه، له‌هه‌ڵبژاردنی لیستدا كێبه‌ركێ له‌نێوان ئایدیۆلۆژیا‌و په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حزبه‌كاندا ده‌كرێت، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنی تاكه كه‌سییه‌وه كه كێبه‌ركێ له‌نێوان تاكه‌كاندایه، واته شه‌خسییه. هه‌روه‌ها له‌هه‌ڵبژاردنی لیستدا، به‌تایبه‌تی له‌لیستی كراوه‌دا ده‌نگده‌ر ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا ده‌نگ به‌چه‌ند كه‌سێك بدات، واتا ده‌رفه‌تی ده‌نگده‌ر زیاتره، به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سدا ده‌نگ به‌ته‌نها كه‌سێك ده‌درێت. له‌هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌سایه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستدا ده‌كرێ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌نوێنه‌ری زۆر‌و شایسته‌و پسپۆر‌و تایبه‌تمه‌ند پڕ بكرێته‌وه، واتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ره‌خسێت كه‌ده‌نگ به‌نوێنه‌ری زۆرترین چین‌و توێژی گه‌ل بدرێت. به‌ڵام له‌هه‌ڵبژاردنی تاكه‌كه‌سدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌یه‌ك كه‌س ده‌درێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ته‌نها نوێنه‌ری چینێك، یان توێژێكی گه‌له‌و ناكرێت وه‌ك نوێنه‌ری هه‌موو چینوتوێژهكانی كۆمه‌ڵا حیسابی بۆ كرێت.
هه‌ڵبژاردنی نهێنی
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كهدهنگدهر به‌شێوه‌یه‌كی نهێنیو دوور له‌چاوی خه‌ڵكی‌و ته‌نانه‌ت دوور له‌چاوی كارمهندو به‌ڕێوه‌به‌رانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه شهودهنگ به‌و كاندیده، یان به‌و لیسته ده‌دات كه‌خۆی مه‌به‌ستێتی بێگومان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستی زۆری به‌دابینكردنی پێداویستیه‌كان هه‌یه، كه‌یه‌كێك له‌و پێداویستیانه شوێن‌و ژووری تایبه‌ته‌كه ده‌نگده‌ر پێویستی پێی هه‌یه، ده‌بێت دووربێت له‌چاوی هه‌موو كه‌سێكه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئازادانه‌و به‌بێ هیچ سانسۆر لهروودامانێك پرۆسه‌ی ده‌نگدانه كه به‌ڕێوه ببات.
هه‌ڵبژاردنی ئاشكرا
ئه‌میش جۆرێكیتره له‌هه‌ڵبژاردن، كهدهنگدهر به‌ئاشكراو به به‌رچاوی هه‌موو كه‌سێكه‌وه ده‌نگ به‌و كه‌سه، یان به‌و لیسته ده‌دات كه‌خۆی مه‌به‌ستێتی.
هه‌ندێك له‌بیرمه‌ندانی سیاسی، له‌وانه (مۆنتسكیۆ) پشتگیری له‌هه‌ڵبژاردنی ئاشكراده‌كات، به‌ڵام ئه‌زموونه‌كانی دنیا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه‌هه‌ڵبژاردنی نهێنی زیاتر سهركهوتووو زیاتر ته‌عبیر له‌رای راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ده‌كات، نه‌ك هه‌ڵبژاردنی ئاشكرا، چونكه له‌هه‌ڵبژاردنی ئاشكرادا، ده‌شێ له‌دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌و كه‌سه تووشی لێپرسینه‌وه، یان لهروودامان ببێت، چونكه هه‌موو كهسێكو له‌هه‌موو ههڵویستێكدا ره‌نگه نه‌توانێت راشكاو (صریح)بێت.
هه‌ڵبژاردنی زۆرینه
هه‌ڵبژاردنی زۆرینه دوو شێوازی هه‌یه كه بریتییه له:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی زۆرینه‌ی ساده
ئه‌م شێوازه ده‌كرێ له‌هه‌ڵبژاردنی تاكهكهسییولهههڵبژاردنی لیستیشدا به‌كاربهێنرێت، چونكه مه‌به‌ست له‌م جۆره‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه كه هه ر پاڵێوراوێك، یان هه‌ر لیستێك زۆرینه ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا ده‌بێته براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، لێره‌شدا كۆتایی بهههڵبژادنهكه دێت، واتا هه‌ڵبژاردن به‌یه‌ك خول به‌ڕێوه ده‌چێت.
دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی زۆرینه‌ی ره‌ها
ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یه كه ده‌بێت هه‌ر پاڵێوراوێك، یان هه‌ر لیستێك كه به‌شداری له‌كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردندا ده‌كات ده‌بێت لایه‌نی كه‌م له‌نیوه‌ی زیاتری ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، واتا (له 50%+1)ی ده‌نگه‌كان مسۆگه‌ربكات. له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌خولی یه‌كه‌مدا هیچ یه‌كێك له‌و پاڵێوراوانه، یان لیستانه ئه‌م رێژه‌یه‌یان به‌ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا جارێكی‌تر هه‌ڵبژاردن دووباره ده‌كرێته‌وه. لێره‌دا خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رچاوی بگرێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن له‌نێوان هه‌موو پاڵێوراوان، یان لیسته‌كاندا ناكرێته‌وه، به‌ڵكو ته‌نها له‌نێوان یهكهمو دووه‌می پاڵێوراوان، یان لیسته‌كاندا ده‌كرێته‌وه، كه له‌خولی یه‌كه‌مدا زۆرینه‌ی ره‌هایان به‌ده‌ست نه‌هێناوه. بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ده‌نگه‌كان له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا (2000) ده‌نگ بێت، مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك ئه‌وه‌یه كه(1000+1)ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خولی یه‌كه‌مدا، بۆ نموونه پاڵێوراو، یان لیستی (ئهلف) (600) دهنگو لیستی(ب) (400) دهنگو لیستی (ج) (700) دهنگو لیستی (د) (300) ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا له‌خولی دووه‌مدا، هه‌ڵبژاردن ته‌نها له‌نێوان (ئهلف)و(ج)دا ده‌كرێته‌وه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ر پاڵێوراوو لیستێك زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا ده‌بێته براوه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆرینه‌یه زۆرینه‌ی ساده‌ش بێت، واتا ) له (50%) كه‌متریش بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردن بریتییه له‌وه‌ی كه شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكاری هه‌یه‌و ده‌كرێ هه‌موو كه‌سێك ورده‌كارییه‌كانی شارهزاببێت، جگه له‌م لایه‌نه، لایه‌نێكی باشهیتری ئه‌م سیستمه ئه‌وه‌یه كه‌لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌سایه‌ی ئه‌م جۆره له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌توانین لیستی هاوبه‌شی خۆیان دروست بكه‌ن، واتا یارمه‌تی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ یه‌كبوون ته‌بایی، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ركه‌وتن له‌خولی دووه‌مدا.
به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌مانه‌شدا، زۆرجار ره‌خنه له‌م سیستمه ده‌گیرێت به‌وه‌ی كه به‌پێی یاساكانی ئه‌م سیستمه، ئه‌و لایه‌نه‌ی كه سه‌ركه‌وتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانه به‌فیعلی ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌لی له‌گه‌ڵدا نییه، به‌تایبه‌ت له‌زۆرینه‌ی ساده‌دا.
له‌زۆرینه‌ی رههاشدا، هه‌ندێجار ده‌نگه‌كان نزیكی یهكترنو هیچی وایان له‌یه‌ك كه‌متر نییه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی سیستمی زۆرینه ده‌كرێت، ته‌نها حیساب بۆ زۆرترین ده‌نگ ده‌كرێت، كه‌مینه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ك ده‌نگ له‌زۆرینه‌ش كه‌متربێت هیچ حیسابێكی بۆ ناكرێت.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین ره‌خنه‌ی تر له‌م شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گیرێت كه‌ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نییه، له‌م نووسینه‌دا هه‌موویان بخه‌ینه‌ڕوو.
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی
هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی، رێگه‌یه‌كی باوه‌و زۆرێك له‌وڵاته دیموكراتییه‌كان په‌یڕه‌وی لێده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌حزبی بچووكی زۆری تێدایه، واته كێبه‌ركێی سیاسی له‌نێوان حزبه سیاسییه‌كاندا تاراده‌یه‌ك لهیهكهمهوه نزیكه‌و به‌ته‌نها حزبێك ره‌نگه نه‌توانێت ده‌نگی زۆرینه‌ی ره‌ها، واتا له‌نیوه‌ی زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه له‌م حاڵه‌دا حزبه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ناچارده‌بن له‌گه‌ڵا یه‌كدا ئیئتلاف بكه‌ن…ئه‌م كاره‌ش چه‌نده باشه‌ی هه‌یه، ئهوهندجهش خراپه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ناكه‌ین.
پێش ئه‌وه‌ی قسه له‌ورده‌كارییه‌كانی یاسا‌و شێوه‌و شێوازه‌كانی ئه‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، پێویسته ئه‌و راستیه به‌بیر هه‌موو لایه‌كدا بهێنینه‌وه كه هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌ی ته‌نها له‌گه‌ڵا سیستمی هه‌ڵبژاردنی لیستدا دهگونجێتو جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵا سیستمی هه‌ڵبژاردنی تاكه كه‌سیدا ناگونجێت‌و جێبه‌جێ ناكرێت.
له‌سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردندا ( هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی) پێشوه‌خت، واتا له‌پێش ده‌ستپێكردن‌و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌م دیاریكردنه له‌ئه‌نجامدا ده‌شێ ده‌ستكاری بكرێت، واتا زیادو كه‌م بكرێت، چونكه دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان له‌پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، زیاتر دیاریكردنێكی نزیكهییو گریمانه‌ییه، نه‌ك حهقیقیو كۆتایی.
به‌ڵام به‌بێ دیاریكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان ئه‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ناچێت، كه ئه‌مه یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی جگه له‌م خاڵه، مه‌سه‌له‌یه‌كی تر كه شایانی باسكردن بێت ئه‌وه‌یه كه كورسییه‌كانی په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر لیست، یان حزبه به‌شداربووه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، ئینجا هه‌ر حزب‌و لایه‌نێك زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمی ئه‌م جۆره‌ی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای (رێژه‌یی) به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆرێك له‌حزبه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆر بچو‌وكیش بێت، شانسی ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌گه‌ر زۆر كه‌میش بێت، واته یه‌ك كورسی بێت.
سیستمی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی، ئه‌گه‌رچی له‌وڵاتێك بۆ وڵاتێكی‌تر جیاوازی هه‌یه‌و هه‌ر وڵاته‌و به‌پێی پێویست‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌كاری ده‌هێنێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دوو شێوازی دیاری هه‌یه، كه‌ئه‌مانه‌ن.
یه‌كه‌م: سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی ته‌واو
مه‌به‌ست له‌م شێوازه ئه‌وه‌یه كه له‌پێش ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نن كه رێژه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هێنانی هه‌ر كورسییه‌ك چه‌نده، بۆیه ئه‌گه‌ر حزبێك، یان لیستێك نه‌یتوانی ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا هیچ كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌رناكه‌وێت. وه‌كو چۆن له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 1992ی هه‌رێمی كوردستاندا جگه له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ حزبێكیتری كوردستان نه‌یانتوانی رێژه‌ی (7%)ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنن بۆئه‌وه‌ی یه‌ك كورسی په‌رله‌مانیان به‌ربكه‌وێت، بۆیه هیچ كورسییه‌كیان به‌رنه‌كه‌وت، كهرێژهی (7%) له‌پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌موو حزب‌و لایه‌نه‌كانه‌وه دیاریكراو به‌ئاشكرا خرایه‌روو.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی سیستمی نوێنه‌رایه‌تی ته‌واو،ـ ئه‌م نموونه‌یه ده‌خه‌ینه روو. گریمان وڵاتێك تێكڕای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران تیایدا (10) ملیۆن كه‌سه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیش (500) كورسییه، له‌م كاته‌دا تێكڕای ژماره‌ی ده‌نگده‌ران دابه‌شی سه‌ر كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگی پێویستی یه‌ك كورسیمان بۆ ده‌ركه‌وێت، كه له‌م نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌كاته ( 20) هه‌زار، ئه‌م ژماره‌یه یه‌كسانه به‌یه‌ك كورسی په‌رله‌مان.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر حزب‌و لایه‌نێك له‌م ژماره‌یه كه‌متر ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا هیچ كورسیه‌كی په‌رله‌مانی به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك توانی چه‌ندجاره‌ی (20)هه‌زار ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا ئه‌وه‌نده كورسی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌م سیستمه ئه‌گه‌رچی له‌چاو سیستمه‌كانی تری هه‌ڵبژاردن راستی‌و دروستی‌و داپه‌روه‌ری زیاتری تیادایه، چونكه تاراده‌یه‌كی زۆر حه‌قیقه‌تی ده‌نگده‌رانی تیادا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها هه‌لێكی باشه بۆ زۆرێك لهحزبو لایه‌نه سیاسییه‌كان كه له‌سایه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ی هه‌ڵبژاردندا پرۆسه‌ی حوكمكردن تاقیبكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا هه‌موو ئه‌مانه‌دا بێبه‌ری نییه له‌ره‌خنه‌و كه‌موكورتی. دیارترین ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه له‌م سیستمه‌ی ده‌گرن ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی له‌سه‌ر ئاستی وڵات داده‌نرێت، نوێنه‌رایه‌تی هیچ ناوچه‌یه‌ك ناكه‌ن، جگه له‌م ره‌خنه‌یه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌گرن كه له‌سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا هه‌میشه حزبه‌كان ناوی كۆمه‌ڵێ ئه‌ندامی دیاری خۆیان له لیستی نه‌ته‌وه‌ییدا دادادهنێن. ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نجامدا كۆمه‌ڵێ نوێنه‌ر نهگۆردرێنو بمێننه‌وه. له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه له‌سایه‌ی ئه‌م سیستمه‌دا كورسیه‌كان له‌ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا دابه‌ش ده‌كرێتن له‌م كاته‌دا دانانی نوێنه‌رانی گه‌ل له په‌رله‌مان، یان ئه‌نجوومه‌نه‌كان له‌رێگه‌ی سه‌ركرده‌كانی حزبه سیاسییه‌كانه‌وه ده‌بێت، نه‌ك راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ی گه‌له‌وه بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی حزبه‌كان سه‌ره‌تا لیستی حزبه‌كانی خۆیان رێكخستووه‌و هه‌ر ئه‌وانیش ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌نێو لیستی پاڵێوراوانی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.
ده‌توانین هه‌ڵبژاردنی ساڵی 1992ی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ینه نموونه بۆ دروستی قسه‌كانمان. ئه‌مانه‌و چه‌ندین رهخنهیتر له‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گیرێت، كه‌ئێمه دیسان ده‌ڵێین له‌م نووسینه‌دا ده‌رفه‌تی خستنه‌رووی هه‌موویمان نییه.
دووه‌م: سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی نزیكه‌یی
سیستمی نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی نزیكه‌یی دوو رێگه‌ی هه‌یه كه‌بریتین له:
یه‌كه‌م: دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌رێگه‌ی پاشماوه‌ی به‌هێز
مه‌به‌ست له‌م رێگه‌یه ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ر حزب‌و لایه‌نێك له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا ئه‌گه‌ر توانی ده‌نگی رێژه‌ی پێویست بۆ هه‌ر كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش چه‌ندجار توانی ده‌نگی ئه‌و رێژه‌یه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا ئه‌وه‌نده كورسی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت. له‌دوای ئه‌مه چه‌ند ده‌نگ پاشماوه‌كانی ئه‌و حزبه، یان ئه‌و لیسته له‌هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند كورسییه‌كی تری په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه جگه له‌و كورسییانه‌ی كه‌پێشتر به‌ده‌ستیان هێنابوو. بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی قسه‌كانمان با ئه‌م نموونه‌یه بخه‌ینه پێش چاو:
گریمان ناوچه‌ی (س) پێنج كورسی بۆ دیاریكراوه له‌په‌رله‌مان. له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا لیستی (ئهلف) (48) هه‌زار ده‌نگی بهدهستهێًنا. لیستی (ب) (37) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، لیستی (ج) (15) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.
له‌م حاڵهداو بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسی په‌رله‌مان دیاری بكرێت، پێویسته ده‌نگه به‌ده‌ست هاتووه‌كانی هه‌موو لیسته‌كان كۆبكرێته‌وه‌و دابه‌شی ژماره‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان بكرێت، كه‌به‌م نموونه‌یه‌دا، كۆی ده‌نگی لیسته‌كان ده‌كاته (100) هه‌زار ده‌نگ، كه دابه‌شی ژماره‌ی كورسیه‌كان ده‌كرێت كه پێنج كورسیه، ده‌كاته (20) هه‌زار ده‌نگ، واتا له‌هه‌ر (20) هه‌زار ده‌نگێك، كورسییه‌كی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
بۆیه ده‌توانین بڵێین له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا، لیستی (ئهلف) له‌به‌رئه‌وه‌ی (48) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه ئه‌وا (2) كورسی بهردهكهوێتو (8) هه‌زار ده‌نگیشی ده‌مێنێته‌وه. لیستی (ب) له‌به‌رئه‌وه‌ی (37) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وا (1) كورسی بهردهكهوێتو (17) هه‌زار ده‌نگی ده‌مێنێته‌وه، لیستی (ج) له‌به‌رئه‌وه‌ی (15) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌و كه‌متره له (20) هه‌زار كه رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی یه‌ك كورسییه، بۆیه هیچ كورسییه‌كی بهرناكهوێتو (15) هه‌زار ده‌نگه‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، لهقۆناغهكانیترو بۆ كورسییه‌كانی تر حیسابی بۆ ده‌كرێت.
هه‌تا ئێره له‌كۆی (5) كورسی ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن، توانرا ته‌نها (3) كورسی به‌ده‌ست بهێنرێت، كه (2) كورسی بۆ لیستی (ئهلف)و (1) كورسی بۆ لیستی (ب). سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی دوو كورسییه‌كه‌ی تر، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵا پاشماوه‌ی ده‌نگه‌كاندا ده‌كرێت، له‌م قۆناغه‌شدا حیساب بۆ زۆرینه‌ی پاشماوه‌كان ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه: له‌به‌رئه‌وه‌ی لیستی (ب) زۆرترین ده‌نگی پاشماوه‌ی هه‌یه كه (17) هه‌زار ده‌نگه، كورسی چواره‌می به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ژماره‌ی كورسییه‌كانی لیستی (ب ) ده‌بێت به (2) كورسی.
كورسی پێنجه‌میش به‌ر لیستی (ج) ده‌كه‌وێت، چونكه (15) هه‌زار ده‌نگی پاشماوه‌ی هه‌یه‌و له لیستی (ئهلف) زیاتره كه (8)هه‌زار پاشماوه‌ی هه‌یه.
كه‌واته سه‌رئه‌نجام (5) كورسییه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت.
لیستی (ئهلف) (2) كورسی.
لیستی (ب) (2) كورسی.
لیستی (ج) (1) كورسی.
دووه‌م: دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به‌رێگه‌ی تێكڕای به‌هێز
ئه‌میش به‌دوو رێگه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه:
رێگه‌ی یه‌كه‌م: ئه‌م رێگه‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه، سه‌ره‌تا له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن رێژه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ یه‌ك كورسی دیاری ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دیاری ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر نموونه‌كه‌ی پێشوو بهێنینه‌وه پێشچاوی خۆمان
ناوچه‌ی (س) (5) كورسی هه‌یه، به‌ده‌ستهێنانی (1) كورسی پێویستی به(20) هه‌زار ده‌نگ هه‌یه.
لیستی (ئهلف) (48) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا، (2) كورسی بهركهوتو (8) هه‌زار ده‌نگی مایه‌وه.
لیستی (ب) (37) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، (1) كورسی بهركهوتو (17) هه‌زار ده‌نگی مایه‌وه.
لیستی (ج) (15) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، هیچ كورسییه‌كی بهرنهكهوتو (15) هه‌زار ده‌نگی مایه‌وه.
هه‌تا ئێره له‌كۆی (5) كورسی، ته‌نها (3) كورسی دابه‌شكراوه، كه لیستی (ئهلف) (2) كورسی‌و لیستی (ب) (1) كورسی به‌ركه‌وتووه. سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی دوو كورسییه‌كه‌ی تر به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: كورسی چواره‌م به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت، به‌پێی گریمانێك هه‌ر لیستێك له لیسته‌كان، جگه لهكورسییه به‌ده‌ست هاتووه‌كانی خۆیان، یه‌كی كورسییه‌كی تریان ده‌درێتێ. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر نموونه‌كه‌ی خۆمان ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌مان ده‌بێت:
لیستی (ئهلف) كه‌خۆی (2) كورسی هه‌یه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسیش ده‌درێتێ، كۆی كورسییه‌كانی ده‌كاته (3) كورسی. لێره‌دا كۆی ده‌نگه دابه‌شی (3) كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه‌ده‌كاته (16) هه‌زار ده‌نگ.
لیستی (ب) كه (1) كورسی هه‌یه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسیشی ده‌درێتێ، كۆی كورسیه‌كانی ده‌كاته (2) كورسی، به‌هه‌مان شێوه كۆی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی ئه‌م لیسته‌ش كه (37) هه‌زاره دابه‌ش ده‌كرێت (2) كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت كه ده‌كاته (18,5)هه‌زار ده‌نگ.
لیستی (ج) خۆی كورسی نییه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسی ده‌درێتێ، كۆی كورسییه‌كانی ده‌كاته (1) كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی ئه‌م لیسته‌ش كه (15) هه‌زاره دابه‌شی (1) كورسییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین، كه‌ده‌كاته (15) هه‌زار ده‌نگ.
له‌پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه، ته‌ماشای زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ین، بۆیه كورسی چواره‌م ده‌درێت به لیستی (ب)، چونكه (18,5) هه‌زار ده‌نگی پاشماوه‌ی هه‌یه‌و زۆرتره له لیستی (ئهلف)و(ج).
كورسی پێنجه‌میش هه‌ر به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت، واتا به‌پێی گریمانهیهكیتر، هه‌ر لیسته‌و یه‌ك كورسییان ده‌درێتێ، سه‌باره‌ت بهنموونهكهشمان ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌مان ده‌بێت. لیستی (ئهلف) كه (2) كورسی هه‌یه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسی تریش ده‌درێتێ ئینجا كۆی ده‌نگه‌كانی كه (48) هه‌زاره، دابه‌ش (3) كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه( 16 ) هه‌زار ده‌نگی ده‌مێنێته‌وه.
لیستی (ب) كه(2) كورسی هه‌یه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسی تریشی ده‌درێتێ، كۆی ده‌نگه‌كانی كه (37) هه‌زاره دابه‌شی (3) كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه (12,33) هه‌زار ده‌نگی ده‌مێنێته‌وه.
لیستی (ج) كه (3) كورسی هه‌یه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسی تریشی ده‌درێتێ، كۆی ده‌نگه‌كانی كه (15) هه‌زاره دابه‌شی (2) كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه (7,5) هه‌زار ده‌نگی ده‌مێنێته‌وه.
لێره‌دا ته‌ماشای زۆرترین پاشماوه دهكرێتو كورسی پێنجه‌م كه (16) هه‌زار ده‌نگه‌و له‌پاشماوه‌ی هه‌ردوو لیسته‌كه زیاتره… بۆیه سه‌ره‌نجام
لیستی (ئهلف) (3) كورسی به‌رده‌كه‌وێت.
لیستی (ب) (2) كورسی به‌رده‌كه‌وێت.
لیستی (ج) هیچ كورسییه‌كی به‌رناكه‌وێت.
رێگه‌ی دووه‌م:
به‌پێی ئه‌م رێگه‌یه سه‌ره‌تا ته‌نها كورسی یه‌كه‌م دیاری ده‌كرێت، ئه‌ویش ده‌درێت به‌و لیسته‌ی كه‌زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه. با نموونه‌كه‌ی پێشوو بهێنینه‌وه پێش چاوی خۆمان:
لیستی (ئهلف) (48) هه‌زار ده‌نگی هه‌یه.
لیستی (ب) (37) هه‌زار ده‌نگی هه‌یه.
لیستی (ج) (15) هه‌زار ده‌نگی هه‌یه. كه‌واته:-
كورسی یه‌كه‌م: ده‌درێت به‌لیستی (ئهلف)، به‌ڵام چوار كورسییه‌كه‌ی تر به‌م شێوه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت:
كورسی دووه‌م: بۆ دیاریكردنی كورسی دووه‌م، گریمانه‌یه‌ك به‌كار ده‌هێنرێت، كه‌هه‌ر لیسته‌ی كورسییه‌كی ده‌درێتێ، ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌مان ده‌بێت:
لیستی (ئهلف) كه كورسییه‌كی هه‌بوو، كورسییه‌كی تریشی ده‌درێتی. كه‌ده‌كاته (2) كورسی، كۆی ده‌نگه‌كانی كه (48) هه‌زاره، دابه‌ش دوو كورسیه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه‌ده‌كاته (24) هه‌زار ده‌نگ.
لیستی (ب) كه كورسی نییه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسی ده‌درێتێ ئینجا كۆی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی كه (37) هه‌زار ده‌نگه دابه‌شی سه‌ر یه‌ك كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه ده‌گاته (37) هه‌زار ده‌نگ.
لیستی (ج) كه كورسی نییه، به‌پێی گریمانه‌كه (1) كورسی ده‌درێت دوایی كۆی ده‌نگه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی كه (15) هه‌زاره دابه‌شی سه‌ر كورسییه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه‌ده‌كاته (15) هه‌زار. له‌دوای ئه‌م هه‌نگاوانه، ته‌ماشای زۆرترین پاشماوه دهكرێتو كورسی دووه‌می ده‌درێتێ، كه له‌م نموونه‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ده‌درێت به لیستی (ب).
كورسی سێیه‌م:
ئه‌گه‌ر كورسی سێیه‌م بدرێت به لیستی (ئهلف) ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌مان ده‌بێت، (2) یكورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به (48) هه‌زار ده‌نگ، واتا به‌تێكڕای (24) هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌گه‌ر كورسی سێیه‌م بدرێت به لیستی (ب) ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌مان ده‌بێت (2) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به (37) هه‌زار ده‌نگ، واتا به‌تێكڕای (18,5) هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌گه‌ر كورسی سێیه‌م بدرێت به‌لیستی (ج) ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌مان ده‌بێت، (1) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به(15) هه‌زار ده‌نگ واتا تێكڕای (15) هه‌زار ده‌نگ.
لێره‌شدا ته‌ماشای زۆرترین پاشماوه ده‌كرێت كه‌له‌م نموونهیهداو به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی ئه‌م كورسییه به‌ر لیستی (ئهلف) ده‌كه‌وێت، كه (24) هه‌زار ده‌نگی پاشماوه‌ی هه‌یه‌و زۆرتره له لیستی (ب)و(ج).
كورسی چواره‌م:
ئه‌گه‌ر كورسی چواره‌م بدرێت به لیستی (ئهلف)، (3) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به (48) هه‌زار ده‌نگ، واتا به‌تێكڕای (16) هه‌زار ده‌نگ. ئه‌گه‌ر كورسی چواره‌م بدرێت به‌لیستی (ب)، (2) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به (37) هه‌زار ده‌نگ، واتا به‌تێكڕای (18,5) هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌گه‌ر كورسی چواره‌م بدرێت به‌لیستی (ج)، (1) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به(15) هه‌زار ده‌نگ، واتا تێكڕای(15) هه‌زار ده‌نگ.
لێره‌دا زۆرترین پاشماوه، پاشماوه‌ی لیستی (ب) كه (18,5) هه‌زار ده‌نگه، بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی كورسی چواره‌م ده‌درێت به لیستی (ب).
كورسی پێنجه‌م:
ئه‌گه‌ر كورسی پێنجه‌م بدرێت به لیستی (ئهلف)، (3) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به (48) هه‌زار ده‌نگ، واتا تێكڕای (16) هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌گه‌ر كورسی پێنجه‌م بدرێت به لیستی (ب)، (3) كورسی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به(37) هه‌زار ده‌نگ، به‌تێكڕای (12,33) هه‌زار ده‌نگ.
ئه‌گه‌ر كورسی پێنجه‌م بدرێت به‌لیستی (ج)، (1) كورسی ده‌بێت، به‌رامبه‌ر به(15) هه‌زار ده‌نگ به‌تێكڕای (15) هه‌زار.
زۆرترین پاشماوه له لیستی (ئهلف) دایه كه (16) هه‌زار ده‌نگه. كه‌واته به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی كورسی پێنجه‌م ده‌درێت به‌لیستی (ئهلف).
سه‌ره‌نجام به‌پێی ئه‌م سیستمه‌ی هه‌ڵبژاردن لیسته‌كان به‌م شێوه‌یه كورسییه‌كانیان به‌رده‌كه‌وێت.
لیستی (ئهلف) له‌كۆی پێنج كورسی (3) كورسی به‌رده‌كه‌وێت.
لیستی (ب) له‌كۆی پێنج كورسی (2) كورسی به‌رده‌كه‌وێت.
لیستی (ج) له‌كۆی پێنج كورسی هیچ كورسیه‌كی به‌رناكه‌وێت.
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د
سه‌رچاوه‌كان:
1) مبادی القانون الدستوری وتگور النڤام السیاسی فی العراق. د.حمید الساعدی.
2) نڤم اڵانتخابات فی العالم وفی المصر.
3) النڤم السیاسیه. د. پروت البدوی، 1961.
4) الانڤمه السیاسیه المعاصره. د.یحیی جمیل، 1969.
5) چه‌ند وانهگۆ (محاڤره)یه‌كی مامۆستا شێخ له‌تیف، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كۆلێژی زانسته رامیارییه‌كان زانكۆی سلێمانی، كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2004.
6) سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتنی هه‌ڵبژاردن، محه‌مه‌د خورشید تۆفیق.
7) هه‌ڵبژاردن شێوه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی، وه‌ڕگێرانی له‌فارسیه‌وه ئه‌بوبه‌كر خۆشناو، 2003.
8) سیسته‌می سیاسی، هزرو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، رێبین ره‌سول، 2003.
9) ئاشنابوون به‌دیموكراسی، وه‌ڕگێڕانی له‌فارسیه‌وه كارزان محه‌مه‌د، 2003.