![تینوێتی … ئه‌مین محه‌مه‌د تینوێتی … ئه‌مین محه‌مه‌د](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/aminMuhamad2_658874088.jpg)
تینوێتی … ئه‌مین محه‌مه‌د
Closed
وا په‌ڵه هه‌ورێك
به‌ڕێكـــه‌وتووه
هه‌ر ده‌ڕوا و ده‌ڵێ
كێ تینووی بـووه
@@@
دار و گـوڵ و گیا
هه‌موو وه‌سـتاون
زۆریان تینــووه
چاوه‌ڕێی ئــاون
@@@
چۆلـه‌كه و ڕێوی
لای دارێكـهوهن
له هاوڕێ ده‌چـن
ئێسـتا پێكه‌وه‌ن
@@@
ده‌ڵێن هـهورهكه
وه‌ره زوو به ده‌ی
بۆ هه‌موو جارێ
تینوومان ده‌كه‌ی
@@@
گرمه‌ی هـهورهكه
له‌گه‌ڵ هێزی بـا
هه‌ردوو به جووته
بارانیـــان هێنا
@@@
21/6/2011