دۆنادۆن …. ئومێد عه‌لی
Closed
كێ ئه‌ڵێ
من هه‌ر ژیاوم؟
خه‌ونێكی سه‌یرم نه‌دیوه!
كێ ئه‌ڵێ
ئه‌م ژیانه‌یان
هه‌ر له خه‌یاڵ نه‌چنیوه؟!!
من هه‌م
یان نیم؟!!
خۆم تێناگه‌م
تۆ پێم بڵێ
ئاخۆ من چیم؟!!
دڵۆپێك ئاوی مه‌یوو بووم
كه‌وتمه سه‌ر به‌ردی ژیان
به تیشكی كات توامه‌وه؟!!
یان
رۆحی وشكی كه‌سێكی كۆچكردوو
بووم
له ناو كێڵگه‌ی میهری دایكما ژیامه‌وه
ته‌نها ئه‌وه‌نده تێده‌گه‌م
من و باران هاوسه‌فه‌رین
ئێمه هه‌ردووك
نێچیری ناو ته‌پكه‌و داوی یه‌ك قه‌ده‌رین
ئاخر ئه‌ویش
كه له ئاسمان دێته خوارێ
ده‌رفه‌تی ناده‌ن بپرسێ
بۆچی هاتم؟ بۆ كوێم ئه‌به‌ن؟
زه‌وی هه‌ڵی ئه‌مژێت و ژیانی ئه‌پێچێته‌وه
منیش ده‌مرم
به‌ڵام دڵنیا نیم ئاخۆ
رۆحه‌كه‌ی من
له ناو جه‌سته‌ی مرۆڤێكی میهره‌باندا
یان له شێوه‌ی جه‌للادێكدا
ئه‌ژێته‌وه؟
…………….
2013 هندستان