سێهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له‌ئه‌وروپا
له شاری میونشن ونوێرنىیرگ ی ئه‌ڵمانیا ونوێرنىیرگ ته‌نها به هاوکاری خۆیان وقودره‌تی خۆیان به‌رێوه چوو
سێهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له‌ئوروپا له رۆژانی 4.10.2013 تاکو 6.10.2013 وه له شاری میونشن و نویرن بیرگ به شیاوزێکی زۆر سه‌رنج راکێس به‌ریوه چوو.
سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که له شاری میونشن به موزیکی هونه‌مه‌ندی به ناوبانگی کورد به‌ریز فاروق میرزا به‌رێوه چوو. هونه‌رمه‌ند به پارجه‌یه‌کی موزیکی ئامیری نه‌ی خهێالاوی وپر له ئه‌ندێشه‌ی سروشتی کوردستانی پێشکه‌ش به هه‌موو میوانه‌کانی کورد‌و نه‌ته‌وه‌کانی تر کرد. له‌دوای ئه‌وه ووتاری کونفرانسه‌که به زمانی کوردی له‌لایه‌ن به‌رێز د. شوان جافه‌ر ه‌وه خوێندرایه‌وه و دوابه‌دوای ئه ووتار ی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن به ڕێز هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌وه به‌زمانی ئه‌ڵمانی خویندرایه‌وه و دوای به دوای ئه‌وه هه‌ریه‌ک له و پسپۆرانی شانۆی کۆلۆمبی وئه‌ڵمانی وپۆلۆنی وسوری وبهرزایلی و کوردستانی به جه‌ماوه‌رکه ناساند.
له سه‌رتادا شانۆکاری کۆلۆمبی ئۆتۆ نۆڤاک بابه‌تیکی به پیزی سه‌باره‌ت به ئه‌زموونه‌کانی ژیانی شانۆی خۆی پێشکه‌ش به‌بینه‌ران کرد. ئۆتۆ نۆڤاک گووتی (له سه‌ره‌تادا ده‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به‌ئه‌زموونی شانۆیم له‌م ئیواره به‌نرخه‌دا ، که هاورێی شانۆکارم به‌رێز هاوڕێ زه‌نگه‌نه له شاری میونشن سازی کردووه، ئه‌و ئه‌زموونه‌ی منیش ئه‌وه‌یه ، که ئه‌و هه‌میشه له ههولداندایه بۆ شانۆکارانی ووڵاته جیاوزه‌کان له شاری میونشن دا له بازنه‌یه‌کدا ده‌وری یه‌کتر کۆبکاته‌وه. ئه‌م بیره پیرۆزه‌ی هاوڕێ زه‌نگه‌نه ێ شانۆکارم وه‌کو دارێک وایه به لقی جۆراو جۆره‌وه‌و گه‌ڵای ره‌نگاو ره‌نگه‌وه بێ، ئه‌م داره زۆر پیرۆزه وه‌کو داری کریسمیس نیه، که ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یک دابنریت و دوای فرێ بدرێته زبلخانهکانهوه، ئه‌م گردبوونه‌وه‌ی وولاته جیاوازه‌کان له‌م ئیورهیهدا خۆی پیرۆزه‌و نرخێکی مه‌زنی هه‌یه، که‌ئێمه له ئیوراهیهدا یه‌کتریش ده‌ناسین وله سه‌ر شانۆ رۆلی شانۆ و کاری ئاینده قسه ده‌که‌ین. ) .
بۆیه من به‌پێویستی ده‌زانم که چه‌ند پێشنیاهیک له ئه‌نجامی ژیانمه‌وه هه‌ر لهکۆلؤ مبیاوه تاکو میونشن له چه‌ند خاڵێکدا کۆی بکه‌مه‌وه، پرۆژه‌یه‌کی ئایندهی کاری شانۆی خسته به‌رده‌ستی شانۆکاران و پرۆهرامیکی به‌نرخی بۆ ئاینده پێشکه‌ش کرد و چه‌ند ژماره‌یه‌کی گۆڤارێکی شانۆکارانی کرده دیاری ئه‌م بازنه‌یه و پێشنایری ئه‌وه‌ی کرد ، که ئێمه ساڵانه ده‌بێت له‌م شێوازه ئێورهیه نه‌رخه سازبکه‌ین. دوا ووشه‌م حه‌ز ده‌که‌م لیره‌دا بڵیم ، له و ڕۆژه‌ی ، که شانۆکار هاوڕی زه‌نگه‌نه‌م ناسی و باسی شانۆی کوردستانی بۆ کردین، شانازی ده‌که‌م ،که به‌م زانست و ئه‌زموونی شانۆێم پێشکه‌ش به کوردستانی بکه‌م.
له‌دوای ئه‌و به‌رێز خاتوو( ڤیڤی باڵبی )، که خه‌ڵکی بهرزیله ده‌ستی کرد به ووتاره‌که‌ی و باسی شانۆ ی به‌رازیلی کردوو له نیو ئه‌و نمونه‌یه‌دا بابهتکهی له‌سه‌ر میتۆده‌که‌ی ئه‌و گوستۆ بوال وکاری شانۆیی ئهوگوستۆ بوال به ووردی لێک دایه‌وه وئێسارهی به‌و ه دا ،که کاتی خۆی له گه‌ل خودی ئه‌و گوستۆ بوال کاری کردووه و ئه‌زموونه‌کانی له‌نزیکه‌وه ئاشانی بووه. کاره‌کانی ئه‌و گوستۆ بوالی به‌سته‌وه به کاریئ پێداگۆگی و سایکلۆژی وهونه‌ری ، له‌لایه‌کی تره‌وه به ووردی به تیوری و کاری له‌گه‌ل پاولۆ فریرهی به‌رزایلی ، که ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه زۆر هاوڕێی ودلسۆزی یه‌کتربوون له باوری شانۆ پێداگۆگیکهوه زۆر مهعرفهتیان به‌یه‌کتر به‌خشیوه. درێژه‌ی بهبابهتکهی به جۆری پراکسیسی کاری پاوڵۆ فریره له گونده‌کانه‌وه له‌گه‌ل ئهوگوستۆح بوالدا به‌ره‌و جیهانی برد و ئه‌م میتۆده‌یه بوو به میتۆدهیهکی جیهانی و‌ئێستا وه‌کو دراسه‌یه‌کی تیوری له زانستگه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌وروپا ده‌خویندرێت.
له دوای ئهوخاتوو ( ئانێته شثیل دینه‌ر )( ئه‌ڵمان) سه‌باره‌ت به شانۆی ئه‌ڵمانی که‌وته گفت‌و گۆ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ، که شانۆی ئه‌ڵمانی میژوویه‌کی چری هه‌یه و هه‌مه ره‌نگی و هه‌مه‌لایه‌نه. بۆیه ئه‌و هه‌وڵی دا سه‌باره‌ت به یه‌کێک له شانۆگه‌ریه‌کانی شاری میونشن به ناوی ( موسی ) وه که له فۆلکس تیئاتر ی شاری میونشن پێشکه‌ش کرا. به‌شیوه‌یه‌کی زانستی ئه‌م کاره شانۆیه‌ی لێک دایه‌وه چی رۆلیکی له‌م شره‌دا هه‌بوو ئه‌م نمایشه شانۆیه چی دانووستاندێکی له‌گه‌ل خۆی دا هێنایه کایه‌وه. له روانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه ده‌وره‌کانی لێکدایه‌وه و که‌ساتیه‌کانی ناو شانۆگه‌ریه‌که چۆن ره‌نگدانه‌وه‌ی ناو کۆمه‌لگای ئه‌م ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه و ده‌رهێنه‌ر به چی شیوازێک لهدهرهێنانهکهیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و کاری بۆ کردووه ، له‌لایه‌کی تره‌وه به شێوازێکی دیاگرامه ره‌نگدانه‌وه‌ی هونه‌ری شکۆی خسته به‌ر شیکردنه‌وه‌یه‌کی سیمیۆتیکی هونه‌ره‌ی . به‌شێوازیکی ووردی له شێهوهکاری سه‌کۆیه‌وه که له‌ده‌سپێکی شانۆگه‌ریه مو‌سا دا که زبڵخانه‌یه‌ک نیشان ده‌دات ، چۆن ئه‌م زبلصانهیه تاکو کۆتای نماێسهکه ده‌مێنیته‌وه و جیهانی پێ لێک ده‌درێته‌وه. هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌وێنه‌وه نیشانی دا گفو گۆی له‌سه‌ر کرد.
له‌دوای ئه‌و به‌رێز هاوڕێ زه‌نگه‌نه (کوردستان) به زمانی ئه‌ڵمانی باسی شانۆی کوردستانی کرد و ووتی که باس له‌شانۆی کوردی ده‌که‌ین واته باس له‌سه‌ره‌تادا له‌هاوبه‌شی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین وه‌کو یه‌ک ، کاتێک که دهرونینه مێژووه‌ی فه‌رهه‌نگ وشارستانی کوردستان. ،له روانگه‌ی قوولی ریتوالی کوردستانه‌وه لهرونگهی میتۆلۆژی میله‌تی کورده‌وه‌و له‌روانگه‌ی تئیاترالیتهیت له شارستانیه‌تی کوردستاندا. به‌ڵام لهههماند کاتدا هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستان خسوسیه‌تی خۆی هه‌یه ، به‌وه‌ی ،که دابه‌ش کراوه به سه‌ر جورا پارچه‌دا.به‌م هۆیه مه‌رجه‌کان پێداویسته‌کانی کاری شانۆی له پارجهیهکهوه بۆ پارچه‌یه‌کی کوردستا ن ده‌گۆرێت. ئه‌مه‌س ره‌نگی له‌کاری شانۆیی و ناوه‌رۆکی شانۆی و فۆرمی شانۆی به جیاوزای ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به‌رێز هونه‌رمه‌ند هاوڕی زه‌نگه‌نه باسی فۆرمه جیاوزه‌کانی شانۆی له‌کوردستاندا کرد‌و دوای به‌کورتی هاته سه‌ر باسی شانۆی ئه‌مرۆ له‌باشووری کوردستاندا به به‌روارد له پێش روخاندنی دیکتاتۆر سه‌دام. لاینه لاوه‌زه‌کانی و ته‌نگه‌ژه‌کانی ئه‌مرۆی سانۆی کوردی خسته به‌رده‌ستی به‌شداران و لایه‌نه جوانیه‌کانی شانۆشی بۆ به‌شدارن لێک دایه‌وه ،باسی له‌وه‌ش کرد ، که چۆن ئه‌مرۆ کوردستان خاوه‌ن حوکومه‌تێکی خودی خۆیه‌تی به هۆی که‌م بوونی پشپۆرانی باوری شانۆ له جێگه‌ی خوی‌دا بووه‌ته هۆی بۆشایه‌کی گه‌وره و لاوز کردی بنه‌ره‌تیه‌کانی کاری شانۆی . به‌لام ڵيڵآێيكێ طڕيووي چه‌ندین فیستیڤاڵی شانۆی له کوردستاندا له شاره‌کانی کوردستاندا ده‌گیردرێت. . رۆلی شانۆکاری حزبی شانۆکاری پسپۆری روون کرده‌وه و شیته‌ڵی ده‌رئه‌نجامه‌کان وبهرپرسێارێتی له‌م بواره‌دا کرد .
له‌دوای ئه‌و خاتو مایه‌ر ڤایس فلۆگ ( پۆڵۆنیا ) باسیکی مێژووی له‌سه‌ر شانۆی پۆلۆنۆی کرد‌و سه‌باره‌ت به چه‌ندین که‌سایه‌تی ناوداری پۆلۆنی دواو لهنیوانیاند بابه‌تی کرۆتۆفسکی ونووسه‌رانی تری هێنایه زمان .
له‌دوا به‌دوای ئه‌و به‌ریز علی ده‌ر ویش (سوریا) بابه‌تی مێژووی شانۆی له‌سوریا کرد‌و به چری جووه سه‌ر باسی کاری سانۆ ی ئه‌مرۆ له‌سوریا به‌تایبه‌ت له‌ژێر سایه‌ی دیکتاتۆریکی وه‌کو به‌شار ئه‌سه‌د. به چری باسی رؤلی شانۆکارانی سووری کرد ، که بوونه‌ته سێ به‌شه‌وه. به‌شێکیان هه‌تاکو ئێستاش ده‌ترسن شتێک بڵین و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی سوری ده‌گرن له‌به‌ر خاتری مهسلحهتی حزبی ومهسلحهتی گیرفانێان و به‌شێکی تریان بێده‌نگیان هه‌لبژاردووه و به‌شێکی تریان به شانۆگهریهکانیان روو به‌رووی رێژێمی دیکتاتۆی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بنه‌وه. نمونه‌یه‌ک له‌وانه باسی گروهێکی شانۆی کرد ، که ئه‌م گروهه له‌ناو ژوورێکدا دروست بووه و به شیوازی پووپه ی کاری شانۆی ده‌که‌ن وله شۆێنێکی شاراوه‌دا پێشکه‌شی ده‌که‌ن و دوابه دوای ئه‌وه به به‌ڤیدۆ ده‌یگرن و له ڕیهگی میدیای دیگیتاله‌وه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه‌ن وپۆلیس وسه‌ربازی رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د زۆر کاری کرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گروپه سانۆیه ده‌ستگیر بکه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی دایه‌وه زۆر هه‌وڵ درا بۆ ئه‌وه‌ی بیان دۆزنه‌وه،. خه‌ته‌رێکی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بوو، داوی ئه‌م گروپه هاتنه لوبنان و به‌رده‌وام به شێوازی نهێنی کاری خۆیان ده‌که‌ن. به‌م شیوه‌یه له‌ناو ئه‌وروپاس ده‌نگی دایه‌وه . میدیای ئه‌ڵمان به ووردی باسی رۆلی شۆسگیرانهی شانۆکاری سووری کرد له‌م باره‌یه‌وه.
له دوای پشوودانێک گفتوو گۆیه‌کی جر که‌وته نێوان به شداربووانی کۆرهکهو شانۆکارانه‌وه. ئه‌وه‌ی شایانی باسبیت هۆڵه‌که پربوو زیاتر له % 75 ی به‌شدران خه‌ڵکی ئه‌ڵمان و نه‌ته‌وه‌کانی تر بوون . هه‌موو ئه‌م گفت‌و گۆیه به‌زمانی ئه‌ڵمانی به‌ریوه چوو.
رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 5.10.2013 له‌شاری نوێرن بیرگ به شی دووهه‌می کۆنفرانسه‌که ده‌ستی پێ‌کرد. سه‌ره‌تا به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی کولتوری شاری نوێرن بێرگ خۆشحالی خۆی ده‌ربری ، به‌وه‌ی که ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆنفرانسه‌که ده‌عوه‌تی ناوه‌ندی کولتوری قبولکردووه ، که به‌شی دووهه‌می سێهه‌مین کۆنفرانسی شانۆکارانی کورد له شاری نێرنبیرگ ولهناوهندی کولتوری کوردی ئه‌نجام بدریت. سوپاسی رێکخرانی کۆنفرانسه‌که‌ی کرد ،. دوابه‌دوای ئه‌وه ووتاری کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن به‌ریز هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌وه خوێندرایه‌وه ، که تیدا به‌پله‌ی یه‌که‌م سوپاسی ناوه‌ندی کولتوری کوردی له‌شاری نویرن بێرگ کرد ، بۆ ئه‌و رێز لێنان و پیزانینه وهۆشمهندیهی بۆ شانۆکارنی کوردستانیان هه‌یه و سوپاسی ده‌عوه‌ته‌که‌یان کردوو وسوپاسی خیزانهکوردهکانی کرد ،که ئاماده‌ی هاوکاریان دهرىریوه.. دوابه‌دوای ئه‌وه باسی هێزی به‌شداری شانۆکارانی کرد که بۆ ناسنامه‌ی شانۆی کوردی و گه‌ران به‌دوای حه‌قیقه‌تدا وه‌کو( لا لۆ که‌ریم) وان هه‌رگیز کۆڵ ناده‌ن و هیزو نیروی ئه‌و که‌سایه‌تیانه بۆ خزمه‌تی شانۆی کوردستان هه‌میشه به‌رده‌وامن و سه‌ربه‌رزن بۆ خزمه‌تی خاک و شانۆ وناسنامه‌ی. دوا به‌دوای ئه‌وه کۆنفرانسه‌که به موزیکی نه‌ی هونه‌ر،مه‌ندی به‌نرخی کورد به‌رێز فاروق میرزا به موزیکی ( نه‌ی) رازێندرایه‌وه.
یه‌که‌م بابه‌تی به‌رێز مه‌هدی جاف بوو سه‌باره‌ت ته‌نگه‌ژه‌ی کولتور پۆله‌تیکی شانۆ له‌کوردستان. بابه‌تکه باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته کولتوریه ده‌کات ، که بووه‌ته هۆی ته‌نگه‌ژه‌ی شانۆ له کوردستاندا وباس له چاره‌سه‌ر کردنی شانۆ بۆ شانۆکار و جۆره‌کانی شانۆ له کوردستاندا ده‌کریت. ئه‌م کۆره‌ش له‌لایه‌ن خاتوو ئاوت سه‌دیقی نیا ه‌وه بهرێه ده‌برا. به کورتی لەسەر ئەو تەنگەژەیەیە کە شانۆ لەپاش ڕاپەرینەی مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ وە لەسەر دەستی حکومەتی کوردی دروست بووە و تا ئێستاش ئەو تەنگەژەیە بەردەوامە و زۆرکەس ئومێدیان بەوە نیە کە شانۆ لەو تەنگەژەیە ڕزگاری بێت، زۆر کەسیش بڕوایان وایە کە شانۆی کوردی هیچ تەنگەژەیەکی نیە، من لێرەدا بۆ یەکەمجار باس لە بەبەتێکی نوێ دەکەم و بەشێوەیەکی زانستیانە دەمەوێت ئەو بەڵگانە بخەمە ڕوو کە بۆچی شانۆ تووشی ئەو تەنگەژەیە بووە.
بابه‌تی دووهه‌م بابه‌تی شانۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا له‌لایه‌ن شانۆکار به‌ریز جه‌مشێد بههرامیهوه پێشکه‌ش کرا. بابه‌ته‌که‌ی که‌ک جه‌مشید باسی له گه‌ران به‌دوای ناسنامه‌ی شانۆی کوردی‌دا ده‌کرد. هه‌ر له خوداکانه‌وه بۆ ری‌و ره‌سمی شانۆی لهکوردستاند، باسی جۆره‌کانی ریوره‌سمی ئاینی و ریوره‌سمی کۆمه‌ڵایه‌تی .. هتد. ئه‌م ری‌و ره‌سمانه مۆرکی نمایشیان تێدایه و له‌ره‌گ و ریشه‌ی شارستانیه‌تی کوردی‌دا بوونیان هه‌یه.به‌م شیوه‌یه باس له کوردستان وەک هەر ناوچەیەکی ئەم گۆی زەوییە خاوەنی داب و نەریت، زمان و هونەری تایبەتە، و هەر ئەم تایبەتمەندییانەیە کە گەلی کورد وەک نەتەوەیەک لە نەتەوەکانی دیکە جیای دەکاتەوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە پارچەکانی کوردستان هەر کامەیان بە هۆی زاڵ بوونی ئایین و نەریتێکی تایبەت، و دواتریش دابڕانی چەندین ساڵە و کاریگەری دەسەڵاتەکانی ناوەندی ئەو وڵاتانەی کە کوردستان بە سەریاندا دابەش کراوە، رێوڕەسمە ئایینییەکان و داب و نەریتەکان لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا رەنگ و بۆنێکی تا رادەیەک جیاوازتری بە خۆیەوە گرتووە.
شانۆ کە وەک لایەنێکی شوناسی هەر لە سەرتای لەدایک بوونییەوە لە رێوڕەسمە ئایینەکان و داب و نەریتەکانەوە چۆڕاوەتەوە،لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا رەوتێکی تایبەتی تێپەڕ کردووە، و بە هۆی بەربەرکانی هەرکام لە پارچەکانی کوردستان لە گەڵ ئەویدییەکی دیکەدا(فارس،تورک،عەرەب) هونەرمەندی کورد لە هەوڵی بەرجەستە کردنەوەی لایەنی شوناسی خۆی بووە بۆ ئەوەی کە خۆی لە ئەویدی جیا بکاتەوە؛ بە تایبەت لەم سەردەمەدا دەبینین کە بەردەوام هونەرمەندی کورد لە هەوڵی ئەوەدایە کە پاشگری “کوردی” بە هونەرەکەیەوە بلکێنێت، واتە شانۆی کوردی،شێوەکاری کوردی،سینمای کوردی .
لەم بابەتەدا مەبەستی سەرەکیم ئاوڕدانەوە لە شانۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا بووە، لەو پێوەندیەدا هەوڵم داوە شانۆی چۆڕاوە لە ئایین و داب و نەریتەکان و هەروەها شانۆی ئەمێستای رۆژهەڵاتی کوردستان شرۆڤە بکەم،و لێرەوە پردێک درووست بکەم تاکوو لایەنی شوناسی شانۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستانی ئەم سەردەمەدا لێکبدەمەوە. کۆره‌که له‌یه‌ن دوکتۆر شوان جافهرهوه به‌رێوه برا.
سێهه‌م کۆر له‌لایه‌ن خاتوو ئاوت سه‌دیقی نیا وه سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شانۆیی له چریکه‌ی کوردی‌دا. خاتوو ئاوت بابه‌تێکی زۆر سه‌رنج راکێشی باسکرد .به‌تایبه‌ت باسی چیرۆک و مێژووی هەر نەتەوەیەک بە درێژایی مێژوو بوونی هەبووە و ئەوە هونەرمەندان و شاعیران بوون کە لە وێنای شێعر و هەڵبەست هۆنیویانەتەوە.
بە هۆی ئەوەی کە کوردستان وڵاتێکی داگیرکراو بووە و بەردەوام زمان و کولتووری کوردی لە لایەن دەسەڵاتەکانی ناوەندەوە بەرەو رووی هەڕەشەی تیاچوون بووەتەوە، تەنیا شێعر،چیرۆکە شێعر و چریکە(بەیت) و… لە کۆدا ئەدەبیاتی عامیانە و زارەکی بووە کە تاکە پارێزەری زمان و کولتووری کوردی بووە.
ئەدەبیاتی زارەکی بە شێوازی سینە بە سینە لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە گواستراوەتەوە و لە رەوتی گواستەنەوەدا لەوانەیە زۆرێک لە چیرۆک و چریکە کوردییەکان (بەیتەکان) کورت و درێژ کرابێتنەوە یان تەنانەت لەوانەیە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە گۆڕانی سەرکی بە سەردا هاتبێت و بەیتێکی دیکەی لێ کەوتبێتەوە. هەنووکە پانتایی بەیتە کوردییەکان پانتاییەکی بەربلاوە کە هەڵگری دەیان تێزی ئاکادمیکە؛ لەم بابەتەدا بۆ ئاوڕدانەوە لە بەیتە کوردییەکان،هەوڵم داوە سەرەتا ئاوڕێک لە ئەدەبیاتی عامیانە و زارەکی بدەمەوە و ئەمە بکەمە دەستپیکێک کە ئاوڕ لە ئەدەبیاتی زارەکی کوردی بدەمەوە، و دواتر ئاوڕم لە ئاخێزگەی ئەدەبیاتی زارەکی داوەتەوە کە بتوانم باس لە بەیتە کوردییەکان بکەم. دواتر هەوڵم داوە چاوێک بە ئاخێزگەی بەیت و بەیت بێژ و … بخشێنم، و بە باس کردن لە هۆکارە شانۆییەکان هەوڵم داوە لایەنە شانۆییەکانی بەیتەکان هەڵسەنگێنم. ئه‌وه‌ی شایانی باس بێت ئه‌م کۆره‌ی خاتوو ئاوت سه‌دیقی نیا له‌لایه‌ن به‌رێز هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌وه به‌رێوه چوو.
بابه‌تی چواره‌م سه‌باره‌ت به رۆڵی شانۆ له‌کاری رامێاری دا، شانۆی فه‌رنسه.له لایه‌ن به‌رێز دوکتۆر شوان جافه وه پێشکه‌ش کرا. ئه‌م بابه‌ته باس له کاری کارێگه‌ری سیاسرهت له سه‌ر شانۆ وبه‌پێچه‌وانه‌وه . بۆ نمونه باسی شانۆی سیاسی فه‌رنسی کرد بۆ به‌شداربووان. له سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بوتری که کاری شانۆ، به شیوه‌یه‌کی گشتی ، به‌پیی هه‌ندێ له‌شاره‌زایانی بواری زانسته مرۆڤایه‌تیه‌کان ، کارێکی به‌رهه‌می هزریه، هه‌روه‌ک بواری رامیاری وه وه‌ک ئاشکرایه له خزمه‌تی گشتیدایه . واته بۆ خۆشگوزه‌رانی گستی کار ده‌کات . ره‌نگه به‌لای هه‌ندێکه وه شانۆ ته‌نها بۆ کات بردنه سه‌ر و پێکه‌نین و گاڵته جاری بێت که تاراده‌یه‌ک ئه‌مه هه‌ڵه نیه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش له یاد نه که‌ین که زۆر که‌ڵه نوسه‌ر هه‌ن که به رێگای شانۆ که‌یانه‌وه رسته‌وخۆ یان نارهستهوخۆ کاریان کردۆته سه‌ر سیاسته مه‌داران و یان به شدار بوون له گۆرانکاریه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا. ئه‌وه‌ی شیانی باسه ئهمکۆره له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌هدی جافه‌وه به‌ریوه برا.
بابه‌تی پێنجه‌م بابه‌تی شانۆ وه‌کو هزر بۆ ئێستاتیکا و دانوودستاندنێکی نوی له‌لایه‌ن به‌رێز هاوڕێ زه‌نگه‌نه‌وه پێشکه‌ش کرا.سه‌ره‌تا باسی چۆنیه‌تی شوبهاندنی شانۆ بههزرکرد. ئه‌م جۆره بابه‌ته کاری چه‌ندین پرۆژه‌ی زانستی وهونه‌ری پزیشکیه، که به‌رده‌وام تاکو ئه‌مرۆش له زۆر ووڵاتانی ئه‌وروپی لێکۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت . ئه‌م بابه‌ته تایبه‌ته به کاتێک که شانۆ زانستێک ده‌ناسریت وده‌خوێندرێت له پال بوری هونه‌ری و ئێستتیکایهوه. شانۆ وه‌کو هه‌موو زانستهکانی تری به به‌شیکی سه‌ربه‌خۆی هونه‌ری وزانستی خۆی له زانستگه‌کانی ئه‌وروپیدا خۆی نواند. به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ، که شانۆ خۆی له‌ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانی جیاکرده‌وه . دوابه‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه چه‌ندین زانستی تری لێ جودا بووه‌وه به پێی پێشکه‌وتنی زانستهکانی به تایبه‌ت له رووی زانستی ده‌روونیه‌وه( سیکلۆژیهو) وله‌رووی زانستی پێداگۆگیهوهو له‌رووی زانستی هونه‌ریه‌وه و له‌رووی زانستی تیراپیهوه.. ته‌نانه‌ت ئه‌مرۆ شانۆ به‌ره‌و ئه‌وجی خۆی هه‌نگاو ده‌نیت،که ته‌نانه‌ت هونه‌ری شانۆ سه‌ره‌رای لایه‌نی ئستاتیکای و هونه‌ری وه‌کو زانستی پزیشکیش بخوێنریت .. هتد. ئه‌م هه‌موو توێژینه‌ویه له خزمه تی بینهردایهو بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی تویژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت ، تاکو هه‌ر به زانسته کالسیکیه کۆنه‌که نه‌مێنێته‌وه وه‌کو هه‌موو زانستهکانی تری جیهان.
هزر وه‌کو دووباره‌بوونه‌وه‌و دووقات کردنه‌وی وێنه‌کان. ئه‌م وێنانه‌ش له‌هزردا. نمایش ده‌کریت و نیشان ده‌درێت. که‌واته هزر وه‌کو عه‌مبارێکی هه‌لگرتنی وێنه‌کانه له هزردا. ئه‌م عهمبارهس شیوازی جۆراو جۆری هه‌یه ، به‌م شیوه‌یه چر بووه‌و له‌باسه‌که‌ی تاکو گه‌یشته ئه‌وه‌ی ، که هزری هه‌ر تاکه که‌سێک له‌ئێمه په‌یوه‌سته به‌ئه‌زموونی خودی تاکه‌که‌سه‌که‌وه هه‌یه. ئالێرهدابابهتکهی زیاتر سه‌رنج راکێش تر کرد. که‌وته هزر بۆ وه‌رگرتنی شتێک و هینانه‌وه‌ی بیری شتێک له تهماشهکهرێکهوه بۆ ته‌ماشاکه‌رێکی تر ده‌گۆرێت. ئالێره‌دایه گرنگی گووتاره‌که.کاتێک که‌له‌سه‌ر شانۆ ووتیهک، ده‌نگیک ، رهنگیک ، که‌ره‌سه‌یه‌ک ده‌بینرێت، ئه‌م بینینه له تێروانینی ئه‌زموونی تاکێکه‌وه بۆ تاکێکی تر ده‌گۆرێت. واته لێره‌دایه وه‌رگرتنی هۆشمه‌ندی ودرکردن و وه‌رگرتنی هزری تهمهشاکهرهکه زوو تر ئه‌وه وه‌رده‌گرێت که له ناو خودی فه‌رهه‌نگی هزری که‌سه‌که بوونی هه‌یه به خودی یادهوهریهکانیهوه. ئالیره‌دا کولتوری لێکدانه‌وه دێته کایه‌وه ؟ بۆ له‌کوردستان کولتوری لێکدانه‌وه‌ی شانۆ زۆر زۆر ڵاوازه؟ بۆ لێکۆلێنه‌وه له‌سه‌ر سانۆگهریهک زۆر زۆر به‌که‌می ده‌کرێت؟ بۆ زۆربه‌ی ته‌نها هه‌والی خه‌به‌ری ساده‌ن؟ بۆ هیچ دانووستاندێکی ئیستاتیکای سه‌باره‌ت به نمایشه‌کان ناکرێت؟ خۆ ئێمه ده‌یان سانۆکارو رواێژلکارو سرهزاو پهیمنگاو… هتد مان هه‌یه.؟ ئه‌ی بۆ ؟ چۆن ئه‌م کولتوره ده‌گۆرێت؟ ئه‌م پرسیاره‌که‌یه؟ ده‌بێت ئێمه له‌سه‌ره‌تادا هۆکاره‌که تێبگه‌ین.؟
که‌واته هه‌موو هه‌ستیه‌کان بززووتنه‌وه‌ی خۆیان هه‌یه له‌کاتی بینینی هه‌ر شتێک ،که لهنمایشهکهدا ده‌بینرێت. بۆیه به بینی هه‌ر شتێک له بینه‌رێکه‌وه بۆ بینه‌رێکی تر ده‌گۆڕێت. هه‌مه‌لایه‌نی هه‌مه‌ره‌نگی خودی ناو بابه‌تێکی نمایشه‌که په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنی ئه‌و هزره‌وه هه‌یه.به پێی روونکردنهوهیهکیئ تیوری ئیمانپۆئیل کانت ئه‌م بابه‌ته‌ی لێک دایه‌وه ، له‌لایه‌کی تره‌وه که خودی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی کهلههزردا هه‌نگاو به‌هه‌نگاو به پی میتۆده‌ی هێگل و دیالێکتیکی هزری هێگل زیاتر روونی کرده‌وه. دوا جار به وێنه‌یه‌ک له‌گه‌ل درک و هۆشمه‌ندی چه‌ند بهشدرابوویهک ئه‌م تیزهیهی لێک دایه‌وه و بووه جێگای گفت‌و گۆیه‌کی چر. ئم کۆره له‌لایه‌ن به‌رێز جه‌مشید به‌هرامی به‌رێوه جوو.
ئه‌وه‌ی سیانی باسه هه‌موو شانۆکاران له‌سه‌ر ئه‌رکی خۆیان و ماندووبوونی خۆیان له مانگی پێنجه‌وه به بانگه‌واز له رۆژنامه‌و سایته‌کان وفهیس بووک بانگه‌وازیان بۆ کردوو و له‌مانگی حه‌وت راگه‌یندراوی بۆ کراو له‌مانگی هه‌شت ئاگاداری بۆ کراو لهمناگی نۆ پرۆگرامه‌که‌ی بڵاو کاریه‌وه ، هه‌میسه دهراگی کۆنفرانس بۆ هه‌موو سانۆکاریک کراوه بووه به‌بی هیچ مه‌رجێک. .
به‌م شیوه‌یه به‌رنامه‌ی کۆره‌کان کۆتای هات و ئه‌م جار شانۆکاران که‌نێوان خۆیاندا پلۆنۆمی کۆتای هه‌لسه‌نگاندی کۆنفرانسه‌که‌یان کرد . ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی نووسرایه‌وه. له م رۆژانه‌شدا بلاو ده‌کرێته‌وه.
تێبینی: ئه‌م نووسینه وه‌کو دوکۆمێنتێک بۆ مێژوو نووسروه . له‌سه‌ر داخوازی چه‌ند بهرێزیکی شانۆکاری کوردستان وه‌کو دوکومێنتیک نووسروهتهوه . به‌چی شیوه‌یه‌ک به‌رێوه جووه. بۆ یه هه‌موو ناوه‌کانی تیدایه ته‌نانه‌ت ناوی نووسهرکهسی وه‌کو خۆی تێدایه.. ئه‌م نووسینه له‌لایه‌ن هاوڕی زه‌نگه‌نه‌وه نووسروه و له‌لایه‌ن به‌رێزان ( چهمشید به‌هرامی به‌رز خاتوو ئاوت سه‌دیقی نیا و به‌ریز د. شوان جافه‌ر وبه‌ریز کاک مه‌هدی جاف وه سه‌یر کراوه و پێدا چونه‌ته‌وه. لهکوۆتایدا ده‌مه‌ێت به‌ناوی هه‌موومانه‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و خێزاناه کوردانه‌و ئه‌ڵمانانه بکه‌ین،که هاوکاری ئامده‌یی خۆیان بۆ حهونهوهی ئه‌و سانۆکارانهی ،کهلدهروهی وولاته‌وه وله شاره‌کانی تری ئه‌ڵمانیاوه هاتبوون..