باران …. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
وا هه‌موو چاوه‌ڕوانین
چاوه‌ڕوانی بارانین
زه‌ویش وشكه‌ڵ وه‌ستاوه
ده‌غڵ و دان تینووی ئاوه
چی سه‌رچاوه‌و كانی یه
كاریان چاوه‌ڕوانی یه
وه‌ستاون له ڕێی باران
تا زۆر ببن وه‌ك جاران
چون باران له گشت لایه
خێر‌و خۆشی له دوایه
منداڵی وردیله‌و جوان
سروود ده‌ڵێن بۆ باران
پێكه‌وه گشت به یه‌ك ده‌نگ
به ئاوازێكی قه‌شه‌نگ
ده‌یڵێنه‌وه بێ وه‌ستان
((هه‌یاران و مه‌یاران
یا خـــــــوا داكــــــــــــــــــــــــــــــاته بـــــــــــــــاران
بۆ فه‌قـــــــــــــــــــــــیرو هـــــــــــــــــــــــــــه‌ژاران))
27/11/1987